دیمانه‌ی ئاوینه: 
موراد قەرەیلان سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان، له‌م گفتۆگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا جەخت له‌وه دەکاتەوە کە "کرانەوەی دیموکڕاتیک" تەنها بۆ تەسفییەکردنی PKKو بزاڤی رزگارییخوازیی کوردەو بەم جۆرەی ئێستا، PKK پشتیوانیی لێ‌ناکات.
ئاوێنە: دوا پلانی PKK چییە بۆ روبەڕوبونەوەی تورکیا لە ئێستادا؟ ئایا ئێوە لەگەڵ حکومەتدا هاوکار دەبن بۆ بەرەوپێشبردنی کرانەوەی دیموکڕاتیک یان دژایەتیی ئەکەن؟ بەتەمای چین بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتەی کە هەیە لەدەستنەدرێت؟
قەرەیلان: ئه‌و سیاسه‌ته‌ی AKP له‌سه‌ر گه‌لی کورد به‌ڕێوه‌یده‌بات سیاسه‌تێکی دورووییه‌و دروستی تێدانییه، ده‌یه‌وێت کوردان فریووبدات، کوردان پارچه بکات‌و به‌ریانداته گیانی یه‌کترو به‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بگرێت. ئه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که به‌پێشه‌نگی AKP به‌رێوه‌ده‌چێت. ئه‌وه سیاسه‌تی AKP نیه به‌ڵکو سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیایه. بۆ نمونه 5 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر کۆنسه‌ی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا کۆبونه‌وه‌یێکی به‌ست، بڕیاری داوه که له‌دژی PKK به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک شه‌ڕبکرێت‌و PKK پاکتاو بکرێت‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش (کرانه‌وه‌ی دیموکراتی) پێویسته به‌رده‌وام بکات. ئه‌وه بڕیاری کۆنسه‌ی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تورکیایه. AKP پێشه‌نگایه‌تی ئه‌وه ده‌کات. AKP بۆ خۆشی ده‌ڵێت ئه‌وه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته. به‌ڵام که شوێنی دێت ده‌ڵێت ئێمه ده‌مانه‌وێت که هه‌ندێ شتی زیاتریش بکه‌ین به‌ڵام ئارتێش ناهێڵێت. ئه‌وه راست نییه‌و AKP درۆ ده‌کات. به‌نیسبه‌تی پرسی کورد AKP شتێکی جیاواز ناخوازێت. بۆیه‌ش پڕۆژه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراسی (به‌و شێوه‌یه که به‌ڕێوه‌ده‌چێت) سیاسه‌تی پاکتاوکردنی تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی کورده‌و ئێمه له‌گه‌ڵی نین. داوامان ئه‌وه‌یه که هیچ سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد پشتیوانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی AKP نه‌که‌ن. چونکه له‌و سیاسه‌ته‌دا چاره‌سه‌ری نییه به‌ڵکو سیاسه‌تی پاکتاوکردنه، ئه‌وه له‌کرده‌وه‌شدا سه‌لمێنراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بکات به‌واتای فراوانبونی سیستەمی شه‌ڕی تایبه‌ته‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه به‌ناچار پێویسته ئاماده‌کاری خۆمان بکه‌ین.
