ساڵانه یه‌كی ئایار دێت و به‌قسه‌ی گه‌وره و مانشێتی گه‌وره‌ی سه‌ر روپه‌ری رۆژنامه و گۆڤاره‌كان به‌ڕێ ده‌كرێت، یه‌كی ئایار رۆژێكه كراوه‌ته پشوو بۆئیسراحه‌ت و پشوو بۆكرێكاران به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌یه‌كی ئایاردا ئه‌گه‌ر ته‌ماشابكه‌ین ده‌بینین سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی كوردستان له‌كاركردن به‌رده‌وامن و به‌وجه‌ژنه‌ش پشوو ناده‌ن و به‌رده‌وامن له‌كاركردن بۆئه‌وه‌ی بتوانێت كرێی خانووه‌كه‌ی دابین بكات و له‌ڕۆژێكی ژیاندا پاش نه‌كه‌وێت، به‌داخه‌وه كرێكارانی كوردستان له‌ژیانێكی سه‌خت و كوله‌مه‌رگی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی ژیانیان بۆدابین نه‌كراوه و هیچ زه‌مانێك بۆخۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان له‌ئارادانیه، كرێكاران به‌رده‌وامن له‌به‌جێگه‌یاندنی كاره سه‌خته‌كان به‌ڵام به‌رده‌وام ژیانێكی سه‌ختیان هه‌یه و ده‌گوزه‌رێنن، پێنج كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان به‌رێكرد و واله‌سه‌ره‌تای كابینه‌ی شه‌شه‌می ئه‌م حكومه‌ته‌ین به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا به‌رنامه‌یه‌كی چر و پر پلانێكی دوور و درێژ بۆدابینكردنی مافه‌كانی ژیان بۆكرێكاران دانه‌رێژراوه و كه‌سێك نه‌هاتووه خۆی بكاته خه‌مخۆری ژیانی كرێكاران، كرێكار جێگای فه‌خر و شانازین كه‌سه‌رجه‌م كاره قورسه‌كانی ژیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و كاره‌كانمان بۆ جێبه‌جێده‌كه‌ن و قورساییه‌كانمان بۆسانا و ساده ده‌كه‌ن، سه‌ندیكای كرێكاران چه‌ندین ساڵه دامه‌زراوه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی داكۆكی له‌ژیان و مافی كرێكاران ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه جگه له‌دانیشتنی چه‌ند كه‌سێك له‌پشت كورسی مێزه‌كان و به‌كرێگرتنی بینا و قوت دان و خواردنی چه‌ندین ملیۆن دینار له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌وسه‌ندیكایه‌ده‌كه‌ن كه‌ئه‌و سه‌ندیكایه‌ش وه‌كو زۆربه‌ی سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان پاشكۆی حیزبه و بۆته ده‌سته‌مۆی حیزب و له‌لایه‌ن حیزبه‌وه كۆنترۆڵكراوه كه‌جێگای نیگه‌رانیه، پێویسته كرێكارانی كوردستان خۆیان یه‌ك بخه‌ن و رێكخراوێك پێك بهێن كه‌ته‌واو سه‌ربه‌خۆبێت و به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نیانه هه‌ڵبژاردن بگه‌ن و پۆسته‌كان دابه‌ش بكه‌ن و نه‌هێڵن هیچ حیزب و لایه‌نێك ده‌ست بخاته ناو كاروباریان و به‌شێوه‌ی شارستانی و سه‌رده‌میانه داكۆكی له‌كرێكارانی كوردستان بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن بۆدابینكردنی مافه‌كانیان، كرێكاران بێبه‌شترین چینی نێوكۆمه‌ڵگه‌ن له‌رووی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان و له‌ژیانێكی دژوار و سه‌خت ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن ملیان داوه‌ته به‌ر مه‌ینیه‌تیه‌كانی ژیان و ژیانی ئه‌مرۆیان ده‌خه‌نه مه‌زاده‌وه بۆكرینی نانی سبه‌ی بۆخۆیان و خانه‌واده‌كه‌یانه‌وه، سه‌ره‌رای سه‌ندیكای كرێكاران له‌كوردستان وه‌زاره‌تمان هه‌یه به‌ناوی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ئه‌وان ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌ر شانیان دابینكردنی مافه‌كانی ژیانه بۆكرێكارانی كوردستان و پێویسته پاڵه په‌ستۆ بخه‌نه سه‌رحكومه‌ت بۆئه‌وه‌ی گوی له‌داواكانی كرێكاران بگرێت و به‌زووترین كات مافه‌كانیان بۆدابین بكات، پێویستیشه له‌سه‌رشانی هه‌موومان رێزی تایبه‌تی له‌كرێكاران بگرین و هه‌وڵبده‌ین به‌رێزگرتن لێیان ماندوو بونه‌كانیان بسرینه‌وه و له‌كاتی كاركردنیان بۆمان به‌رێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل بكه‌ین و به‌زیاده‌وه مافه‌كانیان پێبده‌ین، پێویسته حكومه‌ت ئه‌مساڵ یاسای كاركردن له‌كوردستان هه‌مواربكاته‌وه و یاسایه‌ك بۆكرێكارانی كوردستان دانرێت كه‌هاوتابێت له‌گه‌ڵ یاسا ستاندارده‌كانی جیهان چونكه كرێكار له‌كوردستان له‌زۆر جێگادا مافیان ده‌خورێت و به‌ته‌واوه‌تی مافیان پێ‌نادرێت.
