دیموکراسی... ئازادی... سه‌ربه‌خۆیی... بیگومان زنجیره دروشمێکه که په‌یوه‌ندیان پێکه‌وه هه‌یه، یه‌ك له دووی یه‌ك دێن، وواته ئه‌گه‌ر هاتوو دیموکراسی پێره‌وکرا مرۆڤ ده‌توانی ئازادی سنوردار به‌جێ بێنێ ئازادی سنووردار ئه‌و ئازادیه‌یه که ڕێز (به‌هه‌موو وواته‌که‌ی) له که‌سی به‌رامبه‌ر و یاسا بگریت و... و... دوایی ده‌توانێت سه‌ر به‌خۆی بژیت... دیاره سه‌ربه‌خۆیی هه‌میشه ئه‌و جۆره سه‌ربه‌خۆیه‌یه که دوور له کۆیله‌یی و چه‌وسانه‌وه.. و... ودوایی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵبه‌ته ده‌رباره‌ی ئه‌م دروشمانه زۆر ووتراوه و زۆر نووسراوه، هه‌رکه‌سێك و به بیر و بۆچوونی خۆی ته‌عبیری لێکردوه... !!!
هه‌ندێ که‌س به پێنووسه‌که‌ی بینیویه‌تی باسی لێ کردووه، وهه‌ندێکیش به‌گۆڕینێك له ژیانیدا ده‌یبینێ، وهه‌ندێکیش به‌جۆرێك ده‌روانێته ئه‌م پێویست و دروشمه به داواکردنی هه‌ندی شت که له‌ژیانی نه‌یبینیوه... بۆ نمونه گه‌نجه‌کان داوای ئازادی ژنان ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی پیکه‌وه ده‌رچن و دوور له که‌لتووری داخراوی خۆی... هه‌ندێ له کچان یان ژنان داوای ئازادی ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و چه‌وسانه‌وه بکه‌ن که له ژیانیاندا جێشتووه.. یان هه‌ندێ له به‌رپرسان به ساده‌یی سه‌یری ئه‌م دروشمانه ده‌که‌ن... بێگومان نه‌توانراوه و ناتوانرێ ده‌می داواکه‌ران دابخرێت وڕاو بۆچوونی هه‌ندێك به ئاسانی نایێته گۆڕین... چونکه ئه‌وان ئازادن ده‌توانن له زۆر جێگا داواکاریه‌کانیان بوژێننه‌وه و باسی بکه‌ن...
ئێمه که باسی ئه‌م جۆره دروشمانه ده‌که‌ین ده‌بی بڕوامان به ناو و ناوه‌ڕۆکی ئه‌م جۆره دروشمانه هه‌بی، پێویسته پێش ئه‌وه‌ی باسی بکه‌ین و بڵاوی بکه‌ین خۆمان کاری پێبکه‌ین، پاشان ووه‌کوو دروشمێکی پێویستی ته‌ندروست هه‌ڵیواسین... زۆر جار دیمکراسی... ئازادی... یه‌کسانی... ماڤ به‌جۆره‌کانی... و... و... له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه باسی کراوه، به‌ڵام لێره پرسیارێك دێته ئاراوه، ئایا ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره باسانه ده‌که‌ن، له سه‌دا چه‌ندی دیموکراسی و ئازادی له لای خۆیان پێره‌وکراوه؟!!!.. چ جۆره دیموکراسی و ئازادی پێره‌وده‌که‌ن... ؟؟؟ زۆر که‌س ئه‌م باسه و ئه‌م جۆره پرسیاره‌ی ئاڕاسته‌ی به‌ر پرسانی کردووه به‌ڵام ووڵام نه‌دراوه‌ته‌وه و به‌روونی نه‌بینراوه... !! ئێمه بێت و سه‌یری کورد بکه‌ین که له قۆناغی پێشمه‌رگایه‌تی و خابات و شۆڕشی نێو شاخ به دڵێکی خاوێن و بیر و باوه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ی کوردایه‌تی بۆ نه‌ته‌وه و نیشتیمان کاری کردوه، و قه‌ت و قه‌ت بیر له‌لای کورسی و پۆست و پاره و جێگا‌و ڕێگا نه‌بوه، بیری له نیشتنی نێو کۆشکی مودێرنی نه‌کردوه، بیری له ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆر و پاسه‌وانێکی زۆری نه‌کردوه، دیاره ئه‌مانه خۆی به‌ئاسایی دێته ئاراوه، و به‌گوێره‌ی یاسا هه‌رکه‌سێك ووه‌ری ده‌گرێ... !!! به‌ڵام له پاش ڕاپه‌رین به هه‌ر جۆرێك بوو کورد پێکه‌وه حکوومه‌ت و به‌رله‌مانی خۆی دامه‌زراند... هه‌رچه‌نده که‌م کورتی هه‌بوو، به‌ڵام یه‌که‌م کابینه له‌باتی ئه‌وه‌ی به‌رپرسان بیر له ڕێکخستنی ماڵی کوردی بکه‌ن له ڕێگای حزبه‌کانیانه‌وه... بیریان له به‌هێز کردنی حیزباکانیان ده‌کرد به‌ڕێگای پۆسته‌کانیان.. !!، وواته هه‌ر حیزبێك بیری له به‌هێز کردنی حیزبه‌که‌ی خۆی ده‌کرد له‌سه‌ر حیسابی کومه‌ڵگه، بیریان له‌پۆست و بوجه مووچه ده‌کرد، پێش چه‌ند ڕۆژێك ئه‌لبۆمێکی کۆنم هه‌یه هه‌ڵمدایه‌وه چه‌ند ووێنه‌یه‌کی چه‌ند به‌رپرسم که‌وته به‌رچاو که له کاتی ڕاپه‌ڕین چۆن له‌سه‌ر ئه‌رز به شوانڕانه‌کێکی خاکی ئاره‌قاوی که به‌دووری (1000) متر بۆنی ئاره‌قه‌ی ده‌هات... یان هه‌ندێکیان له ئوروپا به پاسکیل سه‌رقاڵی ڕۆژنامه و ریگلام بڵاوکردنه‌وه‌بون.. یان له نێو رێستورانته‌کان قاپیان ده‌شوشت، و ووه‌کوو مڕۆڤێکی ئاسایی ده‌ژیان (دیاره ئه‌مه به‌هیچ جۆرێك عه‌یبی تیادا نیه) ... به‌ڵام عه‌یبه‌که له‌مه‌یه... که هه‌ر ئه‌وانه‌ن ئێستا زۆریان بۆنه‌کانیان له‌فه‌رنساوه بۆ دێت، هه‌رئه‌وانه‌ن که ئێستا منداڵه‌کانیان له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێ باوکه ده‌ڵێ پاپی.. ! له جیاتی ئه‌وه‌ی به دایکی بڵێت دایکه ده‌ڵێ مام.. !! به‌ڕێزان هه‌ندێك له‌و که‌سانه پۆسته‌کانیان به‌هه‌ل زانی بۆ ده‌سکه‌و‌تی دارایی و پشت ده‌ست خستنی پاره‌و پوولی کۆمه‌ڵگه له‌به‌ر بۆژانه‌وه‌ی دارایی که‌سایه‌تی خودی خۆیان.. هه‌رئه‌وانه‌ن له شاخ و دۆڵ و برسیه‌تی سه‌قاڵی شۆڕشگێڕی ڕاسته‌قینه بوون، و ئێستا ئه‌و شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وایه‌تی ونیشتیمانیه‌یان گواسته بۆ‌نێو شار و سه‌رقاڵی شۆڕش گێری تاکه‌که‌سی و بوژانه‌وه‌ی ئابووری خۆیانن، و نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانیان له‌نێو تاق هه‌ڵواسیوه و له بیر کردوه به‌ته‌نیا ناوه‌که‌یان له‌بیر نه‌کردووه جاربه‌جار بۆ جوانکاری باسی لێده‌که‌ن... به ماڵ و منداڵ و که‌س و خزمان و خۆیان له جیگای یه‌ك کار چه‌ند کارێکیان به‌ده‌ست