ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له دیداره‌ی رۆژی چوارشه‌مه‌ی رابردوو دا، ڕووداوه‌كانی كوده‌تای چه‌كوشی ههڵسهنگاندو ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كان له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌مریكادا، كه‌وتنه‌وه‌و پیلانی چهكوشیش، هه‌ندێك له ئه‌رگه‌نه‌كۆن جیاوازتره، كاتێك كه ئه‌مریكا بینی، پلانه‌كه به‌وان به‌رێوه نابرێت، ئێستاش پاكتاویان ده‌كات. ئۆجه‌لان ووتی: كورد گه‌مه‌كانیان، تێكدا، بۆیه توركیا ناچاره بگۆڕدرێت و كوردیش وه‌ك هێزێكی دیموكراتی قبوڵ بكرێ. ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداری نێوده‌وڵه‌تی كه به‌گرتنی گه‌وره به‌رپرسانی سه‌ربازی له توركیادا، هاته رۆژه‌ڤه‌وه، ههڵسهنگاندو ئاشكرای كرد، ڕووداوه‌كان له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌مریكادا به‌رێوه ده‌چن و له‌وباره‌شه‌وه ووتی: پیلانی چه‌كوش له ئارادایه، باس له بۆمبڕێژكردنی مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وان به ته‌واوی هار بوون، به ته‌واوی پلانی له ناوبردنی كوردانیان داڕشت، ویستیان كوردانیش وه‌ك یۆنانه‌كان سهرنوگون بكه‌ن، پلانیان بۆ كوشتن و سهرنوگون كردنی زۆر كه‌س داڕشت، ئه‌وه‌ش شێكی مه‌ترسیداره، ئه‌وه‌ش ئه‌و بۆچوونه‌ی من پشت ڕاست ده‌كاته‌وه كه ده‌مگووت: ده‌بێت كه‌مالیزم سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسه‌نگێنرێته‌وه، من ووتبوشم: توركیا به دۆخی ئێستای ناتوانێت ده‌وام بكات، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه ناتۆ پشتیوانی له پیلانه‌كه‌یان ده‌كات، ناتۆش پشتیوانی له وه‌ها كۆمهلكوژیهك نه‌كرد، شێتێتی ئه‌و پیلانه له ئارادایه، به‌ڵام جاری ده‌ستیان پێكردوهو ناتوانن لێی ده‌ركه‌ون، ئه‌مریكاش ئه‌وه‌ش قبوڵ ناكات.
له به‌شێكی دیكه لیدوانه‌كه‌یدا ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند كه لایه‌نی شاراوه‌و نهێنی پیلانه‌كه ئاشكرابووه‌و به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه پاكتاوكردن به‌رێوه ده‌بن. ئۆجه‌لان ڕاشیگه‌یاند: هێڵی نه‌ته‌وه‌په‌رستی ڕادیكاڵ و هێڵی ئیسلامی میانهڕوهیش له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌مریكادان و له‌و باره‌وه ووتی: توركیا له ئێستا له نێو ئاڵۆزیه‌ك دایه، له لایه‌ك جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په، كه‌مالیسته‌كانی نێو ئه‌رته‌ش، به‌گوته‌یه‌كی دیكه، پاشماوه‌ی ئیتحادیهكان، واته نه‌ته‌وه‌په‌رستانی لایه‌نگری كۆمهلاكوژیهكان، هێزی ئه‌م لایه‌نه كه‌م نییه، باڵی ڕاستڕه‌وانی ئیسرائیل پشتیوانیان لیده‌كات، محافهزهكاره نوێیه‌كانی ئه‌مریكاش پشتیوانیانن، لایه‌نی كۆنه‌په‌رستیش هه‌ن كه له ئاكه‌په و فهتحوڵایهكان پیك دێنن، له لایه‌ن ئیسرائیل و ناتانیاهوه پشتگیریان لێ ده‌كرێ، له ڕاستیدا، ته‌نها فهتوحوڵاییهكان نیین، چه‌ندین تاقمی دیكه‌ش هه‌ن، كه وه‌ك رێكخراوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
