هه‌موو جارێک که له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداریم کردووه ده‌نگم داوه بۆ په‌رله‌مانی کوردستان هیوا و ئاواتم ئه‌بووه که ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌و ده‌نگدانه‌ی من و میلله‌ته‌که‌م که‌ڵک و سوودی هه‌بێت، په‌رله‌مانێکمان هه‌بێت که زۆر به شانازیه‌وه له ناو میلله‌تانی دنیا بڵێن زۆر سوپاس بۆ خوا و خوێنی شه‌هیدان ئێمه‌ش په‌رله‌مانمان هه‌یه‌و ڕه‌نج و تێکۆشانی ئه‌و ساڵانه‌ی شۆڕشه‌کانی ئه‌م میلله‌ته زه‌حمه‌ت کێش و سته‌م به خۆڕایی نه‌ڕۆیشتووه. وه‌لێ مه‌خابن ئه‌فسوس سه‌د ئه‌فسوس هه‌موو جارێک نا‌ئومێد و سیاچاره ده‌بووم له هه‌ڵبژاردن و په‌شیمان ده‌بوومه‌وه له‌ده‌نگدان. په‌رله‌مانی کوردستان له سه‌ره‌تایی درووست بوونیه‌وه دوو که‌رت بوو نه‌مانده‌زانی کێ له ده‌سه‌ڵاته! کێ ئۆپۆزسیونه! هه‌موو پڕۆژه‌کان و بڕیاره‌کان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌هات و په‌رله‌مانتارانیش ته‌نها ده‌ستیان به‌رز ده‌کرده‌وه و مووچه‌ی مانگانه‌یان وه‌رده‌گرت، له جه‌وله یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی براکاندا چی به‌و په‌رله‌مانه پیرۆزه و بێ ده‌سه‌ڵاته نه‌کرا سووکایه‌تیه‌ک تا کار گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی که گۆڕه‌پانی ئه‌و جێگا پیرۆزه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ت بووه گه‌راجی تانک و زریپۆشه‌کانی گاردی کۆماری و سوپاکه‌ی سه‌دام حوسێن که‌سیش ده‌نگی لێ نه‌ده‌هات به ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیشه‌وه، هه‌ر له‌و کاته‌شدا کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان له‌ژێر خێمه‌یه‌کدا له‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌لاری په‌رله‌ماندا له گوند و دێهاته‌کاندا ده‌به‌سترا، زۆریش دوور نیه له‌و که‌ژه ئارام و بێ ده‌نگه‌ی ناو په‌رله‌ماندا وێنه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانمان بینیووه خه‌وی لێ که‌وتووه یه‌کێ تریان وێنه‌ی ده‌کێشا وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و میلله‌ته هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌بێت، نا حه‌قیان نیه ده‌ستیان به‌تاڵه خاوه‌نی هیچ پڕۆژه‌یه‌ک نین پێشکه‌شی ئه‌و میلله‌ته‌ی بکه‌ن، چی بکه‌ن هه‌ر ده‌بێ بخه‌ون یان وێنه بکێشن خۆشی نازانێت بۆچی چۆته سه‌ر ئه‌و کورسیه و چ ئه‌رک و فه‌رمانێکی له‌سه‌ر شانه، له میدیاکاندا که‌سه‌یری په‌رله‌مانی وڵاتانی دنیای دیموکراسیه‌ت ده‌که‌یت به تورکیا و ئێرانی دراوسێشه‌وه گه‌رم و گوڕه، جێگای شرۆفه و لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌کان، بڕیاره‌کان هه‌روا به‌ئاسانی تێناپه‌ڕێت پێویستی به چه‌نده‌ها کۆبوونه‌وه‌یه، گفتووگۆکانیش به‌چه‌نده‌ها شێوه ده‌ڕوات له‌سه‌ر زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندی بۆ میلله‌ت په‌رله‌مانتاران چ جۆره شه‌ڕێکی دیموکراسیه‌ت ده‌که‌ن که ئه‌م شێوازه جوانه‌ی په‌رله‌مانی دنیا ده‌بینی زۆر به‌زه‌ییت به‌و په‌رله‌مانه بێ ده‌نگ و نووستوه‌ی خۆماندا ده‌هاته‌وه، چه‌نده‌ها پرسیارت له خۆت ده‌کرد بۆچی ده‌بێ ئه‌م میلله‌ته‌ی ئێمه خاوه‌نی ئه‌م جۆره په‌رله‌مانه بێت.
له ئه‌نجامی گه‌ندڵی و خراپی حکوومه‌ت و هه‌ژموونی حیزبی‌دا له دوایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ته‌مووزدا که چه‌ند قه‌واره‌یه‌ک ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا به چه‌ند فراکسیۆنێکی جیاواز چوونه ناو په‌رله‌مانه‌وه هیوایه‌ک په‌یدا بوو که ئه‌م جاره به‌ده‌ر له جارانی پێشوو خاوه‌نی په‌رله‌مانێک ده‌بیین که جیاوازه و که‌مێک دڵخۆشکه‌ره‌یه سه‌ره‌تا هێنده‌ی نه‌مابوو بێ هیوا و نا‌ئومێد بین دیسانه‌وه په‌رله‌مان هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی جاران به ئارامی و بێ ده‌نگی بمێنێته‌وه تا له‌م ڕۆژانه‌ی دوایدا له‌سه‌ر بڕیاردان بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه له وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویدا په‌رله‌مانێکی جیاوازمان بینی که ده‌نگی میلله‌تی تیادا به‌رزبۆوه‌و په‌رله‌مانی له‌و خه‌وه خۆشه درێژه‌ی ته‌مه‌نی به‌ئاگا هێنایه‌وه گفتووگۆیه‌کی گه‌لێک سه‌یر و نامۆ به‌ڕۆژانی ڕابردووی بینی. ئه‌مێستاکه کاتی هاتووه که سیاسیه‌کان واز له‌ژیانی ئاسیایی تاکه‌کان بێنن ئه‌و کێشه و بارگرژیه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌کان که چه‌نده‌ها ڕووداوی دڵته‌زێنی لێکه‌وته‌وه ده‌بێ بچیته ناو په‌رله‌مانه‌وه کاتی خه‌وتن و وێنه کێشانی ناو په‌رله‌مان به‌سه‌ر چووه ده‌بێ په‌رله‌مانتار ئه‌و ڕاستیه چاک بزانێ که به‌ده‌نگی میلله‌ت چۆته سه‌ر ئه‌و کورسیه بۆئه‌وه‌ش چووه که پارێزگاری له‌ده‌ست که‌وت و مافه‌کانی ده‌نگده‌ران بکات له ئێستا به‌دواوه سه‌رده‌می زێرینی کارکردنه له ناو په‌رله‌ماندا ئه‌و که‌سه‌ش نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌ته که ده‌نگ و ڕه‌نگی هاوڵاتیان ده‌باته ناو په‌رله‌مانه‌وه‌و پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وه‌و ده‌نگداران ده‌کات له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵیم نۆبه‌ری په‌رله‌مانی نوێ له گه‌لی کورد پیرۆز بێت ئێستا هه‌ست ده‌که‌م که خاوه‌نی په‌رله‌مانین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
