دیموکراسی ووشه ێکی لێکدراوی یۆنانی کۆنه که دیمۆ- کراسیک به واتای گه ل و فه رمانڕه وایی٠ ئاشنابوون به قوتابخانه ی ڕامیاری که هه ڵگری سه دان هێما و زاراوه یه، له سایکلۆپیدیای سه ربه خۆی که ووشه ی دیموکراسیش یه کێکه له و ڕێبازانه ی که ئه مڕۆ زۆربه ی ووڵاتان به شێوه ێکی یاسایی له سیسته می جیاوه، له پرۆسه ی جێبه جێکردنیدان٠
دیموکراسی به نه بوونی چه وسانه وه و پێشلکردنی مافی مرۆڤ ناناسرێته وه، به ڵکو به و ده زگایانه ی که هه میشه چاودێرن له ڕووداوی ڕامیاری و به رپرسه کانیان ڕه وانه ی دادگا ده کات٠٠ گه ر خۆی ده سته ڵاتیش بێ، ئه وا به ئاشکرا کار بۆ بنبڕکردنیان ده کات٠ که واته دیموکراسی سیسته مێکه ته نها به هۆی خه ڵک و له ڕێی خه ڵکه وه ده توانرێت ئه نجام بدرێت٠ هه ر بۆیه ئالان تۆرین ده ڵێت:" دیموکراسی کار وکرداره زیاتر له وه ی ته نهابیرێک بێت٠٠ وه دیموکراسی کاتێک بوونی هه یه، که به رگریکردن و داننان به مافه کاندا هه بێت٠ تێگه یشتن له ڕوانگه ی مرۆڤه وه بۆ دیموکراسی به گشتی؛ مرۆڤ په لکێش ده کا بۆ ئه و خه یاڵه ی که ڕای زۆرینه ی خه ڵک، له کاتی هه ڵبژاردندا له ڕێگه ی سندوقی ده نگدانه وه بۆ سه ر کورسی ده سته ڵات٠ دیاره که ئه م پرۆسه یه به شێوه ی ڕه نگ و ده نگ و سیمای جیاوه ده رده که وێ و، به قۆناغی جیاوازیشه وه له زه مینه ێک بۆ خه کێکیتر به پێی پێویست ده گۆڕدرێت و تێده په ڕێت؛ هه ر وه ک چۆن له ڕوانگه ی ئایدیۆلۆژیش گۆڕان ده بینرێت٠ جا قۆناغی دیموکراتیزه کردنی کۆمه ڵگا له تاک بۆ کۆمه ڵ، یا ڕۆڵی پارت و ڕێکخراوی ڕامیاری به ووتنه وه ی وانه تایبه ت گرنگ نیه هێنده ی هه ڵگرتنی دروشمی ئۆپۆزیسیۆن و قۆناغی دوای وه رگرتنی ده سته ڵات، چ گۆڕانێکی به سه ردادێت٠
هه ڵبژاردنی ئازاد و میدیای ئازاد و ئۆپۆزیسیۆنی ئازاد که به شداربن له هه ر جۆره پرۆژه ێکی ڕه خنه ی بونیادنه رانه، له په رله مان و وه زاره ته کانی ده وڵه ت، ئه گینا پرۆسه ی دیموکراتیه که له به رده چێ و ده چێته ناو چه مکی ڕێژه یی، تاڕه هابوون٠
کۆین بۆیڵ له په رتوکی" ئاشنابوون به دیموکراسی"، قامک بۆ به ها دیموکراتیه ن به م چه ند خاڵه ڕاده کێشێت:
- یه کسانی له مافه کانی هاوڵاتیبوون٠
- به دیهێنانی پێداویستیه کانی خه ڵک به گشتی٠
- پلۆرالیزم و سازشکردن٠
- ده سته به رکردنی ئازادیه سه ره تاییه کان٠
- نوێکردنه وه ی کۆمه ڵایه تی٠
لێره دا ده چینه ناو بیرکردنه وه ێکی تر، که ئایا دیموکراسیه که سه به خۆیه یان گرێدراو و وابه سته ی سنوردیاریکراو؟!