ئاوێنە: گلەیی ئەوە لەPKK دەکرێت کە لێناگەڕێ حکومەت نەفەس بدات‌و دژایەتیی لەرادەبەدەری حکومەت دەکات؟ گلەیی ئەوە لەPKK دەکرێت کە BDPشی کۆنتڕۆڵ کردووە؟
قەرەیلان: به‌ڵێ ئاگادارین که چه‌ندین لایه‌نی شه‌ڕی تایبه‌تی له‌تورکیا تێڕوانینێکی به‌و شێوه‌یه پێشده‌خه‌ن. دیاره ئه‌گه‌ر له‌باشوری کوردستانیش هه‌ندێ ده‌وروبه‌ر به‌و شێوه‌یه بیربکه‌نه‌وه، ئه‌وه شتێکی هه‌ڵه‌یه. له‌راستیدا ده‌وڵه‌تی تورک ده‌خوازێت که کوردان به‌ده‌ستی AKP سه‌رقاڵ بکات‌و سیاسه‌تی پاکتاو کردنی خۆی به‌ڕێوه ببات. بۆ ئه‌وه‌ی کوردان سه‌رقاڵ بکات، چاوه‌ڕوانی‌و هیوایه‌ک ده‌داته خه‌ڵک‌و ده‌ڵێن راوه‌ستن هه‌نگاو ده‌نێن، با بفه‌رمون هه‌نگاو بنێن‌و هه‌نگاوێکی به‌کرده‌وه هه‌ڵێننه‌وه. ئێمه سیاسه‌تی به‌په‌له ناکه‌ین‌و ناڵێین که پرسی کورد له‌شه‌ش مانگدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ده‌زانین که چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه کاتی ده‌وێت به‌ڵام ته‌نیا به‌قسه‌کردنی به‌بێ هه‌نگاوی پراکتیکی نابێت. سه‌یر که‌ن ئه‌وانه هه‌میشه کوردیان فریوداوه، له‌کاتی سه‌رهه‌ڵدانی دێرسێمدا، سەید ره‌زا کاتێک بردیانه به‌ر سێداره، له‌وێ قسه‌یه‌کی هه‌یه که بایه‌خێکی مێژوویی هه‌یه که بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیای کردووه. شه‌هید سه‌ید ره‌زا به‌ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت؛ ئێمه پێمان نه‌کرا که سه‌روده‌ری درۆیه‌کانی ئێوه بکه‌ین با ئه‌وه ده‌رسێک بێت بۆ ئێمه، به‌ڵام ئێمه‌ش ملمان بۆ ئێوه که‌چ نه‌کرد، با ئه‌وه‌ش بۆ ئێوه ده‌رسێک بێت. ئه‌مرۆکه‌ش ده‌یانه‌وێت ئێمه فریو بده‌ن، به‌ڵام ئێمه وه‌کو PKK ناخڵه‌تێین‌و فریو ناخوێن. بۆیه‌ش پروپاگه‌نده ده‌که‌ن‌و ده‌ڵێن PKK زۆر به‌په‌له نزیک ده‌بێته‌وه، PKK پێویسته ده‌رفه‌ت بدات، ئه‌و کێشه‌یه وا زو چاره‌سه‌ر نابێت. باشه AKP ئه‌وا هەشت ساڵه ده‌سه‌ڵاته، له‌و هەشت ساڵه‌دا له‌کوردستاندا چی کردووه. هیچ شتێکی نه‌کردووه‌و ئێستا که له‌به‌رامبه‌ر تێکۆشانی کورد ته‌نگاو بووه‌و له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و نێوخۆییشدا سیاسه‌تی قڕکردن‌و نکۆڵیکردن ئیدی به‌ڕێوه ناچێت‌و له‌به‌رئه‌وه AKP ده‌رکه‌وتووه‌و بانگه‌شه‌ده‌کات که چاره‌سه‌ری ده‌که‌م. ده‌ی فەر‌موو بیکه به‌ڵام شتێک ناکات. له‌راستیدا ئه‌وه پڕۆژه‌یه‌کی شه‌ڕی تایبه‌ته‌و ده‌یه‌وێت کوردان فریوبدات‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ندێ ده‌وروبه‌ری کورد بکات. بۆیه‌ش هه‌ندێ که‌سی خائینی بۆ ماڵ‌و سامان پاره، داوه‌ته پاڵ خۆی وه‌کو ئیحسان ئه‌سڵان، میر ده‌نگیر فورات، عه‌بدولڕه‌حمان کورت‌و که‌سی له‌و شێوه‌یه که هه‌م ده‌ڵێن ئێمه کوردین‌و هه‌میش گه‌له‌که‌ی خۆیان‌و دۆزی کوردیان فرۆشتوه، ده‌خوازێت سیاسه‌تی کورد لارێ بکه‌ن‌و کوردانیش بخڵه‌تێنن‌و به‌و شێوه‌یه گه‌لی کورد هه‌م سه‌رقاڵ‌و خه‌ریک بکه‌ن‌و هه‌میش لاوازیان بکه‌ن. دیاره گه‌لی کورد‌و PKKش ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ناسیوه‌و ناکه‌وێته ئه‌و داوه‌وه بۆیه‌ش ئه‌وانه ده‌ڵێن PKK زۆر په‌له ده‌کات‌و ئه‌وه راست نییە.
