من به قسه‌یێكی ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی شاعیری كۆچكردو یادی به‌خێر یه‌كسه‌ر ده‌ڕۆمه نێو مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه‌م كه له‌باره‌ی تامه‌زرۆیی هاووڵاتیانی كورد تاكو په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان گه‌رموگوڕی و جووله‌یێكی پتر به‌خۆیه‌وه ببینێت، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یێكی گوت" كوره خۆ هه‌تا ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانێك وازی نه‌هێنا و ئیستیقاله‌ی نه‌دا، هه‌تا ئێستا یه‌كێكیشان به توڕه‌یی و ناڕازیبوونه‌وه له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان نه‌چووه ده‌ری". زۆرینه‌ی هاووڵاتیانی كورد له‌گه‌ل ئه‌وه‌دابوون كه له‌نێۆ په‌رله‌ماندا ده‌نگ و رایێكی جیاواز هه‌بێت و بوونی ئۆپۆزسیۆنیش له‌مڕووه‌وه شتێكی باش بوو كه خه‌ڵكی چاوه‌ڕیێان ده‌كرد. ئه‌و هۆكاره بوو وایكرد ته‌ڤگه‌ری گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7 ی پێشوو بتوانێت شوێن قاچه‌كانی خۆی له‌نێو په‌رله‌مان بكاته‌وه... هه‌ر چه‌نده نیازی ئه‌و بزاڤه‌ی ئه‌وان له‌لایه‌ن زۆرێك جێگه‌ی گومانه كه‌وا ئه‌وان له‌به‌ر چه‌ندین هۆی به‌ده‌ر له نیازی ریفۆرم و چاكسازی كردن له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوونه‌وه و دواتریش درووشمی به گژداچوونه‌وه‌ی لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان به‌رز كرده‌وه.
به بۆچوونی هه‌ر كوردێكی ژیر راگه‌یاندنی شه‌ڕ و ناوزڕاندنی یه‌كتری له‌به‌رامبه‌ر دوژمنان هه‌ڵوێستێكی نابه‌جێیه و كاردانه‌وه‌ی خراپی به‌سه‌ر ناوبانگی میلله‌ته‌كه‌وه ده‌بێت و هه‌رچی وه‌ڵاتانی هه‌رێمیی و ناحه‌زان پێی دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ر ده‌بن، به تایبه‌تی ئه‌مه له‌و كاته‌دا بێت كه پێویست بكات كورد و دانیشتووانی هه‌رێم به گشت هێز و پارت و كۆمه‌ڵه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌وتی پتریش بۆ هه‌رێمه‌كه ده‌سته‌به‌ر نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه نه‌دیدۆڕێنن؟!!
شله‌ژاندنی دۆخی شارێكی وه‌كو سلێمانی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌رپه‌ڕی ناكۆكییه‌كانی پێشوو، هه‌روه‌ها پشتگوی خستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان له‌پێناو وه‌ده‌سته‌وه‌هێنانی ئامانج و خواسته كه‌سییه‌كان... ئه‌مانه ره‌وا نین و چۆن هاووڵاتیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو متمانه‌ی به لیست و قه‌واره‌كان به‌خشی ئه‌مجاره‌یان به هه‌وڵی له‌به‌ین بردنی ئارامی شاره‌كه بڕیارێكی خۆیان ده‌بێت كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لی ده‌كری به زه‌ره‌ری كورد بشكێته‌وه. من مه‌به‌ستم له هێنانه‌وه‌ی ئه‌م به‌راهییه ئه‌وه‌یه بۆچی هه‌میشه ناكۆكییه‌كان له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خه‌ست و دژوارتر ده‌بن، ئه‌گه‌ر هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌ك بیه‌وێت ده‌نگی ده‌نگده‌ران بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات پێویسته جوانتر به‌رنامه‌كانی خۆی بخاته ڕوو تاكو ببێته جێگه‌ی بایه‌خ و لێوردبوونه‌وه‌ی هاووڵاتیان... نه‌وه‌ك نانه‌وه‌ی ئاژاوه و تێكدانی ئاسووده‌یی خه‌ڵك و پیاده كردنی هه‌ڵسوكه‌وتی ناشارستانی له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه له‌گه‌ل پرانسیپی قه‌بووڵ كردنی به‌رامبه‌ر یه‌ك ناگرێته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌و چه‌ند رۆژه‌ی دوایی تێبینی كرا هه‌ڵوێست وه‌گرتنی ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان بوو له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان له‌باره‌ی وورده‌كارییه‌كانی په‌یوه‌ست به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رنجی هاووڵاتیان و چاودێرانی سیاسی كێشكرد و من له‌و بڕوایه‌دابووم كه‌وا كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی لیسته‌كه‌دا ده‌بوو له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا... به‌ڵام راگه‌یاندنی لێدوانی عه‌دنان عوسمانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان له‌كاتێكدا هات كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی به‌ر له‌خۆی به یه‌كجاری سڕییه‌وه و به‌ڵكو زیانێكی گه‌وره‌تری به ناوبانگ و به‌رنامه‌كانی لیسته گه‌یاند. بریندار كردنی هه‌ستی ژماره‌یێكی زۆری خه‌ڵك هه‌نگاوێكی راست نیه و به‌ر له‌و لێداونه‌ی خۆی پێویسته عه‌دنان لێكدانه‌وه‌یێكی چاكتری بۆی بكردایه. پاشانیش ناوزه‌د كردنی پێشمه‌رگه به میلیشا و هه‌ر ناو‌و ناتۆره‌یه‌ك كه ئه‌و توێژه دڵگیر ده‌كات تانه و ته‌شه‌رێكه بۆ خه‌ڵكانێك كه‌وا تاكو ئێستا به به‌دمه‌ینه‌ترین چین هه‌ژمار ده‌كرێن، سه‌یر له‌وه‌دایه كۆمه‌ڵێك سایت و رۆژنامه و گۆڤار كه ده‌ربڕی هه‌مان په‌یامه چه‌وته‌كه‌ی ئه‌و لیسته‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی داوای لێبووردن له پێشمه‌رگه بكه‌ن هه‌مان چه‌وتی به شێوه‌یێكی تر دووباره ده‌كه‌نه‌وه... وه‌كو ئه‌وه‌ی (ئه‌ی بۆچی ئێوه مووچه‌ی ئه‌وان ناده‌ن و ژیانی ئه‌وان مسۆگه‌ر ناكه‌ن و خاوخێزانی پێشمه‌رگه ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر ناكه‌ن؟!!) . ئاخر ئێوه لاف و گه‌زاف لی ئه‌ده‌ن گوایا خزمه‌ت به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و هه‌رێم له هه‌موو رووێكه‌وه پێش ده‌خه‌ن... ئێوه كه خۆتان به پێشه‌نگ و چاكترین ئه‌زانن پێویسته هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكرێت راستی بكه‌نه‌وه نه‌وه‌ك خۆتان ببنه مایه‌ی هه‌ڵه‌كردن و ئه‌گه‌ر داوای لێبووردن بكه‌ن له میلله‌تی كورد ئه‌وا خۆتان له لێواری دۆڕانێكی گه‌وره دوور ئه‌خه‌نه‌وه تاكو چیتر له‌به‌ر چاوی هاووڵاتیان سووك نه‌بن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