گرتوه، و ده‌ڵێ (هل من مزید) ئایا زیاتر هه‌یه... ! هه‌ندی به‌رپرس هه‌یه منداڵه‌کانیان له چه‌ند ده‌زکایه‌ك دامه‌زراندوه وخوێنی کومه‌ڵگه ده‌مژن، دیاره نازانن ئه‌م کوردستانه به‌خوێنی شه‌هیدان ڕوزگار بووه بۆیه ده‌بێ ڕێگای ڕوزگاری هه‌تا کۆتایی پێره‌وبکرێ، ده‌بێ ئێمه به‌ڕێگای حزباکانمان کار بۆ سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه و نیشتیمان بکه‌ین، وواته نه‌توه و نیشتیمان نه‌که‌ینه قوربانی خۆمان و حێزبه‌که‌مان، خۆڕاسته ئه‌وکاته ئه‌زمونی حوکم رانینمان نه‌بوو حکومه‌ته‌که‌ی کوردستان ساوابوو، ئایا ئه‌م حکومه‌ته ساوایا تاکه‌ی ده‌مینی به‌ساوایی و ساویلکه‌یی.. خۆ ڕاسته ئه‌وی ووشه‌یه‌کی بخوێندایه پێیمان ده‌ووت مامۆستا، به‌ڵام ئیستا ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی ئه‌و کاته کۆرپه بوو و نه‌یده‌توانی ڕیگابکا، و جیوازی نیوان ڕه‌ش و سپی نه‌ده‌کرد، و له چاکه و خه‌راپه ئاگادار نه‌بو پشیله‌ی به پلنگ ده‌زانی و سه‌گیش به شێر... به‌ڵام ئیستا ئه‌وه خۆیه‌تی گه‌وره‌بوه هه‌موو چاکه و خه‌راپه له یه‌ك جودا ده‌کاته‌وه و ره‌ش و سپێیش.. به‌ڵام حکومه‌ته‌که‌مان هێشتا نایه‌وێت له‌قۆناغی ساوایی بێته ده‌ر و قۆناغی لاویی و گه‌نجایه‌تی بگاته ئه‌و قۆناغه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م ژیانه.. !!!!
ئێمه به‌ڕاستی پێویستیمان به قوتابخانه‌ی فیربوونین، قوتانخانه‌یه‌کی ته‌ندروست به‌ڵکوو بتوانین فێری لێبوردن و تیگه‌یشتن و ڕۆشنبیری و نیشتیمان و نه‌ته‌وه په‌روه‌ریمان بکا... ئێمه پێویستیمان به قوتابخانه‌ی رامیاریه، هه‌ندێ له حیزبه‌کان په‌یمانگه‌ی کادیرانیان دامه‌زراند و هه‌ندێکه‌سانیان فێرکرد به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و په‌یمانگایه بۆ جوان کاری بوو و به‌س... به‌رپرسه‌کانمان پێویستیان به به‌شداریه له‌چه‌ند خوولێکی زانیاری ئه‌و بواره‌ی که تیای دا به‌رپرسه... دیاره هه‌ندی له‌به‌رپرسان له‌کاتی خۆی پێشمه‌رگه بوون ئیستاش به‌رپرسی شارستانین وواته ئه‌وکاته چه‌کدار و ئێستا له پشت مێز و له‌سه‌ر کورسی دانیشتوه که زۆر جار ده‌بینم ناتوانی خۆی ڕاگرێ و به‌ئارامی له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی دانشێ ووڵامی که‌سێك بداته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی خۆی ده‌سوورێنی قسه‌کانی ده‌کا... به‌م جۆره هه‌ڵس وکه‌وته ناساز و نارێکه پێشکه‌وتن و ڕۆشنبیری پێره‌وده‌کا.. یان له کاتی دانیشتنی به‌رامبه‌ر که‌سێكی میوان خۆیی گرژده‌کاته‌وه... و ده‌ڵێ له هشتێك ده‌ترسێت (یان... ) .