ئاوێنە: ئەو شەپۆلەی دەستگیرکردنەی ژەنەڕالە تورکەکان وایکردووە وردە وردە سوپا بکەوێتە پەراوێزەوە لەتورکیا، PKK چۆن ئەڕوانێتە ئەو دەستگیرکردنانە؟ ئایا هەست ناکەیت رێککەوتنێک هەیە کە لەبەرامبەر بێدەنگبونی سوپا لە هەمبەر دەستگیرکردنی ئەندامانی گروپی تیرۆریستی ئەڕگەنەکۆن حکومەتی AKP ئەو ئۆپەراسیۆنانە ئەنجامدەدات بۆئەوەی چاوی سوپای پێببەستێت؟
قەرەیلان: نه‌خێر، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌لایه‌ن یه‌ک ناوه‌نده‌وه به‌ڕێوەده‌برێت، دیار ده‌بێت که هێزی نێونه‌ته‌و‌ەیی پشتیوانی لێوه‌ده‌که‌ن‌و ده‌خوازن ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌رله‌نوێ داڕێژنه‌وه یان دیزاینی بکه‌ن. له‌پڕۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یدا چاره‌سه‌ری پرسی کورد نییه. له‌رابوردودا ئه‌رگه‌نه‌کۆنیان له‌دژی گه‌لی کورد زۆر به‌کارهێنا. ئه‌رگه‌نه‌کۆن ئیدی ئاشکرابووه‌و ئیدی به‌که‌ڵکی ده‌وڵه‌تیش نایه‌ت‌و مه‌به‌ستیان هه‌یه که بیخه‌نه لایێکه‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ندێکی تریش که هه‌وڵی کودەتای سه‌ربازییان داوه هێدی هێدی بکێشنه نێو سیستەمه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن دۆزی تێکۆشانی ئازادیی کورد پاکتاوبکه‌ن. ئه‌و پیلانه هه‌موی له‌یه‌ک ناوه‌نده‌وه ئاراسته‌و به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هه‌ندێ که‌س که به‌ره‌نگاری ئه‌و پیلانه ده‌بنه‌وه هه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌نێو ئارتێشدا، ئه‌وانه دیزاینی نوێ ناخوازن به‌ڵام لایه‌نگری پاکتاوکردنی تێکۆشانی گه‌لی کوردن. له‌ئارتێشدا باسکێکی به‌و شێوه‌یه هه‌یه به‌ڵام گشتی نییه. ئێستا AKPو میدیا هه‌وڵده‌ده‌ن که دیمه‌نێکی وه‌ها دروستبکه‌ن که ئیدی له‌تورکیا له‌ئارتێشیش حیساب ده‌خوازرێت‌و تورکیا به‌ره‌و دیموکراسی ده‌چێت‌و وێنه‌یه‌کی وه‌ها به‌رای گشتیی نێونه‌ته‌وه‌ییش بده‌نه قبوڵکردن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه بزاڤی ئازادیخوازیی گه‌لی کورد پاکتاوبکه‌ن. زۆر سه‌رنجڕاکێشه که هه‌ر کاتێک هێرش ده‌که‌نه سه‌ر سیاسه‌تی کورد، رێک له‌هه‌مانکاتیشدا هێرشێک ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌رگه‌نه‌کۆن، له‌راگه‌یاندن‌و له‌نێو رای گشتیی‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن ده‌خرێته رۆژه‌ڤ‌و به‌گشتی رۆژه‌ڤی پێ ئیشغال ده‌که‌ن‌و گرتنی سیاسه‌تمه‌دارانی کوردیش له‌نێو راگه‌یاندن‌و رای گشتیی‌دا زۆر ده‌نگ ناداته‌وه‌و به‌و شێوه‌یه ده‌که‌وێته په‌راوێزه‌وه. ئێستا زیاتر له1500 سیاسه‌تمه‌داری کورد