فاتیح سه‌لام: یه‌كێك له‌ئاكاره جوان وبه‌رزه‌كانی كاری رۆژنامه و رۆژنامه‌نووسی وگه‌یاندنی ئه‌و په‌یام وئه‌ركه‌ی كه‌له‌ئه‌ستۆیه‌تی به‌ئه‌مانه‌ته‌وه بیگه‌یه‌نێته ده‌ستی خه‌ڵكی، پابه‌ند بوونییه‌تی به‌شه‌ره‌فی پیرۆز راگرتنی چوارچێوه‌ی مه‌یدانی كاركردن وچۆنێتی پاراستنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ناو ده‌برێت. ئه‌رك وپه‌یامی رۆژنامه نووس به‌ده‌ر له‌ماندوو بوون وسه‌ریه‌شه‌ی رۆژانه، هه‌ڵس وكه‌وت وره‌فتارو ساته‌كانی تێكه‌ڵاو بوونی ئاسایی هاووڵاتیان وجه‌ماوه‌ر ته‌واوكه‌ری نیوه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تی وپه‌یامه‌ن كه‌پێویسته رۆژنامه‌نووس به‌ووریاییه‌وه هه‌نگاوی بۆ بنی نه‌هێڵێت كرده‌وه‌و جموجۆڵی ناشایسته‌و ناشیرین وقێزه‌ون ببنه پارسه‌نگی قه‌ڵه‌م وكاره‌كانی، به‌كورتی خوێنه‌ران له‌دیدی كه‌سایه‌تی نووسه‌ره‌كه‌وه ده‌رواننه بابه‌ته‌كه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌و له‌م ووتاره‌دا ده‌مه‌وێت بیڵێم وتاراده‌ی حه‌په‌سان نیگه‌رانی كردم جووته پێڵاوه‌كه‌ی رۆژنامه‌نووس (مونته‌زه‌ر زه‌ید) ی په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی به‌غدادییه بوو كه دوور له‌عورف وبه‌های گرنگی وپیرۆزی كاره‌كه‌ی ده‌ستی بۆ برد‌و وه‌شاندییه سه‌رۆكێكی میوان وبه‌سه‌ر ئاسمانی هاوپیشه‌كانیدا فڕكه‌ی ده‌هات وبوو به‌زمانی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی.. !!، پێش هه‌موو شت له‌دنیادا میوان به‌هه‌ر ده‌نگ وره‌نگێك بێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی هه‌ره ئازیز‌و خۆشه‌ویستتیشی كوشتبێن عاده‌ت وجوامێری تۆ له‌وه‌دایه كه‌پێویسته له‌ماڵی تۆ‌و له‌سه‌ر به‌ڕه‌كه‌ی تۆ‌و خاكی تۆ بوو رێزی بگری وله‌گوڵی كاڵتری نه‌ده‌ی به‌روودا هه‌رچه‌ند تاوانبار‌و ئه‌گه‌ر دوژمنیش بێت. جا چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ش سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین ووڵاتی دنیا بێت وله‌پێناو ئازادكردنی ووڵاتێكی وه‌ك عێراق له‌بن ده‌ستی دڕنده‌ترین سه‌رۆكی ئاشق به‌خوێن زیاتر له (4500) سه‌ربازی به‌دووری هه‌زاران میل هێنابێت له‌پێناوی ئازادی وه‌شاندنی پێڵاوه‌كانی مونته‌زه‌ردا خوێنیانی رشتبێت. ئه‌و به‌چه‌مكی تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی خۆی له‌كام ده‌رگای مێژووه‌وه به‌نیازه به‌ژوور كه‌وی و نه‌مری بكات به‌ناونیشانی ئه‌و كه‌ڵه مێردی وپاڵه‌وانییه‌تییه‌ی كه‌ته‌نها له‌كاری رۆژنامه‌نووس ناچێت وله‌خۆ نابووت كردن زیاتر وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی پیشانی دنیای ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه نه‌دا جگه له داخ له‌دڵانی ئازادی ودیموكراتییه‌ت. من به‌رگری له‌سه‌رۆك بۆش ناكه‌م گه‌ر بیشیكه‌م به‌شێكه له‌ئه‌مه‌كم به‌رانبه‌ر بوێری بریاره‌كانی كه‌له‌سایه‌ی ئه‌و ووڵات وسه‌ربازه‌كانیدا نه‌بووایه هێز نه‌بوو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خوێن مژ ودژ به‌مرۆڤایه‌تییه به‌گشتی میلله‌ته كڵۆڵ وبه‌ش مه‌ینه‌ته‌كه‌ی منی ژێر چه‌پۆكه ره‌شه‌كانی ئه‌و به‌تایبه‌تی ته‌فرو تونا بكات وبیكات به‌ئاردی ناو دڕك. ده‌بوو هه‌ر له‌به‌ر خاتری سه‌رۆك وه‌زیرانی ووڵاته‌كه‌ی خۆشی كه‌هاوشانی ئه‌و میوانه وه‌ستا بوو ده‌ستی بۆ ئه‌و كاره قێزه‌ونه نه‌بردباو رێزی له‌خۆی وپیشه‌كه‌ی بگرتایه. ئه‌وه‌ش جۆرێكه له‌ئیفلاسی فیكری ونه‌بوون ونه‌زانینی ئاراسته‌ی پرسیاری گونجاوو سه‌رنج راكێش. یان به‌دیووه‌كه‌ی دیكه‌یدا ده‌ستێك بووه پێش وه‌خت ئاماده‌كراوه بۆ شێواندن وسوكایه‌تی كردن به‌و میوانه‌ی كه زه‌ره‌خه‌نه‌كه‌ی وه‌ڵامی تێكرای ئه‌و ره‌فتارو كردارانه‌ی یابه‌ی رۆژنامه‌نووسی دایه‌وه‌و ئه‌و جوره ره‌فتارانه‌ی به‌لاوه سه‌یرو عه‌جایب نه‌بوو.. ده‌زانن بۆ؟؟!.
گەڕان بەدوای بابەتدا
میوانانی سەر خەت
We have 327 guests and no members online