خۆزگه ی زۆرینه ی رۆشنبیری کورد ئه وه یه که سه ره ڕای نه هاتنه دی خه ونی یه کجاره کی، ده بوایه تا ئه مڕۆ پرۆسه ی دیموکراتیزه کردنی هه رێمی کوردستان له قۆناغێیتر بوایه! نه ک دوای هه ژده ساڵ؛ به واتاێکی دیکه ئه وه ی له هه ژده ساڵی ڕابردووله کوردستانێکی ئازاد له دایکبووه، که ئه مڕۆ مافی ده نگدان و خۆهه ڵبژاردنی هه یه، ده توانێت پارێزه ریه خاک به گیانی خۆی بکا، توڕدراوه ته ده ره وه ی که وانه ی کارو کاردانه وه و، بێکاره! له به رهۆی هه مه ڕه کی و گه نده ڵی؛ هاوڵاتی نازانێ مافی هاوڵاتیبوونی چییه!
هه ر دوێنێ بوو له هه ڵبژاردنی ناو که نه دا بۆ حکومه تی فیدرالی، پارتی کۆنسێرڤه تیڤ بردیه وه٠ به ڵام له به رئه وه ی لاری له زۆربه ی داخوازیه کان کرده وه؛ به تێکڕای پارته کانیتر که زۆرینه پێکدێنن چوونه به ره ی نه یاری و سه رۆک وه زیرانی له به رده م دوو ڕێیان هێشته وه، گه ڕانه وه ی سه ردۆخی جاران، یا لابردنی له پۆستی سه رۆکایه تی؟! داخه که م ئه گه رچی ئه ندامانی ناو په رله مانی کوردستان، دابه شکراوی نێوان دووپارته سه ره کیه که ن و ئه وانیتریش له به ر مووچه ی مانگانه و به شداریان له حوکمدا، خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن نازانن و خاوه ن هیچ بڕیارێکی نین، بۆ به ڕه نگربوونه وه ی هه ر بڕیارێکی ناو په رله مان٠ دیاره به م جۆره به ره و سیسته می تاکڕه وی هه نگاوده نێ و به های دیموکراسی له ده ستده دات٠
کۆمه ڵگای دیموکراسی پێویستی به هه ره می دیموکراسی هه یه، که بریتیه له ده وڵه تی شه فاف و به رپرسیار له سه ره وه، مافی مه ده نی و سیاسی به هاوته ریبی له گه ڵ هه ڵبژاردنی ئازاد و دادپه روه رانه له به ر چاو بگیرێت٠
ئه وه ی سه یر و سه مه ره، له هه ژده ساڵی په رله مان و حوکمه تکردنی هه رێمی کوردستان، نه بینراو نه بیسترا جارێ ئه ندام په رله مان، یا وه زیرێک له سه ر کارێکی نایاسایی دادگایی بکرێت، یا لاببرێت٠٠ وازبێێت! جانازانم ناویبنێم سه عاتی چاڵمه، یا به شێوه ێکی دیجیتاڵ کاربکه ن؛ دوور له هه ر هه ڵه ێکی ڕامیاری! چونکه زۆرجار بینیومان که وه زێکی یۆنان له سه ر هه ڵه ێک ده ستی له کارکشانده وه، یا به هێنده ی مه شهه دانیش نابن که بوێرانه له گۆڕه پانی په له مانی به جێهێشت٠ خۆ به قه د حوکمه تی دواکه وتووی ئێرانیش نابن که له سه ر به ڵگه نامه دروستکراو وه زیرێکیان به ره و دادگا ڕه وانه کرد٠ خۆ دڵنیام ئه گه ر له سه ر به ڵگه نامه ی ڕێژه ی خۆێنده واری ده ستکرد بێ، ئه وا وه زاره ت و په رله مانی کوردستان نێوه چوڵ بێت!
