مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: له هه‌ر وڵاتێک‌دا چه‌ند ساڵێک ته‌نگژه و قه‌یران؛ ته‌نگی به ژیانی هاوڵاتییان هه‌ڵچنیبێت، ڕیفۆرم و گۆڕان ده‌بێته ده‌رمان و هه‌رکه‌سێک مژده‌ی هێنانی ئه‌و دارووه به خه‌ڵک بدات، به باوه‌ڕو تامه‌زرۆییه‌وه، وه‌ک په‌یامبه‌ر و سه‌رکرده‌ی خۆیان قبوڵی ده‌که‌ن و خۆشیان ده‌وێت. کاریزما، له‌خۆوه دروست نابێت و کۆدی تایبه‌تی هه‌یه. کۆده‌کانی کاریزما، له ده‌رووندایه و کار له ده‌روون ده‌کات، بۆیه ئه‌وه‌ی که ده‌بێته سه‌رۆکی وڵاتێکی زلهێزی وه‌ک ئه‌مریکا، که هه‌ژموونی به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا هه‌یه، پێویسته خاوه‌نی ئه‌و کاریزمایه بێت.
باراک حوسێن ئۆباما، چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، سوێندی یاسایی بوون به‌سه‌رۆکی ئه‌مریکای خوارد. ئه‌م سوێندخواردنه، که جگه له خه‌ڵکی ئه‌مریکا، خه‌ڵکی هه‌موو جیهان، له ئه‌کرانی تیڤییه‌کانه‌وه ده‌یانبینی، ڕووداوێکی گرنگی مێژووی هاوچه‌رخ بوو، ته‌نانه‌ت زۆر گرنگتر و جووداتر له سوێندخواردنی چلوسێ سه‌رۆکی پێشووتری مێژووی ئه‌مریکا، له به‌ر زۆر هۆکاری ده‌گمه‌ن و له‌به‌ر جیاوازی نه‌ژاد و چین و توێژ و ڕه‌نگ و ڕابردووی ئۆباما له هه‌موو سه‌رۆکه‌کانی پێشووتری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
له که‌شی دیموکراسیدا، پاڵێوراوان بۆ پۆستی سه‌رۆک، بۆ پێناساندنی ئامانج و به‌رنامه‌ی خۆیان، به‌ڵێن به خه‌ڵک ده‌ده‌ن. ئۆباماش له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، به‌ڵێنی گۆڕانی به خه‌ڵکی ئه‌مریکا دا، ئه‌و گۆڕانه‌ش له زۆر ڕووه‌وه له پێویستییه‌کانی خه‌ڵک و وڵاته‌که‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو. له ئاکامدا، خه‌ڵک بڕوای به به‌ڵێن و نیازه‌کانی ئۆباما کرد و متمانه‌یان پێدا و به سه‌رۆکی ئه‌مریکا هه‌ڵیان بژارد. به‌ڵام له دوای به‌خشینی ئه‌و متمانه‌یه، پرسیاری ئه‌وه هاته گۆڕێ که ئایا ئۆباما ده‌توانێ به‌ڵێنه‌کانی بێنێته دی و گۆڕان له ئه‌مریکا به‌رپا بکات؟!
به بڕوای من، گۆڕانه گه‌وره‌که هه‌ر له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌که‌وه ڕوویدا. نه‌ک ته‌نها گۆڕانێکی ئاسایی، به‌ڵکه گه‌وره‌ترین وه‌رچارخانی مێژووی ئه‌و وڵاته بوو. به هه‌ڵبژاردنی ئۆباما، هۆشیاری خه‌ڵکی ئه‌مریکا گه‌یشته ئاستێکی بڵند، که به‌ربه‌سته سیاسی و کولتووری و ئابوورییه‌کان تێپه‌ڕێنێ و سۆزه‌باوه‌کان فه‌رامۆش بکات و به عه‌قڵ حوکم بدات کێ حوکم ده‌کات. گۆڕانه‌که هه‌ر ئه‌و ساته ڕوویدا که ئۆباما جورئه‌تی کرد به باکگراوندێکی ناسیاسییه‌وه، به ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگێکی جیاوه، به بێ سامان و سه‌رمایه، به بێ ناوبانگێکی سه‌ربازی، به بێ پشتیوانیه‌کی ئه‌ستووری کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری، به‌ڵام به‌بڕوابه‌خۆبوونێکی بێپایانه‌وه، به هه‌ستێکی بێگرێ بۆ سه‌رکه‌وتن، خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ده‌ستنیشان بکات. ئۆباما، به‌و بڕوابه‌خۆبوونه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگی خه‌ڵک، که له‌ناو ئه‌وانیشدا ده‌نگی گه‌نج و ده‌نگی ژنی ئه‌مریکا دیارترین و بڵندترین و زۆرترینیان بوو، کۆشکی سپی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکایان به ئۆباما به‌خشی. که‌واته ئۆباما، به یارمه‌تی گه‌نج و ژن، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌کار بکات، گۆڕانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا، ئێستا ئه‌رکی ئه‌و و هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیان بژارد ئه‌وه‌یه که چۆن گه‌شه به‌م گۆڕانه بده‌ن.
فۆکۆ یاما، له کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌ی (کۆتایی مێژوو) دا، سیسته‌می دیموکراسی به نموونه‌یه‌ترین سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن ده‌زانێت و له سه‌رووی ئه‌وه‌وه شتێکی دیکه نابینێ شایسته و شیاوتر بێت، بۆیه به کۆتایی مێژوو ناوی ده‌بات. به‌ڵام ئاخۆ هه‌ر سیسته‌مێکیش که ناوی دیموکراسی لێنرابێت ئه‌و کۆتایی مێژووه‌یه که فۆکۆ یاما باسی ده‌کات؟ بێگومان نه‌خێر، دیموکراسیش پرۆسه‌یه و ئه‌و کاته‌ی که توانی نه‌وه‌کان وا په‌روه‌رده بکات که هۆشیارییان له‌و ئاسته‌دا بێت هه‌موو جیاوازییه‌کان هه‌رس بکه‌ن و به‌سه‌ر کۆسپه‌کانیدا زاڵ بن، ده‌توانن به‌و کۆتاییه بگه‌ن. باڕاک ئۆباما، ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری تیۆرییه‌که‌ی فه‌یله‌سوفی ژاپۆنی فۆکۆ یاما، سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگێنین، توانی له‌سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که‌شێکی وا دروست بکات، خه‌ڵکی ئه‌مریکا هه‌موو جیاوازی و کۆسپه‌کان تێپه‌ڕێنن. ده‌کرێ پێشبینی ئه‌وه‌ش بکه‌ین له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌شیدا، هه‌ر به‌م هه‌ناسه‌یه‌وه بتوانێ تیۆری کۆتایی مێژوو، پراکتیزه بکات.
