به‌شدار علی: واقعی ئه‌مرۆی كوردستان بۆ زۆرێك له خه‌ڵك نه‌خوازراوه، شته‌كان زۆربه‌ی له جێگای خۆییدا نیه و ئه‌گه‌ر دڵسۆزانه كار بكرایه و
سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو له كۆمه‌ڵگادا جێگیر كرایه، ده‌كرا زۆرێك له‌م كێشانه‌ی كه ئیستا بۆته مۆته‌ك به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكه‌وه چاره‌سه‌ر بكرانایه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه‌موكوڕییه‌كان له كێوه‌یه! نه‌بوونی سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی و له‌كارترازانی سه‌راپای سیسته‌مه‌كانی تری كۆمه‌ڵگایه كێشه‌ی خه‌ڵكه و پێویست سه‌رله‌نوی دابرێژرێنه‌وه.
كاره‌ساته‌كه لێره‌وه‌یه، تۆ بچیت بۆ به‌ده‌ست هێنانی چه‌ند ده‌سكه‌وتێكی تایبه‌ت و بچوك هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی فه‌رامۆش بكه‌یت و په‌نجه بۆ هۆكاره لاوه‌كیه‌كان به‌ریت و خه‌ڵكی به‌لارێدا به‌ریت و خۆت وه‌كو فریادڕه‌سێك نیشان بده‌یت كه‌چی له واقعدا روخێنه‌ر و شێوێنه‌ری وه‌زعیه‌ته‌كه‌ی!
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و كورته نوسینه‌یه، په‌یامی كۆمه‌ڵێك به‌ناو نوسه‌ر و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نوسه كه له پێستی مه‌ڕ خۆیان حه‌شارداوه و ده‌مامكیان به‌ڕووی خۆیان داداوه و ده‌یانه‌وێت شانی خۆیان له هه‌موو كه‌م و كورٍییه‌ك خاڵی بكه‌نه‌وه كه‌چی له راستیدا خۆیان هۆكارێكن بۆ كێشه و گرفته هه‌ڵواسراوه‌كان!
كه‌سانێك هه‌ن چوار پارچه زه‌وه‌ی وه‌رگرتوه كه‌چی باس له گه‌نده‌ڵی ده‌كات! له پێنج شوێنه‌وه مووچه وه‌رده‌گری و سه‌راپای نوسینه‌كانیشی له‌سه‌ر رۆتینات و دزی و بی پلانیه! هه‌موو كاره‌كانی به واسیته و خزم خزمێنه ده‌ڕوات به‌ڕێوه و هاواری لێهه‌ڵساوه و سه‌رزمان و بنی زمانی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه! مناڵه‌كانی له شویفات و ئه‌شق ده‌خوێنن و له سای سه‌ری ئه‌و وه‌زعیه‌ته له هیچ شتێكی كه‌م نیه و به‌ڵكو زیادیشه، كه‌چی باس له ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و ریفۆرم و گۆڕانكاری ده‌كات، به‌ڵام بی ئاگایه ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆرانكارییه‌ك ببێت سه‌ره‌تا خۆی با ده‌یبات و وون ده‌بێت!!
ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌شێكه له‌م توڕه‌یه و ناره‌زایه‌تیانه و قوڵكردنه‌وه‌ی زیاتری جیاوازییه‌كان و ده‌رنه‌خستنی راستیه‌كان چونكه به‌شێك له ئامانجی ئه‌وانه وون كردنی راستیه‌كان و دورست كردنی گێژاوێكه بۆ خه‌ڵك و خوێنه‌ر، له‌لایه‌كی تریشه‌وه گه‌وره‌ترین زیانی به دونیای نوسین و چاپه‌مه‌نی و بڵاوكردنه‌وه گه‌یاندوه. نه‌بوونی و متمانه‌ی خه‌ڵك به رۆژنامه و بڵاوكراوه‌كان به‌شێكی بۆ هه‌وڵ و هه‌ڵوێستی و دوو فاقی ئه‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانه ده‌گه‌رێته‌وه، كه هه‌وڵێكی له‌رزۆكی تری ده‌سه‌ڵاتی كوردییه بۆ ناشیرن كردن و ناو زڕاندنی میدیای كوردی به‌گشتی، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌سێك كه خۆی به رۆشنفكر بزانی نابێت ئه‌و ئه‌ركه بخاته سه‌ر شانی خۆی.
ته‌سلیمه نه‌سرین ده‌ڵێت (ئه‌و شته‌ی كه به ئاسانی قبوڵ ده‌كرێت، به ئاسانیش ده‌خرێته كه‌ناره‌وه!) هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانه‌ش كه به چه‌ند ره‌نگێك خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و ناتوانن وه‌كو مرۆڤێكی ته‌ندورست مامه‌ڵه بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هه‌ر ئاڵوگۆرێك ئاماده‌ن قێزه‌وه‌نترین ئه‌رك له ئه‌ستۆ بگرن بۆ وورد و خاش كردنی به‌رامبه‌ره‌كانیان و ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ خۆیان، بۆیه پێویسته به ووریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و له دونیای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌یه دوور بخرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه بۆ خه‌ڵك و خوێنه‌ران بگه‌رێنینه‌وه.
یاسایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت (بۆ ئه‌وه‌ی هێرشت نه‌كرێته سه‌ر، به‌رده‌وام له هێرش كردن به) پێده‌چێت ئه‌و براده‌رانه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه مامه‌ڵه بكه‌ن، تا كه‌س باسی سه‌روه‌ت و زامان و گه‌نده‌ڵی و رۆتیناته‌كانیان نه‌كات، خۆیان ده‌ست پێشخه‌ر ده‌بن و وه‌كو كه‌سێكی زوڵم لێكراو خۆیان ده‌ناسێنن و نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام چاره‌نوسیان باش نابێت.
ره‌نگه له ده‌ورانی چاڵی چاپن و یتهۆڤن و ڤكتۆر هۆگۆ، زۆرێك له سیایه‌ت مه‌دار و سه‌رمایه‌دار هه‌بووبن، به‌ڵام ئیستا له هیچ كون و كه‌له‌به‌رێك ناویان نابیستی، كه‌چی ئیستاش نوسین و بڵاوكراوه و كاره‌كانی ئه‌وانه و سه‌دانی تر بوونه‌ته شاكار و به نه‌مری چاویان لێده‌كرێت، مه‌به‌ستمه بڵێم ژیان ده‌گوزه‌ری به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، به‌ڵام كاری باش و هه‌ڵوێستی باش و قوڵكردنه‌وه و چاندنی گیانی ئینسانی هاوكاری و دۆستایه‌تی و راستگۆیی بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌مێنی.
