شێركۆ ئه‌حمه‌د: زۆرینه‌ی گه‌لان خاوه‌نی گۆرانی بێژ‌و و ده‌نگی ڕه‌سه‌ن و خۆشخوێنی خۆیانن.. وه تا ئه‌ندازه‌ی توانا‌و سه‌ركه‌وتنیان ده‌نگیان له‌نێو
میلله‌تانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا هه‌بووه و هه‌یه‌و خاوه‌ن شكۆ‌و سه‌ركه‌وتنن جا وه‌پێش به‌ری فه‌رهه‌نگ و ره‌سه‌نایه‌تی و ناودارێتی خۆیانن،
ئه‌مه چه‌شنی پێش بڕكێیه‌كه كه تێیدا به‌ره‌و پێش چوون ده‌بینرێ و ساڵانێكه گه‌لانی جیاواز به زمان و فه‌رهه‌نگی جودایانه‌وه كاری تێدا ده‌كه‌ن و سه‌رگه‌رمن تێیدا.
گه‌لی ئیتالیش به‌هه‌مان شێوه.. گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم له‌پێش زۆرینه‌ی گه‌لانی ئه‌وروپاوه له بواری هونه‌رو خۆش بێژیدا توانایه‌كی گه‌نجانه‌و هێزێكی فره‌یان له مێژه هه‌بووه و هه‌یه.
هه‌ر بۆیه خۆماندوكردن له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و كاره‌هونه‌ریه‌كانی گه‌لی ئیتالی و به‌ئاگابوون له فه‌رهه‌نگ و هونه‌ریان ئاكامێكی باشوو گه‌ڕانێكی تریفه‌ییو خۆشبه‌ختانه‌یه گه‌ر بشكرێ ببێته هه‌وێنی بیرۆكه‌یه‌ك یاخود وێنه‌سازێك خۆ ئه‌وكاته گه‌لێ خۆشتر گه‌لێ باشتر.
ئیمڕۆكه كه‌سێك گه‌ر ئاشنایه‌تیه‌كی كه‌می له‌بواری ئاهه‌نگه ڕۆژئاوایه‌كاندا هه‌بێت گوێبیستی ئاهه‌نگه‌كانی كه‌سانی چه‌شنی {لوچانۆ پاڤه‌رۆتی * و ئه‌ندریه بوچێلی} بووه و كه‌م تا زۆر خواستی نزیك بوونه‌وه بۆ ئاشنابوون به ده‌نگیان یاخود وویستی كردنی چه‌نه‌د پرسیارێكی هه‌بووه.
Andrea Bocelli
یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین گۆرانی بژی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌وروپا به‌گشتی كه به‌زۆرینه‌ی زمانانه بڵاوه‌كانی چه‌شنی {ئیتالی، فه‌ره‌نسی، ئیسپانی، ئنگلیزی، ئه‌ڵمانی} ئاهه‌نگی چڕیوه‌و له‌نێوان گۆرانی بێژاندا توانایه‌كی دیاروو ده‌نگێكی به‌تواناو جیاوازی هه‌یه.
{بۆچێلی} له دایك بووی {له‌یاتیكۆ ٢٢ / ٩ / ١٩٥٨} ه باوكی بۆچێلی ده‌رامه‌تی ژیانی به فرۆشتنی شه‌راب و ئه‌وكه‌ره‌سه پیشه‌سازیانه‌وه وه‌چنگ ده‌هێنا كه خه‌ریكی دروست كردن‌و فرۆشتنی بوو له گوندی {له‌ستیرزا} كه {٥٠ كم} له ناوچه‌ی {پیزا} وه دوره له ئیتالیا.
كاتێ كه مناڵ بوو سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستی بۆ موزیك نیشان ده‌دا ئه‌وده‌مه‌ی له كه‌نیسه‌كاندا {ئۆ‌رگۆن} ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڵفرێن لێده‌دا.
