به‌شی راگه‌یاندن كۆمپانیای به‌رێز: ئێمه وه‌ك كۆمپانیای به‌رێز كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلی سه‌ربه‌خۆین و وه‌ك كه‌رتێكی تایبه‌ت كارده‌كه‌ین و
به‌رهه‌م و داهێنان و كار‌و پرۆژه‌كانمان ئه‌جنداو ناسنامه‌ی كاركردنمانه، خزمه‌تگوزاری و پیشه‌ییبوون و پێشكه‌وتن و متمانه له نێوان ئێمه‌و خه‌ڵكدا پێشه‌نگی هه‌موو به‌ڵێن و گوفتارێكمانه، تا ئه‌و جێگایه‌ی كه توانیومانه‌و له‌سه‌ر شانمان واجب بووه خزمه‌تمان كردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر خزمه‌ته‌كانمان به‌ره‌و كوردستانێكی قه‌شه‌نگ و جوان و ژێرخانێكی ئابووری پته‌و به‌ره‌و بازارێكی ئازاد‌و سه‌رمایه‌گوزاریه‌كی ته‌ندروست و بێ وێنه، دوورین له بانگه‌شه‌و بانگه‌شه‌كاری و وه‌هم و خۆفه‌رزكردن و خۆنواندن، به پراكتیك و به كردار وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌ر كه‌م و كوڕی و هه‌ر ره‌خنه‌و گازندایه‌كین كه ئاراسته‌مان ئه‌كرێت، هه‌ر ره‌خنه‌و ئامۆژگاریه‌كی دۆستانه‌و به‌سوود به سنگی فراوانه‌وه وه‌رئه‌گرین و كاری له‌سه‌ر ئه‌كه‌ین تاوه‌كو كێماسی و كه‌م و كورتیه‌كانمان نه‌هێڵین به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتر‌و داهێنانكاری باشتر، ئێمه خۆمان به هیچ كۆمپانیایه‌كی شكستخواردوو یان سه‌ركه‌وتوو له كوردستان به‌راورد ناكه‌ین و ئه‌زموون و كارنامه‌و مۆراڵی كاركردنی خۆمان هه‌یه‌و له‌سه‌ری ده‌رۆین به پشتیوانی دۆسته‌كانمان چ له‌ناو حكومه‌ت چ له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت چ له هه‌نده‌ران، كۆمپانیای به‌رێز، خۆشبه‌ختانه ئێستا لق و ئۆفیس و وه‌رشه‌ی كاركردنی خۆی نه‌ك له كوردستانی خۆشه‌ویست و به‌غداد به‌ڵكو له توركیا‌و كۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا هه‌یه‌و كاربۆ ئه‌وه ئه‌كات سه‌رمایه‌گوزاریه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له كوردستان به‌رهه‌م بهێنێت و جوانترین ستایل و هونه‌ری بیناسازی و وه‌به‌رهێنی ده‌ره‌كی بهێنێته كوردستان و كوردستان ئاوه‌دان بكاته‌وه، راسته ئێمه بازرگانین و كاره‌كه‌شمان كاسبیكردن و بیزنسه، به‌ڵام بازرگانی و بزنسێكی پاك ئه‌كه‌ین و منه‌تگۆیی و خۆبه‌گه‌وره‌زانی به‌سه‌ركه‌سدا ناكه‌ین و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ناكه‌ین كه بێ كێشه‌و بێ كه‌م و كورین، به‌ڵام باشترین و جوانترین كاریشمان ئه‌نجامداوه‌و وه‌ڵامی هه‌ر ناحه‌زێكیش ئه‌ده‌ینه‌وه كه ئه‌خوازن ناو‌و ناوبانگی كۆمپانیای به‌رێز بشێوێنن و به‌راوردی بكه‌ن به هه‌ندێ كۆمپانیای دیكه، ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی له تواناماندا هه‌یه كردومانه‌و به سیستمێكی تۆكمه‌ی مۆدێرن و پێشكه‌وتووی ئیداری و بانكی، كار ئه‌كه‌ین و چاومان هه‌رگیز له گیرفان و دیناری هه‌ژارانی ووڵاته‌كه‌مان نه‌بڕیوه وه‌ك هه‌ندێ باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو كار بۆ باشتركردنی هه‌ژارانی ووڵاته‌كه‌مان ئه‌كه‌ین و رابردوومان شاهیدی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه، ئێمه له هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی كه بۆ شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌ستمان پێكردووه بۆ بیناسازی به‌رده‌وامین و به هیچ شێوه‌یه‌ك وا هه‌ست ناكه‌ین كه‌مته‌رخه‌میمان كردبێت و سه‌نتی هیچ هاووڵاتیه‌كمان خواردبێت یان له گه‌شه‌كردن و به‌رده‌وامی وه‌ستابین، ئه‌گه‌رچی ئێمه باوه‌رمان وایه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه به‌ره‌و فراوانی و گه‌وره‌بوون هه‌نگاوی نا، ئه‌وا ئه‌بێته جێگای باس و خواس و وتووێژ‌و هه‌ندێك كه‌س به ره‌خنه‌ی جدی و راستگۆیانه كه ئێمه هه‌ستیان پێده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین رێنمونیمان ئه‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ره مه‌ترسیداره‌كان ئاگادارمان ئه‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێكیش به‌مه‌به‌ستی ناشیرینكردن و ناوزراندن ئه‌كه‌ونه باسكردن و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌و وائه‌زانن به‌م ره‌خنانه بێ‌ئومێد ئه‌بین و شكست ئه‌خۆین، كه ئێمه له‌م ره‌خنه‌گرانه‌ش رێزده‌گرین تا به‌خۆیاندا بچنه‌وه، به‌داخه‌وه لێره‌و له‌وێ هه‌ندێ نوسین و ره‌خنه ئه‌بینین كه زۆر نالۆژیكی نوسراون و دڵگرانمان ئه‌كه‌ن و ناكرێت بێ وه‌ڵام و بێده‌نگ بوه‌ستین، چونكه وه‌ك ئه‌وترێت بێده‌نگی نیشانه‌ی رازی بوونه (السكوت علامه الرچا) وه‌ك نوسینی به‌رێزێك به‌ناوی "هێمن عه‌لی" له سایتی كوردستان نێتی خۆشه‌ویست به‌ناوی بانگه‌شه‌ی كۆمپانیاكان و خۆشباوه‌ڕی هاوڵاتیان "كۆمپانیای به‌ڕێز به نموونه "كه به‌داخه‌وه هه‌ندێ چه‌مك و رسته‌و راستی ئاوه‌ژوو كردۆته‌وه‌و به‌راوردی كردوین به هه‌ندێ كۆمپانیای دیكه‌و پێشبینی خراپی بۆ كردوین وه‌ك ئه‌وه‌ی برای نوسه‌ر فاڵگره‌وه بێت و ئاینده‌ی ئێمه دیاری بكات و له‌هه‌مووی سه‌یرتر تاوانباری كردوین به پیاوانی مزگه‌وت و وه‌ك ئه‌وه‌ی كارێكی خراپ بێت و ئه‌ڵێت " له كاتێكدا هه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاوه تاوه‌كو پرسگه‌كه پیاوانی مزگه‌وت و كادیری یه‌كێك له حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستانن و هاو به‌رماڵی یه‌كن"
كه نازانین ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه چ په‌یوه‌ندیه‌كی به بازرگانی و بیناسازی و كاری وه‌به‌رهێنانه‌وه هه‌یه یان مه‌به‌ستی دیكه‌ی له‌پشته‌وه‌یه، ئاخۆ ئێمه له‌به‌رانبه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌كی وه‌هادا بڵێین چی به‌م برایه كه نوێژكردن و ئیسلامه‌تی به‌و شێوه‌یه سه‌یر ده‌كات و به عه‌یبه‌ی ئه‌زانێت، ئه‌گه‌رچی ئێمه باوه‌رمان به ئازادی هه‌یه‌و زۆر وه‌ستاو كرێكار‌و كارمه‌ندو ئه‌ندازیاریشمان