که هیچ ده‌ستی له‌چه‌ک نه‌داوه‌و له‌نێو چوارچێوه‌ی یاسایی تورکیادا خه‌باتیان کردوه‌و له‌لایه‌ن گه‌لی کورده‌وه هه‌ڵبژێردراون، هەشت که‌سیان شاره‌دارن، نزیکه‌ی سەد که‌س ئه‌ندامی مه‌جلیسی شاره‌کانن، شاره‌دێیه‌کان‌و گونده‌کانن‌و هه‌مویان هه‌ڵبژێردراون، وه‌کو خه‌تیب دیجله که سه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکه که ئه‌و ده‌زگایه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ده‌زگا دامه‌زراوه‌ی کورد له‌چوارچێوه‌ی یاساییدا ده‌کات له‌گشت باکوری کوردستان‌و تورکیا، هه‌موویان گرتون. ئه‌وه به‌واتای قڕکردنی سیاسیه. ده‌ته‌په له‌به‌رئه‌وه داخرا. بۆ نمونه ئه‌حمه‌د تورک که به‌رێبازی سیاسه‌تی مه‌عقول ده‌ناسرا له‌گه‌ڵ ئایسه‌ل توغڵوک قه‌ده‌غه‌ی سیاسی‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنراو له‌پارله‌مان دوورخرانه‌وه. تورکیا به‌وشێوه‌یه ده‌یه‌وێت به‌سیاسه‌تی قڕکردن له‌گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی دیموکراتییانه‌دا، ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری سیاسیی پرسی کورد به‌گشتی پاکتاوبکات. ئه‌وه‌ش به‌شێوازێکی خائینانه‌و بێبه‌ختی‌و بێحقوقی به‌ڕێوه‌ده‌بات به‌ڵام له‌دونیادا هیچ کاردانه‌وه یان هه‌ڵوێستێک نابینرێت، بۆچی؟ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر سێبه‌ری هێرشکردنه سه‌ر ئه‌رگه‌نه‌کۆندا ئه‌وه‌ی کرد. زۆر به‌به‌رنامه‌و پیلان کارده‌که‌ن‌و ده‌ڵێن گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی کورد پاکتاو بکه‌ین به‌ڵام با دونیا ئاگای لێنه‌بێت‌و که‌س لێیتێنه‌گات. بۆیه‌ش که‌نگێ هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کوردان، حه‌مله‌یه‌کی ئه‌رگه‌نه‌کۆنیش رێکده‌خه‌ن. له‌و حه‌وته‌یه‌ی دواییدا حه‌مله‌یێکیان کرده سه‌ر ژەنەڕاڵه خانه‌نشینکراوه‌کان، به‌ڵام هه‌ر له‌و حه‌وته‌یه‌ش زیاتر له500 که‌سی کوردیش گیراون. خه‌ڵک هه‌موی باسی گرتنی ژەنەڕاڵەکان ده‌کات‌و که‌س باسی گرتنی به‌سه‌دان کورد ناکات. ئێمه ده‌ڵێین ئه‌وه سیاسه‌تێکه که به‌ئه‌نقه‌ست له‌گه‌ڵ یه‌ک‌و له‌نێو یه‌کدا به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن‌و مه‌به‌ستیان هه‌یه که تورکیا له‌هه‌ندێک چه‌مکی کۆن دوربخه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا سیاسه‌تی کوردیش پاکتاوبکه‌ن. ئه‌وه ئاشکرایه. به‌تایبه‌تی ده‌مانه‌وێت که میدیا‌و راگه‌یاندنه‌کانی باشوری کوردستان به‌وردبینییه‌کی ته‌واوه‌وه له‌و بابه‌ته بڕوانێت که تورکیا ده‌خوازێت له‌ژێر ناوی گرتنی چه‌ند ژەنەڕاڵێکی خانه‌نشینکراودا سیاسه‌تی کورد پاکتاوبکات.