له‌ته‌مه‌نی ١٢ ساڵیدا بوو كاتێ به‌شداری له پێش بڕكێی {مارگریته دی ئۆرۆ} كردوو خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا ئه‌مه یه‌كه‌مین خه‌ڵاته كه بۆچێلی به‌ده‌ستی دێنێ دواكات هه‌ر له‌وساڵه‌دا به‌بۆنه‌ی ڕوداوێك له‌كاتی {یاری تۆپ} دا بینینی له‌ده‌ست ده‌دا و كوێر ده‌بێت.
به‌ڵام ئاشكرایه ئه‌م جۆره كێشانه نابنه هۆكار بۆ وازهێنان له خۆێندن له زۆرینه‌ی وڵاته ڕۆژ ئاواییه‌كاندا.
دوای تێپه‌ر بوونی ساڵێك به‌سه‌ر كاركردنی وه‌ك {پارێزه‌ر} كه به پله‌ی دكتۆرا كۆتایی به زانكۆی {پیزا} دێنێت و دواكات خۆی بۆ موزیك و خوێندنی موزیك ته‌رخان ده‌كات.
له‌ساڵێ ١٩٨٩ ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ {ئینریكه} خێزانی‌دا په‌یدا ده‌كاو له‌ساڵێ ١٩٩٢ ده‌بێته خێزانی و دوو مناڵیان ده‌بێت به‌ناوی {ئامۆس ٢٢ / ٢ / ١٩٩٥} وه {ماتێیۆ ٨ / ١٠ / ١٩٩٧}.
له‌ساڵێ ٢٠٠٢ دا له خێزانه‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه‌و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ {ڤێرۆنیكه بێرتی} دا په‌یدا ده‌كات كه‌ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵێك ده‌بو له‌و ده‌مه‌دا.
بوچێلی بۆ خۆكۆكردنه‌وه هۆشیاری بوونی به ئاهه‌نگی لیریكی و شاره‌زابوونی له بواری ئۆپێرادا ده‌بێته قوتابی چه‌ندین مامۆستای موزیك و هونه‌ری چڕینی گۆرانی تا ده‌بێته قوتابی {فرانكۆ كۆڕێللی *} كه‌یه‌كێكه له‌سه‌ركه‌وتوترین مامۆستا له‌و بواره‌دا.
خۆته‌رخانكردن له پێناوی ئه‌و ئاواته یاخود ئه‌و ئامانجه‌ی كه ده‌یویست پێی ناشرین نه‌بوو گه‌ر له باڕه‌كاندا پیانۆی لێبدایه، بۆیه ده‌ڵێت ته‌رخان كردنی ژیانم له پێناو موزیك ته‌رخانكردنی كاتێكی كه‌مه بۆ مۆزیك.
له‌ساڵێ ١٩٩٢ دا له‌گه‌ڵ گۆرانی بێژی به‌ناوبانگ {زوكێرۆ *} كه گورانی بێژێكی {پۆپ} وه هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا له‌گه‌ل {لوچانۆ پافه‌رۆتی *} كه ناودارترین ئاهه‌نگ بێژه له جیهاندا له بواری ئۆپێراو چڕینی لیریكیدا گۆرانی {میسێڕێڕی} پێكه‌وه دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێته مایه‌ی ده‌ركردنی ناوبانگ له هه‌ڵكێشان و داكێشانی ده‌نگ و تێكه‌ڵ بوونی به دونیای چڕینه ئۆپێراكان.
له‌ساڵی ١٩٩٣ دا له‌گه‌ڵ {زوكێرۆ} و {كه‌تێرینه كاسێللی *} ئاهه‌نگه‌كانی ده‌كه‌وێته بازاڕی فرۆش و كڕین كه هۆكارێك ده‌بێت بۆ به‌شداری كردنی له ساڵێ ١٩٩٤ دا له {فستیڤاڵی سانڕێمۆ} به گۆرانی {ئارامه ده‌ریا ئێوارانێ} و {له‌گه‌ڵ تۆ ئه‌چم} كه تێیدا خه‌ڵاتی سانڕێمۆی پێبه‌خشرا.
