یه‌کێک له ده‌رکه‌و‌ته جوان به سوو‌ده‌کانی شۆڕشی زانستی، به تایبه‌تی ته‌کنه‌لۆژیای کۆمپیته‌ر، هێڵی ئینته‌رنێته، که سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و
گه‌لێکی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه به پێیی هۆشیاریان بۆ ئه‌م زانسته که‌ڵکیان لێ وه‌رگرتوه. هه‌ر له‌م نێوه‌نده‌شدا میله‌تی کوردیش پریشکێکی له‌م زانسته به‌رکه‌وتوه.
هه‌ر بۆیه ده‌بینن له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا توانراوه چه‌ندین ماڵپه‌ڕی جیاواز هه‌ریه‌ک به شکڵ و فۆرمێک ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و زانستی و... هتد له دایک بن.
ئه‌مه‌ش به هێنده‌ی دڵ خۆشکه‌ره بۆ ئاینده‌ی ئه‌م میله‌ته، ئه‌وا به سه‌د هێنده‌ش تروسکه‌یه‌که بۆ ئاینده‌یه‌کی جوانتر و کردنه‌وه‌ی ده‌یان و سه‌دان ده‌رگای تر بۆ چونه ناو ئه‌م دونیا پڕ له زانسته، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ ئه‌رکی گه‌وره‌و گرانی له‌سه‌ر شانی خوێنه‌ر سووک کردوه، ، خوێنه‌ر ده‌توانێت له که‌مترین ماوه‌دا، زۆرترین هه‌واڵ و بابه‌ته‌کانی ڕۆژی به‌ر ده‌ست بکه‌وێت، ئه‌ڵبه‌ته نوسینه‌که‌م به‌هێنده‌ی گله‌یه‌که له ماڵپه‌ره‌کان، به تایبه‌تی چرا تڤ، له به‌هه‌ڵه به‌کار هێنانی ئه‌م زانسته، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه نیه قسه له‌سه‌ر ده‌ست که‌وته‌کانی ئه‌م شۆڕشه زانستیه بکه‌م، که چه‌نده خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی کردوه، ، چونکه سوده‌کانی لای هه‌موان ڕوونه
ئه‌ڵبه‌ت ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێسته به‌سه‌ر خه‌تی (سه‌ر لێشێواوی ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنیه‌کان) به درێژی قسه‌م له‌سه‌رگه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌کان کردوه، بۆیه چیتر ناخوازم لێره‌دا دووباره‌ی بکه‌مه‌وه هێنده نه‌بێت دیسانه‌وه بڵێم.
رۆژنامه‌ی ئه‌رییه‌ی هه‌وڵی ده‌وێت، گه‌ر ئه‌کادیمی نه‌بوویت و نووسه‌ریش نه‌بوویت له غه‌می نووسین بگه‌یت، بێ گوومان خوێندنه‌وه‌ی ده‌وێت. گه‌ر ده‌ته‌وێت نه‌ریه‌ی بیت خه‌ڵکیش بێ ڕیز نه‌که‌یت له شه‌ڕه جنێو هه‌ر دروست ده‌بێت و ده‌توانێت درێژه به ته‌مه‌نی مردووی خۆی بدات، به‌ڵام ئه‌وه گرنگه که‌سی رۆژنامه‌وان هه‌رده‌م پابه‌ندی ئه‌و سیسته‌م و ئه‌کره‌کتیکه ڕۆژنامه‌وانیه بێت، که ده‌توانێت زۆرینه‌ی خوێنه‌ری جدی له ده‌ور نوسینه‌کانی کۆبکاته‌وه و به‌های به‌رزی ئه‌و نوسه‌رانه‌ش له به‌رچاو بگرن که ده‌گمه‌ن و نوسه‌ری جدین له بواره‌کدا، ماندوو بونی زۆر به نوسینه‌کانیانه‌وه دیاره، وه هه‌میشه‌ش ده‌رگا له‌سه‌ر پشت نه‌بێت بۆ هه‌موو قه‌ڵه‌مێکی ئینشا نووس که له‌سه‌ره‌تای نوسینه‌که‌یه‌وه تا کۆتای، ناتوانێت قسه‌کانی کۆبکاته‌وه، پیمان بڵێت ئه‌مه په‌یامی من بوو بۆ تۆی خوێنه‌ر، که به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ماڵپه‌ره ئه‌لکترۆنیه‌کان وه‌ک عه‌ره‌بانه‌ی حه‌ماڵی لێهاتوه، هه‌رچیه‌کی له‌سه‌ر بارکه‌یت بێده‌نگ، خاتر جه‌م
