بێستون هه‌ورامی: زۆرم لا سه‌یره كه‌سێك له‌سه‌رده‌می خه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌له‌كه‌یدا به‌خۆی و خانه‌واده‌كه‌یه‌وه كلك گرێدراوی دڕنده‌ترین دژومنی گه‌له‌كه‌ی بووبێت و له‌ئه‌مڕۆشدا كه گه‌له‌كه‌ی بووه‌ته خاوه‌نی نیمچه قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و ئه‌ویش به‌رلێبوردنی گشتی خه‌بات گێڕانی گه‌له‌كه‌ی كه‌وتبی به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و دوژمنه دڕنده‌یه گه له‌كه‌ی ئه‌نفال و كیمیابان كردبی، كه‌چی له ئه‌مڕۆشدا له‌بڕی ئه‌وه‌ی ده‌ست بگری به‌كڵاوه‌كه‌ی خۆیه‌وه كورد گوته‌نی با بانه‌یبا بییه‌وی هه‌مان خیانه‌ت و به‌كرێگیراوی به‌بیانووی جۆراجۆر دووباره بكاته‌وه، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ... ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه له‌ناوه‌رۆكی ئه‌م بابه‌ته‌مدا ناهه‌ق بێژی و هاندانی به‌ناو ڕه‌فعه‌ت پۆلیسی سه‌رده‌می ڕژێمی باعسه كه له‌ئه‌مڕۆدا له‌وڵاتی سوید دا به‌ناوی ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه له‌ماڵپه‌ڕ كوردیه‌كاندا زۆربێ شه‌رمانه ئه‌وه‌ی به‌خۆی و خانه‌واده‌كه‌یه‌وه له‌سه‌رده‌می ڕژێمی باعسدا هه‌یانبووه به‌شێوه‌یه‌كی ئاوه‌ژوكارانه له‌سه‌ر خه‌ڵكانی دیكه‌ی پێناس بكه‌ن بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم كه‌سایه‌تی ڕه‌غعه‌ت پۆلیسی سه‌رده‌می باعس و خانه‌واده‌كه‌ی بۆ خوێنه‌رانی كوردستان نێت و ئه‌و خوشك و برایانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن بخه‌مه‌ڕوو پێشه‌كی كاك ڕه‌فعه‌ت له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاویه‌تیدا له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا بووه‌ته پۆلس له‌بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه له‌پاش ڕاپه‌ڕینی ساڵی (1991) بووه‌ته هه‌واداری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و دواتریش به‌هۆی ده‌سكه‌وتنی پاره‌وپوله‌وه بووه‌ته كادری پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها كراوه‌ته نوێنه‌ری پارتی گه‌ل له‌گومرگی به‌ره‌ی كوردستانی و له‌یه‌ك وه‌جبه پاره‌دا (80000) هه‌زار دیناری سویسری ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی كادره‌كانی پارتی ناوبراو له‌كۆنگره‌ی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ئه‌و هاوكارێكی باره‌گاكانی پارتی گه‌لیان له‌شاری هه‌ڵه‌بجه فه‌رهود كردووه‌و دواتریش هه‌ر به‌هاوكاری (سامی عبدلرحمان) له‌كۆلیژی یاسا وه‌ك قوتابی وه‌رگیراوه‌و، پاشتریش بایداوه‌ته‌وه به‌لای پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌وهیوایه‌ی كه‌پارتی بیكاته (به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه) له‌یه‌ك له‌ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر له‌ساڵی (1998 بۆ 1999) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕۆژی ده‌جار نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی له‌به‌رده‌می ته‌كیه‌ی خانه‌قاكه‌ی لقی12 و ماڵباتی بارزانیدا ده‌كرد كه بكرێیته به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه، به‌ڵام خوێنه‌رانی ئه‌م وه‌ڵامه سه‌رئه‌نجام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌برایه‌كی به‌ناوی (حسین) كه له‌لایه‌ن حزبی باعسه‌وه له‌ساڵی (1993) نێردرابوو نارنجۆكێكی ده‌ستی فڕێدایه ناو باره‌گای ڕێكخراوی (شنروی) له‌گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بریندار