ئۆجه‌لان وه‌ك لایه‌نی سێیهه‌میش هێڵی دیموكراتی بزوتنه‌وه‌ی كورد‌و دیموكراتی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن ده‌ستنیشان كرد‌و به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به قسه‌كانیدا: له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی كورد، چه‌ندین پیلان و گه‌مه‌ی چه‌په‌ڵ به‌ڕێوه‌بران، ویستیان ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه پاكتاو بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجام چی بوو؟ په‌كه‌كه و گه‌ل به‌رخودانیان كرد، له بواری دیموكراتیدا، مه‌زن و به‌هێز بوون، منیش لێره به سه‌برێكی گه‌وره‌وه به‌رخودانم كرد، به‌م شێوه‌یه‌ش پیلان و گه‌مه‌كان تێكدران. ئیدی كورد پاكتاو ناكرێت، ئه‌وه‌ش بینراو زانرا، به‌ڵام نازانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیه‌دا بكه‌ن و چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیه‌دا بژین. له به‌شێكی دیكه ئاخاوتنه‌كانی دا ئۆجه‌لان، دیدو بۆچونی خۆی له‌سه‌ر پێواژۆكه چۆن ده‌بێت و چی به‌سه‌ر دێت، به‌م شێوه‌یه ده‌ربڕی: به‌گوێره‌ی من، له دوا دوایهكاندا، ئه‌وان له‌سه‌ر دیموكراتی رێك ده‌كه‌ون، توركیا ده‌گۆڕدرێت، كاتێكیش توركیا بگۆڕدرێت، ئه‌وا ئه‌وكات كوردیش وه‌ك هێزێكی دیموكراتی قبوڵ ده‌كرێت، من له نهخشهڕێكهشمدا ئاماژه‌م پێكرد بوو، بۆ كوردان، خۆسه‌ری دیموكراتی چاره‌سه‌ری گونجاوه.
رێبه‌ری گه‌لی كورد عبدوڵڵا ئۆجه‌لان دۆخی ئێستای توركیا بۆ ئه‌وه‌ی داخوازی چاره‌سه‌ری دیموكراتی باڵاده‌ست بێت، وه‌ك ههڵودهرفهتێك ههڵسهنگاندو بانگی ڕزگار كردنی توركیای كرد له هه‌ژه‌مۆنی نه‌ته‌وه‌په‌رست و ئیسلامی میانه‌ڕه‌و ووتی، كێ خۆی باش رێك بخات و سیاسه‌تی ڕاست به‌رێوه‌به‌رێ ده‌یباته‌وه، ده‌بێ هێلی یه‌كێتی دیموكراتیانه كرده‌یی بكرێ. ئۆجه‌لان به ده‌سته‌واژه‌ی ده‌خوازرێ كوردستانێكی بچوك دروست بكرێ و سه‌ده‌یه‌كی تریش كوردی پێوه سه‌رقاڵ بكه‌ن، وشیاری دا.
رێبه‌ری گه‌لی كورد عبدولڵا ئۆجه‌لان جارێكی تر سێ رێی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه بۆ سازكردنی كوردستانێكی بچووك ده‌یانه‌وی هه‌موو كورد به‌وێوه ببه‌ستنه‌وه‌و به‌م چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه ئاماژه‌ی به‌و مه‌ترسیه كرد: ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵویستی نكوڵی و له‌ناوبردنه، دووه‌م به ئاواكردنی كوردستانێكی بچوك به خه‌یاڵی كوردستانێكی گه‌وره، سه‌رقاڵ كردنی كوردانه بۆ سه‌ده‌یه‌ك، ده‌یانه‌وێ هه‌موو كوردان به‌وێوه كۆنترۆڵ بكه‌ن، له سه‌رده‌می ڕابردوودا چۆن له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌په‌رستانی ئۆل-كوجو هێلی چه‌پیان بێ كاریگه‌ر كرد، ئه‌مرۆش به رێی گروپگه‌لێك ده‌یانه‌وێ بزوتنه‌وه‌كه‌مان بێ كاریگه‌ر بكه‌ن، ده‌رفه‌تی به‌هێزی ئابوری هه‌ن، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌شیان خسته گه‌ڕ، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ندێ بنه‌ماڵه‌شیان به‌خۆیانه‌وه به‌سته‌وه، عوسمان ده‌یگوت رێ له‌به‌رده‌مم بكه‌نه‌وه بچم هه‌موو كوردی محافهزهكار ڕێكخستن بكه‌م زۆرێك وه‌ك ئه‌و، ئه‌و گه‌مه‌یان كرد، به‌ڵام هیچ گه‌مه‌یه‌ك نه‌گه‌یشته ئه‌نجام.
