به‌ر له‌سێ رۆژ له‌نێو بازاری شارۆچكه‌ی دیانا سێ ئه‌ندامی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان به‌ناوه‌كانی (زینب رسول عه‌لی، شیلان حسین عبدالله و موسی محمه‌د عیسا) له‌لایه‌ن ئاسایشی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون و پاش سێ رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركردن، دوێنی شه‌و ئازاد كران. یه‌ك له‌و ئه‌ندامانه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وان به‌ر له‌سێ رۆژ له شارۆچكه‌ی دیانا له كاتی كاروباری رێكخستنی دا له لایه‌ن ئاسایشی شاره‌كه‌وه به‌هیچ هۆیه‌ك ده‌ستگیركراون و پاشانیش بروانه‌ته ئاسایشی گشتی شاری هه‌ولێر و پاش سێ رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركردن ئازاد ده‌كرێن، ئه‌و ئه‌ندامه ئه‌وه‌شی ووت كه هۆی گۆشاره‌كانی ئاسایشی دیانا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه وه‌كو پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئێراقدا، پشتگیری به‌رێز مه‌هدی كاوانی ده‌كه‌ین، و پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه پێ حه‌زم ناكرێت. ته‌نانه‌ت له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنمان دا، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێمان كردووه كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بچنه دیاناو ده‌وروبه‌ری، وه‌الا رووبه‌رووی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردن ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ش پێیانمان راگه‌یاندووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و قسانه‌ی ئاسایش په‌سه‌ند ناكه‌ین و سوورین له‌سه‌ر كاروباری رێكخستنی خۆمان، چونكه ئێمه پارتیكی یاسایین و له‌ئاستی باشووری كوردستان و ئێراقدا به فه‌رمی كار ده‌كه‌ین و بۆ دوو ده‌وره‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانمان كردووه.
له‌سه‌ر ناوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان سه‌ر به شارۆچكه‌ی دیانای به‌رێز شیرین محمه‌د ووتی؛ هۆكاری گرتنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامانمان سیاسییه‌و پێویسته ئاسایش به‌به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، پێویسته ئاسایشی هه‌رێمی و به‌تایبه‌ت شارۆچكه‌ی دیانا، ئاسایشی كورد بێت، نه‌ك، هێزی قه‌ڵاچوو كردن و ده‌سته‌مۆی ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی سه‌ر كوردستان، ئێمه ئه‌م شێوه هه‌ڵسه‌وكه‌وت ناشارستانییه‌ی ئاسایشی دیانا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین ئه‌م شێوه نزیكایه‌تییه دووباره نه‌بێته‌وه. شیرین مه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی ووت؛ جارێ یه‌كه‌م نییه، كه ئاسایشی دیانا ئه‌م هه‌ڵسه‌وكه‌وته ده‌كات و ئه‌وا به‌ده‌یان جاره ئه‌ندامانمان رووبه‌رووی گۆشارو هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌نه‌وه. دیاره، ئامانجێكی سیاسی و بازارییه‌ك له‌پشتی ئه‌م په‌لامارانه‌ی سه‌ر ئه‌ندامان و رێكخستنه‌كه‌مان هه‌یه.
جێ ئاماژه پێكردنه، ئه‌وه چه‌ندین جاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی شاری دیاناوه، كادیران وخه‌باتكارانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان، رووبه‌رووی گرتن و بێ حورمه‌تی ده‌بنه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن، ئه‌وا له حاڵێكدایه، كه ئه‌و ئه‌ندامانه له‌نێو جه‌ماوه‌ری خۆیان دا، سه‌رگه‌رمی كاروباری رێكخستنین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
