له‌نامه‌یه‌كی تایبه‌تیدا دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د بۆ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی، داوایكردووه ده‌زگاكه‌یان ڕاپۆرتی ئه‌ستۆپاكی خۆی ئاماده‌بكه‌ن و بۆی بنێرن، ده‌زگای ناوبراویش به‌پیر داواكه‌یه‌وه چون و به‌ڕاپۆرتێك وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه تیادا هاتووه ڕاپۆرته‌كانی دیوان له‌سه‌ر كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و داموده‌زگا حكومیه‌كان چه‌ندین سه‌رپێچی تۆماركردووه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌خودی به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌مه‌وه هه‌بی هیچ سه‌رپێچییه‌ك و لادانێكی یاسایی له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه.
له‌نامه‌یه‌كی تایبه‌تیدا دكتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ جه‌لال عومه‌ر سام ئاغای سه‌رۆكی دیوانی دارایی كه به‌رواری 13/9/2009 به‌سه‌ره‌وه‌یه داوایكردووه ده‌زگاكه‌یان كاره‌كانی له‌ماوه‌ی 2000-2004 بۆ هه‌ڵسه‌نگێنی و له‌و ماوه‌یه‌دا كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بون بابه‌تیانه‌و راشكاوانه ڕاپۆرتی ئه‌ستۆپاكی خۆی له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ بنێرن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیوانی چاودێری دارایی بههاوبیری ڕاگه‌یاند كه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره به‌رپرسێكی باڵا خۆی داوای هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی له‌چاودێری دارایی بكات.
له‌ڕاپۆرتی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی چاودێری دارایش كه بۆ دكتۆر به‌رهه‌م ئاماده‌كراوه و بۆی نێردراوه ئه‌وه هاتووه كه له‌و چوار ساڵه‌دا له‌سه‌ر كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و داموده‌زگا حكومیه‌كان چه‌ندین سه‌رپێچی و سه‌رنج و تێبینی و لادانی تیا تۆماركراوه به‌ڵام خودی دكتۆر به‌رهه‌م هیچ سه‌رپێچی و لادانێكی یاسایی له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه.
شایانی باسه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی دیوانی چاودێری دارایی له‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌ستۆپاكی دكتۆر به‌رهه‌م، سه‌ركه‌وتنێكه بۆ دكتۆر به‌رهه‌م له‌ڕووی تێوه نه‌گلان له‌گه‌نده‌ڵی ئه‌ویش به‌هۆی سه‌ربه‌خۆیی دیوانی چاودێری دارایی له‌بڕیاره‌كانی له‌م كاته‌دا كه به‌پێی زۆر به‌ڵگه ئه‌م ده‌زگایه دووره له‌لایه‌نگیری حزبی، ڕاستگۆیانه و بوێرانه كاریكردووه ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م و وه‌ڵام و ڕاپۆرته‌كه‌ی دیوانی چاودێری داراییه.
به‌ڕێز كاك جه‌لال عمر سام ئاغا
سه‌رۆكی ده‌زگای چاودێری دارایی
سلێمانی
13/9/2009
برای به‌رێزمان كاك جه‌لال
سڵاوێكی گه‌رم.
له‌ساڵانی 2000 بۆ 2004 كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووم له‌سلێمانی، له‌نزیكه‌وه ئاگاداری چالاكیه گرنگه‌كانی دهزگاكهتان بووم و دڵنیاشم ئێوه به‌پێی ئه‌ركه‌كانی خۆتان چاودێری پێویستی چالاكیه‌كانی ئیداره‌كه‌مان بوون.
تكام وایه ده‌زگا به‌ڕێزه‌كه‌تان ڕاشكاوانه و بابه‌تیانه ڕاپۆرتی ئه‌ستۆ پاكی خۆم ئاماده بكه‌ن و بۆمانی بنێرن. هه‌روه‌ها لێكدانه‌وه‌ی خۆتان بۆ ئاستی هاوكاری به‌نده له‌گه‌ڵ ههولهكانتان له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پاراستنی سامانی گشتی.
