هاورێ سماقوڵی : پێش هه‌موو شت ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیاره چاره‌نوس سازه، به هه‌ند وه‌ر بگیرێت و پێش هه‌موو که‌سیش ده‌بێت کادیرانی (ی.
ن. ک) خۆیان ده‌ست پێشخه‌ر بن له جێ به‌جێ کردنی. چونکه به‌شێکی گرنگی حکومرانی وڵات خودی (ی. ن. ک) لێی به‌رپرسه و پرۆژه‌که‌ش له لایه‌ن سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه پێشکه‌ش کراوه. وه ده‌بێت هێز و توانای خۆیان زیاتر به‌کار بێنن بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م پرۆژه‌یه، چونکه زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان چ له ناوه‌وه چ له ده‌ره‌وه چاویان بریوه‌ته ئه‌م پرۆژه‌یه و تا بزانن چۆن جێ به جێ ده‌کرێت، (بۆیه چه‌ند گرینگه بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌د ئه‌وه‌نده‌ش گرینگ تره به‌ئه‌نجامی گه‌یاندنی پرۆژه‌که) ئه‌گه‌ر نه‌ش توانرێت له سه‌ده سه‌دی له ته‌واوی هه‌رێمی کوردستان جێ به‌جی بکرێت، به‌ڵام ده‌کرێت له‌و به‌شه‌ی که (ی. ن. ک) تێیدا زۆرینه‌یه یاخود ده‌سه‌ڵاتی باڵایه، ده‌توانێت جێ به‌جێ ی بکات، ئه‌وکاته خه‌ڵک به چاوێکی جوانتر و هێزێکی پێشکه‌وتوو تر ته‌ماشای ده‌کات. زیاتر ئومێد به‌خش ده‌بێت بۆ ئاینده‌ی گه‌ل و وڵات، له‌وکاته‌وه‌ی جانابی مام جه‌لال ئه‌م پرۆژه‌ی پێشکه‌ش کردوه، سه‌باره‌ت به چاک سازی و جیا کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی حیزب و حکومه‌ت، ئه‌وه یه‌که‌م جاره له سه‌ر ئاستی کادیرانی پێشکه‌وتوو (هه‌ڤاڵ ئاواتی شێخ جه‌ناب) سه‌ردانی وڵاتی سوید بکات و سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته سیمینار ئه‌نجام بدا. که شتێکی زۆر گرینگ و پێویسته. هه‌ڤاڵانی سه‌ره‌وه بچنه ناو هه‌ڤاڵانی خواره‌وه. بۆ شی کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، ئه‌وه بوو رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 18/1/2009 هه‌ڤاڵانی که‌رتی ستۆکهۆڵم به ئاماده بونی هه‌ڤاڵانی کۆمیته و ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له شاری ستۆکهۆڵم. سه‌ره‌رای کۆبونه‌وه‌ی وه‌رزی که‌رت، هاوکات هه‌ڤاڵ ئاواتی شێخ جه‌ناب سه‌باره‌ت به پرۆژه‌که‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆ ئاماده‌بوانی کۆبونه‌وه‌که قسه‌ی کرد و دیدو بۆچونی خۆی ده‌ر بری، ئه‌گه‌ر چی هه‌ڤاڵان سه‌ره‌نج بۆچونی خۆیان ده‌ر بری و زۆربه‌ی هه‌ڤاڵان گه‌شبین بون به‌م پرۆژه‌یه، ئه‌وه‌ش زیاتر دڵ خۆشمان ده‌کات که لێپرسراوه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کار بکه‌ن و دام و ده‌زگا حکومیه‌کان بکه‌نه دام و ده‌زگای کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. خه‌ڵکی شیاو شوێنی خۆی بگرێت و گۆرانکاری دروست بکرێت و هیچ که‌س بۆی نه‌بێت له چوار ساڵ زیاتر له پۆسته‌که‌ی خۆی بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر به هه‌ڵبژاردنیش بوو بۆی هه‌بێت 2 ده‌ور کار بکات به‌ڵام زیاتر نا. چونکه ئێمه رێکخراوێکی سیاسی سۆسیال دیموکراتین ناکرێت به‌م شێوه‌یه بمێنینه‌وه، ده‌بێت بچینه ناخی ده‌رونی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و خۆمان به خزمه‌ت کار بزانین، ئه‌وه‌ی له‌م بۆچونه‌ش لابدات خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات له ئاینده‌ش یه‌کێتی باجه‌که‌ی ده‌دات، من ده‌ست خۆشی له جه‌نابی مام جه‌ڵال ده‌که‌م بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه به‌م هیوایه‌م سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان زۆر به دڵسۆزیه‌وه ئه‌م پرۆژه‌یه جێ به جێ بکه‌ن. چونکه چاره‌نوسی میلله‌ته‌که‌مانی پێوه به‌نده. وه ده‌ست خۆشیش له کاک ئاوات ده‌که‌م بۆ رونکردنه‌وه‌کانی، به‌م هیوایه‌م هه‌ڤاڵانی تریش سه‌ردانی هه‌نده‌ران بکه‌ن و سیمینار بۆ جالیه‌ی کوردی رێکبخه‌ن تا ئه‌وانیش به بۆچونه جوانه‌کانیان ده‌وڵه‌مه‌ندتان بکه‌ن...
هه‌ربژین
2009-1-19
سوید/ستۆکهۆڵم