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م نوسینه گلییه‌که له ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رانی ماڵپه‌ڕی چرا تڤ و هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی تر که له‌بری خزمه‌ت کردن به ووشه‌و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی، هه‌ندێ جار سوکایه‌تی ده‌که‌نه مارشی ماڵپه‌ره‌که‌یان، به تایبه‌تی ئه‌مه له کاتێکدا که به هێنده‌ی پێوسته هه‌وڵه‌کانیان له‌وه‌دا چر بکه‌نه‌وه که بتوانن مڵۆیه‌ک بخه‌نه سه‌ر خه‌رمانی مه‌عریفه‌ی کوردی، دێنه ئاستی سوکایه‌تیه‌ک، که ڕه‌نگه سانا گوزه‌ر نه‌کات به‌سه‌ریاندا، چونکه پرسیاری گه‌وره لای خوێنه‌ری ماڵپه‌ڕه‌که‌یان دروست ده‌کات، چرا تڤ، هه‌رده‌م خۆی وه‌ک خه‌م خۆرێکی هه‌میشه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی پێناساندوین، له هه‌ندێ کاری جوانی پڕ هونه‌ری و ئه‌ده‌بیشیاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، گه‌واهی ئه‌و خزمه‌ته ده‌ده‌ن، لێ ماخابن له‌وه بێ ئاگان په‌ڵه هه‌ورێکی ڕه‌شی نوسینی وتارێک له ماڵپه‌ڕه‌که‌یانه‌وه، ده‌بێته هۆی ناشرێن کردن و شێواندنی سه‌رجه‌م ئێواره جوانه‌کانیان، وه‌ك ئه‌و نوسینه‌ی ڕۆژی 14. 01. 2009 به‌سه‌ر ناوی (مه‌هاباد قه‌ره‌داغی... کێ شێر په‌نجه‌یه!؟) ***
ئه‌و زمانه‌ی ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی پێ نوسراوه نه‌ک ناگاته دامێنی ته‌نها ڕسته‌یه‌کی نوسینه‌که‌ی خاتوو مه‌هاباد، به‌ڵکو زمانێکی هێنده بازاڕیانه‌یه، که من له بری ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاره‌قه‌ی شه‌رم ده‌تکێنم، که بڕیاری بڵاو کردنه‌وه‌ی ئاوا نوسینێکیان داوه به‌که‌سێک ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ئه‌وان بکاته میمبه‌رێک بۆ سوکایه‌تی به قه‌ڵه‌مێک که ڕه‌خنه‌یه‌کی جدی له ته‌رزه هونه‌رمه‌ندێک گرتوه، که ته‌نها که‌سانێک ده‌هێنێته سه‌ما خاوه‌نی زه‌ڕه‌یه‌ک هۆشیاری نه‌بن، ، ئاخر که‌سێک خاوه‌نی پاشخانێکی گه‌ر که‌مێکیش ڕۆشنبیری بێت، (عه‌زیز وه‌یسی) ناهێنێته سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕکێ، ، ، به‌ڵام دیاره وه‌ک چۆن زۆربه‌ی هاوکێشه‌کان پێچه‌وانه بۆته‌وه له ئه‌مڕۆی کوردستاندا، ، ئه‌وا هونه‌ری گۆرانیش به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕوات، له‌نێو ئه‌و کۆمه‌ڵه هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژه به سه‌لیقانه‌دا به ئافره‌ت و پیاوه‌وه ئه‌مڕۆ عه‌زیز وه‌یسی ئاهه‌نگه‌کانی له هه‌مویان گه‌رم تر و به خرۆشتر ده‌بێت..
