"ئێمه سوپاسی ڕۆژئاوا ده که ین بۆ ئه و پێشکه وتنه به رچاوه ی ته کنه لۆژیه، له کاتێکدا ڕۆژئاوا ده بێ دووجار سوپاسی ڕۆژهه ڵات بکا بۆ ئه و سۆزه له بن نه هاتووه ی ئه ندیشه ی"٠ تاگور
ئه گه ر بودای له ڕوانگه ی ئایینیه وه بخرێته به ر نه شته ری لێکۆڵینه وه، بێگومان ده که وێته سه رووی نمونه ییه وه٠ چونکه گه ڕانه به دوای ڕاستی ژیان که به خته وه رییه؛ بۆیه بودا له هه وڵی بێوچانی بۆ په یبردن به چۆنێتی له ناوبردنی نێرڤانه، که ویستی حه زو ئاره زووی مرۆڤه به دوای تێربوون و ئه ودیوی ته ماع٠ هه ر کاتێک مرۆڤ دانی به تێربوون و به سه بۆ ژیان و زێده ی لێنه کا، ئه وا ده گاته ده روازه ی دوورکه وتنه وه ی زۆربه ی گرفت و کێشه کانی په یوه ندی مادی نێو کۆمه ڵگا که گرێدراوه به باری جیاوازی ئابوری٠ که واته زاڵبوونه به سه ر ده روونێک که نه خۆشه و دووره له تێربوونی پێویست٠
بودایی به هه ردوو دیوی- ماهیان و نیهان- که به شاباڵی ئه و بیرو ئایینه ده خوێندرێته وه٠٠ بریتیه له کۆمه ڵێک ڕاوێژ و ئامۆژگاری پێویست بۆگه ڕانێکی بێبڕانه وه به دوای به خته وه ری ژیان٠ ئه و ژیانه ی مرۆڤ عه وداڵێتی و خه ونی پێوه ده بینێ و ده یه وێت بیکاته ڕاستی تێیدابژیت و لێینه ترازێت٠ له کاتێکدا وه رزشی یۆگاش گرێدرو و ته وکه ریه تی، سه خترین وه رزشێکه که به ته واوی لابردنی سه خت و قورسایی له سه ر بڕبڕه ی پشت ویاریکردن به هه موو جومگه کان و ماسوولکه ی له ش و خاوبوونه وه ی تا ئاستی لواوترین و پازدان بۆ ئه و به ری سنوری دیاریکراو٠
بودا کوڕی یه کێک له پاشا هه رێمیه کانی ناو هیند بووه، که ئه مڕۆ ئه م هه رێمه له هیند جیابۆته وه و به نێوی ووڵاتی نیپال سه ربه خۆیه٠ له ساتی له دایکبوونی بودا، چه ند که ساێتیی ئه ستێره ناس و به ختگره وه به چیرۆک و بۆچوونی جیا ئایینده ی بودا به گوێی پاشای باوکی دا ده چرپێنن٠٠ وه زۆر له گێڕاوه کان کۆک ده بن له سه ر ئه وه ی که بودا له ته مه نی هه رزه ییدا توشی نه خۆشیه کی کوشنده بێت، یا به ره و ڕوحانیه ت بچێ، که پشت بکاته میراتی پاشایی و له ده ستی بدات٠ جا ترسی ئه م بیرۆچکانه وا له پاشای باوکی ده کات که دووری بخاته وه له هه چ هۆکاری توشبوون به نه خۆشی و بیری ئایینی٠٠ هه ر ئه م هۆیه ش وا له باوکی ده کا که له کۆشکی پاشاییدا به ندی بکا ونه هێڵێت بچێته ده ره وه ی کۆشکه که٠ تا ڕۆژێک له ته مه نی هه رزه کاری به نیازی ڕاو و شکار له باوکی ده پاڕێته وه و داوای مۆڵه تی ڕێپێدانی لێوه رده گرێت٠ به هاوکاری و هاوڕێبوونی تیپی سه ربازی و یاساوڵی تایبه ت ڕوویان کرده ئه و شاخ و ده شته ی ده ره وه ی کۆشکی پاشایه تی٠ له ڕێگادا توشی سێ دیمه نی نائاسایی ده بێته وه، که یه که میان پیاوێکی پیره مێردی په ککه وته یه و ناتوانێ ڕێ بکا٠٠ دووه میان که سێکی نه خۆشه و له تاوئازارداده تلێته وه و ده کۆکێت٠٠ سێیه میان له دووره وه ئاگرێک ده بینێت٠٠ کاتێک ده می هه رسێ پرسیار ئاراسته ی یاساوڵه کانی ده کات، تا هۆ و هۆکاریان بزانێت٠ پێی ده ڵێن: " که یه که میان پیربوو٠٠! کاتێک له شی مرۆڤ پیرده بێ وتوانای وه کو جارانی نامێنێت٠٠ دووه میان نه خۆشبوو؛ چۆن مرۆڤی نه خۆش توانای به رگری نامێنێت و به ده م ئازار ده تلێته وه٠٠ به ڵام ئاگرکردنه وه ی سێیه م ئه وا لاشه ی مرۆڤێکی مردوو بوو، لێره که ڕوح له لاشه ی مرۆڤ جیاده بێته وه، جه سته که ده مرێت و له جوله ده که وێت، ده یسوتێنن٠ هه ر بۆیه ده که وێته بیرکردنه وه و هه وڵدان بۆ به ده ستهێنانی ڕێگه چاره سه ری تابتوانێت مرۆڤ دووربخاته وه له پیری و نه خۆشی تا به مردنیش ده گات٠