بوونی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خزمی خۆی لێكه‌وته‌وه و دواتر براكه‌ت ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا‌و (15) ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه وێڕای ئه‌وه‌ی له‌خێزانه‌كه‌یدا چه‌ندین جاش خائین به‌رانبه‌ر به‌گه‌لی كورد هه‌یه له‌وانه‌ش برایه‌كی به‌ناوی (عوسمان) له‌منه‌زمه‌ی عامی به‌غدا له‌ساڵی (1979) وه تا ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی (1991) په‌یوه‌ندی هه‌بوو، ئه‌ی ئه‌دی كاك ڕه‌فعه‌ت پۆلیس له‌سه‌رده‌می باعسه‌وه تا هه‌نوكه پێمان ناڵێی كی خائینه به‌م گه‌ل و وڵات (لقی12 ی پارتی دیموكراتی كوردستان) و ماڵباتی (بارزانی) یاخود خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت، له‌وه ده‌ترسم لای هاووڵاتیانی سویدی و خوشك و برا كورده‌كانی شاری (هۆتوبۆری) وا خۆت نیشاندابی كه تۆ ده‌بیته جێگره‌وه (ئۆلف پاڵمه) ی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی سوید كه به یه‌كه‌م به‌رگریكه‌ر له (مافی مرۆڤ و په‌ره‌سه‌ندنی دیموكراسی) ڕاسته‌قینه بۆ گه‌لانی جیهان به ناوبانگ بوو، نا ئێستا تا زووه بگه‌ڕێره‌وه هه‌رێمی كوردستان چونكه دكتۆر (نوری مالیكی) فوجی (ئیسناد) ده‌كاته‌وه تۆ و خانه‌واده‌كه‌ش ببن به‌جاش! له‌وه‌ده‌چی لێره‌دا من به‌هه‌ڵه‌دا چووبم نا بیستوومه تۆ ئێستا بووته‌ته ئه‌ندامی (پارتی كرێكارانی كوردستان) و ئه‌ته‌وی له‌بڵدگۆی ئه‌م پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌رگی جاشی و دزی و گه‌نده‌ڵیت به‌ری خۆت داكه‌نی، یاخود واخۆت ناساندبی ده‌توانی به‌هاوشێوه‌ی (عبدوڵڵا ئۆجه‌لان) له‌دوورگه‌ی ئیمرالیه‌وه ڕای خۆت له‌مه‌ڕ په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كان ڕوون بكه‌یته‌وه نا به‌هه‌ڵه‌دا چووی جاش و خانه‌واده باعسی ناتوانی شوێنی خه‌ڵكانی خه‌باتگێڕو ئازادی خواز بگرێته‌وه. كاك ڕه‌غعه‌ت پۆلیس كادرێكی پارتی بۆی گێڕامه‌وه له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شاخدا یه‌كێك له‌براكانی تۆیان گرتووه وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری (تاریق) ی دیاری كراوی (قائد نێر والسلامی) پێبووه پێناسێكی شوعبه‌ی سێی مخابه‌راتی به‌غداشی له‌گیرفاندا بوو، ده‌ڵێن له‌وڵاتی سوید پێشنیاری ئه‌وه‌ت كردووه كه ناوی داستانی (هه‌رێمی زاپ) بگۆڕی به‌ناوی (اوم معارك) هه‌روه‌ها داواشتكردووه كه‌ناوی كچه (گه‌ریلا) قاره‌مانه‌كان ناو سه‌هۆڵ به‌ندانی قه‌ندیل بگۆڕی بۆ (رغده. رنا. حله) هه‌روه‌ها ئه‌و چیرۆكه‌ی جه‌نابت سه‌باره‌ت به‌ماڵباتی (بارزانی) ده‌یگێڕیته‌وه لقی12 پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌ر خۆتیدا هێناو ڕه‌وانه‌ی هه‌نده‌رانیشی كردی بۆیه داوات لێده‌كه‌م له‌وه‌و زیاتر زمان درێژی نه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه كه‌ماوه‌و له‌ژێر به‌ڕه‌یه كورد گوته‌نی ده‌یخه‌مه سه‌ربه‌ڕه بۆ خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستانی و خوشك برا كورده‌كانی هه‌نده‌ران، له‌كۆتایدا ئه‌م په‌نده‌شت ده‌كه‌مه دیاری كورد ده‌ڵی: تۆ ماڵ شووشه‌یه به‌رد مه‌گره‌ره ماڵی خه‌ڵكی.
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
وه‌ڵامێك بۆ ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی كورد ده‌ڵی: تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت دز خاوه‌ن ماڵی گرت
میوانانی سەر خەت
We have 20 guests and no members online
