شاری غه‌زه‌ی به خوێن سوور، وا 16 رۆژه سوپای ئیسرائیل دانیشتوانه‌كه‌ی خه‌ڵتانی خوێن كردووه كه زیاتر له 250 منداڵی رۆح سوكی ئه‌م شاره خوێناوییه خه‌ڵتانی خوێن كراون، كه ئه‌مه‌ش په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی تره، به نێو چاوی ده‌سه‌ڵاتدارنی ئیسرائیل كه رۆژێك ئه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م قه‌سابخانه‌یه په‌لكێشی دادگای لاهای بكرێن، كه به‌شێكی هێرشه‌كه زیاتر رووبه‌رووی خه‌ڵكی سڤیل ومه‌ده‌نی بۆته‌وه، وا ماوه‌ی 16 رۆژه، ژیان و حاڵی خه‌ڵكی هه‌ژاری غه‌زه بێبه‌شن له هه‌موو مافه ئینسانی و مرۆیه‌كان و ئاسمانی ئه‌م شاره دووكه‌ڵو ته‌ماوی كراوه به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو، جگه له‌وه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵه گه‌مارۆ دراوه له هه‌رچوار لاوه.
به‌م كاره‌ساته نامرۆییه زیاتر تراژیدیا‌و ناسۆره‌كانی گه‌لی كوردمان دێته‌وه یان كه ساڵانێكه ئاگرو ئاسن به‌شی خه‌ڵكی كوردستان بووه به ده‌ست رژێمه خوێناویه‌كانی ولاتانی ده‌رهاوسێی.. گه‌لی كوردیش ده‌یان ساڵًه خه‌ڵكه‌كه‌ی به خوێن سوركراوه‌و خاك ونیشتمانی داگیر كراوه وه‌ك ئێوه له لایه‌ن رژێمه كانی سه‌دام وئیران وتوركیا و سوریا، وا ئه‌مرۆ زۆرینه‌ی گه‌لی كورد هاوهه‌ڵوێست و هاوخه‌من بۆ ئێوه‌ی مه‌زڵوم، مه‌گه‌ر كه‌سانێكی كه‌م نه‌بێت ئه‌ویش ویژدانیان زیندوو نیه‌و وه‌ك ئایدۆلۆژیا دژی ئیسلامن كه پێان ئاسایی نیه گه‌لی كورد دژی ئه‌م قه‌سابخانه‌یه هه‌ڵوێستی هه‌بێت ته‌نانه‌ت به ڕوای نابینن ئیسلامیه‌كانی كوردستان به به‌یانامه‌یه‌كیش هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربرن، كه ئیسلامیه‌كانیش خۆی له یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ بزوتنه‌وه ده‌بینێته‌وه كه كاتێ هێرش و تۆبارانی ئیران وتوركیا كرایه سه‌ر قه‌ندیل وناوچه‌كانی تری كوردستان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و دوو ولاته‌یان كرد و داوایان كرد كێشه‌ی ره‌وای گه‌لی كورد ئه‌بێت به شێوه‌ی ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك په‌نا بۆ تۆباران وقڕكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، وه هه‌میشه له خه‌می ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌یان بوونه له هه‌ر كۆر‌و كۆنگریه‌كی جیهانی ئیسلامی باسیان له مافی ره‌وای گه‌لی كورد كردوه وه به ئاشكرا پێان راگه‌یاندون چۆن ئێوه مافی ده‌وڵه‌تان هه‌یه گه‌لی كوردیش هه‌مان مافی خۆی هه‌یه، دژی زمان ونه‌ته‌وه‌ی كورد واته دژی قورئانی پیرۆز چونكه هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك به پێی ئیسلام وه‌ك یه‌كن هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی زیاتر به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر نیه، وه له پرۆگرام و ستراتیژێتی حیزبه ئیسلامیه‌كان زۆر به روونی وئاشكرا مافی چاره‌ی خۆنوسین و بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی به ره‌وا ده‌زانن ئه‌وانه‌ش كه ده‌ڵێن ئیسلامیه‌كان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یان نیه ته‌نها ده‌چێته