له‌گه‌ڵ واده‌ی دادگای كردنی تاوانبارانی پرۆسه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌داو هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌و دۆسێیه، هه‌واڵێ
كی هه‌ستیار و هاوكات (هه‌زه‌لی) ئامێزمان به‌رگوێكه‌وت!، وه‌ك"له‌زاری به‌رپرسانی ئاسایشه‌وه باسده‌كرێت"گوایه یه‌كێك له‌وفڕۆكه‌وانانه‌ی كه‌ده‌ستی له‌كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌داهه‌بوه له‌ده‌ست (ئاسایشی گشتی-ئیداره‌ی سلێمانی) ڕایكردوه.
لێره‌داكه‌باس له ووشه‌ی (هه‌زه‌لی) ده‌كه‌ین، كورتكراوه‌ی ئه‌وفره‌بۆچونه‌ی هاوڵاتیانه كه‌له هزریانداشه‌رعیه‌ت به‌خۆیان ناده‌ن باوه‌ڕبێنن به‌وه‌ی تۆمه‌تبارێكی له‌وجۆره‌له‌ده‌ستی كارمه‌ندانی ئاسایشێكی وه‌ك شاری سلێمانیدا قوتاری بوبێت وپاشان هه‌ڵهاتبێت!گه‌رچی دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له‌شه‌قامی كوردیدا ئارائی جیاوازدروست بووسه‌باره‌ت به بزربونی ئه‌وفڕۆكه‌وانه، وه‌لی ئه‌وبۆچونانه زۆركه‌مبون كه‌به‌قه‌ناعه‌تێكی كولیه‌وه باوه‌ڕبه‌دروستی ئه‌وهه‌واڵه بكه‌ن كه‌سێكی له‌م جۆره‌ڕایكردبێت له‌ده‌ست ئاسایشێك كه‌به‌ده‌یانجارله‌سه‌ردروست بونی كێشه‌یه‌ك یان ڕوداوێك به‌ده‌یان گومان لێكراویان ده‌ستگیركردوه، چجای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی وه‌ك (تارق ڕه‌مه‌زان) كه‌له‌به‌رده‌می دادوه‌ردا به‌زاری خۆی دان به‌وه‌دابنی كه‌ده‌ستی هه‌بووه‌له‌پرۆسه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا!! هه‌رچه‌نده ڕاكردنی ئه‌وفڕۆكه‌وانه بۆچونێكی مه‌وداكورته‌و كه‌مترین ئه‌رزشی هه‌یه‌له‌هزری تاكه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا، هاوكات نیشاندانی وێنه‌یه‌كی ئاشكرایه كه‌ده‌لاله‌ت له‌كمبونه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكی ده‌كات به‌رامبه‌ربه سه‌قامگیربونی ڕه‌وشی ئه‌منی، ئه‌مه‌جگه‌له نیشاندانی ئه‌وپه‌ڕی توڕه‌ی تاكی كوردبه‌گشتی وهه‌ڵه‌بجه‌یه‌كانه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌كه‌مته‌رخه‌می هێزه‌كانی ئاسایش، له‌هه‌مووشی مه‌هزه‌له‌ترئه‌وه‌یه جگه‌له‌وه‌ی كه‌میدیاحیزبیه‌كان خۆیان كرده كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت ِله‌ئاستی ئه‌م هه‌واڵه هه‌ستیاره‌داو نیوئه‌وه‌نده‌به‌پارسه‌نگی چالاكیه‌كی بچكۆلانه‌ی ئیجابی ئاسایش باسیان لێوه‌نه‌كرد، كه‌چی تائه‌مڕۆ به‌رپرسێكی ئه‌م هه‌رێمه‌ش ئاماده‌نیه كه‌م تازۆرتاكه لێدوانێك بۆمیدیائه‌هلیه‌كان بدات، ته‌نانه‌ت له‌كاتێكدا ڕۆژنامه‌نووسێك په‌یوه‌ندیده‌كات به به‌رپرسانی ئاسایشه‌وه سه‌باره‌ت به‌ڕاست ودروستی هه‌واڵه‌كه به‌جۆرێك خۆیان توڕه‌ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه خه‌تایه‌كی زۆرگه‌وره‌ی كردوه كه‌پرسیارده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌وفڕۆكه‌وانه ده‌كات وبه‌دواداچونی ئه‌وهه‌واڵه ده‌چێته بابی به‌زاندنی ئاسایشی گشتیه‌وه!.
