په‌لاماری هیستریای مه‌لاو ئیسلامیه‌کان بۆ سه‌ر ئازادی و ئازادی به‌یان و ڕاده‌ربڕینی خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان.. بوختان و مهاته‌رات و جنێو فرۆشیه‌کانیان دژی چاپه‌مه‌نی و گۆڤاره‌کان، دژی نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی کوردستان، هه‌نگاوو په‌له‌قاژێ یه‌کی بێ ئابڕوو، وه نه‌نگی یه‌که له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به نێو چه‌وانی فتواچی یه ئیسلامیه‌کانه‌وه.. کۆنه‌په‌رستانی ئیسلامی به ژه‌هراوی کۆنینه‌یان که‌له‌مێژه په‌نگی خواردۆته‌وه له‌هه‌ناوو ده‌روونی ژه‌نگینه‌یاندا، له‌ڕێ ی بزواندنی هه‌ست و سۆزی دواکه‌وتووی ناو کۆمه‌ڵگاوه فشاره‌کانیان بۆ له‌ناوبردنی فه‌زای ئاوه ڵاو ڕوو له‌سه‌ری کوردستان که به‌دژی پان- ئیسلامیزم کۆتایی دێت ده‌ست پێ بکه‌ن و به‌م پێ یه به‌هه‌ر نرخێک بووه یه‌کجێ کۆمه‌ڵگای کوردستان بکه‌نه ێۆماڵ و ئه‌فغانێکی تر...
ئه‌مانه جگه له‌وه‌ی که نامۆ‌و کێوین به خه‌ڵکی کوردستان، که‌چی خه‌ریکن خۆیان ده‌که‌نه ڕیش سپی و خه‌م خۆرترین که‌سانێک له‌ئاست ئازادی یه‌کانیاندا... ئه‌وان به‌بێ پاره‌و پولی هه‌ڵڕژاوی پاسه‌وانانی چاڵه نه‌وته‌کانی سعود‌و ئێران و ناوچه‌که‌و جیهان ناتوانن هه‌روا ئاسان په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن به‌رز بکه‌نه‌وه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئه‌یانه‌وێت ڕووی دزێو‌و ده‌مامکه‌کانی ئه‌وان هه‌ڵماڵن.. که له‌خه‌باتی به‌رده‌وامدان بۆ سه‌رفرازی و، بۆ هێنانه دی ئاوات و ئامانجه مرۆیی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.. ئه‌م سه‌نگه‌ره سه‌نگه‌ری خامه بوێره‌کانی ئازادی خوازانی کوردستانه‌و نه‌به‌ردێکی مرۆڤ دۆستانه‌یه‌و، هیچ هێزێکی کۆنه‌په‌رست و تاریکی خواز ناتوانێت به‌ر به‌م شه‌پۆله مه‌زنه مرۆیی یه بگرێت..
به‌درێژایی مێژووی چه‌ند ساڵه‌ی ئیسلامیه‌کان له کوردستان جگه له کوشت و کوشتار و ئاشوب و تیرۆر، جگه له تێزاب ڕشتن و ته‌قاندنه‌وه‌و تێک دانی سه‌یرانگاکان، جگه له ئاسایش تێکدان و ئۆقره هه‌ڵگرتن له خه‌ڵک، مه‌گه‌ر چی تریان هێناوه به دیاری بۆ خه‌ڵکی کوردستان؟! کامه‌یه ئه‌و بیناو شوقه‌و خانوانه‌ی که به‌دیاری پێشکه‌شی بێ سه‌رپه‌نایان و هه‌ژارانی کوردستانیان کردووه؟! کامه‌یه ڕێگاو بان و جاده‌ی نایاب و بێ وێنه‌یان؟! کامه‌یه پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی خزمه‌ت گوزاری یان؟! کام گوندیان ئاوه‌دان کردۆته‌وه؟! مسئولیه‌تی چه‌ند منداڵی هه‌تیو بار یان بێ سه‌رپه‌رشتیان له پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی مرۆیی‌دا له‌ئه‌ستۆ گرت؟! کامه‌یه ته‌لاری گه‌وره‌و بازاڕی قه‌شه‌نگ و ڕازاوه‌یان؟! کامه‌یه پڕۆژه‌و نه‌خشه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی کوردستانیان؟! چه‌ند خوێندنگایان دروست کرد تا منژال و گه‌وره‌ی خوێندکار ئیترڕزگاریان ببێت له پۆلی په‌نجا که‌سی؟! کام یاریگایان دروست کرد بۆ گه‌نجانی ئه‌م ووڵاته؟! چه‌ند خه‌سته‌خانه‌یان دروست کرد تا گیانی سه‌دان که‌س له‌مردن ڕزگار بکڕێت؟! کامه‌یه پڕۆژه‌ی ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتیان؟! چه‌ند کارگه‌یان دروست کرد بۆ باشتر کردنی بازاڕ‌و بازرگانی و به هۆیه‌وه سه‌دان که‌سیان له بێ ئیشی ڕزگار کرد؟! ئه‌مان نه‌ک ئه‌مانه به ئیش و به مسئولیه‌تی خۆیان نازانن به‌ڵکو له هه‌ر کونج و کوێره دێ یه‌کدا مزگه‌وتێکیان قوت