بۆیه من ده‌یبینم ئه‌م جۆره که‌سانه به‌م جۆره پێڕه‌وی دیموکراسی ده‌که‌ن، جۆره دیموکراسیه‌که که خۆیان لێی تێده‌گه‌ن... ده‌یه‌نه‌وێ ئازاد بن له کرده‌وه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی که‌س ڕێیان لێ نه‌گرێت و به‌م جۆره له سه‌ر به‌خۆیی تێده‌گه‌ن... هه‌ڵبه‌ته دیموکراسی فه‌لسه‌فه‌یه... له ئه‌سینا و چه‌ند شارێکی یۆنانی له (578 – 335 پ. ز)، ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستان دیموکراسی به جۆرێکی راسته‌و خۆ پێره ده‌کرد، ئه‌ویش جه‌ماوه‌ر له گۆره‌پانێك کۆده‌بوه‌وه و یاسای حوکم رانینیان ده‌خسته ده‌نگدان، دوایی به‌ر پرسه‌کانیان هه‌ڵده‌بژارد، ئه‌و کاته دروشمی ماڤ نه‌ناسراوبوو بۆیه فه‌یله‌سوفه‌کانی یۆنان ووه‌ك (ئه‌فلاتون و ارستۆ) دژ به‌و جۆره دیموکراسیه ووه‌ستان و ناوی ئه‌و جۆره حکومه‌ته‌یان به حکومه‌تی نه‌خوێنده‌وار وخێڵه‌کی دانا، بۆیه ئه‌مانیش له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانه‌وه ئه‌شکه‌نجه ده‌دران، و دیموکراسی له‌پاش چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێره‌و کرا و ناوی دانرا به دیموکراسی لیبرالی... هتد، نامه‌وێ به ووردی بڕومه ناو ئه‌و باسه چونکه بابه‌ته‌که‌ی ئێمه ئه‌منده به‌سێتی بۆ تیگه‌یشتن له‌مه‌به‌ستم، هیوادارم درۆشمی ئوخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌رکه‌بۆخۆی بکه‌ینه ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی حوکمی گه‌ل به‌ده‌ستی خۆی... بائێمه داموده‌زگا حکومه‌تیه‌کان له بازنه‌ی حزبایه‌تی ده‌رهێنین و بیکه‌ینه ده‌زگایه‌کی کومه‌ڵگه و شارستانی، وواته بوونی ده‌ستوور زه‌رووره و پێره‌کردنی یاسای مه‌ده‌نی له هه‌موو ده‌زگا حکومه‌تیه‌کان پێویسته، و جیا کردنه‌وه‌ی حزب له حکومه‌ت زۆر پێویسته، و به‌پرسی ده‌زگایه‌ك به‌گوێره‌ی یاسای حکومه‌ت کاربکا، نه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ حیزبه‌که‌ی بۆ ڕوونکردنه‌وه، ده‌بی حزبی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست یاسای حکومه‌ت پێره‌وبکا ئه‌گه‌ر ده‌توانی گه‌شه به یاساکان بدا له ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه... ئێمه له‌قۆناغی شاخ یاسایه‌کی ئه‌وتۆمان نه‌بوو، به‌ڵام له‌پاش هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌ڕای که‌مو کورتیه‌کان چه‌ند یاسایه‌ك دانرا به‌ڵام حکومه‌تی په‌نجا به‌په‌نجا کوردی دا دواوه چونکه هه‌ر حزبێك ده‌یویست خۆی به‌هێز بکا، بۆیه نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان هه‌تا ڕاده‌یه‌ك له‌بیر کرابوو له‌خانه‌ی فه‌رامۆش پولینکرا... ئه‌وه‌بوو ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه ڕووبه‌ڕووی گه‌ل بوو، و هه‌تا ئێستا کورد و کورسستان ڕاسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ باجی ئه‌و قۆناغه ده‌داته‌وه... بۆیه ده‌بێ ئه‌وه بێته ووانه و ئه‌زموونێك بۆ کورد،
له کۆتایی ده‌توانین بڵێین دیموکراسی فه‌لسه‌فه و سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه، ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه پێڕه‌وی ده‌کا که بڕوای پێ هه‌یه ووك ئه‌خلاقیه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، و ڕۆشنبیری رامیاری و ئه‌خلاقی یاسایی دیاری کراوی لێ ده‌دره‌وشێته‌وه...
محمود برزنجی
04/05/10