له‌گه‌ڵ {سارا برایتمان *} بۆ جارێكی تر گۆرانی {له‌گه‌ڵ تۆ ده‌چم} به زمانی ئنگلیزی ده‌چڕێ كه ده‌بێته مایه‌یی ده‌ركه‌وتنو ناوبانگێكی له ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تیدا و زیاتر له ٣ ملیۆن سی دی دێته‌فرۆشتن له‌ئه‌ڵمانیا، به‌مه پله‌ی یه‌كه‌مین دێنێ له پێشبڕكێی فرۆشتنی به‌رهه‌می گۆرانیه‌كانی ئه‌وكاته‌دا.
له‌ساڵێ ١٩٩٦ و ١٩٩٧ دا خۆی بۆ پێشبڕكێیه‌كی كه ئاماده ده‌كات له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به ئه‌لبوومی {ڕۆمانزه} كه ده‌بێته خاوه‌نی دیسكی پلاتین و زیاتر له فرۆشتنی كۆپی ١٦ ملیۆن {سی دی} كه ٥٠٠ هه‌زار له ڕۆژ ئاوا‌و ملیۆنێك له ئیتالیا‌و زیاتر له ٣ ملیۆن له ئه‌مه‌ریكای لاتین و ئیسپانیا وڵاتانی تری ئه‌وروپا.
له‌ساڵێ ١٩٩٩ دا هه‌ڵده‌بژێردرێت به باشترین هونه‌رمه‌ندی كلاسیك كه‌ده‌بێته یه‌كه‌مین گۆرانی بێژی هه‌ڵبژێردراو دوای ٣٨ ساڵ له جۆری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
دواتر له‌گه‌ڵ گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی كه‌نه‌دی {سیلین دیۆن *} گۆرانی {نوێژ} بۆ فیلمی {گه‌ڕان له‌دووی كا‌میلۆت *} ده‌چڕێ كه‌به‌م ئاهه‌نگه خه‌ڵاتی {گۆڵدین گلۆب} وه‌ك باشترین گۆرانی بێژ وه‌رده‌گرێ و فیلمی ناوبراو ئاماده‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار ده‌كرێ.
له‌ناوه‌ندی ساڵێ ١٩٩٩ دا ئه‌لبوومێكی تازه‌ی گۆرانی به ناوی {خه‌ون} تۆمارده‌كات كه ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته پێشه‌وای ئاهه‌نگه‌كان له سه‌راپای دوونیای گۆرانیه {پۆپ} ه كان و بانگ كردنێكی تازه بۆ ناوی {ئه‌ندریه بوچێلی} وه‌ك خاوه‌ن ڕێبازوو خاوه‌ن جۆرێكی تازه له ئاهه‌نگ بێژیو دارشتنی موزیكدا.
له پایزی هه‌مان ساڵدا ئه‌لبوومێكی تازه وه‌به‌رهه‌م دێنێ كه‌به‌م به‌رهه‌مه‌ی ناوی ده‌چێته نێو په‌ڕتووكی {گینیس *} كه‌بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ‌و نیو ناوی وه‌ك باشترین گۆرانی بێژ ده‌رده‌چێت له بڵاوی به‌رهه‌مه‌كانی و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی له سه‌راپای دونیادا.
له‌ساڵێ ٢٠٠١ دا په‌ڕتووكێ سه‌باره‌ت {ئاوتۆبیۆگرافیا} ده‌نووسێت له‌سه‌ر {بێده‌نگی موزیك} كه تێیدا ئه‌وه ئاشكرا و ڕون ده‌كاته‌وه كه‌له‌نێوان دونیای ده‌ره‌كی و دونیای ناوه‌كیدا په‌رچیك یاخوود نادیاریه‌ك یا جیاوازیه‌ك هه‌ست پێده‌كرێ كاتێك كه توانای بینینی نیه‌و كوێره، وه به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤ و موزیك بۆ لێك گه‌یشتن كێش ده‌كات.
دواكات به ئه‌لبوومی {ئاسمانانی تۆسكانه} كۆتایی به‌وساڵه دێنێت كه چه‌ند گۆرانیه‌كی میلۆدرامایه چه‌شنی {هه‌زار مانگ، هه‌زار شه‌پۆل}.
