نه‌جیبه كه‌ریم/هه‌ولێر: كاتێ مرۆڤه‌كان به‌رامبه‌ر به یه‌كتری متمانه له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تڤی زۆری ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته قوربانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر میلله‌تێك متمانه‌ی به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت له‌ده‌ست بدات چی؟ له هه‌ر كات و شوێنی كه متمانه دروست بوو واته قه‌ڵایه‌ك دروست بوو جا ئه‌و قه‌ڵایه چ له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌لڕ بێت یان له نێوان حكومه‌ت و میلله‌ت، ئه‌و قه‌ڵایه‌ش زۆر به‌زه‌حمه‌ت دروست ده‌بی به‌ڵام به ئاسانی ده‌ڕمێ، هاوكات دووباره گه‌رانه‌وه‌ی كارێكی زۆر ئه‌سته‌مه بۆیه ده‌توانم بڵێم هاوڵاتیانی كوردستان تا راده‌یه‌كی زۆر متمانه‌یان به په‌رله‌مان و حكومه‌ت نه‌ماوه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا گه‌وره‌ترین كاره‌ساته، به‌هۆی ئه‌و نه‌بوونیه‌ی كه له هه‌موو ڕوێكه‌وه ڕووی له كوردستان كردووه هه‌ر چه‌نده ئه‌و ساڵه كێشه‌ی سوته‌مه‌نی تاراده‌یه‌ك له‌گه‌لڕ ساڵان جیاوازی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و گرانیه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك سه‌رجه‌م بازاره‌كانی كوردستانی گرتۆته‌وه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ خه‌ڵكی هه‌راسانتر ده‌كا چ كاره‌سات له‌وه گه‌وره‌تره میلله‌تێك متمانه له‌ده‌ست بدات و حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش نه‌بایان پی دی نه باران، ئه‌گه‌ر كوڕانی ئه‌و میلله‌ته نه‌بوایه كه بۆ ساتی ئازادی گیانی خۆیان كرده قوربانی ئێستا ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و كورسیانه دانه‌ده‌نیشتن كه هه‌ندێكیان به تۆپیش به جێی ناهێلن، متمانه به‌چی بمێنی كاتێ گه‌نده‌ڵی سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومی و حزبیه‌كانی گرتبێته‌وه و ووڵات وه‌كو دارستانی لێهاتووه هه‌ر یه‌كه‌و بۆ خۆی یاسایه‌ك ده‌ركاو پاشای ووڵاته تاكه‌ی ئه‌و حكومه‌ته هه‌ر ساوابێت، ئه‌ی كه‌ی گه‌نج ده‌بێ؟ تاكو ئێمه به هۆیه‌وه پشت ئه‌ستوور بین، میلله‌تێك دوێنێ هێنده تامه‌زرۆی ئازادی بوو و به هه‌زاران رۆڵه‌ی كرده قوربانی و جۆره‌ها ئازاری چه‌شت، ئه‌مڕۆ هه‌رئه‌و میلله‌ته‌یه به‌هۆی نه‌مانی ئه‌و متمانه‌و ئه‌و ئازادیه‌ی كه ئاواتی بوو، ئه‌مرۆ تووشی برسێتی و نه‌بوونی جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌روونی كردووه و بووه‌ته هۆی كۆچ كردنی هه‌زاران لاوی ئه‌م ووڵاته‌و به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار روو له‌هه‌نده‌ران ده‌كه‌ن چونكه له ووڵاته‌كه‌ی خۆی چ ئومێدێكی به دوارۆژ نیه‌و نازانێ چ دواڕۆژێ چاوه‌روانی ده‌كات، گه‌نجێك كه هه‌موو ژیانی بۆ خوێندن ته‌رخان كردبوو ئه‌مڕۆش زانكۆ یان په‌یمانگای ته‌واو كردووه شوێنێ نییه لێی دامه‌زرێت، یاخود دوای ته‌واو كردنی قۆناغی ئاماده‌یی بۆی نیه درێژه به خوێندن بدات به بیانوی كه نمره‌ی كه‌مه یان ئه‌وساڵه رێژه‌ی خوێندكاران زۆره، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌ی بۆ زیاتر كۆلێژ‌و په‌یمانگا ناكرێنه‌وه تاكو ئه‌و جۆره كێشانه دروست نه‌بن، ئه‌وانه‌ی له قۆناغی زانكۆشن چ له ناوه‌وه‌ی شار یان ده‌ره‌وه تاكو ئێستا له كاتی خۆی ده‌رماڵه‌یان وه‌رناگرن به‌ڵام چ ده‌رماڵه‌یه‌ك كه به‌شی ساتێكی كوڕه به‌رپرسێك ناكات كه له هه‌مان قۆناغه، ئه‌ی ئه‌وانه‌ش مشتێكن له خه‌روانێك.
تۆبڵیی چ كاره‌ساتی له‌وه گه‌وره‌تر هه‌بێ له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی كوردستان و جیهان فرۆكه وانه‌كه‌ی یاخود بكوژی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه زۆر به‌رێزه‌وه به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌رێ كرا به‌بی ئه‌وه‌ی حیساب بۆ شه‌هیدانی ئه‌و شاره بكرێت له جیاتی له‌و شارا دادگایی كراباو سزاكه‌شی هه‌ر له‌وێ بوایه.
به‌ڵی دانیشتوانی كوردستان تا راده‌یه‌كی زۆرمتمانه‌یان به په‌رله‌مان و حكومه‌ت نه‌ماوه به تایبه‌تی كه چه‌ندین بڕیار‌و كێشه باسیان لێوه ده‌كرێت و دواتر له بیر ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به فریای ئه‌و میلله‌ته نه‌كه‌ون چونكه كێشه‌كان رۆژ دوای رۆژ روو له زیاد بوونن، بێگومان كاره‌ساته‌كه گه‌وره‌تریش ده‌بێ و مێژووش ره‌حم به كه‌س ناكات.
