به‌هاری ته‌مه‌ن ڕوه‌و خه‌زانه و،
فه‌رمووده‌كانی ترس گه‌روویان گرتووم و،
چاوه‌كانم زادگای ئه‌سرینی نائومێدیه و،
هیچ ناخودایه‌ك نام گه‌یه‌نێته كه‌نار.
قژی ڕه‌شم ته‌ژی بووه به‌ڕه‌نگی به‌فرو،
ئه‌ستێره‌ی خه‌ونه‌كانم نه‌هاته بوون.
ته‌مه‌ن جه‌سته‌ی زامدارم ڕاده‌ژه‌نی و،
بارانإ نه‌بووه هه‌توانم.
به‌شوێن زناری فڕین داگه‌ڕام،
بۆئه‌وه‌ی بمباته حزوری ماڵی باران و،
فێری سروتی خۆشه‌ویستیم بكات،
وه‌لی به‌ته‌نیای مام و نه‌گه‌یشتم!
ئای زه‌مه‌نی دڵ ڕه‌ق!
تاكه‌ی خه‌ونه‌كانمان به‌زریان ده‌كه‌یت و،
باخچه‌كان پڕده‌كه‌یت له‌گریان و،
سیماكانی ژیان تاریك ده‌كه‌ی و،
ئه‌ستێره‌یه‌ك نابه‌خشیته ژوان...
تابچینه‌وه واده‌ی حزوری به‌فرو،
ڕوحمان به‌ڕه‌نگی سپی تیمار كه‌ین و،
هه‌ناسه‌كانی دڵ ته‌نگی كۆتایی بێت.
6/1/2009
مانای هه‌ندێك ووشه:
زادگا: ماڵ
ته‌ژی: پڕ
ناخودا: كه‌شتی
زنار: لوتكه
هه‌توان: ساڕ‌ێژ
Siwa_xan@yahoo. com