له ئه‌لبومی {هه‌ست} {به‌رهه‌می ساڵێ ٢٠٠١} خۆش خوێنی و تیژی ده‌نگ و پڕ هه‌ستی وخه‌مناكی و سۆزداری وه تاكایه‌تی كه‌مانچه‌كه‌ی گه‌وره مامۆستا‌و به‌ڕێوبه‌ری ئۆركێسترای ئه‌مه‌ریكی {لۆرین مازێل} كه به نه‌ژاد ئه‌مه‌ریكیه‌و له‌دایك بووی {٦ / ٣ / ١٩٣٠} پاریس / فه‌ره‌نسا.
په‌یوه‌ستیه‌كو گرێدانێكی سۆزدار و ئامێزگیر دێنێته بیستن كه كه‌سانێكی كه‌م ده‌توانن به‌وشێوازه گۆرانی بچڕن وه‌ك گه‌لێك له به‌توانایان له بواری موزیكدا ئه‌وڕاستیه ده‌دركێنن.
به‌م ئه‌لبوومه‌ی نوێكاریه‌ك له ئاهه‌نگی پۆپدا دێته تۆماركرن و ده‌بێته بره‌وێكی مه‌زن له مه‌یدانی شێوازی پۆپی كلاسیكداو دوو خه‌ڵاتی {بریت ئاواردس} ی به‌ریتانی پێده‌به‌خشرێ و سێ خه‌ڵاتیش چه‌شنی جوانترین ئه‌لبووم ساڵ وه‌رده‌گرێ.
دواكات گه‌شتێكی گۆرانی وئاهه‌نگ ساز ده‌كات له وڵاتانی چه‌شنی {چین} و وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌بێته پێشه‌وای گۆرانی بێژانوو ئاهه‌نگ سازان هه‌ر بۆیه ئاهه‌نگێك له به‌رده‌م {الاهرام}مه‌كانی میسردا سازده‌كات ئه‌مه هاوشێوه‌یه‌كه چه‌شنی سازكردنی ئاهه‌نگ له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری {ئازادی} وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه دۆستێكی زۆر و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست دێنێ.
له‌سالێ ١٩٩٩٥ دا له‌ژێر ناوی {گه‌ڕانێكی ئیتالی} گه‌شتێ بۆ مۆسكۆ ده‌كاو ئاهه‌نگێكی كلاسیكی ئۆپێرا ئاماده‌ی گوێگرانی ده‌كاو ئه‌م گه‌شته‌ی زۆرینه‌ی پێته‌خته‌كانی ئه‌وورپا ده‌گرێته‌وه كه به‌شداری ئاهه‌نگی {پڕۆمس} ده‌كات كه زێده‌تر له نیو ملیۆن كه‌س گوێگر‌و ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كانی ده‌بن.
توانا‌و هه‌ستیاری ناوبراو له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی كات ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه هێزێكی ئاسایی نیه! به‌ڵكو توانایه‌كه بانگ گێشی هه‌ستوو په‌نچه‌تێوه‌دانی ناخی هه‌ركه‌سێكه كاتێ گوێبیستی ده‌بێت، وه‌ك خۆی ده‌بێژێ كاتێك زارۆك بووم به‌گوێ گرتنم له‌چه‌ند ئاوازێك.. چه‌ند گۆرانی بێژێك چه‌ندین جار هه‌نسكم پژا چه‌ندین جار خه‌ونم دی چه‌ندین جار هه‌ڵفریم، ئایا چیمان ده‌وێت پێش هه‌موو شتێ؟ من چه‌ند حه‌زێكی بچووكم هه‌یه چه‌شنی خۆم چه‌شنی بیستن و گوێداری موزیك.
له ساڵێ ٢٠٠٤ دا چوار ئه‌لبوومی {پۆپ} بڵاو ده‌كاته‌وه كه تێیدا هه‌ڵگری ناوی هونه‌رمه‌د {ئه‌ندریه} خۆیه‌تی وه‌ك ناونیشان.
