یوسف منتک- ئه‌لمانیا: به‌راووردێکی دادودادوه‌ریانه له‌نێوان تاراوگه وکوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌راستی بزانرێ که دادوه‌ری له‌ژێرسێبه‌ری ده‌ستورو یاسادا پیاده‌کرێ، نه‌ک به‌زه‌بری ده‌سه‌لاتی میلیشیایی و زه‌بروزه‌نگی حزب وهه‌ره‌شه‌ی توندره‌وانی ئاینی په‌یره‌وده‌کرێ. ماوه‌ی دوانزه ساله له وولاتی ئه‌لمانیا دا ده‌ژیم، سه‌دان هه‌زار ئیسلامی تیاداده‌ژی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م وولاته‌دا به هاوولاتیانی ئه‌لمان وسه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌جیاجیاکان وهاوولاتیانی وولاتانی تری رۆژئاوایی، له‌به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌کسانن به‌بێ‌بوونی جیاوازی، له‌کاتی لێپرسینه‌وه‌دا یاسا سه‌روه‌ره، زه‌مانه‌تی کۆمه‌لایه‌تی بۆ هه‌موان وه‌کو یه‌ک وایه، کار بکه‌یت ونه‌که‌یت ژیانی مرۆڤه‌کان پارێزراوه، منالێک نییه نه‌چێت بۆ خوێندن ئه‌گه‌ر نه‌چێت به‌دوای دایک وباوکیدا ده‌نێرن، منالێک له‌شه‌قام وبازارودوو‌کانه‌کان نابینی کاری ده‌ستفرۆشی بکات، ، دیموکراسی راسته‌قینه هه‌یه، پۆلیس له‌خۆیه‌وه که‌س ناگرێ، دوای چاودێریه‌کی درێژ خایه‌ن وبوونی به‌لگه وشایه‌د، ئینجا به‌شێوه‌یه‌کی ئوسولی وئینسانی مرۆڤه‌که ده‌ستگیر ده‌کرێ ولێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌لدا ده‌کرێ، به‌رتیل وره‌شوه شوێنی نابێته‌وه، پارێزه‌ر ده‌توانێ به‌دواداچونی یاسایی بۆ بکات، که‌سیش له‌برسان نامرێ، کورد گوته‌نی که‌س ترومنه‌تت به‌سه‌ره‌وه ناکات، خزم خزمێنه‌و خاترو ختوری فلان وفیساروته‌سکییه‌ی حزبی وله‌م جۆره شتانه‌نییه وبه‌خه‌یالی که‌س دانایێت.
به‌لام لای خۆمان کۆمه‌لگه‌ی کوردستان، بێجگه له ئاینی ئیسلام، ئاینه‌کانی وه‌ک مه‌سیحی ومه‌ندائیی ویه‌زیدی کاکه‌یی وبه‌م دواییانه په‌یره‌وانی دیانه‌تی زه‌رده‌شتیش په‌یدا بوون وهه‌ن، به‌لام ئاینی ئیسلام وه‌ک سه‌ره‌کی ده‌ژمێردرێت وله جیاتی یاساش حوکم ده‌کات له‌غیابی حوکمی حه‌ڤده ساله‌ی بێ ده‌ستوری یاساییدا، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له قورئانی پیرۆزدا وگووتنه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د، خ) لێبێت باسی له عه‌داله‌ت ومساوات وبه‌لگه شاهێد ده‌کات، به‌لام که‌س کاری پێناکات، وه‌ک له (سوره‌تی النسا و ئایه‌تی 58، له سوره‌تی البقر‌ه ئایه‌تی 282)، دا باس له عه‌داله‌ت را‌گرتن ده‌کات وله‌کاتی پێویستدا ده‌بێ شاهێد هه‌بن، گووتنه‌کی پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ:کلکم راع وکلکم مسۆول عن رعیته. به‌لام به‌داخه‌وه له‌گه‌ل نه‌بوونی یاسا وده‌ستوور له‌کۆمه‌لگه‌یه‌کی ئیسلامی کوردی‌دا، په‌یره‌وی ده‌قه‌کانی قورئانی پیرۆز‌و گوتنه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د، خ) ناکه‌ن.
