بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌موو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی عێراقی فیدراڵی داپۆشیوه‌و هه‌ر لیسته‌و پڕوپاگه‌نده بۆ چه‌ند پاڵێوراوێكی ده‌كات و هه‌ریه‌ككه‌شیان به‌رنامه‌و په‌یامێكی داڕشتوه كه له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی و پێكهاته‌كانی لیسته‌كه‌ی گونجاوه، ئه‌وان به‌رده‌وام باسی خزمه‌تی زیاتر ده‌كه‌ن و ڕه‌خنه بله ئه‌ندامانی پێشوو ده‌گرن وه‌كئه‌وه‌ی ئه‌وان له عێراق نه‌ژیابن و ئه‌وان گه‌لانی عێراقیان به‌و ئاقاره‌دا نه‌بردبێت، له‌كوردستانیش به‌ره‌كه دابه‌شبووه به‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكدا هه‌ندێكیان پێیانوایه ئه‌وه‌ی بۆ كورد به‌ده‌ستهاتووه زۆر له‌وه زیاتره كه چاوه‌ڕوانكراوبووه و هه‌ندێكیشیان كه خۆیان بوونیان هه‌بووه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌موو كه‌موكوڕیه‌كانی ئه‌ندامانی كورد ده‌ده‌نه پاڵ گروپێكی تایبه‌ت و ئه‌وان به‌گوێره‌ی گوتاریان بێت ئه‌گه‌ر بچنه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كورد به ماوه‌یه‌كی كه‌م هیچ گرفت و كه‌موكوڕییه‌كی نامێنێت و وڵات ده‌بێته شامی شه‌ریف! گروپی سێیه‌میش كه به‌هه‌مانشێوه پێیوایه كورد له به‌غدا سستبووه، به‌ڵام ئه‌م لیسته هه‌موو شته‌كان لێكدانی سفرناكات و پێیوایه ئه‌گه‌ر نوێنه‌ره‌كانی ئه‌وان بچنه به‌غدا باروزروفی كورد به‌شێوه‌یه‌ك ده‌گۆڕێت.
له بیرمان نه‌چۆته‌وه كه له هه‌ڵبژارنه‌كانی 25\7 لیسته‌كان به هه‌مان شێوه دابه‌شببوون، به‌ڵام ئه‌وه په‌رله‌مانی كوردستانه كه تا ئێستا شتێكی هێنده كاریگه‌ری نه‌كردووه كه بڵێین ئۆخه‌ی، شه‌ش مانگه كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و بیروڕاكان هێنده له‌یه‌كه‌وه دوورن ناگه‌نه نه‌تیجه، لیستێك هه‌موو شتێكی حكومه‌تی پێره‌فزه‌و ته‌نها دژی ده‌وه‌ستێته‌وه و به چاك و حراپی ده‌ڵێت خراپ، لیستی ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌وه حاڵی مه‌پرسه زروفی چۆنه، لیسته‌كانی تریش له به‌یندان و وه‌كو موعره‌زه‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن!
بابه‌ته‌كه‌مان زۆر درێژه‌ی كێشا و مه‌به‌سته‌كه‌م له‌و پێشه‌كییه كورته‌وه هه‌ڵهێنجاوه و پێموایه كه پێویسته توێژی قوتابیان و گه‌نجان زۆر به هه‌ستیارییه‌وه بچنه سه‌ر سنوقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌و نوێنه‌رانه دیاری بكه‌ن كه ده‌توانن مافی زه‌وتكراو بسه‌ننه‌وه و پڕۆژه‌ی جوان بۆ وڵات به‌دیبهێنن، ئێمه‌ی گه‌نجان له‌سه‌رمانه كه‌سێك بكه‌ینه نوێنه‌رمان كه به‌ڕاستگۆیانه بانگه‌شه ده‌كات و له ڕابووردوودا خزمه‌تی كردووین نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نها ده‌توانن دژی حكومه‌تی كوردی بنوسن و قسه بكه‌ن و له بواری كرداردا ده‌سته‌وه‌ستانن. دڵنیام ئه‌وان بیریانچۆته‌وه كه ده‌یانه‌وێ بچنه كوإ و له‌گه‌ڵ كی ڕوبه‌ڕوده‌بنه‌وه، ئه‌وان بیریانچۆته‌وه كه حه‌ماسه‌ت نابێته هۆی سه‌ركه‌وتن به‌ڵكو به پڕۆژه‌و گفتوگۆی ژیرانه ده‌توانێت مافه‌كانمان وه‌ربگرینه‌وه و گه‌شه به نیشتیمانه‌كه‌مان بده‌ین، ئه‌وان بیریانچۆته‌وه كه ئه‌وان بۆ شه‌ڕ و جه‌نگ ناچن ئه‌وان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌نه‌رانی عێراق ده‌چن كه كورد و كوردستانیش سه‌ر به‌و حكومه‌ته‌یه.
له كۆتاییدا دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه‌ی گه‌نجان و لاوانی كوردستان ده‌توانین هاوكێشه‌كان بگۆڕین كه‌واته با چیدی به بێكاریگه‌ری نه‌ژین و ببینه ئاراسته‌كه‌ری واقیعی كورستان و ده‌ستمان له گۆڕانكارییه‌كاندا هه‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