خانه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی ئایدۆلۆژییه‌وه‌و دووره له راستیه‌وه. ئه‌وه‌تا له سه‌رانسه‌ری هه‌موو جیهان خه‌ڵكانی سیاسیی و ئازادیخواز له چه‌په‌وه بۆ راست له ئیسلامیه‌وه بۆ عه‌لمانی ئیدانه‌ی ئیسرائیل و رژێمه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. كه نمونه‌ی هه‌ڵوێست به‌رزی سه‌رۆكی فه‌نزوێلا هۆگۆ چافێز سه‌فیرو دیبلۆماتانی ئیسرائیلی له ولاتی خۆی ده‌ركرد به هۆی كاره نا مرۆڤانه‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌رحه‌ق به شاری غه‌زه، بۆیه ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێك ویژدانی زیندوو بێت ئه‌بێت له رووی مرۆییه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ی ئیسرائیل بكات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر هیچ ولات و حكومه‌تێك جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ئاوا خه‌ڵكی سڤیل و مه‌ده‌نی بكه‌نه ئامانجی هێرشه‌كانی خۆیان، پێم سه‌یره خه‌ڵكانێك خۆیان به ئازادیخواز‌و رۆشنبیر ده‌زانن كه‌چی ده‌ڵێن كورد چ پێویست ده‌كات هه‌ڵویستی هه‌بێت با كوردیش وه‌ك وڵاتانی عه‌ره‌بی له دووره‌وه سه‌یری ئه‌و شه‌ره بكات! چونكه خه‌ڵكی فه‌له‌ستین هیچ هه‌ڵویستیان نه‌بوه به‌رامبه‌ر به كورد، ئه‌وكاته‌ی كورد كیمیاباران كرا هه‌موو جیهان به ئه‌وروپاو ئه‌مریكاشه‌وه تاوانی هێرشه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی ئێران نه‌ك عێراق، چونكه له‌و كاته‌دا سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی دۆست وهاوپه‌یمانی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا بوون، ته‌كنۆلۆجیای راگه‌یاندیش وه‌ك ئیستا نه‌بوو كه هه‌ر رووداویك روو بدات له یه‌كاتا هه‌موو جیهان ئاگادار بێت، وه دوای ئاشكرا بوونی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن رژێمی سه‌دام زۆرێك له رێكخراو پارت و كه‌سایه‌تی و زانایانی جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی به به‌یانامه‌و نووسین هه‌ڵویستیان هه‌بوو له‌سه‌ر كورد و كێشه ره‌واكه‌ی، وه زۆرێكیش له ناسۆنالیسته توندره‌وه عه‌ره‌به‌كان دژی دۆزی كورد بوونه، . ئه‌مه‌ش نمونه‌ی مشتێكه له خه‌رواری ئه‌و كه‌س وپارت ورێكخراوه ئیسلامی وعه‌ره‌بیانه كه دژی سه‌دام ورژێمه‌كه‌ی هه‌ڵوێستیان هه‌بووه ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ڵێن كه‌س باسی كوردی نه‌كردوه له كاتی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی روو به‌رووی گه‌لی كورد بوته‌وه.
"سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له تونس دكتۆر راشید غه‌نوشی " من ئاگادارم گه‌لی كورد سته‌می زۆری لێكراوه له هه‌موان زیاتر چه‌وسێنراوه‌ته‌وه شه‌رفێكی گه‌وره‌یه دژی دیكتاتۆر وه‌ستاون، له‌به‌ر ئه‌وه شایه‌سته‌ی لایه‌نگریو پشتگرتن و سه‌رخستنن.
" رابه‌ری ئیخوان المسلمین له میسر دكتۆر مسته‌فا مه‌شهور " پشت به‌خوا له داهاتویه‌كی نزیكدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتن و دامه‌زراندن له‌گه‌لی كورد ده‌كه‌ین، پشتیوانی له برایانی كوردمان ده‌كه‌ین پشتگیری له كێشه‌كانی ده‌كه‌ین وه‌ك ئیخوان المسلمین.