جیاوازییه‌کی زۆر له‌نێوان چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌لدا هه‌یه، که‌مینه‌یه‌کی خه‌للک داهاتی چاکیان هه‌یه‌وله‌خۆشترین ژیاندا ده‌ژین، هه‌رچی بازرگانی‌وسه‌رچاوه‌ی داهات وده‌سه‌لاتی وولات هه‌یه له ژێرحوکم وده‌سه‌لاتی واندایه، به‌که‌یفی خۆیان یاری به‌چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له ده‌که‌ن، زۆرترینی کۆمه‌لگه‌ش به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه ده‌نالێنن بوون به‌سوته‌مه‌نی چینی بالا ده‌ست، که‌چی خه‌لکی هه‌ژاروبێکارو نه‌دار هه‌یه، ئه‌گه‌ر رۆژانه نه‌چێت بۆ کا‌رنان بۆ خۆی وخێزانی نیه بیخۆن، هه‌زاران خه‌لکی هه‌ژاری بێ مال وجێ ورێ هه‌یه سوکنه‌یه‌کیان نییه لێی بژین، له‌خوێندن وسه‌ره‌تایی ترین مافی خزمه‌تگوزاری بێ به‌شن، که‌س نییه لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ بکات، وده‌ردیان که‌م وکوریان چاره‌سه‌ر بکات، بازار‌و شه‌قامه‌کانی شار پرن له‌مناڵی ده‌ستفرۆش‌وشاگرد، به‌هۆی نه‌بونییه‌وه له‌خوێندن دابراون کار ده‌که‌ن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ده‌که‌ونه داوی خه‌لکانێکی داوێن پیس ده‌ستدرێژی سێکسیان ده‌کرێته سه‌ر تووشی جۆره‌ها کاری خراپ ده‌بن وچاره‌نوسێکی خراپیان ده‌بێت، سه‌ره‌رای بێ‌کاری هه‌زاران کرێکار‌و گه‌نجی کورد، سه‌رمایه‌داری کورد بۆ قازانجی خۆی به‌هه‌رزان کرێکاری بیانی هێناوه که‌چی ئه‌وانیش که‌پاره‌یان پێنادرێ، لهشاره‌کان که‌وتونه‌ته ده‌رۆزه‌کردن ئه‌وه ئه‌و په‌ری بێویژدانی سه‌رمایه‌داری کورد ده‌رده‌خات، سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌موو داهاته له‌سایه‌ی فه‌رمانره‌وایی خۆمالی، ژیانی خه‌للک تادێت گرانترو خراپتر ده‌بێت، خه‌لکی وا هه‌یه بێ تاوان وبێ به‌لگه وشاهێد ولێپرسینه‌وه ده‌گیرێن وده‌خرێنه زیندانه‌کان، دوای ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر‌و ماوه‌ی چه‌ند مانگ وسال ئینجا به‌که‌فاله‌ت وده‌یان واسته وده‌ست ماچکردن به‌رتیل دان ئازاد ده‌کرێن، یا ده‌پرسی فلانه که‌ستان بۆ گرتووه بێتاوانه به‌ری ده‌ن، ده‌لێن تا ته‌حقیق ته‌واو نه‌بێ به‌ر نابێ، بێ به‌لگه‌و بێ شاهێد دوای‌ئازا‌ردانێکی زۆر، ئینجا ده‌لێن هیچی له‌سه‌ر نییه، زۆربه‌ی ئه‌م حاله‌تانه ته‌سفییه‌ی حساباته به‌به‌رتیل وره‌شوه‌و وخاترانه ئه‌نجام ده‌درێن، جاری واش هه‌بووه سولح له‌نێوان هه‌ردوو لا‌کراوه له‌مالی لێپرسراوێک، ئه‌وه‌ش بۆ ترساندن وچاوسورکردنه‌وه له‌که‌سی بێ پشت وپه‌ناو بێده‌سه‌لات،
به‌کورتی تروسکایی عه‌داله‌ت ومساوات یه‌کسانی به‌دیناکرێ، جیاوازییه‌کی زۆر له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا هه‌یه، ئه‌وه‌ش دژی هه‌موو شه‌ریعه‌تێکی دینی و یاسایی‌وجارنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ‌و مرۆڤه‌کانی کۆمه‌لگه‌ی کوردستانه، لایه‌نی که‌م بچوکترین مافه‌کانی:بوونی ئازادی وعه‌داله‌ت و زه‌مانه‌تی کۆمه‌لاتی وکارو نان‌وشوێنی ژیان بۆمرۆڤه‌کان هه‌بێت!.
