
له ژێر ناوی (پلنیۆمی ڕۆژنامه‌نووس و شه‌هیدی ناوه‌ندی چاک سۆران مامه‌حه‌مه) و دروشمی [به‌ره‌و دانپانانی نێونه‌ته‌وه‌یی به ژینۆسایدی گه‌لی کورددا]، ناوەندی چاك كۆبۆنه‌وەی ساڵانه‌ی خۆی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆری میوان له شاری (ئاڕنھێم) له ھۆڵه‌ندا سازکرد، که ماوەی دوو ڕۆژی 24 و 25 مانگی جانیوەری خایاند.
ئه‌ندامانی ناوەندی چاك له دوو ڕۆژی پلێنۆمه‌كه‌دا و ڕۆژانی گه‌یشتنیان و گه‌ڕانه‌وەیان، میوانی كه‌سانی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر و به‌ئه‌مه‌كی كوردانی نیشته‌جێی ھۆڵندا بوون و ھەموو پێویستییه‌كانی حه‌وانه‌وە و خواردن و جێگای كۆبۆنه‌وەیان به بێ به‌رامبه‌ر بۆ دابینکردبوون. ئه‌و كارەی دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان وزه و هێزێكی بێوێنه‌ی به ئه‌ندامانی پلینۆمی ناوەندی چاك به‌خشی، بۆ ئه‌وه‌ی كاروانی خه‌باته‌که‌یان به ھاوكاری جه‌ماوەری كوردستان به‌ره‌وپێش ببات.
له پلینۆمه‌كه‌دا نوێنه‌رانی ناوەندی چاك له سه‌رجه‌م کۆمیته‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپاوه به‌شدارییان كرد، نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ڕۆژھەلات و باشووری كوردستانیش به ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه به‌شداربوون. ھەر چه‌ندە كۆبۆنه‌وه‌که پلینۆمی ساڵانه بوو وه ئاستی كۆنگرەی نییه، به‌ڵام ژمارەیه‌كی زۆر له ڕۆشه‌نبیران، نووسه‌ران، سیاسه‌تمه‌داران و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان له هۆڵه‌ندا و وەڵاتانی تر له پلینۆمه‌که‌دا به‌شداربوون و وتاریان خوێنده‌وه، ھەروەھا كه‌ناڵه‌كانی ڕۆژ تیڤی و فه‌یحا تیڤی عه‌رەبی ئامادەبوون.
پلینۆم به مارشی ئه‌ی ڕەقیب و خوله‌كێك وەستان و ڕێزلێنان له گیانی پاكی شه‌ھیدان و قوربانیانی گه‌له‌که‌مان، دەستیپێکرد پاشان نوێنه‌ری كۆمیته‌ی ھۆڵه‌ندا کاک مزه‌فه‌ر عه‌ودل به‌خێرھاتنی میوانان و به‌شداربووانی كرد و وتاری خۆیانی خوێندەوە. ئه‌وجا ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی پلینۆم به ده‌سته‌ی ئامادەكار سپێردرا.
سه‌ره‌تا که‌سایه‌تی ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستان یاساناس و نووسه‌ر ماموستا گوران ئه‌یوبزاده به وتارێکی کورت له سه‌ر ژینۆسایدی کورد پلینۆمه‌که‌ی کرده‌وه، پاشان عه‌لی مه‌حمود ئه‌ندامی دەسته‌ی باڵا وتاری ده‌سته‌ی بالای خوێنده‌وه که تێیدا ئاوڕێکی خێرای له زۆرێک له کاروچالاکیه‌کانی ساڵی رابردوو دایه‌وه، دوتر هه‌ندێك له میوانه‌کان وتاریان خوێنده‌وه‌و تێیدا ڕۆڵی چاکیان به‌رزنرخاند، پاشان ڕاپۆرتی به‌شه‌کانی (په‌یوه‌ندییه بیانییه‌کان له لایه‌ن عه‌دنان کۆچه‌ر، ڕاگه‌یاندنی گشتی له لایه‌ن هیوا ناسیح، ڕێکخستن له‌لایه‌ن ڕوناک ئه‌حمه‌د، په‌یوه‌ندییه کوردستانییه‌کان له لایه‌ن قادر نادر) ه‌وه پێشکه‌ش کران. ھەروەھا ھیشام ئاكرەیی وتاری (ئه‌نجوومه‌نی چاک) ی خوێندەوە.
