دوایی تێپه‌ر بوونی (10) رۆژی ته‌واو به‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، له ناكاوێك ئیسلامیه‌كانی كوردستان وه‌ك بڵێی (ئیلها
میان) بۆ هاتبێت به شێوه‌یه‌كی توند ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد و سه‌ره‌نجام كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیشیان له هۆڵی های سیتی له هه‌ولێر ئه‌نجام دا، دیاره بێده‌نگی چه‌ند رۆژه‌یان هێمایه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌یانویست وه‌كو ده‌یان موسیبه‌تی تری ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له دونیا چاوپۆشی لێبكه‌ن، به‌ڵام دیار بوو له جانبێكی تره‌وه فشاریان كرایه سه‌ر!
بروا ناكه‌م هیچ كه‌سێكی خاوه‌ن ویژدان هه‌بێت له‌گه‌ڵ بینینی دیمه‌نی له‌ت و په‌تكردنی مناڵان و گه‌نجان و په‌ككه‌وتوانی غه‌ززه شه‌و خه‌وی لی نه‌زرابێت، ویژدانی ئازاری نه‌دابێت و كۆڵێك فرمێسكی بۆ هه‌ڵنه‌رشتبن، ئه‌و كرده‌وه‌یه دونیای نابه‌رابه‌ری وه‌حشیگه‌ری له‌ژێر باڵا ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا لای خه‌ڵك زیاتر ناشیرن كرد، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئیسلامیه‌كانی كوردستان بانێكه و دوو هه‌وا!
دونیای نابه‌رابه‌ری و دووركه‌وتنه‌وه له عه‌قڵ و مه‌نتق و هه‌نگاونان به‌ره‌و نقوم بوونی زیاتری خه‌ڵك له خوێن، له سه‌راسه‌ری دونیا له‌چوارچێوه‌ی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكه ده‌چێته پێشه‌وه. ئه‌م چه‌ند رۆژه ئیسرائیل به سه‌خترین شێوه غه‌ززه‌ی بۆردومان كرد و به‌سه‌دان خه‌ڵكی بی تاوان هاوشێوه‌ی عێراق و ئه‌فغانستان بوونه قوربانی ئه‌و سیاسه‌ته دژه ئینسانیه، كه‌سێكیش نیه گومانێك له‌وه بكات له‌خوێن هه‌ڵكێشانی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به‌شێكه له‌و وه‌حشیگه‌ریه و به‌ربه‌ریه‌ته‌ی كه ئه‌مه‌ریكا چه‌ند سالێكه ده‌ستی بۆ بردووه، ئیسرائیلیش به‌بی هاوكاری و یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكا ناتوانی ئه‌و كارانه بكات و بۆ هه‌موو شتێكیش ده‌گه‌رێته‌وه لای برا گه‌وره‌كه‌ی!.
ئیسلامیه‌كانی كوردستان پێویسته خۆیان یه‌كلایبكه‌نه‌وه، نابێت خورمژت بیت! له‌لایه‌ك له پێناو به‌ده‌ست هێنانی سه‌روه‌ت و سامان و پۆست و مانه‌وه‌یان خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌موو پرۆژه و به‌رنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا جووت كردوه و له ئه‌لفه‌وه تاكو یا كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵیان نیه، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌به‌ر (به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی زیاتر) له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێك له نزیكترین دۆسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له‌م ده‌وره‌یه‌دا پرۆژه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكای پێسپێردراوه له غه‌ززه سه‌نگه‌ر ده‌گرن و خه‌ڵكی كوردستانیان له‌دژی هان ده‌ده‌ن.