دواتر له‌ساڵێ ٢٠٠٦ دا ئه‌لبوومی {ئه‌مۆرێ} {خۆشه‌ویست} بڵاو ده‌كاته‌وه كه {ستیڤی وندر *} {كرستینا ئه‌گوێلێرا *} كه دوو گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكین به‌شداری له ئاهه‌نگێرانیدا ده‌كه‌ن.
ڕاپۆرتوو خه‌ونه‌كانی {ئه‌ندریه بوچێلی} هێدی هێدی له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی ده‌نگی له‌نیوان گوێ‌گران و خۆشه‌ویستانی موزیكدا گه‌وره‌تر ده‌بێوو له یه‌كێ له خه‌ونه‌كانی منالێ نزیك ده‌بێته‌وه كه‌ئه‌ویش ڕونكردنه‌وه‌و چڕینی ئۆپێرای لیریكیه چه‌شنی ئۆپێرای {تۆسكه} كه یه‌كێكه له جوانترین و هه‌ستیار ترین ئۆپێرای لیریكی ئیتالی كه كاری ئاوازدانه‌ری به‌ناوبانگی ئیتالی {جاكۆمۆ پوچینی*} یه.
دوای تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ١٤ ساڵ ژیانی له‌گه‌ڵ موزیك و گه‌شانه‌وه‌ی ژیانی به‌چه‌ندین ئاهه‌ن و به‌شداری كردنی له‌چه‌ندین ئۆپێرای به‌ناوبانگدا {ئه‌ندریه بوچێلی} زیاتر له ٥٥ ملیۆن سیدی گۆرانیه‌كانی له‌سه‌راپای دوونیادا هاتۆته فرۆشتن و به‌گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگ بێژی پۆپی ئه‌م سه‌رده‌مه دێته ژماردن، وه‌یه‌كێ له جوانترین كاری ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی گۆرانی {بژی} كه‌له‌گه‌ڵ گۆرانی بێژی به‌ناوبانگ {لاوره پاوزینی *} پێكه‌وه دێنه چڕینی و به هه‌ستیارترین موزیك و به جۆشترین گۆرانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئیتاڵیا به گشتی دێته ژماردن.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌ندریه خاوه‌نی خه‌ڵاتی {باڕۆكۆ} یه كه یه‌كێكه له خه‌ڵاته گرنگ‌و به‌ده‌گمه‌نه‌كانی ئه‌وروپا كه كه‌سانی چه‌شنی {لوچانۆ پاڤه‌ڕۆتی، سۆفیه لۆرێن، پاپای ١٦،} خاوه‌نی ئه‌م جۆره خه‌ڵاته بوون.
************
چه‌ند ناسین و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك
Franco Corelli
له‌دایك بووی {ئه‌نكۆنه ٨ / ٤ / ١٩٢١ - میلانۆ ٢٩ / ١٠ / ٢٠٠٣} گۆرانی بێژ‌و مامۆستای موزیكی ئیتاڵی كه له‌زۆربه‌ی شانۆكانی جیهاندا گۆرانی چڕیوه‌و خاوه‌نی توانایه‌كی بێ ئه‌ندازه بوو له بواری ئۆپێراو ئاهه‌نگه شانۆییه‌كاندا چه‌شنی ئۆپێرای {له ڤێستالێ} ی {گاسپارێ سپۆنتینی ١٧٧٤ - ١٨٥١} و ئۆپێرای {ئل پیراته} كه‌شتیوان - ی {فلیچێ ڕۆمانی ١٧٨٨ - ١٨٦٥} و ئۆپێرای {به‌هێزی قه‌ده‌ر} ی {جۆزێپێ ڤێردێ ١٨١٣ - ١٩٠١} و چه‌ندین ئۆپێرای تر.
