سامان محمد- هاوڵاتییه‌كی شاری كفری: به‌رێز وه‌كو هاوڵاتییه‌كی دڵسۆزی شاری كفری به‌پێویستم زانی له‌چه‌ند راستییه‌ك ئاگه‌داربكمه‌وه
1
-ده‌وامكردن: وه‌كو لای هه‌مووان ئاشكرایه كه ده‌وامی فه‌رمی هه‌موو دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتژمێر 8ی سه‌ر له‌به‌یانییه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا كاتژمێر دوو نیوی دوای نیوه‌ڕۆ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌دادگای كفری تێبینیم كردووه ئه‌وه‌یه كه ده‌وام له‌و دادگایه‌دا له كاتژمێر 9و10ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه ده‌ستپێده‌كات و رۆژانی پێنج شه‌ممه تا كاتژمێر 12و هه‌ندێ جاریش تا كاتژمێر 11 ده‌وام ده‌كرێ، له رۆژای تریشدا كه‌مجار بووه ده‌وام تا كاتژمێر یه‌ك و نیو بڕی كردبێ.. هاوڵاتیانیش ده‌بێ هه‌ر له‌به‌یانی زووه‌وه تا كاتژمێر 9-10 چاوه‌ڕێبن، ئه‌مه‌ش زیاتر دادوه‌ره‌كان و داواكاری گشتی ده‌گرێته‌وه.
2-موخاله‌فه‌ی دادوه‌رو داواكاری گشتی: ئه‌گه‌ر هاوڵاتی سه‌رپێچی یاسا بكا ئه‌وه دادوه‌ر سزای ئه‌دا، باشه له‌به‌رێزان ده‌پرسم ئه‌ی ئه‌گه‌ر هات و خودی دادوه‌رو داوا كاری گشتی موخاله‌فه‌یان كرد كێ سزایان بدات؟ چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر حاكم (ع) كه دانیشتووی كه‌لاره به‌هۆی به‌نایاسایی لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌وه (رۆنگسایت) پۆلیسێكی مرور ده‌یه‌وێت سزای بدا، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و سزای مروره‌كه ئه‌داو دوو رۆژ ته‌وقیفی ئه‌كا.
رۆژی20/1/2009 (چ.س.ج) كه داواكاری گشتییه له دادگای ناوبراو، به‌موخاله‌فه (رۆنگ سایت) لێخوڕینه‌وه پۆلیسێكی مرور ده‌یوه‌ستێنێ، به‌ڵام ئه‌و (واتا چ) ده‌كات به قیژه‌و هاوار به‌سه‌ر پۆلیسی قوربه‌سه‌رداو به پۆلیسه‌كه ده‌ڵێ (تۆ نازانی من كێم؟ من چیمه‌ن سه‌عید جه‌وهه‌رم، من داواكاری گشتیم چۆن رامده‌گریت؟) .. ئه‌گه‌ر خێره‌ومه‌ند نه‌بوونایه پۆلیسی داماو دوو سێ رۆژێك ته‌وقیفی ده‌بوو به نسیب.. ئینجا ئه‌م خاتوونه كاتژمێر 10 دێت بۆ ده‌وام و كاتژمێر دوانزه ده‌ڕواته‌وه واتا رۆژی دوو سه‌عات ده‌وام ده‌كات كه له هه‌فته‌یه‌كدا ده‌كاته 10 كاتژمێر ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژێك ده‌وام بك، له‌مانگێكدا ده‌كاته چل سه‌عات كه‌چی موچه‌كه‌ی چوار ملیۆن دینار زیاتره.
3- داواكاری گشتی به‌ناوی (ع)، به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌وام ده‌كات له‌هه‌فته‌یه‌كدا دوو رۆژ دێت و چوار رۆژ نایه‌ت، سێ رۆژ دێ و دوو رۆژ نایه‌ت.. ئینجا ناوبراو عه‌ره‌به‌و كه‌لیمه كوردی نازانێ، له‌كاتێكدا له 99%ی خه‌ڵكی سنوری كفری كوردن، ئه‌مه‌یش كێشه‌ی بۆ هاوڵاتیان دروستكردووه له‌رووی تێگه‌یشتنه‌وه.
3- ژماره‌یه‌ك خانوو كه ده خانووه بۆ دادوه‌رو فه‌رانبه‌رانی دادگای كفری دروست كراوون، به‌ڵام جه‌نابی دادوه‌ره‌كانی تێدا نیشته‌جێنین كه له‌ئه‌صڵدا بۆ ئه‌وان دروستكراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر یه‌كێك له‌و داوه‌رانه مانگی چوار سه‌د هه‌زار دینار وه‌ردگرن بۆ كرێی هاتووچۆ، من سوئال ده‌كه‌م بۆچی نایه‌نه ناو ئه‌و خانووانه؟..
به‌رێز جه‌نابی وه‌زیر:
من نامه‌وێت زوو بڕوا به‌قسه‌كانم بكه‌ی، بۆیه ده‌مه‌وێت خۆت ته‌حقیق له‌و مه‌سئه‌لانه بكه‌ی تا راستییه‌كانت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. هیواخوازم كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ی
سامان محمد- هاوڵاتییه‌كی شاری كفری