توركیا فڕۆكه‌ی سیخوڕی له‌ئیسرائیل ده‌كڕیَت بۆ ئه‌وه‌ی پیَی ئاگاداری قه‌ندیل بیَت
دیاری محمد
له‌به‌شی دووه‌می دیمانه‌كه‌دا بڕیار گابار ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سیاسی كۆما جڤاكیَن كوردستان (PKK) ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه‌پارته‌كه‌ی له‌قه‌ندیل دانیشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كردبیَت و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش به‌بی بنه‌ما وه‌سف ده‌كات كه‌باس له‌وه ده‌كه‌ن چه‌كی ده‌ستی گه‌ریلا هی ئه‌مریكا بیَت
:بۆچی ئاگربه‌ستتان دریَژه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیَزی پاراستنی گه‌لی كوردستان باس له‌وه ده‌كات كه‌زیانیَكی گیانی زۆر به‌گه‌ریلاكانی گه‌یشتووه؟
بڕیار گابار:قۆناغی ڕاوه‌ستاندنی چالاكی سه‌ربازی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رته‌شی توركیا له13ی حوزه‌یرانه‌وه ڕاگه‌یانرا كه‌تائیَستاش به‌وپه‌ڕی فیداكاریه‌وه به‌رده‌وامه دیاره چ به‌رله‌وه و دوای ئه‌وه‌ش هه‌تا بۆ یه‌ك ڕۆژیش هیَرش و په‌لاماری ئه‌رته‌شی تورك له‌سه‌ر هیَزی گه‌ریلا نه‌وه‌ستاون له‌كاتیَكدا گه‌ریلا له‌قۆناغی بیَچالاكیبون و له‌وماوه‌ی كه‌باسمان كرد تائیَستا نزیكه‌ی (90) هه‌ڤاڵی ئیَمه شه‌هیدبوونه زیاتر 273ئۆپه‌راسیۆن دژ به‌گه‌ریلا كراوه له‌به‌شیَكیان شه‌ڕ ڕوویداوه له‌كاتیَكدا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرا له‌به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی چالاكی له‌لایه‌ن هیَزی پاراستنی گه‌لی كوردستانه‌وه ئه‌رته‌شی توركیاش وه‌كو لایه‌نی به‌رامبه‌ر هیَرشه‌كانی بۆ خۆی ڕابگریَت و ڕیَز له‌م بڕیاره بگریَت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خویَن نه‌ڕژیَت دیاره گه‌لی كورد گه‌لیَكی شه‌ڕخوازنیه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستی نه‌داوه‌ته چه‌ك كه‌شه‌ڕی پیَبكات به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هیَرش و كوشتاره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌ویَت خۆی پی بپاریَزیَت به‌دریَژایی میَژووی كورد سه‌یربكه كورد گه‌لیَكه تاناچار نه‌بووبیَت ده‌ستی نه‌داوه‌ته چه‌ك گابار ده‌ڵیَت زۆر جار هه‌ندإ كه‌س به‌ناوی جۆراو جۆر هه‌ڵده‌ستن به‌شیكردنه‌وه‌ی بابه‌تی چه‌ك به‌تایبه‌تی له‌كوردستان و بۆ كورد زۆرجار باس له‌وه ده‌كریَت كه‌ئایا چه‌ك كورد ده‌گه‌یه‌نیَته ئازادی و سه‌ركه‌وتن یان ڕیَبازیَكی تر هه‌یه بگیریَته به‌ر جگه له‌چه‌ك نه‌بیَت من ئه‌م بۆچوونانه به‌هه‌ڵه ده‌زانم چونكه ئه‌مانه شیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ن بۆ سیاسه‌تی گه‌لی كورد هیچ ئاوڕ له‌كرداره قیَزه‌ونه‌كانی دوژمن نادریَته‌وه نابینن ڕژیَمه داگیركه‌ره‌كان سڵ له‌هیچ شتیَك