ئۆجه‌لان به بیری هێنایه‌وه كه ئاكه‌په له‌سه‌ر پشتی كوردانی هاوكاری خۆی هه‌وڵ ده‌دا كه شتگه‌لێك بكات و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ووتی: له نێو ئاكه‌په‌دا هه‌موو شت په‌یوه‌سته به هه‌ڵویستی ته‌یب ئهردۆغانهو، به‌ڵام نه‌یانتوانی پرسه‌كه چارسه‌ر بكه‌ن، هه‌لوێستیان بۆ كوردان چی ده‌بێ؟ ئه‌وه گرنگه. ئۆجه‌لان دۆخی هه‌نوكه‌یی تورركیای وه‌ك دۆخێكی ئاڵۆز ههڵسهنگاندو ڕایگه‌یاند كه كێ له‌م قۆناغه‌دا وه‌ڵامی ڕاستی سیاسه‌تی ڕۆژانه بداته‌وه، ده‌یباته‌وه. بۆچونه‌كانی ئۆجه‌لان له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته وه‌هایه: كێ له نێو ئه‌و ئالۆزیهدا خۆرێكخستن بكات و سیاسه‌تی ڕاست به‌رێوه ببات ده‌یباته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئێمه ده‌بێ رۆژ به رۆژ سیاسه‌تی باش به‌رێوه ببه‌ن، من هێنده باسی گرنگی دامه‌زراندنی ئاكادیمیام كرد، ئه‌مرۆ پێویستی ئه‌وه له ئارادایه، ئه‌گه‌ر شتگه‌لێكی ئه‌مڕۆ دهقومێ راست مایه‌ی تێگه‌یشتن بێ، ئه‌وه ده‌كرێ ئامانجی گرتنه‌كانی ئه‌م دواییه مایه پوچ بكه‌ن، ده‌بێ رێبه‌رایه‌تی دیموكراتی هه‌رێمی خۆتان بێننه ئاراوه، ئه‌و بڕیاری گرتنانه تاكتیكێكی ده‌وڵه‌ته به به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی راست مرۆڤ به ئاسانی ده‌توانێ ئه‌و گرتنانه پوچه‌ڵ بكاته‌وه.
رێبه‌ری گه‌لی كورد عبدوڵڵا ئۆجه‌لان داوای كرد بێژه‌ی سیاسه‌ت به‌رێوه‌به‌رن وه‌ك كارێكی نهێنی تێنه‌گه‌ن و ووتی: له سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی كاروبارگهلێكی به‌هه‌یبه‌ت هه‌ن كه ده‌كرێ به‌رێوه ببرێ، ده‌لێم ئه‌وانه ده‌كرێ پێك بێن. ئۆجه‌لان له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رنجی بۆ سه‌ر جیاوازی نێوان كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی، پارتی ئاشتی و دیموكراسی و كه‌جه‌كه ڕاكیشاو داوای كرد كه ئه‌وانه هیچ تێكه‌ڵ به یه‌ك نه‌كرێن.
ئۆجه‌لان ئه‌وشی كه له‌م قۆناغه‌دا له سیاسه‌تی توركیا ئه‌وه‌ی گرنگه كرده‌یی كردنه‌و پاشان وه‌ها درێژه‌ی به قسه‌كانیدا: ده‌ڵێم با توركیا له هێڵی توندی نه‌ته‌وه‌په‌رست، نه‌ژادپه‌رست و هێڵی ئیسلامی نه‌رمی محافهزهكار له‌و دوو هه‌ژمونگه‌راییه ڕزگار بكه‌ین، به هێڵی یه‌كێتی دیموكراتیانه، ئه‌وه ده ساڵه هه‌میشه ئه‌وه ده‌ڵێم، به‌ڵام كاروخهباتێك له ئارادا نابینم، ئه‌و دۆخه نه‌ریتی هێزه چه‌په‌كانه، هه‌ندێ شتیان ئه‌زبه‌ر كردووه‌و هه‌میشه دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، پرسگه‌لێكی به هێنده‌ی چیایه‌ك كه‌ڵه‌كه بووه هه‌ن من له‌وه زیاتر چی بكه‌م، من له‌م نێوه‌نده‌دا كاروبارێكی بێ وێنه‌م به‌رێوه‌برد، له نیو پارتی ئاشتی و دیموكراسی به‌ده‌په بێ یان له ده‌ره‌وه‌ی بێ، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه كارێكی هابه‌ش به‌رێوه ببرێ، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش ده‌سته‌یه‌كی كۆردیناسیۆن ده‌كرێ ساز بكرێ، كاروبارێكی هاوئاهه‌نگ ده‌كرێ پێك بێ و به‌رێوه ببرێ. ئۆجه‌لان جارێكی تر ڕایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێ بۆ چاره‌سه‌ری رۆڵ ببینێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ووتی: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نوسینێكی عه‌ونی ئوزگویرهلم خوێنده‌وه ده‌یگوت كورد، په‌كه‌كه‌و ئۆجه‌لان بابه‌تی جیاوازن، به‌ڵام په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه‌و تێكه‌ڵ به یه‌ك بوون، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه ڕه‌چاو نه‌كرێن كێشه‌كه چارسه‌ر نابێ، ده‌یگوت هه‌ركاتێ بیانه‌وێ ئۆجه‌لان له پرۆسه‌كه‌دا په‌راوێز بكه‌ن، ئۆجه‌لان بههێزتردهكا، ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كی له جێدایه، من هاتوهاوار بۆ كه‌س و ده‌وڵه‌ت ناكه‌م، من له نه‌خشه رێیهكهی خۆمدا ئه‌وه‌م ده‌ست نیشان كردبوو، تا ته‌ندروستی من ده‌رفه‌ت ده‌دا ده‌مه‌وێ رۆڵی خۆم ببینم.
ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، هه‌روه‌ها له دیداره‌كه‌یدا، به بۆنه‌ی ساڵرۆژی 8 ئادار رۆژی جیهانی ژنانیش، ئازادی ژنی ههڵسهنگاندو ووتی: ده‌بێت ژنان هه‌موو شێوازه‌كانی ئازادی پیشبخهن، ده‌بێت له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته خۆیان هوشیار بكه‌نه‌وه‌و به فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی خۆیان بپارێزن. ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له باره‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایكیش په‌یامیداو ووتی: زمان، جوگرافیا‌و كلتور، جه‌سته‌ی مرۆڤن، داوای كرد، هه‌ركه‌س خاوه‌نداری له جه‌سته‌ی خۆی بكات. ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، له دیداره‌كه‌ی دا، باسی له لاوی كورد موسلم دوغان كرد كه له چالاكییه‌كی گیانبازی دا ژیانی له ده‌ست دابوو كرد، سه‌ره‌خۆسی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد. ئۆجه‌لان به بۆنه‌ی رۆژی زمانی دایكیشه‌وه وه‌ها په‌یامێكیدا: زمان و جوگرافیا‌و كلتور جه‌سته‌ی مرۆڤن، خاوه‌نداری له جه‌سته‌تان بكه‌ن، چونكه ده‌بڕینێكی وه‌ها ڕه‌ق و ره‌ها به‌ته‌نها به خۆی واتایه‌كی نابێت، ئه‌وانه پێكه‌وه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، ئه‌و ئه‌وه‌ش له ناو یه‌كدیدا هه‌ڵسه‌نگێنرێن، به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی، گوزاره له واتایی خۆی ده‌كات، له پێناوی زمان، جوگرافیا‌و كلتوردا، من ده‌ڵیم: ئه‌گه‌ر ئێوه خاوه‌نداری له جه‌سته‌تان نه‌كه‌ن، چ واتایه‌كی نابێت و به‌كه‌ڵكی شتێكیش نایه‌ت. ڕێبه‌ری گه‌لئ كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له كۆتایی دیداره‌كه‌یدا، ئازادی ژنی به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاند: له په‌یوه‌ندی نیوان ژن و پیاودا، ئایا ژنان ده‌بنه كۆیله‌ی پیاوان، یانیش پیاوان دبنه كۆیله‌ی ژنان ئه‌وه‌ش ده‌توانرێت گفتوگۆی له سه‌ر بكرێت، به گوێره‌ی من له رۆژگاری ئه‌مرۆماندا هه‌ر دوو لا بوونه‌ته كۆیله‌ی یه‌كتر، ده‌بێت په‌یوه‌ندی نێوان ژن و پیاو باش مایه‌ی تێگه‌یشتن بێت، له سه‌ر كامه بنه‌ما، ژن و پیاو بگه‌نه یه‌ك، ئه‌وه گرنگه، بێ گومان من گه‌یشتمه ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی ئێستا‌و هێشتاش بیر ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل ژنێكدا بگه‌یه‌نه یه‌ك، من له‌سه‌ر كام بنه‌ماو كام بابه‌ت بدوێم، نوسه‌ری سلۆڤاكی سلۆڤاژ زیزهك ده‌لێت: زیاترین شتی كه من ده‌خاته جۆش، گفتوگۆكردنی فه‌لسه‌فیه له‌گه‌ك ژنێكدا كه له‌من زاناتره، له‌گه‌ڵ ژن‌دا، ده‌بێت له سه‌ر بنه‌ڕه‌تێكی ڕوون دیالۆگ و په‌یوه‌ندی ببینرێت، من به‌وه ده‌لێم، دروست بوونی زمانی گه‌ردونی و شێوازی دروستبوونی گه‌ردوون، ئه‌گه‌ر پێوانه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان ژن و پیاو له سه‌ر بنه‌مای ئازادی لێیان بڕوانرێت، ئه‌و كات ده‌توانین بگه‌ینه به‌رزترین فه‌لسه‌فه، من له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژن ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ژن هێنده به‌دوادچوون بۆ من ده‌كه‌ن، ئه‌وه به‌و واتایه دێت، به هه‌ندێك لایه‌نی من حه‌ساونه‌ته‌وه، من نرخ وبه‌هایه‌كی گه‌وره بۆ ژن داده‌نێم.