"بیرمه‌ندی ناسراوی جیهانی ئیسلامی فه‌همی هوه‌یدی: چۆن تورك و فارس و عه‌ره‌ب مافی هه‌یه پێناسه‌ی خۆی بكات و به متعێب نازانرێت، به‌لام كورد به‌س وتی كوردم جۆره‌ها ره‌خنه‌و قسه‌ڵۆكی بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێت، حه‌قه داوی لێبوردن له‌گه‌لی كورد بكه‌ین، رۆله‌كانی ئه‌و گه‌له له ولاتی خۆیاندا مافی هاولاتیه‌كی ساده‌یان نیه رێ‌یان پێ نادرێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێت.
"رابه‌ری به‌ناوبانگی ئیسلامی له جه‌زائیر محفوز نحناح: تاكه گه‌لێك كه چه‌رمه‌سه‌ری وپه‌رته‌وازه‌كردن و دابه‌شكردن وله‌ت بوون و ده‌ربه‌ده‌ركرا بن و كوشتنی به‌كۆمه‌ل كرا بن ته‌نها گه‌لی كورده من وا ده‌زانم تیشكی شارستانیه‌كی نوێ له كوردستانه‌وه هه‌ڵدێت.
" زانای به‌ناو بانگی جیهانی ئیسلامی و سه‌رۆكی یه‌كیتی زانایانی جیهان یئیسلامی دكتۆر یوسف قه‌رزاوی: كورد مافی خۆیه‌تی بانگه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی بكات چۆن نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌یكه‌ن هه‌مان مافیش بۆ ئه‌مانه.
"قازی حوسین ئه‌میری كۆمه‌ڵًی ئیسلامی له پاكستان: گه‌لی كورد سته‌می زۆری لیكراوه ده‌بێ برگری لێبكریت تا سته‌میان له‌سه‌ر نه‌مێنیت و ئامانجه ره‌واكانیان دێته دی.
" زه‌ینه‌ب غه‌زالی بانگخوزای هه‌ره به‌رزی ئیسلام له میسر: نازانم ئه‌و سته‌مكارانه‌ی وایان له گه‌لی كورد كرد چۆن ده‌ژین چۆن ده‌خۆن وده‌خۆنه‌وه؟چۆن سه‌یری منداله‌كانیان ده‌كه‌ن له كاتیكا خه‌لكی له‌ژێر ئازار‌و ئاشكه‌نجه‌ی ئه‌وان ده‌ناڵێنن به‌راستی واجبه پشتگیری گه‌لی كورد بكریت داوا له هه‌موو مووسوڵمانانی جیهان ده‌كه‌م كه یارمه‌تی گه‌لی كورد بده‌ن چونكه هه‌موو قه‌رزاری ئه‌و گه‌له‌ن.
" جێگری په‌رله‌مانی سودانی ابراهیم السنوسی:برایانی كورد پارچه‌یه‌كن له ئێمه‌و ئێمه‌ش پارچه‌یه‌كیان له‌وان، راسته ئیمه له‌به‌ر كاروباری گرانی خۆمان وه‌كو پێویست نه‌مانپرژاوه‌ته سه‌ر براكانمان.
"نوسه‌ری ناوداردكتۆر فه‌هی الشناوی: خاوه‌نی كتێبیی الاكراد یتامی المسلمین من نه كورد و نه كوریش كردومی به پارێزه‌ر به‌لام كورد شایانی ئه‌وه‌ن هه‌زاران جار دیفاعیان لێبكرێت. ئه‌وپه‌ری پیاوه‌تی ولاتانی داگیركه‌ری كوردستان ئه‌وه بوو كه حوكمی زاتیان پێداون من واده‌زانم حوكمی زاتی واته زیندان.