ناكه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی توركیا هیَرش ده‌كاته سه‌ر هه‌موو شتیَك و هه‌موو نرخ و به‌هاكانی گه‌لی كورد به‌مه‌به‌ستی نكۆڵی كردن و له‌ناوبردن بۆ ئه‌مه به‌هه‌موو ڕیَبازیَك تیرۆری ده‌وڵه‌ت له‌كوردستان به‌ڕیَوه ده‌به‌ن له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش بۆچونیَكی زۆر هه‌ڵه هه‌یه ئه‌وانیش ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌به‌رامبه‌ر كورد به‌ڕه‌وا ده‌بینن به‌ڵام كه‌گه‌لی كورد به‌چه‌ك وه‌ڵامی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی دایه‌وه به‌رگری له‌شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی خۆی كرد ئه‌مه‌یان ده‌خریَته ژیَر پرسیاره‌وه ئه‌مه به‌راستی ناڕه‌وایه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد ده‌كریَت دیاره له‌په‌كه‌كه‌دا قۆناغی به‌كارهیَنانی چه‌ك هه‌یه ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی ڕه‌وا به‌كاریده‌هیَنیَت نه‌ك بۆ هیَرش كردن ئه‌مه‌ش به‌نده به‌ئاستی لایه‌نی به‌رامبه‌ر باده‌وڵه‌ت هیَرش نه‌كات بزانه له‌كوردستانداچه‌ك به‌كارده‌هیَنریَت بۆ نمونه له1993ه‌وه تائیَستا شه‌ش جار ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه ڕاگه‌یه‌نراوه تائیَستاشی له‌گه‌ڵدا بیَت ده‌وڵه‌ت وه‌ڵامیَكی ئه‌ریَنی نیه گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی له‌باكووری كوردستان و په‌كه‌كه‌ش باوه‌ڕیان به‌چاره‌سه‌ری كورد هه‌یه به‌ڕیَبازی ئاشتیانه ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نیه به‌چاره‌سه‌ری كیَشه‌ی كورد ده‌وڵه‌تی توركیا و ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانن بۆیه له‌م ڕووه‌وه دیاره ستراتیژی دیموكراسیانه پاراستنی ڕه‌وا مافیَكی گه‌ردوونیه له‌م ڕووه‌وه له‌سیاسه‌تی دیموكراتیانه‌دا پاراستنی ڕه‌وا مافیَكی گه‌ردونیه با له‌توركیا كیَشه‌ی كورد له‌توركیا له‌ناو ده‌ستور و په‌رله‌مان به‌گویَره‌ی پیَوانه گه‌ردونیه‌كان چاره‌سه‌رببیَت ئه‌وكاته گه‌لی كورد چۆنیه‌تی پاراستنی كه‌رامه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كانی مناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر بكات ئه‌وكات ده‌توانریَت قسه‌ی له‌سه‌ربكریَت به‌ڵام له‌مڕوه‌وه تائه‌مه نه‌بیَت ئه‌وا هیَز به‌رگری له‌گه‌لی كورد ده‌كات ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه گه‌لی كورد باوه‌ڕی به‌سیاسه‌تی دیموكراتیانه هه‌یه وه‌كو پیَشتر باسم كرد گه‌لی كورد قۆناغیَكی باشی بڕیوه و ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ست هیَناوه بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه هیَز پیَویسته تائیَستاش گرتن كوشتن بیَده‌نگ كردن به‌رده‌وامه ده‌یانه‌ویَت هه‌موو ڕیَگاكانی دیموكراتی له‌گه‌لی كورد ته‌سكبكه‌نه‌وه بیانگرن.