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و سوپاسی بی پایانی براتان.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
بۆ/ به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د صالح
ب/ ئه‌ستۆپاكی
ئاماژه بهیاداشتان له 13/9/2009 ده‌رباره‌ی داوای ئه‌ستۆپاكی به‌ڕێزتان له‌سه‌رۆكایه‌تی دیوانی چاودێری دارایی- سلێمانی بۆ ماوه‌ی ساڵانی (2000-2004) كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون له (ئیداره‌ی سلێمانی)، ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی له 15/9/2009 كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سازدا بۆ تاووتوی كردنی ئه‌م داواكاریه، وه ئه‌نجومه‌ن به‌كۆی ده‌نگ ڕای خۆی له كۆنووسی ژماره (6) له 15/9/2009دا ده‌ربڕی كه هاوپێچی ده‌كه‌ین بۆ به‌ڕێزتان، بۆ ئاگاداریتان.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا...
هاوپێچ/
*كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی ژماره (6) له15/9/2009.
جلال عمر سام اغا
سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی
16/9/2009
وێنه‌یه‌ك بۆ:
*نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی دیوان.
*دۆسیه‌ی تایبه‌ت.
(كۆنووسی كۆبوونه‌وه)
كاتژمێر (1) ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 15/9/2009 ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دیوان و ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، كه بریتین له جێگری سه‌رۆكی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌و یاداشته‌ی به‌ڕێز (د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ێالح) كرا كه له‌به‌رواری 13/9/2009 ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی دیوانی كردووه و تیایدا داوای ئه‌ستۆپاكی كردووه له‌دیوان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه له‌ساڵانی (2000-2004) پاش گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و پیاچوونه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كانی دیوانمان كه له‌وماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نووسرابوون، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كه به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی به‌ڕێز (د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ێالح) بده‌یته‌وه:
1-له‌ماوه‌ی كاری د. به‌رهه‌م دا و به‌هه‌وڵ و پشتگیری به‌ڕێزتان و ژماره‌یه‌ك لهدڵسۆزانی حكومه‌ت كاركرا بۆ ئاماده‌كردن و ده‌ركردنی (15) بڕیار له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری دارایی و كارگێڕی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانیان، وه به‌و هۆیه‌شه‌وه توانرا چه‌نده‌ها ملیۆن دیناری سویسری بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، جگه لهتهرشیق و تهرشیدی ئیداری حكومه‌ت بۆ ئه‌و ماوه‌یه.
2-پاش ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌فه‌رمانی به‌ڕێزیان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهێنرا به‌ناوی (لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) (اللجنه التحقیقیه الخاێه برئاسه مجلس الوزرا و ) به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕاپۆرته گرنگانه‌ی پێویستیان به‌لێكۆڵینه‌وه هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی باڵا‌و ئه‌و لیژنه‌یه‌ش چه‌ندین كاری كردووه و چه‌نده‌ها ئیجرائات وه‌رگیراوه له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌نجامی كاری لیژنه‌كه، بۆ نموونه ته‌نها له‌سه‌ر ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌كنیك و به‌رهه‌م) سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوبراوه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا كراوه و چه‌ندین ئیجرائات وه‌رگیراوه، له‌وانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و (72) پارچه زه‌وییانه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی/2 كه به‌شێوه‌ی نایاسایی درابوون به‌ژماره‌یه‌ك كه‌س و كاری به‌رپرسانی حكومی و حیزبی و هاوڵاتیان به‌ڕووبه‌ری گه‌وره، جگه له‌سزادان و لابردنی چه‌ندین به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی له‌كاره‌كانیان، كه ده‌ستیان هه‌بووه له‌و كاره نایاساییانه‌دا.
3-له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی د. به‌رهه‌م دا داوای له‌دیوان كرد كه ده‌سته‌یه‌كی چاودێری دارایی به‌هه‌میشه‌یی له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بمێننه‌وه و ده‌سته‌كه‌ش ده‌وری (مفتش مالی) یان ده‌بینی، كه ئێستا له‌به‌غداد په‌یڕه‌و ده‌كری، وه ئه‌و كارانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دان ئه‌بوایه به‌لای ده‌سته‌ی چاودێریهكهدا بڕۆشتایه و تا پشتگیری ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی له‌سه‌ر نه‌بوایه هیچ كارێك له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایی نه‌ده‌كرا.
4-له‌ماوه‌ی كاری به‌ڕێزیان دا فه‌رمانیاندا به‌كردنه‌وه‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چالاكی ئه‌ندازه‌یی و هونه‌ری) له‌دیوانی چاودێری دارایی بۆ چاودێری ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه جێبه‌جی ده‌كرێن، وه له‌ماوه‌ی زیاتر له (5) ساڵی دروست بوونی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌وه تا ئێستا له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ سه‌ده‌ها پرۆژه چه‌ندین ڕاپۆرتی به‌رزكردۆته‌وه و سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر پرۆژه‌كان تۆماركراوه و ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ری باشی هه‌بووه بۆ به‌ره‌وپێش چوونی جێبه‌جی كردنی پرۆژه‌كان له‌سنوری ئیداره‌ی سلێمانیدا.