وه رزش ساغی و سه لامه تی جه سته به ته نها ناپارێزێت، به ڵکو کاردانه وه ی به سه ر ده روون و مێشکیش هه یه؛ بۆیه تۆڵستۆی ده ڵێت:" که ئاوه زی ته ندروست له جه سته ی ته ندروست دایه"٠ یۆگاش که مته رخه می و درێغی له ئاست چۆنێتی په یبردن و به رگری توانای جه سته نه کردووه٠ له جوم جومه ی که لله ی سه ره وه تا دوابڕگه ی ئێسقانی په نجه ی پێ ده گات، که نێوان هه ردوو جومگه ێک و به سته ی به ماسوولکه وه، لێنجی نێوانیان بۆله یه کترخشان و سوڕان به پێی پێویست هه یه٠٠ وه ناوسه ر ئێسقانیش مۆخ کالسیۆم بۆ پته وی لێهه ڵده هێنجنێت٠
بوداییه کان به پێویستی ده زانن که ڕۆژانه ساتێک بۆ وه رزشی یۆگا ته رخان بکه ن، بۆ حه وانه وه و خاوبوونه وه ی گرژی ماسوولکه له جه سته؛ که ئه م وه رزشه به ناوی میدیتیێیشن ده خوێننه وه، هه ر بۆیه ش خۆیان له خواردنی گۆشت به هه موو جۆره کانی ده پارێزن، وه ئه م پاراستنه ش په یوه ندی به ئایینی بوداییه وه نییه٠هه رچه نده گرنگی ئه م بابه ته به بنچینه فه لسه فیه که وه به نده؛ ئه گینا خودی بودا به خواردنی گۆشتی گه نیو مرد٠
مرۆڤ ئاوه زی ناته واوه و ناتوانێت له م پرۆسه یه دا به پله ێکی سه رکه وتوو بێ تا ده روون وه ڵامی نه داته وه، به ڵگه ی ئه مه ش هه ر کاتێک مرۆڤ ده مارگیرده بێ وهه ڵده چێت، به لاساری ده مێنێته وه و بڕیاری بێویست و نادروست ده دا و تووشی هه ڵه ده بێت٠٠ له دوای ساردبوونه وه شدا په شیمانی! ئه و هه موو په شیمانی و دووباره بوونه وه ی هه ڵه و تاوان له پای چی، که ئه گه ر مرۆڤ کۆنترۆڵی خۆی له ده ست نه دات! خۆ ئه گه ر هه ربه ته نها سه ده ی ڕابردوو له به رچاو بگریین؛ که سه ده ی بیسته م سه ره ڕای دوو جه نگه جیهانیه که، مرۆڤ له سه رتاسه ری جیهان ڕووبه ڕووی چه ندین شه ڕی نێوده وڵه تی و ناوه خۆیی بۆته وه، که هیچ پاساوێک نابێته مایه ی ئه و ده ره نجامه تراژیدیایه ی که به هه زاران مرۆڤی بێتاوانی کرده ئامانج٠ له کاتێکدا سه ده ی بیسته م پشکۆترین سه ده ێکه له ژیانی مرۆڤ بۆ به ده ستهێنانی ده یان ده ستکه وتی به رژه وه ندی پێویست و به پێز٠ هه ر بۆیه بودیزم له م بواره وه هاوته ریبی ڕاستین که مرۆڤ ناتوانێت وابه ئاسانی له جیهانی مادییدا خۆی له په یوه ندییه مادییه ڕابپسکێنت و به سه ر ده روونی خۆیدا زاڵبێت٠ به به راورد له گه ڵ ئایینی ئیسلام- یاسا و خه ڵک- ده گرێته وه٠٠که له په رتوک وشه ریعه دا هه وڵدانێک تێیدا ده بینرێت، به ڵام کێشه که له موسوڵماندا ده رده که وێ که ناتوانێ په یڕه وی ئامۆژگارییه کان بێ و بسه پێنێت به سه ر خۆیدا، جاله پێشه واێکی ئایینی تاده گا به فه قێیه کی قوژبنه مزگه وت٠ ده توانرێت بووترێت که نزیکبوونه وه ی ده روێش و سۆفێتی نێو کۆمه ڵگه ی کورده واری له بودایی زێتربێت٠ چونکه هه م ده روێش وهه م سۆفیگه ری زاده ی ئایینه کۆنه کانی به ر له هاتنی ئیسلامن له کوردستان٠٠ له گه ڵ ئیسلامیشدا خۆیان لواندووه گونجاون٠ ده روێش له شێوه ی یۆگا هه وڵی په رینه وه ی توانا له خۆزیاتریداوه، به خواردنی شووشه و گرتنی ته لی کاره با به ڕووتی زه رگ لێدان و٠٠ هتد؛ به ڵام جیهانی سۆفێیه تی چونه ناو خه ڵوه ت، هه وڵێکی جیاوازه به دابڕان له دونیای واقیع و ڕووچوونێکی قووڵ بۆ ناو دونیای فانی و هه تایی، که فانتازیاکه ی گه ر له بودییزمیش جیا بێ، هیچی لێکه متر نییه! ٠