:ئایا په‌كه‌كه و ئه‌مریكا له‌قه‌ندیل دانیشتنیان هه‌بووه؟
بڕیار گاباری:نه‌خیَر شتی وانه‌بووه هیچ پیَویستمان به‌وه نیه شت له‌گه‌ل بشارینه‌وه ئه‌گه‌ر دانیشتن بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نیَك ئاشكرای ده‌كه‌ین؟
:ده‌گوتریَت چه‌كی ده‌ستی گه‌ریلا ئه‌مریكیه؟
بڕیارگابار:ئه‌مه قسه‌ی به‌رپرسانی توركیایه و زۆرجار باسی لیَوه ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی نیَوان په‌كه‌كه و ئه‌مریكا به‌و شیَوه‌یه نیه كه‌چه‌ك به‌په‌كه‌كه بدات هه‌روه‌ها په‌كه‌كه پیَویستی به‌وه نیه چه‌ك له‌ئه‌مریكا وه‌ربگریَت به‌داخه‌وه زۆرجار ئه‌وه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی باشوور باسی لیَوه ده‌كریَت به‌ڵام ئه‌وه چه‌واشه‌كاری و شتیَكی زیاتری تیانیه دیاره ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه و گه‌لی كورد له‌باكوور ئه‌وه ده‌سه‌لمیَنیَت كه‌سیاسه‌تیَكی هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی دژه كوردی توركیا له‌گرتنی ڕیَبه‌ر ئاپۆ له‌دیداری بۆش و ئه‌ردۆگان و پلانه سی قۆڵیه‌كه له‌دژی په‌كه‌كه هه‌تا له‌هیَرشكردنه سه‌ر په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ڕیَگه‌ی نه‌دریَت ناتوانیَت بیَت قه‌ندیل بۆردومان بكات بابه‌تیَكی تر ئه‌وه‌یه كه‌توركیا فڕۆكه‌ی سیخوڕی نیه ئیَستا هه‌وڵ له‌ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكانه له‌ئیسرائیل بكڕیَت به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌م فڕۆكه سیخوڕیانه‌ی ئه‌مریكا ماوه‌ی چوارساڵه به‌سه‌ر قه‌ندیلدا ده‌سوڕیَنه‌وه و زانیاری له‌سه‌ر په‌كه‌كه كۆده‌كه‌نه‌وه ده‌یده‌ن به‌توركیا،
:بۆچی ئه‌مریكا ده‌ڵیَت په‌كه‌كه دوژمنی ئیَمه‌یه له‌كاتیَكدا كیَشه‌ی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ توركیایه؟
بڕیارگابار:ڕاسته كیَشه له‌گه‌ڵ سیسته‌می توركیایه به‌ڵام بۆچی ئه‌مریكا یان هیَزه‌كانی تری نیَوده‌وڵه‌تی دژایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن یان بونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كیَشه‌ی گه‌لی كورد بابه‌تیَكی تر په‌یوه‌ندی به‌به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بابه‌ڕوونی من پیَتان بڵیَم هه‌تا ئیَستا په‌كه‌كه فیشه‌كیَكی به‌ئه‌مریكاوه نه‌ناوه به‌ڵام بۆچی ئه‌مریكا ته‌داخول له‌م كیَشه‌یه ده‌كات ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی به‌سیسته‌می داگیركاری هه‌ریَمیه‌وه هه‌یه،
:به‌ڕیَز گابار میتی توركی چ ڕۆڵیَكی گیَراوه له‌هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی به‌رپرسانی په‌كه‌كه؟
بڕیار گابار:به‌ڵی ئه‌وه ته‌نیا میت نیه به‌ڵكو هه‌موو دام و ده‌زگاكانی توركیا هه‌وڵیان هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی به‌رپرسانی په‌كه‌كه ئه‌مه له‌ڕابردوو ئیَستا و پیَده‌چیَت له‌داهاتووشدا به‌رده‌وام بیَت ئه‌م جۆره هه‌وڵدانانه هه‌موو سنوریَكی ئه‌خلاقی تیَپه‌ڕاندووه به‌نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌تا یاسا نیَوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌م جۆره هه‌وڵانه‌ش زۆر جۆری هه‌یه، نمونه زۆرن به‌ڵام سه‌ره‌كیترینیان ڕیَبه‌ر ئاپۆیه وه‌كو هیَرش و فشاره‌كانی سه‌ر ڕیَبه‌ر ئاپۆ هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ڕیَبه‌ر ئاپۆ له‌سووریا بوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك ئه‌كادیمیای په‌روه‌رده‌یی ڕوویدا ئیَستاش به‌ژه‌هراوی كردن و هه‌وڵدان بۆ بیَده‌نگ كردنی ڕیَبه‌ر پیَویسته ئه‌وه‌ش بزانریَت هیچ كاتیَك ئه‌م هه‌وڵانه نه‌یانتوانیوه ئه‌نجام به‌ده‌ست بهیَنن به‌ڵام پیَویسته توركیا ئه‌وه‌نده‌ی خۆی به‌هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی به‌رپرسانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه خه‌ریك ده‌كات واباشتره هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كیَشه‌ی كورد بدات،
