ئێراق 12000 لاپه‌ڕه‌ی له ئاگادار نامه‌ی چه‌کی ناردوه بۆنه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له دیسه‌مبه‌ردا له‌گه‌ڵ درێژه‌و، مێژوی ئه‌و چه‌که کیمیاییانه‌دا، پێش
شه‌ڕی که‌نداوی 1991، به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌موو ئه‌و کۆمپانیابیانیانه‌ی، تێدا ڕیز کردوه و به‌لیست نوسیویه‌تی که که کیمیایی لێ وه‌ر گرتون، به‌پیداویستیه‌کانیانه‌وه که بۆ پرۆگرامه‌که‌ی پێویستی بوه، به‌رپرسێکی پسپۆر‌و تایبه‌ت، به‌چه‌ک له حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌ڵێت: (له‌و 31 کۆمپانیایانه‌ی که ناویان هاتوه، و ناسنامه‌کانیان ئاشکرا کراوه، که‌چه‌کیان داوه به‌حکومه‌تی ئێراق، دو له‌و کۆمپانیایانه ئه‌گرێته‌وه که بنکه‌کانیان له ئه‌مه‌ریکایه، وه ئه‌و دو کۆمپانیایه تا ئێستاش له‌کاردان که‌به‌ته‌واوی کیمیاییان له‌و پاپۆڕانه بارده‌کرد که ده‌چو بۆ به‌غدا)
ئه‌و لیسته ئاماده کراوه له‌لایه‌ن چه‌ند پارێزه‌رێکه‌وه،
بۆ باشپشکنینی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که‌له‌شه‌ڕی که‌نداودا بڵاو بوبونه‌وه، توانراو زۆر گرنگ بوو که ؛دوای ئه‌و پشکنینانه بکه‌وین بۆ تۆمه‌تبار کردنی هه‌ندێک له‌و کۆمپانیایانه، و تۆمار کردنی داوای یاسایی، له‌سه‌ریان، که‌به‌رپرسیارن له گرفتی ته‌ندروستی و خاوه‌ندارو به‌رپرسی ئه‌و گرفته ته‌ندروستیه‌ن
وه‌هه‌ندیک له‌گه‌وره‌کۆمپانیا ئه‌وروپیه‌کان، ، له‌ناو ئه‌و کۆمپانیایانه‌دان که کیمیاییان به‌رهه‌م هێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و دو کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکیه‌دا، ئه‌و دو کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکیه‌ش alcolac inter national له‌ماریلانده له‌گه‌ل & alhaddad که دو کۆمپانیای بازرگانین بۆ زانینی هه‌موو لایه‌ک
نه‌ته‌وه یه‌ککگرتوه‌کان سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که، نابێت ئه‌و لیسته بکرێته لیستێکی گشتی، له‌وه ده‌ترسا درکاندن و ئاسکرا کردنی ئه‌و نهینیه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که، ئه‌و کۆمپانیایانه سارد بکاته‌وه له هاوکاری کردنی پشکنه‌ران و، هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن و بزانن که تواناکانی ئێراق بۆ به‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ته‌واو خاپور که‌رو ویرانکه‌وه،
نه‌ته‌وه یه‌ککگرتوه‌کان ڕه‌تی کرده‌وه که به‌زوویی واز بێنێت له‌گێڕانه‌وه‌ی ڕوداوی، به‌یاننامه‌کانی تایبه‌ت به‌چه‌که‌کانی ئێراق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌ددام حوسه‌ین که‌خۆی به‌ده‌سته‌وه ئه‌دات پێش ئه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕی که‌نداو، ، کۆتایی پیبێت
