رۆژنامه‌نووسێك: شكست زۆرجار وێڕای كاره‌سات بوونی ده‌بێته هۆكاری قه‌یران، ئێستا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له قه‌یرانێكی رێكخستن و سیاسیی
گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاستی كاركردنی له كوردستان. نه‌وشیروان مسته‌فا پرۆژه و باڵی ریفرۆمی كرده بیانوویه‌كی باش تا خۆی ده‌رباز بكات به‌ڵام گه‌یاندییه نائومێدبوون و تا ئه‌و راده‌یه‌ی خانه‌نشین كرا‌و له دووره‌وه ده‌هۆڵ بكوتێت.
ره‌گ و گۆڕان و هه‌ندێك ورده به‌رپرسی یه‌كێتیش هه‌مدیس بوونه خاوه‌ن پرۆژه. به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانیش مامجه‌لال سكرتێری گشتییش بووه خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌ك، دواتر كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لیش جێگری سكرتێری گشتیش پرۆژه‌یه‌كی خسته ساحه‌كه‌وه.
ئه‌وه یه‌كێتی نیه به‌رامبه‌ر پارتی تووشی شكستی سیاسی و ملكه‌چ بوون بووه به‌ڵكو له نێو خۆیانیشدا تووشی هه‌مان حاڵه‌ت بووه هه‌رجاره و له ئاوازێك ده‌خوێنێت و هه‌موویان پرۆژه‌یان هه‌یه به‌ڵام عه‌مه‌لی سیاسیان نییه. ئه‌گه‌رنا ئه‌م هه‌موو پرۆژه‌یه بۆچی سیسته‌مێكی نوێ سیاسی به‌رهه‌م نه‌هێنا جگه له گه‌رمكردنه‌وه‌ی كوتله بازی.
وای لێهاتووه كادیره‌كانی خوارووی سه‌ركردایه‌تیشان بیر له ئاماده كردنی پرۆژه بكه‌نه‌وه!
به‌راستی ئه‌م جۆره سیاسه‌ته گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه چونكێ هه‌موویان له پێناو زیندووكردنه‌وه‌ی دووشتن:
یه‌كه‌م: دروستكردنی پێگه‌ی به‌رپرسانی گه‌وره‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی رێكخستنه‌كانیان.
دووه‌م: كه هۆكارێكی زۆر مه‌عقوڵه ئه‌ویش راستبوونه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر به‌هێزی پارتی.
من نامه‌وێ پارتی ئه‌وه‌نده ئیبراز بكه‌م. به‌ڵام ئه‌مه راستیه‌كی ناتوانرێت حاشای لێ بكرێت كه به‌هۆی به‌هێزی سیاسه‌تی پارتییه‌وه یه‌كێتی تووشی گه‌وره‌ترین شكست بووه و هێور هێور له‌و شكسته‌یش پارتی ناچاره بقوازێتوه بۆ خۆی، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دروسته، پارتی توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به پرۆژه‌ی عه‌مه‌لی نه‌ك وه‌ك ئه‌وانه‌ی یه‌كێتی خۆی بگه‌یه‌نێته لوتكه‌یه‌كی باش.
دواجار یه‌كێتیش مه‌شغوڵ بووه پرۆژه و به‌رنامه‌ی چاكسازی و ورده شتی دیكه‌وه كه هه‌موویان له به‌رژه‌وه‌ندی ئێستای یه‌كێتی نه‌بوو.
نه‌وشیروان داهێنه‌ری ئه‌م بیرۆكه خراپه‌یه، مێژوویش شاهیده نه‌وشیروان گه‌وره‌ترین هۆكاری په‌رته‌وازه‌بوونی یه‌كێتییه، ئه‌گه‌ر وابڕوات حزبه بچووكه‌كان كه له پێكه‌دا به قه‌ده‌ر سه‌نته‌رێكی سه‌ربه‌یه‌كێتی نابن ده‌بنه به‌دیلی یه‌كێتی، ئه‌مه‌ش وایكردووه پارتی هێور هێور له ژێر باری یه‌كێتیدا وه‌ك كۆڵه‌كه‌یه‌كی خۆی بنوێنێت.
من پرۆژه‌یه‌كم بۆ یه‌كێتی هه‌یه ئه‌وه‌ش برتیه له وازهێنان له‌و پرۆژانه و هه‌وڵ بده‌ن له ژێر سێبه‌ره‌كه‌ی پارتیدا خۆیان زیندوو بكه‌نه‌وه و ته‌قلیدی پارتی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به یه‌كێتی.