ھەڵسه‌نگاندنی كاری لیژنه‌كان و دەسته‌ی باڵا، كارگێر، ئه‌نجومه‌ن و کۆمیته‌کان بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی پلینۆم بوو، که وێرای ئه‌ندامان میوانه‌کانیش به‌شداریان تێداکرد، دەرگای ڕەخنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن له ئۆرگانه‌كانی ناوەندی چاك كرایه‌وە و به شێوەیه‌كی ڕاسته‌وخۆ ڕەخنه له ھەموو ئۆڕگانه‌كانی ناوەندی چاك گیرا و له‌که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازاد و دیموکراتیدا ڕەخنه و پێشنیارەكان ئاراسته‌كران.
پاش پشوی نانخواردن و ڕۆیشتنی زۆربه‌ی میوانه‌کان، دواتر و وه‌ک دانرا بوو، بڕگه‌کانی تری به‌رنامه‌ی پلینۆمه‌که به‌رده‌وام بوو، به‌گوێرەی ڕۆژەڤه‌که دەست به هه‌مواركردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌ک كرا، كه له پرۆگرام و په‌یڕەوی ناوخۆی ناوەندی چاكدا هه‌ن و ئه‌ندامان پێیان باش بوو گۆڕانكاریان تێدا بکرێت. له كۆبۆنه‌وەكه‌دا چه‌ندین بڕیاری گرنك و چارەنووسساز دران له‌وانه:
1-له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانی ناوەندی چاك بۆ ئه‌و ناوەی، که بۆ ماوەی 7 ساڵه كار و چالاكی پێوە دەكات به‌ڵام بۆ ئه‌وەی ناوی ڕێكخراو سه‌رتاسه‌ری بێت و ھەموو پارچه‌کانی كوردستان بگرێته‌وە، ھەروەھا بۆ ئه‌وەی ڕێگا له سه‌رلێشێواندنی گه‌له‌که‌مان بگیردرێت، به‌وه‌ی کۆتایی به كێشه‌ی كاركردنی دەسته‌یه‌ک به ھەمان ناوی رێكخراوەكه‌مان بهێنرێت و كاتی ئه‌ندامانیش به شتی لابه‌لا و لاوەكی به‌فیڕۆ نه‌روات و ته‌نها بۆ چالاكی ته‌رخان بکریت، پلینۆم بڕیاریدا ناوی ناوەندی چاك بگۆڕێت له (ناوەندی ھەڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالكردن و ژینوسایدی گه‌لی كورد- چاك) بۆ (چاودێری كوردۆساید- چاك) . ھەروەھا ناوەندی چاك له ڕووی یاساییه‌وە دەستبه‌رداری ناوی (ناوەندی ھەڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالكردن و ژینوسایدی گه‌لی كورد- چاك) نابێت و بۆ ماوەیه‌ك ئه‌و ناوە له‌گه‌ڵ ناوی تازە له به‌یاننامه‌كان و مالپه‌ره‌که‌دا به‌كار دەھێنێت.
2-له‌كارخستنی ھەردوو مالپه‌ری (chak. be وchaknews. com) و كردنه‌وەی مالپه‌ڕێكی تازە به ناوێكی تر كه له كاتی گونجاو‌دا ڕادەگه‌یه‌نرێت.
3-ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی به ھەر ھۆیه‌که‌وه له ناوەندی چاك دووركه‌وتونه‌ته‌وە، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت دەتوانن به ڕێگای كۆمیته‌ی وڵاته‌كانیانه‌وە سه‌رله‌نوێ داوای ئه‌ندامه‌تی له ناوەندی چاكدا بکه‌ن.
4-لابردنی دەسته‌ی باڵا و دابه‌شكردنی ئه‌رکه‌كانی له دەسته‌ی كارگێردا و به‌م شێوەیه ناوەندی چاك (چاودێری كوردۆساید) دەسته‌یه‌کی به‌ڕێوبه‌ری به‌رفراوانی دەبێت وکاره‌کان سه‌رله نوی له‌نێوخۆیاندا دابه‌ش ده‌که‌ن و پتر به شێوەی (تیم) كار دەكه‌ن.