به‌ڵام نیویۆرک تایمز زۆر پرتوانابوو له بڵاوکردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی ناسنامه‌ی زۆرێک له‌و کۆمپانیایانه، که‌زۆر نوێ بونن له‌لیسته‌که‌دا، دوای ئه‌وه‌ی که کۆپیه‌کی به‌ده‌ست هێنا له‌سه‌ر تازه‌ترین به‌ییاننامه‌ی، چه‌که‌کیمیاییه‌کانی ئێراق، ئه‌و لیسته له‌لایه‌ن ئێراقه‌وه گه‌ڕێنرایه‌وه دواوه، و پاشه‌کشێی پێ کرا، ، نه‌درا به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کارمه‌نده‌که‌ی ی‌و ئێن ئه‌وه‌ی دوپات کرده‌وه که به‌یاننامه نوێکه‌ی ئیراق هه‌مان کۆمپانیاکانی پیشوی له‌خۆی گرتوه
ئه‌و لیسته به‌ده‌ست هاتبوو له‌لایه‌ن پاریزه‌ر GARY.B.PITTS
که نوینه‌رایه‌تی هه‌زاران له‌و قوربانیایانه‌ی ده‌کرد که داوای یاساییان، تۆمار کردبوو دژی هه‌ندیک کۆمپانیای کیمیایی
بانگه‌شه‌ی ئه‌کرد که له‌وانه‌یه ئه‌و کۆمپانیایانه به‌رپرسیار بن به‌رامبه‌ر گرفتی ته‌ندروستی قوربانیه‌کان ئه‌و ووتی: ئه‌م لیسته هه‌ندێک شت به‌ئێمه ئه‌به‌خشێت به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانبار کراوانه
له‌و 31 کۆمپانیا یه‌ی ناویان هاتبوو له‌ساڵی 1996 دا زۆربه‌یان ئه‌وروپین، 14 کۆمپانیایان له‌ووڵاتی ئه‌ڵمانیان، هه‌ریه‌ک له‌وولاته‌کانی، هۆله‌نداو سویسرا، 3 سێ کۆمپانیا ده‌گرنه خۆیان و، فه‌ره‌نساو نه‌مساش هه‌ریه‌ک 2 دوو کۆمپانیا ده‌گرنه خۆیان،
له‌نێو کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ئه‌وروپادا، دو کۆمپانیای ئه‌ڵمانی تێدایه، له‌وانه‌ی ساڵی 1980 ناویان هاتوه ئێستا پێیان ده‌وترێت TUI، ، HOECHST
کامیان له‌و کاته‌وه نهێنیان درکاندوه؟
قسه‌که‌ر به‌ناوی هه‌ردو کۆمپانیا
UTI، HOECHST
یه‌کێک له جێگری کۆمپانیای
HOECHST
ووتیان.، یه‌که کۆمپانیا هه‌ره‌گه‌وره‌که‌ی ئه‌وان، چه‌ند ساڵێک له‌وه‌و پێش، فرۆشرابوو هه‌روه‌ها ئه‌و ووته بێژه ووتی: ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دابوون که ئه‌و دوو کۆمپانیایه هیج هه‌ڵه‌یه‌کیان نه‌کردوه له‌کاتی مه‌مه‌ڵه کردن له‌گه‌ل ئیراقدا
له‌بایاننامه‌که‌ی ئێراقدا هاتوه که ساڵی 1982 کۆمپانیای
preussage
که ئیسته ناوه‌که‌ی گۆڕاوه‌و بوه به
TUI
سی 30 ته‌ن له فسفۆڕی ئۆکسی کلۆریدی گه‌یاندوه‌ته ئیراق، ئه‌و مادده کیمیاییه به‌کار هات بۆ دروست کردنی گازی سارینی بکوژی ده‌مار
له‌گه‌ڵ که‌لوپه‌لی پیویستی تاقیگه‌ی ئه‌و مادده کیمیاییه
به‌هه‌مان شێوه کۆمپانیای
HOECHST
فرۆشیاری ده 10 ته‌ن بوه له هه‌مان مادده‌ی کیمیایی، فسفۆڕی ئۆکسی کلۆرید
کۆمپانیایه‌کی دیکه‌ی ئه‌ڵمانی به‌ناوی
KARLKOLB
که‌له شاری
DREIEICH
