کۆیار ڕه‌ووف - به‌ریتانیا: ماوه‌یه‌که میدیاکان و ڕاگه‌یاندنه‌کان قسه‌و باس له‌سه‌ر وته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌که‌ن و زۆربه‌ی زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی که،
قسه‌و باسی لێوه ئه‌که‌ن. وه‌کوو شتێکی زۆر ساده پشتگیری لێ ئه‌که‌ن یان ڕه‌تی ئه‌که‌نه‌وه، بێ له‌وه‌ی له هۆکارو مه‌به‌ستی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه بگه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی که، ئه‌وه لێک بده‌نه‌وه ئایا ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه ر وا ئاسانه؟ ئه‌یا کێ پشتگیری ئه‌وڕاگه‌یاندنه ئه‌کات، ؟ ئایا ده‌وڵه‌ته‌زل هێزه‌کان، پشتگیری ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ئه‌که‌ن؟ ئایا حکومه‌تی هه‌رێم چۆن هاتوه‌ته کایه‌وه؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد هه‌موو هاوڵه‌کانیان بۆ نه‌ته‌وایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه بوه؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان پاراستوه تا داوای سه‌رباخۆیی بۆ کورد بکه‌ن؟ ئایا ده‌سه‌ڵات دارانی کورد بۆچی له‌کێشه سه‌ره‌کیه‌کاندا بێده‌نگن؟ ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیاری دیکه ئه‌بێت وه‌ڵام بدرێته‌وه، ئه‌وجا قسه‌و باس له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بکرێت!! دیاره کوردستانی ئێراق که پێی ده‌وترێت هه‌رێمی کوردستان و، ئه‌وروپیه‌کان پێی ده‌ڵێن: ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان.، له‌ئه‌نجامی ئه‌و کۆڕه‌وه‌جه‌ماوه‌ریه‌وه هاته ئاراوه که خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامیان دا‌و، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا، ئه‌نجومه‌نی ئاساییش به‌ندی حه‌وته‌می جێگیر کرد و به‌پێ ئه‌و به‌نده ناوچه‌ی دژه فڕێنی بۆ حکومه‌تی ئێراق دیاری کرد‌و حکومه‌تی ئێراق بۆی نه‌بوو که ئه‌و سنوره ببه‌زێنێت، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتێک بۆ کورده‌کانی باشور ناڕاسته‌و خۆ دروست بوو، که‌سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌یان کرده ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و وایان نیشان دا که ئه‌وان کوردستانیان ئازاد کردوه، بۆ ئه‌مه‌ش خۆیان کرده نوینه‌ری کورد، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵإتێکی، مرۆیی بوو که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه دابین کراو، تا ئێسته‌س ئه‌و بڕیاره کاری پی ئه‌کرێت، ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتێک هه‌بێت په‌یوه‌ندی کوردستان ببه‌ستێته‌وه به‌ده‌سه‌ڵاتی، نه‌ته‌وه یه‌ککگرتوه‌کانه‌وه، و ده‌سه‌ڵاتێک هه‌بیت که نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک بکات یه‌کێتیو پارتیان کرده نوینه‌ری خه‌ڵك، ، لێره‌دا بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌سه‌ڵاتیکی، مرۆییه نه‌ک سیاسی به‌ڵام کراوه به سیاسی، ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کراوه به سیاسی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان، بۆ ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام پێویستیان به کورد هه‌بوو، وه بۆ ئه‌وه‌ی که سنورێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی شیعه دابنێن و، له‌و لاشه‌وه، له‌ڕێگای کورده‌وه چاودێری ئیران بکه‌ن، ئه‌مه سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی کوردی، ، ، سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، ئایا بۆچی که سه‌رۆکی هه‌رێم له‌م کاته‌دا، ئه‌و قسه‌و باسه‌ی هینایه‌وه کایه‌وه؟ هه‌موومان ده‌زانین هه‌ر کاتێک ده‌سه‌ڵاتی کوردی دوچاری قه‌یرانێک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ک ئه‌بیت له‌کوردستان، ئه‌وه بۆ کاڵ کردنه‌وه‌و له‌بیر بردنه‌وه‌ی خه‌لک، چه‌ند لیدوان و کێشه‌یه‌کی نوێ دروست ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کیشه‌و پێشێل کاریه، ی که به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کورد ئه‌نجامیان داوه، و به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی قوربانی ده‌ری کورد به‌گشتی و به تایبه‌تی خه‌ڵکی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال ئه‌نجامیا نداوه، له بیر خه‌ڵک ببه‌نه‌وه‌و، خه‌ڵک به‌شتی دیکه‌وه، خه‌ریک بکه‌ن.، بۆ نممونه: چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر لا دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراقدا، کاتێک که‌سه‌رۆکی دادگا محمد عوره‌یبی ڕایگه‌یاند که ئاسایشی سلێمانی، به‌دادگای ڕاگه‌یاندوه که، تاوانبار تاریق ڕه‌مه‌زان، له‌رێگه‌ی بردنی بۆ نه‌خۆشخانه، هه‌لهاتوه، و ناتوانرێت له‌دادگادا، ئاماده بکرێت، ، ئه‌م لیدوانه‌ی ئاسایش خه‌ڵکی کوردستانی توڕه‌کرد به‌شێوه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان، ده‌نگی، ناڕه‌زایی به‌رز بویه‌وه‌و خۆپیساندان و مانگرتن، ڕێکخرا، ، له‌م کاته‌دا که تاوانبارترین که‌سی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه، که دانی به‌تاوانه‌که‌یدا نابوو وه ته‌نها شاهێدی ئه‌و کاره‌ساته‌بوو، له لای ده‌سه‌ڵاتی کوردی بوو، ده‌رباز کرا، و له‌م کاته‌دا، ده‌سه‌ڵاتی کوردی هیج لێدوانیکی نه‌داو خۆی بێده‌نگ کرد، به‌تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم که هه‌میشه، له ووته‌کانیدا، باسی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ده‌کات و، باسی ئه‌وه ده‌کات که‌ئه‌بێت خزمه‌ت بکرێن، هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێکی کورد له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی قسه‌ی نه‌کر!! خۆیان ته‌واو بیده‌نگ کرد، دوای خۆپیساندان و مانگرتن، پهرله‌مان بڕیاری دا که لێکۆڵینه‌وه بکات بۆ ئه‌و کێشه‌یه، به‌ڵام ئه‌و لیدوانه ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک و ساردکردنه‌وه‌یخه‌ڵک بوو له چالاکی، ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی کاتیک زانی که خه‌ڵکی کوردستان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه، به‌رده‌وامن له‌خۆپیشاندان و چالاکی، سه‌رۆکی هه‌رێم، وه‌کوو، خۆی وانیشان بدات ئاگای له‌و کیشه‌یه نیه و، ئه‌و سه‌رقاڵه به، کیشه‌ی کورد له‌به‌غداد، و که‌رکوک، هات، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مالکی به‌ره‌و تاکڕه‌وی هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبێت که‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی، ئه‌وه، ئه‌و واته سه‌رۆکی هه‌رێم، داوای جیابونه‌وه ئه‌کات، ، ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، خه‌ڵکی سه‌رقال کرد‌و، کێشه‌ی فڕۆکه‌وانه‌که، که‌گه‌وره‌ترین تاوان بوو به‌رامبه‌ر قوربانیانی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه، ، کال بویه‌وه‌و، خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌و تاوانه خه‌ریکه فه‌رامۆش ئه‌کات و ئه‌چێته سه‌ر، ئه‌وکیشه‌یه‌ی که سه‌رۆکی هه‌رێم لێزانانه دروستی کرد!!