" بیرمه‌ندی ئیسلامی سووری عێام العتار: گه‌لی كورد سته‌می لێكراوه ده‌بێت به مافه‌كانیان شاد بن پێویسته له‌سه‌رمان رای جیهانی كۆبكه‌ینه‌وه بۆ كێشه‌ی كورد
" دكتۆری ناوداری فه‌له‌ستینی ئه‌حمه‌د مورادی: كێشه‌ی كورد وه‌ك كێشه‌ی فه‌له‌ستینی بریندار كرا‌و ئاوایه وه خۆشحالم ده‌وڵه‌تی كوردی له كوردستان دروست بكرێت هه‌ركه‌س ئه‌م هه‌نگاوه به ناوچه‌گه‌رێتی و ده‌مارگیری له قه‌له‌م بدات به هه‌ڵه‌دا چووه،
" دكتۆر عه‌بدولله عه‌زامی فه‌له‌ستینی نامه‌ی تایبه‌تی دژی سه‌دام نووسی له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه 14-6-1988
" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سودان دكتۆر موسته‌فا عوسمان به هۆی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌وه وتی: ئه‌گه‌ر خوا كچێكم پێببخشێت ناوی ده‌نێم هه‌ڵه‌بجه.
"ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بانگه‌وزای ئیسلامی جه‌زایری عه‌بدل حه‌مید مه‌حمود " له ولامی پرسیاریكدا ئایا پشتیوانی له ده‌وله‌تی كوردی ده‌كه‌ی گومانه‌كه‌م هیچ ناكۆك نیه له‌سه‌ر ئه‌مه بۆ كورد نه‌بنه‌وه به پێشه‌نگی جیهانی ئیسلامی.
" یاداشتی رابیته‌ی جیهانی ئیسلامی له كۆنگره‌ی سالی 1991 له توركیا گرێدرا له یاداشته‌كه‌یدا به‌رگی له مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لی كورد ده‌كات له‌سه‌ر نیشتمانی خۆی كه كوردستانه، ئه‌مینداری گشتی رابیته‌ی ئیسلامی جیهانی داواده‌كات هه‌موو ده‌ڵه‌ته عه‌ره‌بی وئیسلامیه‌كان هاوكاری گه‌لی كورد بكه‌ن.
" بورهانه‌دین ره‌بانی رابه‌ری ئیسلامی ئه‌فغانستان وفزل ره‌حمان ئه‌میری پاكستان به توندی ئیدانه‌ی سه‌دامیان كرد له كاتی كیمابارانی هه‌ڵبجه
" گۆڤاری لوا الاسلام زمانحالی ئیخوان المسلیمن له مسر به ناونیشانی جه‌نگی كیمیاوی شایه‌تی دانی میّژوو ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی هه‌ڵبجه‌یان كرد دژی حكومه‌تی سه‌دام.
"گۆڤاری المسله مالیزی 1988 گۆڤاری المجاهیدون ژماره 11. 1988
" رۆنامه‌ی اخبار عالم الاسلامی ژماره 1070 سالی 1988. رۆژنامه‌ی النور ی مه‌غریبیی ژماره 263 1988، رۆژنانه‌ی ترجمان حه‌ق پاكستانی ژماره 208 سالی 1988.
" حیزبی ئیسلامی مالیزی 10-9-1988 به ده‌ركردنی به‌یانامه دژی سه‌دام هیودارم ئێمه‌ی مرۆڤ بتوانین مرۆیانه بیر بكه‌ینه‌وه نه‌ك فكرێكی توندی ناسۆنالیستی وابكات بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین به‌رامبه‌ر به زوڵم چونكه ساڵانێكی زۆره كورد زوڵمی لێكراوه ئه‌بێت زیاتر دژی زوڵم بێت ئیتر هه‌ركه‌س وولاتێك بیكات..
"""بۆ ناوهێنانی ئه‌و كه‌سایه‌تی وپارت و رێكخراوه‌نه سود له كتێبیی ئیسلام وته‌وژمی ئیسلامی له‌به‌رده‌م جه‌نگی شێواندنی وێنه‌كان وه‌رگیراوه
