سه‌میر نزاری هۆزانڤان و ئاوازدانه‌ر: کورد ده‌ڵی " نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب" به‌رێزم ئارا من نوسینه‌که‌ی مهاباد خان و سروه وه‌یسی و هی جانبتم خوینده‌وه له مه‌به‌ستی ماهاباد خان تێگه‌یشتم له به‌رسڤه‌که‌ی سره‌وه‌ش حاڵی بوم به‌ڵام له نوسینه‌که‌ی به‌رێزت له هیچ تێنه‌گه‌یشتم چونکه
جه‌نابت تێکه‌ڵ کاریت له نوسینه‌که‌ت دا کردوه و نه‌ت توانیوه ره‌خنه‌یه‌کی هونه‌ری وێژه‌ی له مهابات خان و سروه وه‌یسی بگری، من باوه‌ر ناکه‌م که جه‌نابت شتێک له هونه‌ر یاخوت له فلکلۆر بزانیت تۆ له خۆته‌وه به‌ناو که‌تی له کۆتایدا هه‌ر ویڕانت کردوه، ئه‌مه نزیکی 6 هه‌تا 7 مانگ ده‌بێ به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسی بڵاو بۆته‌وه و فرۆشتنێکی زۆری له سه‌ر بوه و زۆرینه‌ی کریاره‌کانیشی ئافره‌تانی خۆمانن، بۆ له ده‌ستپێک جه‌نابتان ئه‌م ره‌خنه نابه‌جێیه‌تان نه‌ده‌گرت خۆ نه‌خه‌وتبون له لایه‌کی تره‌وه له هه‌مو ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌کان گۆرانیه‌کانی په‌خش ده‌کران ئه‌رێ جارێک گۆێتان لێنه‌بۆ یاخود جه‌نابیشت له‌به‌ر هه‌ڵپه‌رین ئاگات لێنه‌بوه، ئه‌مرۆ له کوردستان به هه‌رچوار لایه‌وه ڕه‌خنه گرو هونه‌رمه‌ندی به توانا‌مان هه‌یه ده‌توانن ره‌خنه بگرن و بۆیان هه‌یه هه‌ر هونه‌رمه‌ندێک بخه‌نه روبه‌روی جه‌نده‌ها پرسیار، جه‌نابت عه‌زیز وه‌یسی و حه‌سه‌ن زیره‌ک هه‌مبه‌ری یه‌ک لێکردوه و هونه‌ره که‌یانت تێکه‌ڵ کردوه و له خۆشت شیواندوه، حه‌سه‌ن زیره‌ک قوتابخانه‌ک بو هه‌زاران عه‌زیز وه‌یسی لێ ده‌رچو هه‌روه‌ها عه‌زیز وه‌یسیش ئه‌مرۆ زۆر به جوانی و به دڵسۆزی هونه‌ری کوردی به ره‌نگێکی تر زه‌نگین و ره‌نگین ده‌کا، ئه‌گه‌ر بێت و بگه‌رێینه‌وه ناو تێکسته فلکلۆریه‌کانمان ئه‌وا بۆ ئه‌مرۆ ره‌نگه زۆر شت ده‌ست نه‌دا به‌ڵام له هه‌مان کاتدا بناغه‌ی هونه‌ری ئه‌مرۆمانه و ده‌کرێ سودی لێوه‌ربگرین، ئه‌گه‌ر باسی مه‌سه‌له‌یی ئافره‌ت بکه‌ین له ناو تێکسته فلکلۆریه‌کاندا ده‌بینین که ئافره‌ت سه‌ر پشکی هه‌مو گۆرانیه‌کانه و به هه‌وێنی ستران داده‌نرێ و ئه‌گه‌ر باسی جوانی و پێهه‌ڵگوتن و ره‌نگ و له‌ش و روخسار و لایه‌نی ده‌رونی و سێکسی ئافره‌ت له ناو تێکسته فلکلۆریکان بکه‌ین که له گۆرانیه‌کانی زۆر کۆن و سه‌رده‌می نه‌وه‌ڕاست و هی کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆمان ماونه‌ته‌وه ده‌بینین که ئه‌وانیش وه‌کو عه‌زیز وه‌یسی قوتابی هه‌مان شتیان گوتوه که واته ل ناو گۆرانیه‌کانی هونه‌رمه‌ندی ناودار کورد عه‌زیز وه‌یسی هیچ پێشێل کاریه‌ک نیه‌و ئه‌گه‌ر مامۆستایانی گه‌وره‌ی ئه‌مرۆیی کوردستان‌مان هه‌ر تێبینیه‌کیان هه‌بێ ئه‌وان ده‌توانن ره‌خنه بگرن هه‌ر ئاریشه‌یه‌ک چاره سه‌ر بکه‌ن، به‌رێزم ئارا هیوا دارم بۆ خۆتان له بواری ئافه‌ره‌تان و مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان شت بنوسن و بزاڤ بکه‌ن، مه‌سه‌له‌یی هونه‌ری بۆ هونه‌رمه‌ندان و ڕه‌خنه گران به‌جێبهێڵن با ئه‌وان بریار بده‌ن، لێی گه‌رێ با عه‌زیز وه‌یسیش گۆرانی خۆشمان بۆ بڵێ. له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ به‌رێزت
Semir_derbutki@hotmail. com