، ، سه‌رۆکی هه‌رێم، کاتێک بیده‌نگ ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئاسایش، ئه‌و فڕۆکه‌وانه ئازاد ئه‌کات که کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردوه، مه‌به‌ستی چیه له ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، ، ئایا ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی چی پشتیوانیه‌کی پیویسته؟ ئاشکرایه که کاتێک ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌لمه‌تی ئیمزا کۆکردنه‌وه‌یان، بۆ پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامده‌دا، له لایه‌ن تاڵه‌بانیو بارزانیه‌وه، ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرا که سه‌ربه‌خۆیی وا ئاسان نیه، خودی بارزانی له‌وه‌ڵامیکی رۆژنامه‌نوسێکی تورک‌دا، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی نادات، که‌له سه‌ڵاحه‌دینه‌وه چاوپیکه‌وتنیان له‌گه‌ل کرد، ، بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رگه‌لێک، پیویستی به پشتگیری و یارمه‌تی هه‌یه له‌لایه‌ن، ده‌وڵه‌ته دراوسێ‌و، بیانیه‌کان و پشتگیری ده‌وڵه‌ته‌زلهێزه‌کان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پێویسته، ، ئایا کورد کام له‌م ده‌وڵه‌تانه پشتگیری ئه‌که‌ن؟ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته دراوسێکانه‌وه، بارزانی له‌دژی مالیکی سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یه‌نیت و مالیکیش، نزیکترین که‌سه له‌ئێرانه‌وه، و ئێرانیش، دژی هه‌ر هه‌وڵێکی له‌و شێوه‌یه‌یه، ئه‌وه تورکیابه‌هه‌مان شێوه‌و له ئیران زیاتر دژی، سه‌ربه‌خۆیی کورده، ، ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان ئه‌وه، دژی هه‌ر پارچه پارچه کردنیکی ئیراقه‌و، پشتگیری له سوونه ئه‌که‌ن و، تاڵه‌بانی و بارزانیان وا لیکردوه که تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆ ئازاد بکه‌ن و له‌و باره‌وه سه‌رکرده‌کانی کورد، به‌رگری له و تاوانبارانه ئه‌که‌ن، نه‌ک ووڵاته عه‌ره‌به‌کان پشتگیری له جیابونه‌وه‌ی کورد بکه‌ن، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌ته‌زلهێزه‌کانه‌وه هه‌یه، هیج ده‌وڵه‌تێکی زلهێز پستگیری له جیابونه‌وه‌ی کورد ناکات، ته‌نانه‌ت، به هه‌رێمی کوردستان ئه‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆنۆمی کورده‌کان وه‌کوو به‌ریتانیا هه‌میشه هه‌رێمی کوردستان به‌ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی یان ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان ناو ده‌بات، ، هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکاش ئه‌وه ڕونه که هێزه کوردیه‌کانی له‌ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، به سوپای ئێراق ده‌رپه‌ڕاند که پێشتر ئه‌مه‌ریکا خۆی هێزه کوردیه‌کانی له‌و ناوچانه جێگیر کرد، ، ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، که لایه‌نیکی گرنه له پشتگیری کردنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک کا داوای سه‌ربه‌خۆی بکات، ، ئه‌ویش به پێی یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان و ئاندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، ده‌بێت ده‌نگی بۆ بده‌ن و ئه‌مه‌ریکاش ده‌وریکی باڵای هه‌یه، له‌و ئه‌نجومه‌نه‌داو، ، هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکاشمان باسکرد، ، بۆ بیر