ئه‌و کۆمپانیایه له‌بواری ئه‌زمونی فڕۆکه‌وانیه‌وه، هاوکاری کردوه‌و، وه‌کوو کۆمپانیا گه‌وره‌کانی دیکه به‌شداری له پرۆگرامی چه‌کی کیمیاییدا کردوه
وته‌بێژی ئه‌و کۆمپانیایه، چاوپیکه‌وتنی ته‌له‌فۆنیدا ووتی: سێ 3 له‌و کارمه‌ندانه‌ی که‌له‌وی بوون داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار کرابوو، ، ساڵی 1990 بۆ پێشێل کاری له‌سه‌ر هه‌نارده‌کانی ئه‌لمانیا، ڕوبه‌ڕوی یاسا بویه‌وه له ئێراق، ده‌رکه‌وت که تاوانبار نین له‌سه‌ر هیجکام له‌و تۆمه‌تانه، دوای که‌یسه زۆر ئاڵۆزه‌که‌ی دادگا، ئیمه له‌وێ بیتاوان ده‌رچوین، له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه، وه ئه‌و ووتی: زیاد کردنی تایبه‌تی ئه‌و شاهێدانه ئه‌وه‌ی نیشاندا که، کڕینی ئه‌و که‌ره‌ستانه بۆ تاوان نه‌بوه‌و، نه‌گونجاوه بۆ به‌رهه‌می کیمیایی جه‌نگ،
وه ئه‌وه‌ی به‌دیار خست که ئه‌وکارگه‌ی فڕۆکه‌وانیه له‌و کاته‌وه‌ده‌رچوبوو له‌کڕین و فرۆشتن،
ALCOLAC
کۆمپانیای به‌لتیمۆر به‌رگری له‌خۆی ئه‌کرد که تاوانبار کرابوو، که ساڵی 1989 پێشێلکاری کردوه‌و، به‌هۆی هه‌نارده‌کانی، له‌ڕێی فیدراڵیه‌وه‌توشی بوه، به‌وه‌ی که پاپۆڕی بارکراوی له کیمیایی ناردوه، ئه‌بێت به‌کار هاتبێت بۆ دروست کردنی گازی مه‌سته‌رد له‌لایه‌ن ئێراقه‌وه،
کارمه‌نده‌که ووتی به‌پێی به‌ییاننامه‌کانی ئێراق، ئه‌لکۆلاک پێکهاته‌ی گازی مه‌سته‌رد ی
MASTERD
گه‌یاندوه له‌کاتێکدا کۆمپانیای
ALHADDAD
که کۆمپانیایه‌کی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکیه، سه‌رجاوه‌ی ئه‌و 60 ته‌نه بوو، له‌کیمیایی که ئه‌بێت به‌کار هاتبێت بۆ دروست کردنی گازی ساری ن
له‌وێ له NASHVILLE
ته‌له‌فۆنی ئه‌لحه‌دداد نه‌بوو، له‌وشوێنه‌ی که‌لێی ده‌ژیا له‌ڕاپۆرته هه‌واڵێکی تازه‌دا ساڵی 1980 ناسنامه‌ی خاوه‌ن کۆمپانیاکه‌ی ئاشکراکرد، که ساحیب الحدداد خاوه‌نیه‌تی ساحیب الحدداد له‌دایک بووی ئێراقه‌و که‌لێکۆڵینه‌وه کرابوو، ده‌رکه‌وتبوو که؛ (هه‌رکیمیاییه‌ک هه‌بووبێت، ئه‌وباری کردوه له‌باخیره بۆ ئێراق، بۆئه‌وه‌ی له چه‌کدا به‌کار بێت)
وه‌له‌لایه‌ن کۆمپانیای
SHEERBOLK
که‌بنکه‌که‌ی له‌سه‌نگافوره‌یه، ده‌بیت گه‌وره‌ترین پێده‌ری کیمیایی بوبێت که‌له‌ساڵی 1980 به‌کار هاتبێت بۆ دروستکردنی چه‌کی کیمیایی که بڕی 3300 ته‌ن کیمیایی له‌خۆده‌گرێت
ئه‌وه‌ش ئه‌کرێت به‌کار هاتبێت بۆ دروست کردنی گازی ده‌مار گیر ئه‌عساب، له‌گه‌ڵ بڕی 950 ته‌ن گازی جیابوه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌کار هاتوه بۆ دروست کردنی گازی مه‌سته‌رد و گازی سیانید،
پێش ساڵی 1991 له‌که‌یسێکی باوه‌ڕ بێکراوی دروستی ڕێککه‌وتن نامه‌یی دا، حکومه‌تی ئێراق، به‌ڵێنی دابوو که ئه‌وه‌ئاشکرا بکات، که‌ئه‌و چه‌که بایۆلۆجی و ناوه‌کیانه‌ی له کوێ به‌ده‌ست هێنابوو، کێ پێی دابوو، !!