5-هه‌میشه د. به‌رهه‌م پشتیوانی و پشتگیری كاری دیوانی چاودێری كردووه و هه‌روه‌ها چ به‌زاره‌كی یا به یاداشت زوو زوو داوای له دیوان كردووه كه ده‌سته‌كانی چاودێری بنێرین بۆ وردبینی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی چاودێری و وردبینی كاره‌كانیان، وه هه‌ر زانیارییه‌كی سه‌لبی له‌سه‌ر هه‌ر وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگایه‌كی حكومی پی گه‌یشتبی یه‌كسه‌ر ناردوویه‌تی بۆ به‌دواداچوونی، وه ڕاپۆرته‌كانی دیوان له‌سه‌ر كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دام و ده‌زگا حكومیه‌كان بۆ ماوه‌ی كاری به‌ڕێزیان چه‌ندین سه‌رپێچی و سه‌رنج و تێبینی و لادانی تیا تۆماركراوه‌و هه‌ریه‌ك به‌پێی ئاستی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، هه‌روه‌ك ئه‌و سه‌رپێچی و سه‌رنج و تێبینی و لادانانه‌ی كه تۆماركراوه له‌سه‌ر كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌كابینه‌ی پێش د. به‌رهه‌م و كابینه‌ی دوای د. به‌رهه‌میش، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌خودی به‌ڕێز (د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ێالح) ه‌وه هه‌بێت هیچ سه‌رپێچی یه‌ك و لادانێكی یاسایی له‌سه‌ر تۆمارنه‌كراوه و باشترین به‌ڵگه‌ش ڕاپۆرته‌كان خۆیانن، كه له‌ئه‌رشیف پارێزراون، هه‌ر بۆیه‌ش به‌پێی نوسراوێكی دیوانمان به‌ژماره (425) له 15/12/2004 كه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كراوه و وێنه‌ی دراوه به (سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ كابینه‌ی به‌ڕێز كاك عمر فتاح) له‌و نووسراوه‌دا ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ڕۆڵی به‌ڕێز د. به‌رهه‌م بۆ چاكسازی و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه ده‌قی پهرهگرافهكه به‌م شێوه‌یه هاتووه:
"وه ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌كابینه‌ی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ێالح دا پێكهێرا به‌مه‌به‌ستی چاكسازی و پاكسازی و لیژنه‌ی ناوبراو كارێكی زۆری كردووه به‌سه‌ركه‌وتوویی".
لێره‌دا به‌پێویستی ئه‌زانین كه جارێكی دیكه ئه‌م ڕاستیه دووپات بكه‌ینه‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی دیوانی چاودێری دارایی به‌وپه‌ڕی هه‌ست به‌لێپرسراویه‌تی كردن به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان و گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆی ئه‌نجام داوه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستی به‌پشتبه‌ستن به‌یاساو عه‌داله‌ت و بی ته‌ره‌فگیری له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دوور له كۆنترۆڵ كردنمان له‌هه‌ر لایه‌ن و هه‌ر كه‌سێكه‌وه بووبێت بی ئه‌وه‌ی كه‌م و زۆر خاتری گیرابی له‌سه‌ر حیسابی ژماره‌و ڕاستی دۆسیه‌كانی به‌رده‌ست، كه هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی دیوان بووه، وه هه‌روه‌ها مافی خۆمانه ڕابگه‌یه‌نێت سه‌رجه‌می كاره‌كانمان به‌ده‌ر بووه له‌هه‌موو جۆره فشارێكی حیزبی یاخود حكومی له‌هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كدا بووبێت، و ڕاشكاوانه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك به‌ڵگه‌یه‌ك یاخود جۆره زانیاریه‌كی لابێت كه دیوان بی لایه‌نی خۆی له‌ده‌ست داوه با ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی لی ئاگادار بكات بۆئه‌وه‌ی ته‌نها هه‌ر قسه نه‌بێت كه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ڕێچكه‌ی نائاسایی به‌ستووه و ته‌نها كوردستان و گه‌لی كوردستانی پی ناشرین ئه‌كری، به‌پێچه‌وانه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی دیوانی چاودێری كه دژایه‌تی بی هوده‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران ئه‌كات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
