کوردستان نێت: زۆر بێشه‌رمانه و به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ، ماڵێک له گه‌ڕه‌کی ئاشتی له سلێمانی، ده‌ستی کردووه به بیر هه‌ڵکه‌ندن، به‌مه‌رجێك به‌بڕیاری
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بیرلێدان له‌ناو شاری سلێمانی قه‌ده‌غه‌یه. سه‌یروسه‌مه‌ره‌که له‌وه‌دایه ئه‌م ماڵه‌ی ئه‌م سه‌رپێچییه‌ده‌کات، ڕێك به‌ته‌نیشتی ماڵی وه‌ستا حه‌سه‌نی به‌رپرسی ئاسایشی سلێمانییه، خه‌ڵکی گه‌ڕه‌که‌که سه‌ریان سوڕماوه، ده‌ڵێن چۆن ئاوها به‌ئاشکرا و به‌به‌رچاوی ئاسایشه‌وه سه‌رپێچی ده‌که‌ن. بۆ به‌دواچوونی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئێمه وه‌ك کوردستان نێت، په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاك فه‌رهاد به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی کرد. فه‌رموون بۆ گوێگرتن له گفتووگۆکه‌مان.
