جیاوازی نێوان شێخی موسوڵمانی عه ره ب و کورد ئه وه یه که شێخی عه ره ب به و په ڕی بڕوا به خۆو شانازی به زمان و که ڵتور و ئایینی ده کا و، واده زانی زمان و که ڵتور و مێژووی نه ته وه یی عه ره بی له سه رووی نه ته وه کانی تردایه، خۆشه ویسترین خه ڵکانێکن لای خوا، بۆیه خوا دوا پێغه مبه ری له نێو ئه وان هه ڵبژاردووه و زمانه که شیان پیرۆزه ترین و به هێزترینه چۆن خوا به زمانی عه ره بی قوئانی ناردووه و جێگه ی گۆڕانی بۆ سه ر هه ر زمانێک مه حاڵه٠ شێخی کورده موسوڵمانیش، هه مان به یت و بالۆره ی بۆ لێده داته وه، به شێوه ێک دێته ناو ئه و مه یدانه وه بۆ زێتر خۆ خۆشه ویست کردن، دێت ئایینی زه رده شتی له که دار ده کات٠
ئایینی زه رده شتی به په رتووکی پیرۆزی ئاڤێستاوه، که ئه مڕۆ له کوردستاندا ئه وانه ی له سه ر ڕێباز و هه ڵگری دابونه رێته که ماون؛ به ئێزیدی ناوده بردرێن٠٠ ووشه ی ئێزید به واتای خوا- ئێزدان، یان ڕاستی، چۆن مرۆڤ له کۆنه وه عه وداڵی ڕاستیێکه که وونه؛ هه ر بۆیه هه ر توانایه ک له سه رووی مرۆڤه وه بێت دراوه ته پاڵ خوا٠
جا بۆیه کرته ێکی ئه م لینکه بکه و بزانه سه رنجت له سه ری چۆنه؟!
http://www.youtube.com/watch?v=OpNHSts4q2U
به ر له هه مووشتێک، بینراوێکی تۆمارکردوو له سه ر you tube، که شێخێکی کورده موسوڵمان نه خۆشێکی فێگرتووی عه ره بیان هێناوه لای بۆ چاکبوونه وه٠ فێگرتووی به زمانێک ده په یڤێ که نزیکه له زمانی ئوردووی پاکستانی، تاکوردی! گوایه ناوی ڕاسته قینه ی فه یسه ڵه و خۆی لێگۆڕاوه و که ناوی ده پرسن ده ڵێت: ناوم حه مه ده! شێخ له به رچاوی کامیرا به هه ردوو زمانی کوردی و عه ره بی ده دوێت٠ چه ند وێردێکی ساده و ساکاری ئایه تی قورئان به عه ره بی به سه ریدا ده خوێنێت٠ له پڕێکدا شێخ پێمان ڕاده گه ێنێت که جنۆکه ێکی یه زیدی چۆته ناونه خۆشه که و تێکیداوه! له ناکاو له نه خۆش ده پرسێ که یه زیدیه که کافره یان نه؟! نه خۆشیش چاوی نوقاندووه و وه ڵامی پڕ به دڵی شێخ ده داته وه٠ گوایه ده ساڵه ئه م جنۆکه کافره یه زیدیه چۆته ناوی٠ شێخ زۆری لێده کات که له ڕێگه ی ئایه ت خوێندنه وه بتوانێت جنۆکه که ده ربکات٠٠ هه وڵده دا به زۆر شاده وئیمانی موسوڵمانبوونی پێبهێنێت٠٠ به ڵام دیاره سه رناگرێت٠٠ تا له ناکاو شێخ ته للاێکی لێبه رزده کاته وه٠ نه خۆش به ده ست و په نجه شه هاده ی چه پی به رز ده کاته وه و، به خێرایی چه ند جارێک شاده و ئیمانی موسولمانبوون ده هێنێت و چاکده بێته وه!
تێبینی:-
١- نه خۆشه که بۆ چاونوقاوه تا شاده هێنانه که؟
٢- نه خۆش که موسوڵمانه چۆن دووباره ده کرێته وه موسوڵمان؟! ئه مجا شه هاده هێنان به ده ست و قامکی چه پ له ڕوانگه ی ئیسلامیه وه کفره!
٣- سووککردنی یه زیدی چ وه ک نه ته وه، یا ن ئایین جێگه ی ناڕه زاییه و حکومه تی هه رێم ده بێ سزا و سنورێک بۆ ئه م تاوانه ڕه چاوبکات٠
٤- شێخی زۆڵه کوردی برا موسوڵمانم، با ئه وه ت پێڕابگه ێنم که you tube خاوه نه که ی جووله که ێکی به ریتانیه و به دڵنیایه وه حه ز ده کا تاکو ماون ئێوه مانان هه ربه دوای جنۆکه بکه ون و کۆمه ڵگه ی موسوڵمان هه ر له و دواکه وتووییه بمێنێته وه٠ بێگومان ئێوه ی دژه هه ر پێشکه وتنێکی ته کنه لۆژی، چۆنه ئێستا ڕووده که نه you tube، له کاتێکدا بڕواتان پێی نییه!
٥- به ئاشکرا دیاره که نه برا عه ره به چاوڕه شه که مان نه خۆشه و نه جه نابیشتان ئه و شێخه بلیمه ته ن! به سیناریۆیه کی ده ستکرده٠ ئه گینا له جێی ئه وه ی به دوای سوککردنی ئایینی یه زیدی بکه وی، چاکترنییه چه ند ئایه تێک به سه ر سه ربازی له شکری ئیسرائیل بخوێنی، که تۆپ و فرۆکه ڕۆژانه براموسوڵمانه کانت له غه زه داده گرێته وه٠ چۆن هه ردووکمان چاکده زانین که ئایینی یه زیدی به خه ڵکه نه گبه ته که شیه وه هیچ زیانێکی بۆ ئایینی ئیسلام نه بووه٠ جا نازانم ئه م فیلمه ت به چه ند دروستکردووه و به چه ند ده سته پاره ده یفرۆشی به شێخه کانی عه ره ب!