ئۆجه‌لان، جه‌ختی كردوه كه ده‌بێت ژنان داكۆكی له ئازادی خۆیان بكه‌ن و به‌م شیوه‌یه درێژه‌ی به قسه‌كانیدا: ده‌بێت ژن له هه‌موو شێوازه‌كانی ئازادی‌دا، خۆی پێشبخات، ده‌بێت له‌و بواره‌دا، خۆی وشیاتر بكات، ژنێكی ئه‌سكه‌نده‌ریه به‌ناوی ههیپاتیا به‌هۆی بۆچونیه‌وه له لایه‌ن كریستیانانی پی ئێمه‌وه سزای مردنی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌و ژنه ده‌لێن تۆ له دژی یاساكانی ئێمه وه‌ستاویته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی له‌به‌رامبه‌ری ده‌كه‌ین ژنه‌كه به فه‌لسه‌فه وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه، هه‌رچی ئه‌شكه‌نجه‌ی لێ ده‌كه‌ن ئه‌و به فه‌لسه‌فه خۆی ده‌پارێزێ و فه‌لسه‌فه‌ی خۆی ده‌لێ، به‌و لاوانه ده‌لێ له‌و ده‌وروبه‌ره كۆبونه‌ته‌وه، ئێوه بۆ به‌رژوه‌ندیه‌كانی خۆتان و بۆ ئاره‌زووه زایندیهكانی خۆتان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ من ده‌كه‌ن من ئه‌م هه‌ڵوێسته قه‌بوڵ ناكه‌م پاشان ئه‌و ژنه به به‌رد هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و ده‌یكوژن، ده‌بێ ژنان بۆ ئازادی خۆیان به‌و شێوه‌یه خۆیان بپارێزن. ئۆجه‌لان بابه‌تی مه‌دینه‌ی له سه‌مسور به بیر هێنایه‌وه كه لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه به ساغی ژێرخۆڵ كرا‌و ووتی، له‌وێ ژنیان ژێر خۆڵ نا، ژنبون و مرۆڤایه‌تیان ژێر خاك كرد، ژێر خاك كردنی مرۆڤێك و ملیۆنێك مرۆڤ جیاوازیان نییه.
ئۆجه‌لان وشیاری دا كه دواكه‌وتوو مانه‌وه‌ی ئاین زۆر مه‌ترسیداره، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش داوای كرد كه ژن زۆر خۆیان پێش بخه‌ن. ئۆجه‌لان له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به كاریگه‌ری سیسته‌می سه‌رمایه‌داری كرد‌و ڕایگه‌یاند كه سه‌رمایه‌داری مرۆڤه‌كان له ناو ده‌بات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش وه‌ها درێژه‌ی به قسه‌كانیدا: زۆر كه‌سی بێ كار هه‌ن، ژیانی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه خوێندنی زانكۆیان ته‌واو كردوه، له چایخانه‌كان به‌سه‌رده‌چێ، نازانن چی بكه‌ن، ده‌زانم كه هێشتاش هه‌ندێ هه‌ڤاڵی ئێمه جگه‌ره ده‌كێشن، ده‌بێ به‌سه‌رمایه‌داری هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن، پیربون په‌یوه‌سته به مێشكه‌وه، ده‌بێ هۆشی مرۆڤ به‌هێز بێ، چه‌ند به‌هێز بێ، له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه به‌هێز ده‌بێ، هۆشی مرۆڤ به‌هێز نه‌بێ، ئه‌گه‌ر سیسته‌میش باش تێنهگهیشتبێ، جه‌سته‌ی مرۆڤیش زوو لاواز ده‌بێ، له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا بۆچونی ڕاستیه‌كان و شرۆڤه كردنیان زۆر سه‌خته، ئه‌و سیسته‌مه مرۆڤه‌كان له ڕێ لاده‌دا، ئه‌و مرۆڤانه‌شی له رێ لایان دابێ، ئیدی به كه‌ڵكی شتێك نایه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