Zucchero
{ئه‌دێلمۆ فۆرنه‌جاری} له‌دایك بووی {ڕێجۆ ئیمیلیا ٢٥ / ٩ / ١٩٥٥} گۆرانی بێژ و ئه‌كته‌ر و ئاوازدانه‌ری ئیتالیه له ڕیتمی {پۆپ و ڕۆك} ئاهه‌نگ ده‌چڕی وه خاوه‌نی گوێگرێكی گه‌لێك زۆره له ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست و وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له‌ساڵێ ١٩٨٢ به گۆرانی {شه‌وێك ده‌فڕی بۆ دوور} به‌شداری له {فستڤاڵێ سانڕێمۆ} ده‌كات.
{ڕۆحی شه‌راب} ناوی به‌رهه‌می ئه‌و {سی دی} یه‌یه‌تی كه له‌ساڵێ ١٩٩٥ دا وه‌به‌رهه‌می هێنا كه زیاتر له {٣٠٠٠٠٠٠} له‌به‌رگیرایه‌وه و فرۆشرا، جێی ئاماژه‌یه ناوبراو تا ئه‌مڕۆ خاوه‌نی ١٦ ئه‌لبوومی گۆرانیه‌و به‌كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ركه‌وتوو ژماره ده‌كرێت له جیهانی بێژه‌راندا.
Luciano Pavarotti
بڕوانه ئه‌رشیفی كوردستان نێت {نه‌خۆشی تالاسیمای مناڵ و به‌هره‌ی ده‌نگ خۆشان}
http://kurdistannet.info/2007/8-2007/17-8/17-8-2007.Htm
Caterina Caselli
له‌دایك بووی {مۆدێنه ١٠ / ٤ / ١٩٦٥} گۆرانی بێژوو ئاهه‌نگ سازی جۆری {پۆپ} خاوه‌نی زیاتر له {٢٤} ئه‌لبوومه گۆرانیه‌و توانایه‌كی باڵا‌و گوێگرێكی فره‌ی هه‌یه چ له وڵاته‌كه‌ی خۆی {ئیتالیا} چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی.
Sarah Brightman
له‌دایك بووی {١٤ / ٨ / ١٩٦٠} ئه‌كته‌رو گۆرانی بێژی لیریكی ئنگلیزییه كه خاوه‌نی ١٨ ئه‌لبوومی گۆرانیه‌و حه‌وت خه‌ڵاتی دیسكی ئاڵتونی پێ به‌خشراوه له به به‌رازیل و ژاپۆن و هه‌شت خه‌ڵاتی دیسكی پلاتینی له كه‌نه‌داو شه‌ش خه‌ڵاتی دیسكی پكلاتینی له ئه‌ڵمانیاو شه‌ش خه‌ڵاتی له نه‌مساو چه‌ندینی تر له پارچه‌كانی تری دونیا وه كۆی گشتی ١٧٠ خه‌ڵاتی دیسكی ده‌كا له‌كۆی ٣٨ وڵاتی جیاوازدا ئه‌مه جگه له‌و به‌ڵگه‌نامه شانازیانه‌ی كه‌له وڵاتانی وه‌ك ئه‌ڵمانیاو تایوان و ئیڕله‌نداو وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێبه‌خشراوه.
كردووه. دا Repo! The Genetic Opera خانمی ناوبراو تا ئه‌مڕۆ ٢٦ ملیۆن ئه‌لبوومی گۆرانیه‌كانی هاتۆته فرۆشتن و به‌ژداری له فیلمه ئۆپێرای
Céline Dion
له ٣٠ / ٣ / ١٩٦٨ له ناوچه‌ی {كوبیك} له كه‌نه‌دا له‌دایك بووه.
به نه‌ژاد فه‌ره‌نسیه‌و خاوه‌نی خه‌ڵاتی {گرامی} و خه‌ڵاتی {جونو} ه، له‌ساڵێ ١٩٨٠ وه ده‌ستی به گۆرانی چڕین كردووه له فه‌ره‌نسا.
له‌ساڵێ ١٩٩٠ دا ناوبانگ ده‌ركرد ئه‌وكاته‌ی یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی ئاهه‌نگه‌كانی به‌ناوی {ده‌نگی یه‌زدان} ده‌ركرد به زمانی فه‌ره‌نسی.