5-دەسته‌ی لێكۆڵینه‌وە و به‌دواداچوون به‌رفراوانتر كرا، ژمارەی له 3 ئه‌ندامه‌وه كرا به 5 ئه‌ندام. یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه له باشوری كوردستان دەبێت.
6-له دوای دابه‌شكردنی ئه‌رکه‌كان له‌ناو دەسته‌ی كارگێر و لیژنه‌ی به‌داواداچوون و لێكۆڵینه‌وەدا، دەبێ ئه‌و دابه‌شكردنه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ناوەندی چاكه‌وە په‌سه‌ند بكرێت. ئه‌مه‌ش شێوەیه‌كی تازەی كاركردنی ڕێخراوەكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه و تاوەكو ئێستا به‌كار نه‌ھێنراوە.
7-به ڕەسمیكردنی ھەموو په‌یوەندیه‌كانی ڕێكخراوەیی له‌گه‌ڵ دەزگا حكومی و حزبییه‌كان و ڕێخراوەكان. ناوەندی چاك سه‌ربه‌خۆیی و ناحزبیی بوونی خۆی بپارێزێت و به پێی پره‌نسیپ و یاساکان و له چوارچێوه‌ی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی بواری مافی مرۆڤ و گه‌لکوژیدا به‌رگری له كێشه چارەنووسسازەكانی گه‌لی كورد بكات.
8-سه‌باره‌ت به كێشه و كوشتن و توندوتیژی دژ به ژنان، بڕیار درا ناوەندی چاك له‌و بوارەدا چالاك بێت و له‌مه‌ودوا به‌رگری ته‌واو له كێشه‌كانی ژنان بكات و خاوەن ھەڵوێست بێت.
9-قركردنی كوردی ئێزدی و لوری (فه‌یلی)، دوو بواری ترن كه ناوەندی چاك بڕیارە پلانیان بۆ دابڕێژێت.
له‌به‌ر چه‌ند ھۆكارێك به‌داخه‌وه پلینیۆم بواری نه‌بوو، که باری ڕێكخراوەیی کۆمیته‌کانی باشوری كوردستان ھەڵبسه‌نگێنێت له‌وانه:
1-نه‌بوونی توانا بۆدابینکردنی ڤیزە بۆ نوێنه‌رانی باشوور تا وەكوو به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له پلینۆم‌دا به‌شدار بن.
2-نه‌بوونی ھێڵی باشی ئینته‌رنێت له باشوری كوردستان، که ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین کێشه بوو له ڕۆژانی پلینۆم‌دا.
3-نه‌بوونی داراییه‌كی به‌ھێز.
ھەر بۆیه بڕیار درا كۆبۆنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به نوسینگه‌ی باشووری كوردستان به ئامادەبوونی نوێنه‌رانی باشور ئه‌نجام بدریت، بۆ ئه‌وەی كارنامه‌ی ئامادەكراو بۆ باشوری كوردستان و شێوازی كار و چالاكیه‌كانیان ومیکانیزمی په‌یوه‌ندیان به ئه‌وروپاوه دەستنیشان بكرێت.
مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی دارایی خاڵیکی دیکه بوو که پلینۆم هه‌ڵوسته‌ی له‌سه‌ر کرد، هه‌مووله‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون، که نه‌بوونی دارایی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان کێشه‌یه‌کی به‌رده‌وامی ناوه‌نده‌که‌یه، چونکه جگه له ئابونه‌ی ئه‌ندامان و كۆمه‌كی دڵسۆزان هیچ سه‌رجاوه‌یه‌کی دیکه‌ی دارایمان نیه، زۆر جار ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدانی چه‌ندین جالاکی ڕێگر بووه. هه‌ربۆیه چه‌ندین پێشنیار بۆ دابینکردنی دارایی خرانه ڕوو.
وێرای ئه‌م بابه‌تانه چه‌ندین بڕیار‌و ڕاسپارده وه‌رگیران و له که‌شوهه‌وایه‌کی دڵسۆزانه کارکردن‌دا پلینۆم کۆتایی به‌کاره‌کانی خۆی هێنا.
جیگای ئاماژەپێكردنه، که سه‌رجه‌م نوێنه‌ران له‌سه‌ر مه‌سره‌فی خۆیان ئامادەی پلینۆمه‌که بوون.
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری پلینۆم
پلینۆمی ناوه‌ندی چاک/ 25. 01. 2009
چاودێری كوردۆساید - چاك
30. 01. 2009