هه‌یه كه ئه‌و ئه‌ركه ئاینیانه‌ش به جێ ناهێنێ، ئه‌ی ئه‌م برایه به‌وكه‌سانه چی ده‌ڵێت كه تاوانبارمان ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئیسلامی نین و عه‌لمانین و سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵاتین و بۆ ده‌سه‌ڵات كارئه‌كه‌ین و له كۆمپانیاكه‌ماندا پشكی به‌رپرسان هه‌یه كه ئه‌میشیان هیچ بنه‌مایه‌كی نییه جگه له قسه‌یه‌كی بازاری نه‌بێت، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م برایه هه‌ندێ رسته‌ی به شێواوی نوسیوه‌و تێگه‌شتن لێی ئاسان نییه‌و هه‌ر خۆی وه‌ڵامی خۆشی داوه‌ته‌وه كه ئه‌وه كۆمپانیای به‌رێز نییه پاشه‌كشه‌ی كردووه‌و وه‌ستاوه‌و شكستی هێناوه‌و ئه‌یچوێنێ به كۆمپانیای دیكه‌و فێڵی له خه‌ڵكی كردووه، چونكه كۆمپانیایه‌ك ئه‌گه‌ر له شكست و فێڵدا بێت بۆچی فۆرمی خانوه‌كانی ده‌ست ناكه‌ون و چ پێویست به واسیته ئه‌كات، وه‌ك ئه‌ڵێت:
" به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به هۆی واسیته‌و شپرزه‌یی له بڕیار‌و گۆڕینی به‌ڵێن و قسه‌كانی ئه‌مڕۆ و دوێنێیان به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هیچ جۆره ئیتیكێك له وه‌عد و په‌یمان فۆڕمه‌كانیان كردووه‌ته ڕیزبه‌ندی پسووله وه‌رگیراوه‌كانه‌وه"
به‌ڵام ئێمه دڵنیایی ئه‌ده‌ین به هه‌ر هه‌وادارو كڕیار‌و به‌شداربوویه‌كی به‌رێز، كه به‌وپه‌ری ئه‌مانه‌ت و به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و به شێوه‌یه‌كی زانستی هه‌م فۆرم پڕ ئه‌كه‌ینه‌وه هه‌م زانیاری وه‌رئه‌گرین هه‌م به‌ڵێنه‌كانیشمان ده‌به‌ینه‌سه‌ر، بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و برا نوسه‌ره‌ش كه‌مترین نرخمان 370$ دۆلار تێپه‌ری نه‌كردووه نه‌ك 400$ دۆلار وه‌ك كاكی نوسه‌ر ده‌ڵێ، وه به هیچ جۆرێك ئاماده نین كه پاره‌ی كه‌س بخۆین و باشترین ستافی كارگێریش كاروباری خانوه‌كان به‌رێوه ئه‌بات و رێگه‌ش به خۆمان ناده‌ین كه شپرزه‌بین و مافی هاووڵاتیان پشتگوێ بخه‌ین و ناو‌و ناوبانگ و پیشه‌و هونه‌رو كاره‌كانیشمان له سلێمانی و گشت كوردستان به‌ڵگه‌ی ئه‌م راستیه‌یه،
كۆمپانیای به‌رێز كۆمپانیایه‌كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ له شانازی و متمانه‌و بروانامه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌و چالاكی و داهێنانه‌كانمان شاهیدو ناسنامه‌ن بۆ ئه‌و جۆره نوسینانه‌و هه‌ركه‌سیش باوه‌ر به‌م به‌ڵگانه‌ی ئێمه ناكات با ته‌شریف بهێنێت بۆ باره‌گای سه‌ره‌كیمان له سلێمانی و به‌ده‌م قاوه‌خواردنه‌وه‌یه‌كه‌وه به سنگ فراوانی ره‌خنه‌كانیان وه‌رده‌گرین و رێزیش له‌و هاتنه‌یان ده‌گرین تا باشتر له‌یه‌كتری تێبگه‌ین، چونكه به تێگه‌یشتن و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون ده‌توانین ئامانجه‌كان وه‌دی بهێنین نه‌ك ره‌خنه‌گرتن له روناكی و تاریككردنی رووبه‌ره رۆشنه‌كان.
به‌شی راگه‌یاندن
كۆمپانیای به‌رێز