کردۆته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که پێداویستی یه‌کانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک ته‌نها مزگه‌وت بووبێت نه‌هیچی تر.. پاره‌و پولی بێ ئه‌ژماری شێخه‌کانی سعود و ئێران به قودره‌تی قادر هه‌ر ته‌نها به‌شی مزگه‌وت و کاری ئاشوب و تیرۆر ئه‌کات، هه‌رته‌نها به‌شی کرده‌وه ئاژاوه گێڕی یه‌کان ده‌کات نه‌ک قوتابخانه و خه‌سته‌خانه.. هه‌ر به‌ته‌نها به‌شی خه‌ڵک له‌ده‌وری خۆ کۆ کردنه‌وه ئه‌کات تا بتوانن هێز پێکه‌وه بنێن و به‌ئاسانی په‌لاماره‌کانیان بۆ سه‌رئازادی ده‌ست پێ بکه‌ن.. فتوای تیرۆری نوسه‌ران و ڕۆشنبیران، هه‌ڵکوتانه سه‌ر و تیرۆری چه‌ندین نه‌یاری ئیسلامی، هه‌وڵدانی به‌رده‌وام بۆ ڕسواکردن و له‌به‌رچاوخستنی چه‌ندان گۆران بێژ و ئه‌ده‌ب و ڕوناکبیری، دنه دانی به‌رده‌وامی باوک و برا و خه‌ڵک له‌لایه‌ن مه‌لای به‌کرێ گیراو‌و کۆنه‌په‌رسته‌وه له دژی ئازادی و تایبه‌ت مه‌ندی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له خۆ گۆڕین که‌یف خۆشیه‌کانیاندا... تاد ئه‌مانه ته‌نها سه‌رخه‌تی چه‌ندین تاوان کاری ئه‌م ڕه‌وه‌نده ئیسلامیه‌ن که له‌ماوه‌ی ڕابردوویاندا ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستانیان کردووه.. به‌ڕاستی ئه‌وان جگه له دنه دان و کۆ کردنه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی دواکه‌وتووی ناو کۆمه‌ڵ، جگه له فتوای تیرۆر‌و ترس خوڵقاندن، جگه له تێکدانی باری ڕۆحی و ئاسایشی ناو کۆمه‌ڵ چی تریان به‌دیاری هێناوه بۆ خه‌ڵکی کوردستان؟!
بۆ دادگایی کردنی ئه‌م ئاخونده تیرۆریستانه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که دنه‌ی خه‌ڵکی ئه‌ده‌ن، خه‌ڵکی ڕاده‌په‌ڕێنن بۆ کوشتن و تیرۆرکردن، خه‌ڵکی کوردستان ئه‌که‌نه دوژمن و له‌سه‌نگه‌ری دژ به‌یه‌کدا ڕایان ده‌گرن.. ده‌رکردنی فتواکانیان به‌ڵگه‌ی پێویستن بۆ دادگایی کردنی ورد‌و درشتیان.. ئه‌بێت یه‌ک یه‌ک بهێنرێنه ناو دادگاوه‌و باجی فتواکانیان لێ وه‌ربگیرێت. جگه له‌وانه‌ش ئه‌بێت فۆرمی تایبه‌تی یان پێ پڕ بکرێته‌وه تا جارێکی تر جورئه‌ت نه‌که‌ن بێ حورمه‌تی به ئازادی خوازانی کوردستان بکه‌ن و فتوای تیرۆر ببه‌خشنه‌وه.. ئه‌بێت ئازادی خوازانی کوردستان و نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وانان و ئه‌دیب دۆستان وه هه‌موو ئه‌وانه‌شی که دڵیان له‌گه‌ڵ کوردستانێکی باشتردا لێ ئه‌دات.. هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌نیازن به دڵ ئاسوده‌یی به‌سه‌لامه‌تی و بێ ده‌ردی سه‌ر ژیان بگوزه‌رێنن بێنه مه‌یدانه‌وه بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پیلانی ئه‌م به‌کری گیراوانه‌و سیاسه‌ت و کار‌و کرده‌وه‌ی قێزه‌وون و نا مرۆیی یان ڕسوا بکه‌نه‌وه، یان فشاری جدی بخه‌نه‌سه‌ر حکومه‌ت و پارتی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی تۆمارکردنی مافی گشتی له ناو دادگاکاندا که ڕاسته‌وخۆ پارتی و یه‌کێتی دروستیان کردوون بۆ جاسوسی کردن و سانسۆر کردنی ده‌نگه ڕادیکاڵ و ئازادی خوازه‌کان.. تا له‌م ڕێگایه‌وه دادگا بتوانێت به کاری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ستێت و باجی زۆر‌و زه‌وه‌نده بخاته سه‌رهه‌موو ئه‌وانه‌ی که فتوای تیرۆر‌و تۆقاندن ئه‌به‌خشنه‌وه‌و خاوه‌نه‌کانیشیان ڕووبه‌ڕووی قورسترین سزادان بکاته‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌زوترین کات به‌ر به په‌لامارو هات وهاواری بێ نه‌زاکه‌تی ئه‌م ڕه‌وه‌نده ئیسلامیانه بگیرێت..
5 ئایاری 2010