له‌ساڵێ ١٩٩٠دا ئه‌لبوومێكی تازه‌ی به‌زمانی ئنگلیزی ده‌ركرد كه بۆیه مایه‌ی ده‌ركردنی ناوی له ئاستێكی به‌رزدا،
له‌ساڵێ ١٩٩٧ دا به‌گۆرانی {دڵم به‌رده‌وام ده‌بێ} به‌شداری فیلمی {تیتانیك} ده‌كات كه توانای ده‌نگ و ناسینی خۆی تێدا كۆده‌كاته‌وه جێی ئاماژه‌یه خاوه‌نی ٢ خه‌ڵاتی {ئۆسكار} و ٣ خه‌ڵاتی {گۆلدن گلۆب} و ٦ خه‌ڵاتی {گرامی} و ١١ خه‌ڵاتی {ۆڕلد موزیك} و چه‌ندین خه‌ڵاتی تره.
Camelot
ناوی یه‌كێكه له قه‌ڵا تۆكمه‌كانی به‌ریتانیای كۆن كه له سه‌رده‌می پادشای {ئاڕتۆن} كه پێ ده‌چێ له‌سه‌ده‌ی {٥} یاخود له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی {٦} دا ده‌سته‌ڵات دار بووبێ.
Guinness
په‌ڕتوكێكی ساڵانه‌یه كه له ساڵێ ١٩٥٥ وه ده‌ریه‌چێت به زمانی ئینگلیزی وه زیاتر ئه‌و ناوانه یاخود ئه‌و كه‌سایه‌تیانه له خۆ ده‌گرێ كه هه‌موو ساڵێك له پێش بڕكێكاندا یاخوود له خه‌ڵاته‌كاندا یاخود به‌شێوه‌یه‌كی جودا یا جیاواز هه‌ڵگری كارێكه یا به ئه‌نجام گه‌یاندنی كارێكه كه پێش خۆی به‌و شێوه‌یه نه‌هاتبێته ئاكام واته ژماره‌ی كه‌سه سه‌ركه‌وتوه‌كان یاخود به‌ئاكام گه‌یاندنی كارێكی سه‌ركه‌وتوو یاخود حاڵه‌تێكی نائاسایی چه‌شنی درێژترین پیاو له جیهان، به‌كێش ترین ئافره‌ت هتد...
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م په‌ڕتووكه هه‌مووساڵێك پله‌ی یه‌كه‌مین دێنێت له فرۆشتوو له‌كڕیندا له چاو هه‌موو په‌ڕتووكه‌كانی تر له جیهاندا وه خۆی به پله‌ی یه‌كه‌مین دێت له فرۆشراودا وه‌به هه‌ستیار ترین په‌ڕتووك دێته ده‌ست نیشان له ژماره سازی و پشت پێبه‌ستندا.
Stevie Wonder
گۆرانی بێژ و ئاواز دانه‌ر و نوسه‌ر و وه به‌رهه‌م هێنه‌ری موزیكی وڵاته‌یه‌ك گرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، ناوی ڕاستی نێوبراو {ستیف لاند هاردوی جودكینز} له‌دایك بووی {میشیگان ١٣ / ٣ / ١٩٥٠}.
جێی ئاماژه‌یه هه‌رله‌ته‌مه‌نی مناڵیدا به‌بۆنه‌ی گرفتی ته‌ندروستی و ناساغیه‌وه توشی نابینایی ده‌بێت و دواتر كوێر ده‌بێت،
له ته‌مه‌نی ٧ ساڵیدا هۆگری لیدانی پیانۆ ده‌بێت، هاوكات له سالێ ١٩٦١ دا له‌ته‌ك گروپێكی موزیكیدا به‌شداری گۆرانیه كه‌نیسه‌یه‌كان ده‌كات.
كه‌سێك به‌ناوی {ڕۆنی وایت} به‌توانایی {ستیڤی} ئاشكرا ده‌كاو ده‌بێته هاوكارو گه‌شه پێكردنو هاری كاری موزیكی.