ئه‌م (نا) ووتنه‌ی ئیسلامیه‌كانی كوردستان نا ووتن نبه بۆ جه‌نگ و كوشتن و برین و كۆتای هێنان به ژیانی خه‌ڵكی سڤیل و بی تاوان، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه دژی جه‌نگ و ماڵوێرانی و كوشتن بونایه و سه‌لامه‌تی گیانی مرۆڤه‌كانیان لا مه‌به‌ست بوایه، ده‌بوایه بۆ له خوێن هه‌ڵكێشانی خه‌ڵكی عێراق و ئه‌فغانستان شایلۆغانیان نه‌كردایه و پێش له‌شكریان بۆ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی (ئیسرائیل یه‌كێك بوو له هاوپه‌یمانه به‌هێزه‌كانی) نه‌كردایه، تاكو ئیستا رۆژانه لاشه‌ی ئینسانه‌كان به له‌ت و په‌تی ده‌چێته ئاسمانه‌وه و پاروو چه‌وره‌كه‌شی به‌شێك ده‌چێته گیرفانی ئه‌مان، ئه‌گه‌ر زه‌ره‌یه‌ك ویژدانیان بۆ گریه و نوزه‌ی مناڵان لێبدایه و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یان نزیكایه‌تیه‌كی له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئارامی و ئاسوده‌ی هه‌بوایه، نه‌ده‌بوونه به یه‌كێك له جێبه‌جێكارانی به‌رنامه و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كوردستاندا كه به ئاشكرا له پشته‌وه‌ی بۆردومانه‌كانی غه‌ززه‌وه‌یه و دووریش نیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا دۆستی وه‌كو یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی بۆ دورست بێت، قه‌تڵ و عام و كوشتن و برینی زۆر زیاتری به‌دواوه دێت.
بێجگه له‌مانه ئیستا كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ده‌ست ده‌یان كێشه و گرفته‌وه گیرۆده‌یه و خه‌ڵكه‌كه‌شی له مردنه‌كی شێنه‌ییدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، به‌ڵام بۆ ساتێكیش ئه‌و كێشه و گرفتانه نه‌بویه هه‌وێنی به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌و (مرۆڤ دۆستانه) و ئێواره كۆرێكی بۆ ته‌رخان بكه‌ن و به‌شێك له به‌رنامه و راگه‌یاندنه‌كانیان بۆ ئه‌و كێشه و گرفتانه ته‌رخان بكه‌ن.
تاكو ئه‌و ساته‌ش رۆژانه ئێران و توركیا بۆردومانی ناوچه شاخاوی و سنورییه‌كان ده‌كات و خه‌ڵكه‌كه‌شی ده‌بنه قوربانی و ئاواره و سه‌رگه‌ردان ده‌بن، تیرۆ و تۆقاندن و كوشتن و رفاندن نزیكترین ئه‌گه‌رێكه له ژیانی هه‌ر یه‌كێك كه له عێراقدا بژیت، برسیه‌تی و نه‌بوونی و بێكاری و بی خانه و لانه‌ی ده‌ستی خستۆته بینه‌قاقای خه‌ڵكی عێراق و كوردستان، گه‌نده‌ڵی و رۆتینات و به هه‌ده‌ردانی سامانی ئه‌و وڵاته بۆته دیارده و له دووره‌وه به سه‌روسیمای ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه دیاره، یاریكردن به چاره‌نووسی خه‌ڵك و ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری و ده‌زگا سیخورییه‌كانی دونیا، عاده‌تێكه و هیچ یه‌كێكبان سڵی لێناكه‌نه‌وه، ... .. هه‌موو ئه‌مانه نه‌بویه مه‌وزوع و مه‌ترسی و دیارده و كاره‌ساتێك تا یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ستی پێبكه‌ن!
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیسلامیه‌كان هه‌ڵوێست بوو به نرخی رۆژ، هه‌ڵوێستێك نه‌بوو بۆ ئه‌و سیاسه‌ت و ستراتیژه دژه ئینسانیه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی خه‌ریكه له‌سه‌راسه‌ری دونیا به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن، بۆیه ئیتر كۆتای پێده‌هێنن و نایانه‌وێت له‌مه زیاتر توند بێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
