
خانه‌واده‌ی شێخانی نه‌قشبه‌ندی ناوچه‌ی هه‌ورامان (نه‌وه و په‌یڕه‌وانی حه‌زره‌تی شێخ سیراجه‌دین) له‌خانه‌قای حه‌زره‌تی شێخ عوسمان سیراجه‌دین نه‌قشبه‌ندی كۆبونه‌وه و بڕیاریاندا دكتۆر شێخ مادح كوڕی خوالێخۆشبوو حه‌زره‌تی شێخ عوسمان سیراجه‌دین نه‌قشبه‌ندی وه‌ك گه‌وره و سه‌رپه‌رشتیاری خانه‌قا و كاروباری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له‌كوردستان ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆ پشتگیری ئه‌م بڕیاره‌ش سه‌دان مامۆستای ئاینی له‌په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و خزمان و خانه‌واده‌ی شێخانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له‌كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئیمزای پشتگیریان ره‌وانه كردوه.
شایانی باسه ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی یه‌كێكه لهتهریقهته كاریگه‌ره‌كانی ته‌سه‌وف له‌جیهاندا و له‌سه‌رده‌ستی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام هاته كوردستان و ئێستا له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان زیاتر له5 ملیۆن كه‌س مورید و شوێنكه‌وتوانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندین و له‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س باوه‌ڕدار وشوێنكهوتوی ئه‌م تهریقهتهن و شێخانی نه‌قشبه‌ندی ناوچه‌ی هه‌ورامان خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئه‌هلی عیلم و عیرفانیان كردوه و به‌رده‌وان مزگه‌وت و خانهقاكانیان دیواخان و خوانگهی هه‌ژارانی كوردستان بووه و به‌هه‌زاران كه‌س له‌مه‌دره‌سه ئاینیه‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌رچوون و بونه‌ته مامۆستا و مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی ئیسلامی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
