شه‌یدا بڵباس: چیرۆکی " هه‌زار و یه‌کشه‌وه" که‌یه‌کێک له‌ناودارترین بهرههمێکهبهدرێژایی ساڵان چاپکراوهتهوهو وهرگێردراوهتهسهر چه‌ندین زمانی زیندووی جیهان٠٠ ئه‌م پهرتووکهلهقهوارهی چوار به‌رگی، که‌له‌دوو هه‌زارو چل لاپه‌ره، له‌سه‌رده‌ستی کاک/ جه‌وهه‌ر مه‌حمود دارا ئاغا په‌رتووکخانه‌ی زمانی کوردی ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردووه٠
ناونیشانی ڕاستی ئه‌م پهرتووکهسهدان ئهفسانهبووه؛ عه‌ره‌ب له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ردوو خه‌لافه‌ی ئه‌مه‌وییه‌کان و عه‌باسیه‌کاندا ناوه‌که‌یان عهرهباندووهو ئیسلاماندووه، چه‌ندین چیرۆکی ده‌ستکردی و به‌سه‌رهات و ڕووداوی سه‌رده‌میانه‌یان تێتراجاندووه، هه‌ندێ لهچیرۆکهکانیش به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست باسی قێزه‌ونی ئایینه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام ده‌کات٠ ئهمهلهخۆیدا ناوه‌رۆکی ناوه‌وه‌ی ده‌روونی عه‌ره‌بمان پێشانده‌دا؛ له‌کاتێکدا لهزۆریهک له‌ووڵاتانی وه‌ک میسر و لوبنان و سوریا و عێراق و سعودیا بهدهستکاریهوهدووبارهبهچاپگهیووه٠
ئه‌م ناوی نوسه‌ره‌که‌ی بزره، یان سڕابێتهوهبۆ هه‌ر مه‌رامێک! کهواتهئاسانبووهکهعهرهب له‌خۆی بسوێنێ، به‌ڵام به‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێک لهچیرۆکهکانی ئه‌وه‌مان بۆده‌رده‌که‌وێ که‌خاوه‌نی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاوه‌زی وێژه‌یی جیهانی عه‌ره‌بی و جوگرافیای ئیسلامیش بێت٠ ههرچهندهعهرهب زۆربهئاشکرا ههوڵیداوهکهمۆرکی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی پێوهبگلێنێ و سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه! هه‌ر بۆیه‌ئه‌م چهواشهکاریهبۆتههۆی سهرلێتکدانی خه‌ڵکانێکیش کهبهموڵکی عه‌ره‌بی بخوێننهوه٠ به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی فاتازیای چیرۆکه‌کان و ناوی سه‌ره‌کی کارێکته‌ره‌کان کهناعهرهبین و نێهنی ناو نامه‌ی پادشاکان، دهمانخاتهبهردوو ڕێیانی ئه‌م ئه‌گه‌رانه: ئه‌گه‌ری ته‌ته‌ری نامهههڵگرهکان کهئهواتهبهزۆربهی که‌ینوبه‌ینی نێوان پادشاکان ئاگاداربوون٠٠ یا به‌هۆی نزیکی و خزمایه‌تی ئه‌فسانه‌کان بهکهڵتووری هیندستانهوه٠٠ یائهوهتهکوردیش له‌قه‌ده‌ری ئه‌گه‌ره‌کان بهدهرنهبێ، چۆن زۆرجار تووشی نه‌هامه‌تی له‌ده‌ستدانی ئهمجۆرهکارهساتانهبۆتهوه٠ ئه‌م چیرۆکانه‌یش که‌له‌نێوان به‌غدا و ووڵاتانی دراوسێی ئێران تا بههیندوستان ده‌گا، گواهینامه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ن، دیارهکهبهکوردستان تێپه‌ڕیون؛ به‌ڵام پاسدانی پێوه‌دیاره، ئه‌گینا خۆ په‌یوه‌ندیه‌کان ئاسمانی نه‌بووینه! یا که‌باسی زۆربه‌ی زۆری ووڵاتان و پاشایان ده‌کرێت، که‌بوونی کورد و کوردستانیش بهشێکبووهوهک خاک ومرۆڤ، که‌چی زۆربهدزێوی باسی کورد وه‌کو درۆزن و ڕێگر وجهردهو قۆڵبڕ له‌چه‌ند دێرێکی هه‌ندێ چیرۆک ده‌کا و، له‌کۆتایی چیرۆکێکیش باسی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌کرێ، به‌ڵام نه‌ک وه‌ک بوونێکی کورد! به‌ڵکو له‌نمونه‌ی پاشاێکی عهرهب٠
پاڵه‌وانی چیرۆکه‌کان زۆربه‌ی ناویان عه‌ره‌بی نین! به‌تایبه‌تی شه‌هره‌زادی حیکایه‌تخوان کهگێڕانهوهی ههمووبهسهرهاتهکان له‌ده‌می ئهمهوهبۆ شاشههرهیاری هاوسه‌ری به‌یان ده‌کات٠ ناوی ئه‌م دوو کارێکتهرهلهسهرتاسهری داستانه‌که، دیارهزێترپهیوهندی بهزمانهئارییهکانهوهههبێت؛ تا زمانی عه‌ره‌بی که‌ئه‌ندامی کۆمهڵهزمانی سامییه٠
زۆربه‌ی چیرۆکه‌کان باس له‌گێڕانه‌وه‌ی شان وباڵی کۆمه‌ڵگای مێردهزمهیی و دژ بهئافرهتانهو، باسی داوێن پیسی و ناپاکی ژن له‌به‌رامبه‌ر پیاوان ده‌کات٠ زیاترمۆرکی ئایینی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی مرۆڤ به‌قه‌ده‌ر و پشت به‌خوا به‌ستن ودوورکهوتنهوهلهدونیا و لێگه‌ڕانی ده‌سته‌ڵات بهئهزهلیانهو ڕازیبوون بهکۆیلهتی٠ به‌ڵام کهدێتهسهرکێشهی نێوان ئایینه‌کان، ئیسلام بهبێتهداردهست بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی٠ چیرۆکه‌کان کێشه‌ی چینایه‌تی تێدادهبینرێت، به‌س ئهفسانهلهڕاستیت دووردهخاتهوه٠٠ کۆیله‌بوونی مرۆڤ به‌ده‌ست مرۆڤ و لاوازی باری ئابوری و دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵ دهسهلمێنن٠ ههمیشهدوای خوێندنه‌وه‌ی نیوه‌ی چیرۆکێک کۆتاییت بۆ ڕووندهبێتهوه٠ شیعر باڵابه‌رزی دڵدانهوهکانهو ڕۆڵێکی ئێجگار کاریگه‌ر دهگێڕێت٠ شتێکی دیکه‌ی به‌ڵگه‌نه‌ویست ئهوهیهکهچیرۆکی سیندباده، سیند ناوی یه‌کێک له‌شاره‌کانی هیندهو بادیش به‌واتای ئاوایی٠٠ که‌چی ئه‌م چیرۆکی سیندباد و لکاندنی بهبهغداوهعهرهب بێشهرمانهبهموڵکی خۆی دهزانێت٠ هه‌ر بۆیهسهیرنییهکهئهمڕۆ هه‌زار و یهکشهوهلهشیعر و گۆڕانی بترازێت بۆ ناوی هۆتێل و چێشتخانه‌ش، به‌سه‌مای عهرهبیشهوه٠