لێره‌دابێده‌نگی به‌رپرسان ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌گشتی و (سه‌رۆكی هه‌رێم) به‌تایبه‌تی و، هه‌روه‌هاوه‌زیری (كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كان) وه‌ك خۆی ده‌ڵێت كه"بێئاگاین له‌دۆسیه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌وانه!"دامانگه‌یه‌نێته ئه‌وفه‌زانادروسته‌ی كه‌لێره‌داگوما گه‌لێك دروست ده‌بێت له‌بزربونی ئه‌وفڕۆكه‌وانه‌و دیارترین له‌وگومانانه‌ش كه‌ئه‌مڕۆبۆته‌باس وخواسی خه‌ڵكی بریتین له:
1. یان كوشتی فڕۆكه‌وانه‌كه‌یه به شێوه‌یه‌كی نهێنی ودوورله‌چاوی خه‌ڵكی وڕای گشتی وڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
2. یان تاكوئه‌مڕوئه‌وفڕۆكه‌وانه له‌م هه‌رێمه به‌ده‌رنیه‌وبه‌شێوه‌یه‌كی نهێنی حه‌شار دراوه له‌زیندانه‌كانی ئاسایش‌دا.
3. یاخودبه‌كارهێنانیه‌تی وه‌ك كارتێكی فشاروگۆڕینه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ربه‌رژه‌وه‌ندیه‌كی سیاسی‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌له‌بزركردنی هه‌ریه‌ك له (نزارخه‌زره‌جی وشێخ جه‌عفه‌ر) ی كۆنه پارێزگاری سلێمانیدا بینیمان.
دواجارهه‌مووئه‌مانه‌وچه‌ندین گومانی دیكه‌ش ده‌مانگه‌یه‌ننه ئه‌وه‌ی كه‌هه‌مووگومانه‌كان چانسی باوه‌ڕپێكردنیان زیاتره له‌وسیناریوَیه‌ی كه‌باس له‌هه‌ڵهاتنی ده‌كرێت، خۆئه‌گه‌ربه‌گریمانه‌یه‌كیش وه‌ك ده‌گوترێت كه ئه‌وفڕۆكه‌وانه ڕایكردوه جگه‌له‌وه‌ی كه‌ده‌بوایه هێزه‌كانی ئاسایش به‌جدی هه‌وڵیان بدایه بۆدۆزینه‌وه‌ی ئه‌وتۆمه‌ت باره نه‌ك ئه‌وبێده‌نگیه‌ی كه‌ئه‌مڕۆبه ئاسایشه‌وه دیاره، هاوكات ده‌بوایه ئاسایش له‌میدیاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه وێنه‌وناونیشان وزانیاری ته‌واویان له‌باره‌یه‌وه بڵاوبكردایه‌ته‌وه، یاخودبۆچی هێزه‌ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی پۆلیسی (ئه‌نته‌رپوله) وه، داوا ناكه‌ن كه‌ئه‌وتۆمه‌تباره ئه‌گه‌رهه‌ڵهاتوه ده‌ستگیربكرێته‌وه؟!.
