بێگومان له‌كاتی لابردنی"ئیبراهیم جه‌عفه‌ری"له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ودانانی"مالیكی"بۆئه‌وپۆسته، ئاشكرایه‌كه‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردڕۆڵێكی ئه
كتیڤی گێڕاله‌وگه‌مه‌سیاسیه‌دا، چونكه به‌ووته‌ی سیاسیه‌كانی كوردپێشوه‌خت مالیكی هه‌ڵوێستێكی ئیجابی نواندبووبه‌رامبه‌ربه‌سه‌ركردایه‌تی كوردوبه‌رژه‌وه‌ندیه‌باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وڕازیبوبه‌كوردستانی بونی كه‌ركوك وناساندنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ، هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد دوای پشتگیری كردنی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆمالیكی وبونی به‌سه‌رۆك وه‌زیران، جگه‌له‌وه‌ی زۆرێك له‌كوتله‌كانی ناو (ئیئتیلاف) و (به‌ره‌ی ته‌وافق كه ته‌مسیلكاری به‌شی هه‌ره‌زۆری سوننه‌كان بوو) ئه‌وكات، له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی هاتنه‌ده‌ره‌وه، هه‌موشمان ئه‌وڕاستیه‌ئه‌زانین كه‌حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی له‌سه‌ره‌مه‌رگابووسه‌ركردایه‌تی كوردڕوحی به‌به‌راكرده‌وه، ئه‌وكات لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان باڵانسی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی ڕاگرتبوو، به‌ڵام وه‌ك هه‌مووهه‌ڵه‌كانی دیكه‌ی كوردله‌به‌غدا، سیاسیه‌كانمان هیچ گره‌نتیه‌كی حه‌تمیان له‌مالیكی وه‌رنه‌گرت بۆجێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی وبه‌عه‌قڵیه‌تێكی عاتیفی مالیكیش خرایه ڕیزی براچاوڕه‌شه‌كانی دیكه‌ی كورده‌وه!.
ئه‌وه‌مالیكی بوودوای بون به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی وێڕای ئه‌وه‌ی پابه‌ندنه‌بوبه‌هیچكام له به‌ڵێنه‌كانیه‌وه‌به‌ڵكوتاهه‌نوكه‌ش له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆله‌باربردنی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئه‌مڕۆوسه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی داهاتوی ئه‌م هه‌رێمه، ئه‌وه‌ش سه‌ركردایه‌تی كوردبووله گۆڕه‌پانی ئه‌وگه‌مه‌یه‌داهێرشه‌كانی پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌وبراچاوڕه‌شه‌كه‌ی دوێنێیان به‌هه‌مبانه‌یه‌ك گۆڵ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه!، دروست كردنی كێشه‌بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان وجێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی (140) و، تێڕوانینی به‌رامبه‌ربه‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وسه‌یركردنی وه‌ك هێزێكی میلیشیاو، دروستكردنی گرفتی جۆراوجۆربۆناردنی بودجه‌ی هه‌رێم و، ته‌داخول كردنی سوپاله‌كاروباری سنوره‌كانی هه‌رێم ودروستكردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد، كه‌ئه‌مانه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقن وهه‌روه‌هاكه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم وشه‌رعیه‌ت نه‌دان به‌گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وجگه‌له‌مانه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی سه‌ركردایه‌تی كوردله‌ناوڕێكه‌وتن نامه‌ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان (عێراق-ئه‌مریكا) دا.
به‌م هه‌ڵوێستانه‌وكۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێستی دیكه ده‌گه‌ینه‌ئه‌وڕاستیه‌ی كه‌مالیكی به‌درێژای حوكمڕانی كردنی گۆڵ بارانی سه‌ركرده‌كانی كوردی كردوه. له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه هه‌وڵی مالیكی بۆهه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور كه‌هه‌رچه‌نده دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌وده‌ستوره هیچكام له‌وخاڵانه‌ی كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م هه‌رێمه‌دایه جێبه‌جی نه‌كراون، وه‌لی زۆرێك له‌مافه‌كانی كورد له‌وده‌ستوره‌دا شه‌رعیه‌تیان پێدراوه، ئه‌مه‌شیان ئه‌و"په‌ناڵتیه"ترسناكه‌یه كه‌تۆپه‌كه له‌چاوه‌ڕوانی شه‌قی مالیكیدایه.
ئیدی ده‌بی پشتگیریكردنی براچاوڕه‌شه‌كه‌ی دوێنی ودوژمنه سه‌رسه‌خته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كوردله‌سه‌رچ بنه‌مایه‌ك بوبێت؟تۆبڵێی مالیكی به‌یه‌ك ڕه‌گه‌زویه‌ك ئایدۆلۆژیاویه‌ك مه‌زهه‌ب له‌گه‌ڵ كورددا یه‌كانگیربێته‌وه‌وئێمه لێی بێئاگابین؟!وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دیدی سه‌ركرده‌كانمانه‌وه‌ده‌یبینین كه‌هه‌ر ڕۆژه‌و په‌پووله‌یه‌ك ئاشناده‌كه‌ن به‌گوڵجاڕی ئه‌م هه‌رێمه‌وپاشانیش ده‌بنه ئه‌وسیسارگه‌ی كه‌به‌چڕنوكه‌كانیان هه‌رجاره‌وتیغێك له‌جه‌سته‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ده‌ده‌ن، یاخودئه‌مه‌ئه‌وڕاستیه‌حاشاهه‌ڵنه‌گره‌یه كورد ووته‌نی ده‌ڵێت"هه‌مووی نه‌وه‌ی به‌ره‌باوكێكه"و، هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆنیه له نێوان براكانی دیكه‌مان له‌به‌غدا! ئه‌وبرایانه‌ی كه‌دژبه‌ساده‌ترین مافی ئه‌م هه‌رێمه‌ن وه‌لی به‌زۆرله‌لایه‌ن سیاسیه‌كانمانه‌وه كراونه‌ته عه‌زیزترین دۆستمان.
ئه‌مه‌واقعی پایه‌ی سیاسی وئایدیای سه‌ركردایه‌تی ئه‌م هه‌رێمه‌یه كه‌له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه جگه له‌وه‌ی كه كوردخاوه‌ن گه‌وره‌ترین پێگه‌ی ئیداری وسیاسی بووه له‌عێراقداو، سیاسه‌تڤانه‌كانمان نه‌یانتوانیوه ساده‌ترین مافی ئه‌م هه‌رێمه بپچڕن، به‌ڵكو پێگه‌ی كوردله‌حكومه‌تی ناوه‌نددا نه‌یتوانیوه‌تاكه دۆستێكی ڕاسته‌قینه‌ش بپچڕێت.
Goran. dukani@yahoo. com
