موحسین ئه‌دیب: ئه‌وه‌ی وای كرد له‌سه‌ر راپۆرتی 4 حزبه‌كه بنوسم، راپۆرته‌كه‌ی ئه‌وان نییه، ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ڵامی دوو حزبه‌كه‌یه بۆ ئه‌و راپۆرته،
چونكه له‌راستیدا راپۆرتی 4 حزبه‌كه هیچ نییه جگه له‌نوسینێكی رۆژنامه‌وانی كه‌رۆژانه ئێمه‌ی رۆژنامه‌نوسان ده‌یان وتاری هاوشێوه‌ی له‌رۆژنامه‌و سایته‌كاندا ده‌نوسین و له‌میمبه‌ری رادیۆ و تیڤیه‌كانه‌وه له‌سه‌ری قسه ده‌كه‌ین، رۆژنامه‌نوسان و رۆشنیران و چالاكانی بواری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌رده‌وام باسیان له زه‌روره‌تی به‌داموده‌زگایی كردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری یاسا و جوێكردنه‌وی حزب له حكومه‌ت و ئه‌كتیڤكردنی پارله‌مان و هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه له‌راپۆرتی چوار حزبه‌كه‌دا هاتووه كردووه، وێڕای ئه‌وانه‌ش گله‌یی به‌رده‌وام له چوار حزبه‌كه كراوه كه ئه‌وانیش به‌ئه‌ندازه‌ی بێباكی و بێهه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی سامانه مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی نیشتمان وه‌ك یه‌كێتی پارتی به‌شدارن و له‌وان كه‌متر تۆمه‌تبارنین، چونكه ئه‌گه‌ر دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه به‌كرده‌وه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زعه ناهه‌مواره‌ی وڵات هه‌بێت ئه‌وا حزبه‌كانی دی به‌ده‌سته‌وسانیان به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وان به‌شدارن.
دواجار له‌ژێر كۆی فشاره‌كاندا چوار حزبه‌كه هاتنه ته‌حریر و وتارێكی رۆژنامه‌وانیان نوسیوو به‌هه‌مویانه‌وه ئازایه‌تی و بوێری رۆژنامه‌ونسێكیان له رۆژنامه‌نوسێك قه‌رزكرد، من نامه‌وێت به‌ره‌هایی ئه‌و راپۆرته ره‌تبكه‌مه‌وه چونكه‌و له لاوازترین حاڵه‌تدا له هیچ باشتره، به‌ڵام له‌راستیدا ده‌بوو له‌بری نوسین و قسه ئه‌و 4 حزبه هه‌نگاوی عه‌مه‌لیان بنایه و بوێرانه وازیان له‌ئیمتیازات و پۆسته‌كانیان بهێنایه و له حكومه‌ت بكشانایه‌ته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ش به‌راپۆرتێ داوای ئه‌كتیڤكردنی پارله‌مان بكه‌ن بۆ خۆیان له پارله‌ماندا به‌فیعلی پارله‌مانیان به‌هه‌ڵوێست و پڕۆژه و ناره‌زاییه‌كانیان ئه‌كتیڤ بكردایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مان بینی له‌مه‌سه‌له جه‌وهه‌رییه‌كاندا كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ و جه‌وهه‌رییان هه‌یه به خه‌ڵكه‌وه له گه‌ڵ پارله‌مانتاره‌كانی دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌وه جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان هه‌بێت، تۆ له‌پارله‌ماندا هیچ جوڵیه‌كی هونه‌رمه‌ندانه‌ت نییه بۆ به‌خه‌به‌رهێنانه‌وه‌ی پارله‌مان به‌چ رویه‌كه‌وه داوای ئه‌كتیڤكردنی پارله‌مان له یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌یت، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و راپۆرته قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر له راپۆرته‌كه قسه هه‌ڵده‌گرێت وه‌ڵامه دوور و درێژه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتییه بۆ ئه‌و راپۆرته، چونكه ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك ده‌لاله‌ت به‌ده‌سته‌وه ده‌دات كه زۆر مه‌ترسیدارن، له‌وانه ده‌یسه‌لمێنێت، ئه‌و دوو حزبه تائه‌و په‌ڕی جیقلدانه بچوكن و قه‌بوڵیان نییه ره‌خنه‌یان لێبگیرێت یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه روبه‌ری ره‌خنه جگه له خه‌ڵك و رۆژنامه‌نوسان حزبه‌كانیش بگرێته‌وه، ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و دوو حزبه خۆیان به‌باشترین دوو حزب ده‌زانن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌دیلیان قه‌بوڵ نییه، ده‌یسه‌لمێنێت 2 حزبه‌كه له پێناو بێده‌نگكردنیاندا چه‌ند وه‌زیر و پۆستۆچه‌كه‌یه‌كیان داوه به‌و حزبانه بۆیه لێیان قه‌بوڵ ناكه‌ن كه بێوه‌فابن و نمه‌ك حه‌رام بن و به‌خراپه باسیان بكه‌ن نه‌ك باوه‌ڕی راسته‌قینه‌یان به‌به‌شداری ئه‌وان هه‌بێت، له‌هه‌مووشی مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه كه له وه‌ڵامه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتیدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكراكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی و فاوڵی ئه‌و چوار حزبه هه‌یه و به‌زمانی حاڵ پێیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بێده‌نگ نه‌بن ئه‌وا حه‌قیقه‌تان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا ده‌كه‌ین، بێگومان ئه‌مه له‌و روه‌وه ئیجابیه كه ململانێی حزبه‌كان كۆمه‌ڵێك راستی بۆ خه‌ڵك ئاشكرا ده‌كات، به‌ڵام پرسی كۆتای ئه‌وه‌یه ده‌بێت پارته‌كانی گۆڕه‌پانی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خۆیان و هاوپه‌یمانی و رێكه‌وتننامه ستراتیژیه‌كانی نێوانیدا چه‌ند راستیان له میلله‌ت شارده‌بێته‌وه؟