دوای بزربونی (تارق ڕه‌مه‌زان) لێره‌دا ئه‌وگومانانه دێنه‌پێشی، ئاخۆده‌بی چه‌ندنهێنی دیكه‌ی پشتی په‌رده‌كانه‌وه هه‌بێت كه‌په‌یوه‌ستبن به‌چاره‌نوسی ئه‌م میلله‌ته‌وه‌و تاكوئه‌مڕۆبه‌شاراوه‌ی له‌ودیو ڕه‌حمه‌تی ده‌سه‌ڵات وئاسایشه‌وه قه‌تیسمابن؟!یه‌ك له‌ونموونه‌زیندوانه كه‌پێویسته لێره‌دا ڕوبه‌ڕه‌وی ئاسایشی وبه‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی بكه‌ینه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه دوای جینۆسایدی جوله‌كه‌كان به‌ده‌ستی نازیه ئه‌ڵمانیه‌كان وه‌ك ده‌بینین هه‌تائه‌مڕۆش ئه‌وه‌ی به‌قه‌د (كێچێك) ده‌ستی له‌وتاوانه‌داهه‌بوبێت ده‌ستگیر ده‌كرێت وڕاپێچی به‌رده‌م دادگا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاچه‌ندین جارداوای لێبوردنی له‌جوله‌كه‌كان كردوه، كه‌چی بۆده‌بێ ئێمه (كێوێكی) وه‌ك (تارق ڕه‌مه‌زان) مان، له‌ده‌ست هه‌ڵبێت؟!ئاخر له‌چی وڵاتێكی دنیادابوه دوای ده‌ستگیركردنی تاوَمه‌تبارێك ولێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایه‌كان له‌گه‌ڵیدا، تاڕۆژی دادگای كردن لای هێزه‌ئه‌منیه‌كان بمێنێته‌وه یاخود به‌نهێنی بشاردرێته‌وه دوورله هه‌یبه‌تی دادگا؟!دیسان ئه‌وه‌ی كه‌لێره‌دا ده‌بێته ئه‌وپرسیاره‌ی كه‌پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ربكرێت ئایا ئه‌گه‌رله‌ئێستایا دۆسیه‌ی دادگایكردنی تۆمه‌تبارانی هه‌ڵه‌بجه نه‌هاتایه پێشی كی هه‌واڵی ده‌ستگیر كردنی (تارق ڕه‌مه‌زانی) فڕۆكه‌وانی ده‌بیست؟!.
ئه‌وه‌ی كه‌له‌كۆتایداجێگای باسكردنه به‌رپرسی یه‌كه‌می دۆسیه‌ی ئه‌وفڕۆكه‌وانه "بارزانی"ه، به‌وپێیه‌ی ئه‌وسه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌وهه‌رێمه‌ی كه‌تائه‌مڕۆبه‌ده‌ست یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ستیارترین ده‌زگایه‌وه ده‌ناڵێنێت كه‌ده‌زگای ئاسایشه، كه‌ڕه‌نگه لێره‌دائاسایبێت بڵێین فاكته‌ری سه‌ره‌كی بزربونی ئه‌وفڕۆكه‌وانه دووئیداره‌ی ئاسایشی هه‌رێم بووه، وه‌لی به‌داخه‌وه تائه‌مڕۆسه‌رۆك بێده‌نگه... بێده‌نگ له‌تاوانبارێك كه‌له‌زاری خۆیه‌وه پێمان ده‌ڵێت"چاودێری ئه‌وفڕۆكانام كردوه كه‌هه‌ڵه‌بجه‌یان كیمیاباران كرد"!!، ده‌بێت سه‌رۆك به‌وپه‌ڕی بڕواوه‌له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه، وه‌ك هه‌رتاكێكی هه‌رێمه‌كه‌ی ناڕه‌زای خۆی ده‌رببڕێت وخودی خۆشی هه‌وڵی جدی بدات بۆیه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌وفڕۆكه‌وانه، ده‌بێت بارزانی تاكه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه‌خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بگه‌یه‌نێته ئه‌وباوه‌ڕه‌ی كه ڕاستی بزربونی ئه‌وفڕۆكه‌وانه یه‌كێك له‌وگومانانه‌یه كه‌تائه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك به‌ئایدیایه‌ك تێیڕاماوین!.
Goran. dukani@yahoo. com