گروپی پشکنه‌ران و پسپۆڕانی چه‌که‌کان، لایه‌نگری ته‌واوی درکاندنی ئه‌و نهێنیانه‌ی کردوو ووتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕون بێته‌وه ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که ۆسپۆڕان یاسای توند بسه‌پێنن
EWENBUCHANAN
قسه‌که‌ری هانس بلیکس ووتی:ئه‌وه‌سیاسه‌تی خۆمانه که‌ناووی ئه‌و کۆمپانیایانه ئاسکرا ناکه‌ین، که پێیان داوه، (مه‌به‌ستی ئه‌وکۆمپانیایانیه که چه‌کیان فرۆشتوه به ئێراق وه‌رگێڕ) پشکنه‌رانی چه‌ک له یوئین ئه‌ڵێن:هۆکارێکی زۆر هه‌ن که‌بۆچی (واته هۆکارێکی زۆر هه‌ن که‌بۆچی ناوی ئه‌و کۆمپانیایانه ئاشکراناکه‌ین وه‌رگێڕ) ) )
GARYMILHOLIN
سه‌رپه‌رشتیکه‌ری پرۆژه‌ی گروپی گه‌ڕان و بڵاو به‌نه‌وه‌و زۆربونی چه‌که‌کان که‌بنکه‌یان له‌ئه‌مه‌ریکایه ووتی: زۆربه‌ی که‌ره‌سه‌و پێداویستیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کیمیایی، که فرۆشراون به ئێراق له‌ساڵی 1980 پیده‌چێت هێشتا مابن و ئاماده‌بن
ئه‌و ووتی ؛ ئه‌مه‌ریکا بزانێت ئه‌وه ده‌بیته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و هێرش کردن ئێمه‌حه‌ز ده‌که‌ین سه‌رباز بنێرین بۆ دۆزینه‌وه‌و له‌ناو بردنی ئه‌و که‌ره‌سه‌و پێکهاتانه، ئه‌گه‌ر هێشتا له‌وێ بن به‌زوویی ده‌ست پێ ده‌که‌ین، ملهۆلن ئه‌ڵێت: شایانی باسه ئه‌بێت کۆمپانیاکان ئه‌وه بزانن که ناسنامه‌کانیان، له‌سه‌ر لیسته‌که‌ی ئێراق بڵاو کراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سه‌یری مه‌وداو بڕی هه‌نارده‌ی هه‌ندێک له‌و کۆمپانیایانه بکه‌ین ئه‌وه ڕوونه که له‌ناو پرۆگرامی چه‌کی کیمیایی ئێراقدا توشبوو هه‌بوون به‌و کیمیاییه که‌برینه‌کانیان قول بووه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وانه ئه‌بێت بزانن که چی بوه‌و چی ڕوی داوه
دو تێبینی یه‌که‌م ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر له گووگڵ بگه‌رێت بۆ
TUI
ئه‌وه بۆی ده‌ر ده‌که‌وێت که ئه‌و کۆمپانیایه ئێسته‌ش له ئه‌لمانیا بوونی هه‌یه‌و وه پێشتر به‌ناوێکی دیکه‌وه چه‌کی کیمیایی فرۆشتوه به‌ئێراق و خۆشی له‌سایته‌که‌دا ئاماژه‌ی پیکردوه
دوه‌م ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که‌ی هاوڵاتی بخوێنیته‌وه له‌سه‌ر دانپیانانه‌کانی تاریق ڕه‌مه‌زان فڕۆکه‌وانی ده‌رباز کراو له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ئه‌وه‌مان بۆده‌ر ده‌که‌وێت که ئه‌و دانپیانانه زۆر راسته، له‌کۆتایی ئه‌م به‌به‌ته‌دا نوسه‌ری بابه‌ته‌که ئاماژه‌ی به‌و کارمه‌ندانه‌ی تاقیگه‌ی کیمیایی داوه له‌ئێراق که‌له‌کاتی دروستکردنی کیمیاییدا، ده‌موو چاویان ده‌سوتێت و، حکومه‌تی ئێراق، ئه‌و کارمه‌ندانه ڕه‌وانه‌ی ئه‌لمانیا ئه‌کات پاش ئه‌وه‌ی ده‌زانێت که برینداره‌کانی چه‌کی کیمیایی زۆربه‌یان ره‌وانه‌ی ئه‌لمانیا کراون و بۆئه‌وه‌ی بڵێت که ئێران کیمیا بارانی کردوه، ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی ناردوه بۆ ئه‌لمانیا
http://query.nytimes.com/gst/fullpage.html?res=980DE5DE1F3DF932A15751C1A9649C8B63