:گرووپی ئاشتی گه‌ڕانه‌وه توركیا به‌ڵام تائیَستا هیچ كاریَكیان دیارنیه؟
بڕیار گابار:چوونه‌وه‌ی گروپی ئاشتی كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو زۆریش حه‌ساس بوو ئه‌مه به‌شیَك بوو له‌و قۆناغه‌ی ئیَستا له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورده‌وه په‌یڕه‌و ده‌كریَت هه‌روه‌ها خاڵیَكی تری گرینگ ئیسرار كردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه بوو له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كیَشه‌ی گه‌لی كورد ئه‌مه‌ش یه‌كیَكی تر بوو له‌ده‌ستپیَشخه‌ریه‌كانی ئاشتی سه‌رۆك ئاپۆ كاریگه‌ریه‌كی زۆر به‌هیَزی هه‌بوو هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ هه‌م له‌سه‌ر ئاستی نیَوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵویَسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد جاریَكی تر توركیا به‌سیاسه‌تی كۆن نزیكی ئه‌م ده‌ستپیَشخه‌ریه‌ی ئاشتی په‌كه‌كه بۆوه له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا توركیا نه‌یتوانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لی كورد بكات كه له 29ی ئازاردا به‌ده‌ستی هیَنا نه‌یتوانی خۆی ڕابگریَت ئه‌مه بوو ده‌ستی كرد به‌ده‌ستگیركردنی كورد له‌هه‌موو چین و تویَژیَك به‌گه‌وره و بچوكیانه‌وه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی پارتی (DTP) دابخه‌ن له‌ئیَستاشدا چه‌ندین سه‌رۆك شاره‌وانی كورد ده‌ستگیركراون كه‌به‌ده‌نگی گه‌ل هه‌ڵبژیَردراون كه‌نویَنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لن هه‌روه‌ها پیَش داخستنی (DTP) توركیا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ڕیَگا سه‌رۆك ئاپۆ كه‌به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئاشتی پیَشكه‌شی كردبوو له‌به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه‌دا هیَرشی توركیا قه‌ت نه‌وه‌ستاوه ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه‌توركیا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵویَستی ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی كورد هیچ هه‌نگاویَك بنیَت هه‌ركاتیَك ئیَمه هه‌نگاوی ڕاست ده‌نیَین ئه‌وان پیَچه‌وانه‌وه‌ی ده‌كه‌نه‌وه نزیكبونه‌وه له‌گروپه‌كانی ئاشتی زۆر له‌مانه جیاوازتر نیه ئه‌گه‌رچی تائیَستا ده‌ستگیرنه‌كراون به‌ڵام تائیَستا ئه‌و مه‌ترسیه هه‌یه بۆ داهاتوو به‌گشتی توركیا له‌ساڵی 2009 دا پیَچه‌وانه‌ی هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی گه‌لی كورد جوڵاوه‌ته‌وه ئیَستاش ئه‌م قۆناغه كه‌میَك ڕاوه‌ستاوه دیارنیه كه‌به‌ره‌و كوإ ده‌چیَت تائیَستاش حكومه‌ت ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌هه‌وڵیان بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر له‌م بواره‌ش هه‌نگاوبنیَنن ئه‌وا په‌كه‌كه‌ش ده‌سته وه‌ستان ناوه‌ستیَت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌ڕابردوو په‌یڕه‌وی كردووه ئیَستاش به‌رده‌وامی پیَده‌دات وه‌كو به‌رگری كردن له‌شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی گه‌لی كورد پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد بۆ ئه‌مه‌ش له‌ئیَستادا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیداین بۆ پیَشوازیكردن له‌هه‌ر هیَرشیَك كه‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ده‌ست پیَشخه‌ری تیَدا بكریَت وه‌كو له‌به‌هاره‌وه تائیَستا بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه‌ئیَمه تاكلایه‌نه چالاكیه‌كانمان ڕاگرتووه جاریَكیتریش ئه‌گه‌ر توركیا هه‌نگاو بنیَت ئیَمه بۆ كرانه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئاماده‌ین،
ئه‌م دیمانه‌یه له‌دوا ژماره‌ی گۆڤاری فشار بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