هێنانه‌وه، کاتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری ساڵی 1991 بارزانی ئاڵای کوردستانی له‌زاخۆۆ هه‌ڵکرد و ئه‌مه‌ش بویه ناره‌زایی ده‌وڵه‌ته‌کان و ئه‌وه‌بوو ئه‌مه‌ریکا بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی، بارزانی و ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان، گڵۆپی سه‌وزی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام هه‌لکردو کورد کۆڕه‌وی ئه‌نجام دا‌و له‌پێشدا سه‌رکرده‌کان خۆیانیان ده‌رباز کرد، ، (جۆناسان راندال که ڕۆژنامه‌نوسێکی ئه‌مه‌ریکیه له کتێبه‌که‌یدا که‌له‌سه‌ر کورد نوسیویه‌تی باسی ئه‌م ڕوداوه‌ی کردوه ئه‌و ڕۆژنامه نوسه گیانی خۆی خستوه‌ته خه‌ته‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که زانیاری‌و به‌ڵگه له‌سه‌ر کورد بزانێت و کۆبکاته‌وه، وه‌کو خۆی باسی ئه‌کات زۆر جار له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا به‌ناو میندا به قاچاغی له سوریاوه به‌ره کوردستان ڕۆشتوه، هه‌مو تاکیکی کورد بۆ ئه‌وه‌ی که شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بێت له‌سه‌ر مێژوی کورد پێویسته که ئه‌و کتیبه بخوێنیته‌وه) ) که‌واته ڕاگه‌یاندنی جیابونه‌وه‌ی کورد لالایه‌ن بارزانیه‌وه، ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو که هه‌ستی کورد به‌لای خۆیدا ڕابکیشێت و، ئه‌و تاوانه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی، ئه‌نجامی دا به‌رامبه‌ر قوربانیانی هه‌له‌بجه، ، له‌بیر خه‌ڵکی بباته‌وه، یان ئه‌و توڕه‌ییه‌ی شه‌قامی کوردی خامۆش بکات، که‌له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه، ڕوبه‌ڕویئ ده‌سه‌ڵاتی کوردی بویه‌وه!! سه‌رکرده‌کانی کورد کاتێک ئه‌توانن بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن و هه‌نگاوی گه‌وره بهاوێژن که، سه‌ربه‌خۆیی یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی تاکیان لا مه‌به‌ست بێت، کاتێک نه‌ته‌وه‌یه‌ک داوای، سه‌ربه‌خۆیی ئه‌کات که، هۆکاری، ئه‌و سه‌ربه‌خۆ بوونه، دیاری بکات، بۆ نمونه کاتیک کورد داوای سه‌ربه‌خۆیی ئه‌کات، ئه‌بێت که ئه‌وبه‌ڵگه‌یه بدات به‌ده‌سه‌ته‌وه‌که، کورد له‌سه‌رده‌ستی هه‌موو ڕژێمه‌کاندا، ڕوبه‌ڕوی کوشتن و ده‌ربه‌ده‌ری و، ژینۆساید بوه‌ته‌وه، هه‌ر وه‌کوو خه‌ڵکی کۆسۆڤۆ، ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌یان به‌کار هێناو، سه‌لماندیان که ژینۆساید کراون و ئاماده‌نین، که جارێکی تر له‌گه‌ڵ سربه‌کاندا، له‌ده‌وڵه‌تێکدا، بژین که ژینۆسایدی کردوون!! و ئه‌وه‌یان سه‌لماند دوای ده‌ستگیر کردنی تاوانبارانی ژینۆسایدکه‌رانی، کۆسۆڤۆ له‌لایه‌ن سربه‌کانه‌وه، هێشتا سربه‌کان، ، هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ئه‌ده‌ن که خه‌لکی کۆسۆڤۆ په‌راوێز بخه‌ن و بیانچه‌وسیننه‌وه، بۆیه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی به‌هێزیان دژی سربه‌کان کۆکرده‌وه، ، ئه‌وه‌بوو، ، دوای ده‌ستگیر کردنی تاوانبارانی ژینۆسایدی خه‌لکی کۆسۆڤۆ، هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکه‌ی سرب، وه‌کوو ئێراقی دوای سه‌ددام، ، ، ، کۆسۆڤۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاندو، ، بوو به‌ده‌وڵه‌ت، ، و زۆربه‌ی زۆری ووڵاتانی دونیا پشتگیریان له‌سه‌ربه‌خۆیی، کۆسۆڤۆ کرد، ئاشکرایه که گه‌لی کۆسۆڤۆ هاوشێوه‌ی، کوورد، ژینۆساید کران، ڕاسته که کوردستان دابه‌ش کراوه به‌سه‌ر، چوار ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌رداو ئه‌مه‌ش سه‌ربه‌خۆیی کورد ئه‌کاته، شتێکی مه‌حال، له‌به‌رامبه‌ردا، کۆسۆڤۆ ته‌نها. گرفتی له‌گه‌ڵ سربییادابوو، ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا، ئه‌کرێت، که باشوری کوردستان، بکه‌تیه، ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد، به‌و پێیه‌ی که، خاوه‌نی بڕیاری سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵام ئه‌بیت، هۆکاری جیابونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆبوون، هه‌بێت وه‌کوو کۆسۆڤۆ!! ئایا، ئه‌و هۆکاره به‌هێزه هه‌یه؟ که کۆسۆڤۆییه‌کان، به‌کاریان هینا بۆ سه‌ربه‌خۆبوون؟ ئه‌گه‌ر بارزانی باسی ئه‌وه بکات که کوورد سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یه‌نیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مالیکی هه‌نگاو به‌ره‌و تاکڕه‌وی ده‌نێت، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کورد دوچاری ژینۆساید بوه‌ته‌وه، ، ئه‌وه سه‌رکه‌وتو نابێت و، به‌درۆی ده‌خه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م:: تائێستاش زۆربه‌ی ئه‌و جاش‌و بوسته‌شارانه‌ی که به‌شدار بوون له ژینۆساید کردنی گه‌لی کورددا، زۆربه‌یان له‌ناوو ده‌سه‌ڵاتی، کوردیدان و نایانده‌نه دادگا، دوه‌م: بارزانی هه‌وڵی نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی که ژینۆسایدی کورد به‌جیهان بناسێنیت، سێیه‌م: ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕێگرن به‌رامبه‌ر دادگایی کردنی تاوانبارانی ژینۆسایدی گه‌کی کورد چواره‌م: هه‌وڵی ڕزگار کردنی تاوانبارانی ژینۆسایدی کوردیان داوه، وه‌کوو ئه‌وه‌ی که نزار خه‌زره‌جی و وه‌فیق سامه‌رراییو تاریق محمد ڕه‌مازانیان، ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه کرد له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا که ده‌سه‌ڵاتداری کوردستانن، ، وه‌هه‌روه‌ها، ڕیگرن له جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌کانی یاسای دادگای باڵای تاوانه‌کان، که‌به‌سه‌ر تاوانباران عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و سوڵتان هاشم دا دراوه وه‌کو ده‌سه‌ڵ"اتی کوردی چی له کوردستان و چی له‌به‌غداد، ئه‌م هۆکارانه‌ی که باسمان کرد ڕێگه به بارزانی نادات پاساو بۆ جیابونه‌وه بهێنیته‌وه، ، له‌یه‌که‌م هه‌نگاوی، له‌و جۆره‌شدا، خه‌لکی کوردستان ده‌بێته قوربانی جارێکی تر وه‌کوو هه‌موو جاره‌کانی دی، ، کاتێک بارزانی ده‌یتوانی داوای جیابونه‌وه بکات که هه‌ووڵ بۆ ناساندنی ژینۆسایدی کوردبدات و پشتگیری له چه‌سپاندنی یاسا بکات به‌سه‌ر. تاوانبارانی ژینۆسایدی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفالدا، به‌ڵام ئه‌و کاتێک بێده‌نگ ئه‌بێت، ، له تاوانی ئازاد کردنی، تاریق محمد ڕه‌مه‌زاندا، که له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی خودی خۆیدا بوه، چۆن و چی به‌ڵگه‌یه‌ک دێنیته‌وه چی پاساویک دینیته‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی، سه‌ربه‌خۆیی؟ لێره‌وه ئیدی با خه‌ڵکی له‌وه تێبگه‌ن که جیابونه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنی، سه‌ربه‌خۆیی هۆکارو، ده‌ره‌نجام و پشتگیری ده‌وێت، و یه‌که‌م شت هۆکاره که بۆچی تۆ داوای سه‌ربه‌خۆیی ئه‌که‌یت، ؟ ئه‌وه شمان ڕوون کرده‌وه، به‌و هیوایه که تاکی کوورد هۆشیارانه‌تر بروانیته کیشه‌و لێدوانه‌کان و، ، پرسی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و لیدوان و بڕیارانه، هۆکارو، ده‌ره‌نجامیان هه‌یه