له‌ساڵێ ١٩٦٥ دا یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانیه‌كانی تۆمار ده‌كات كه ناوبانگێكی باش و خۆشه‌ویستیه‌كی زۆر له نێوان گوێگرانی وه‌چن دێنێت.
ناوبراو خاوه‌نی ٢٥ خه‌ڵاتی {گرامی} و {ئۆسكار ی ساڵێ ١٩٨٥} كه وه‌ك باشترین گۆرانی بێژوو ئاوازدانه‌ری ئه‌و ساڵه دێته ژماردن و چه‌ندین خه‌ڵاتی تری جیهانی به‌چنگ هێناوه.
Christina Aguilera
گۆرانی بێژێكی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكیه له‌دایك بووی ساڵێ {١٨ / ٩ / ١٩٨٠} نیۆرك.
له‌ساڵێ ٢٠٠٦ دا یه‌كه‌مین به‌رهه‌می گۆرانیه‌كانی بڵاو كرده‌وه كه چوار خه‌ڵاتی {گرامی} وه‌ده‌ست هێناوه.
Giacomo Puccini
له {٢٢ / ١٢ /١٨٥٨} له ناوچه‌ی {تۆسكانه} ی ناوه‌ندی ئیتالیا له‌دایك بووه كه یه‌كێكه له‌گه‌وره ئاوازدانه‌رانی ئۆپێرا كه خاوه‌نی چه‌ندین شاكاره ئۆپێرای به‌ناوبانگه بۆ وێنه {تۆسكه، مادام بوتێرفلی، ئیدگار، له بوهه‌یما، مانۆن لێسكاوت.. هتد}
Tosca
ئۆپێرایه‌كی لیریكی {جاكۆمۆ پوچینی} یه كه له‌ساڵێ ١٩٠٠ دا له شانۆی {كۆستانسی} له ڕۆما بۆ یه‌كه‌م جار پێش كه‌ش كرا كه له درامای گه‌وره نووسه‌ری فه‌ره‌نسی {ڤیكتۆرین ساردوۆ} {پاریس ٥ / ٩ / ١٨٣١ - ٨ / ١١ / ١٩٠٨}.
Laura Pausini
له‌دایك بووی {١٦ / ٣ / ١٩٧٤ ئیتالیا - فه‌یانسا} ئه‌كته‌رو گۆرانی بێژ له‌سالێ ١٩٩٣ دا به گۆرانی {ته‌نیایی} به‌ژداری {ڤستیڤاڵی سانڕێمۆ} ده‌كا به پله‌ی یه‌كه‌م خه‌ڵات وه‌رده‌گرێ و له ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ناوبانگێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و خاوه‌نی خه‌ڵاتی دیسكی {ئه‌ڵماس ی ٢٠٠٣} و {گرامی ساڵی ٢٠٠٦} كه هاوشانی خه‌ڵاتی {ئۆسكار} ه و به چه‌ندین خه‌ڵاتی تر كه به‌چه‌ندین زمانی جیاواز گۆرانیه‌كانی تۆماركردووه.
سه‌رچاوه‌كان
http://www.windoweb.it/guida/musica/biografia_andrea_bocelli.htm
http://images.google.com/images?sa=N&tab=ni&q=Andrea%20Bocelli
http://video.google.com/videosearch?sa=N&tab=nv&q=Andrea%20Bocelli#
http://www.mymovies.it/pubblico/articolo/?id=251800
http://it.music.yahoo.com/ar-271189---Andrea-Bocelli
http://it.wikipedia.org/wiki/Sarah_Brightman
http://it.wikipedia.org/wiki/Christina_Aguilera
http://it.wikipedia.org/wiki/Celine_Dion
http://it.wikipedia.org/wiki/Franco_Corelli
http://it.wikipedia.org/wiki/Zucchero_ (cantante)
http://it.wikipedia.org/wiki/Stevie_Wonder
http://it.wikipedia.org/wiki/Victorien_Sardou
http://it.wikipedia.org/wiki/Tosca_ (opera)
http://it.wikipedia.org/wiki/Giacomo_Puccini
http://it.wikipedia.org/wiki/Laura_Pausini
شێركۆ ئه‌حمه‌د