به‌ش مه‌ینه‌تی هه‌ندێ که‌س له‌وه‌دایه له جێ ڕه‌خنه‌ی جدی و هه‌ڵوێسته وه‌رگرتن و تێڕامانیان له‌مه‌ڕ سه‌رجه‌م شته‌کان، ئه‌وا ته‌نها دوای باق و بریق ده‌که‌ون، به‌بێ بیر کردنه‌وه‌یه‌کی مه‌عریفی بۆ ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌و هونه‌ره یان ئه‌و ئه‌ده‌به
بۆ خۆم له‌وه دڵنیام که بابه‌ته‌که‌ی به‌ڕێز مه‌هاباد قه‌ره‌داغی به‌ده‌ر نیه له ڕه‌خنه‌و که‌م و کوڕی، که ده‌کرا فه‌رامۆشیان نه‌کات و زۆر ره‌هه‌ندی تر هه‌یه که پێوستی له‌سه‌ر وه‌ستان بوو، به‌ڵام نه‌یکردوه، وه‌ک پاڵپشتی ده‌سته‌ڵات له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م جۆره هونه‌رمه‌ندانه و فه‌رامۆش کردن و له په‌راوێز خستنی کۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ندی جدی، که هه‌رده‌م مایه‌ی شانازی هونه‌ری کوردین، ، یان بێ هه‌ڵوێستی خودی ئافره‌ت خۆیان، که به‌و تێکستانه‌ی گۆرانیه‌کانی عه‌زیز وه‌سی یه‌ک پارچه سوکایه‌تیه پێان سه‌رچۆپیه‌که به که‌س ناده‌ن و، په‌یتا په‌یتا خه‌ریکی وێنه گرتنن له گه‌ڵیدا، ، یان ئایا خه‌ڵکی تر که‌مه له ئاستی به‌رزتردا که هونه‌ری گۆرانی کوردی به‌ره‌و سه‌رگه‌ردانی بردوه، به‌ڕێزیان بێ ده‌نگن لێی؟؟
مرۆڤ ده‌توانێت له‌م ده‌لاقانه‌وه ڕه‌خنه‌کانی ئاراسته‌ی ئه‌و وتاره‌ی به‌ڕێزیان بکات، نه‌ک سوکایه‌تیه‌ک که هیج خزمه‌ت به ئاوا نوسینێک ناکات
ئایا خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێکی ناسراوی وه‌ک مه‌هه‌باد قه‌ره‌داغی که بۆ چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک زیاتره ده‌نوسێت نابێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ڕه‌خنه له هونه‌رێک بگرێت که سه‌رباری سوکایه‌تی ده‌کات به ڕه‌گه‌زه‌که‌ی، ئاینده‌ی هونه‌ری کوردیش به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، ته‌نها به خاتری ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان له ژێر سایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی زه‌ردا ده‌ژی؟؟؟ ئایا ئه‌وه ده‌سته‌ڵاته به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵکاری و بێ ئاوی و بێ کاره‌بایی و ئاینده نادیاری ئه‌م میله‌ته‌و ژن کوشتن و... هتد یان مه‌هاباد قه‌ره‌داغی؟؟؟
هه‌رچه‌نده شارستانی تر و ئه‌ده‌بی تر ئه‌وه‌یه ڕه‌خنه‌کان له‌سه‌ر خودی ئه‌و نوسینه چڕ بکرێته‌وه نه‌ک له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نوسه‌رو ده‌سته‌ڵات، ، چونکه هه‌ریه‌ک له‌وخوێنه‌رانه‌ی که هه‌ڵگری پاشخانێکی مه‌عریفی بێت ئه‌وه‌ی لا ڕوونه، ، ته‌نها ئه‌ندامی حزبێکی سیاسی خاوه‌ن که‌سێتی سه‌ربه‌خۆی خۆی نیه و حزب له بری هه‌موو شتێک بیری بۆ ده‌کاته‌وه و چه‌کوشی ئه‌و ئایدلۆژیایه‌یه که حزبه‌که‌ی له‌سه‌ر بونیاد نراوه، نه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی که له‌ژێر سایه‌ت ده‌سته‌ڵاتێکدا بژی مافی سه‌ربه‌خۆ بوونی لێ وه‌ر بگرینه‌وه، پاشکۆی ده‌سته‌ڵات بخه‌ینه دوای
هه‌رچه‌نده ئه‌م قسه‌یه‌ی من بۆ دیاری کردنی هه‌ڵوێستی سیاسی و حزبی به‌ڕێز مه‌هاباد نیه، ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت بڵێم مرۆڤ گه‌ر خواستی داهێنان بێت له ژێر سایه‌ی هه‌چ ده‌سته‌ڵاتێکدا بژی ده‌توانێت په‌ره به داهێنانه‌کانی خۆی بدات، ئه‌فراندنی گه‌وره‌و جوان بکات
ده‌خوازم بڵێم.. ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستم بوو له‌م نوسینه‌دا گۆڕینی ئاراسته‌ی ڕه‌خنه‌کان بوو به ئاقاریکی مرۆڤی و ئه‌ده‌بی، به هێنده‌ی به‌رگری بێت له‌قه‌ڵه‌می خاتوو مه‌هاباد، ، چونکه ئه‌م شکڵه ڕه‌خنانه نه‌ک سود مه‌ند نابن بۆ بابه‌ته‌که و نه‌شتوانن ئیزافه‌یه‌ک بخه‌نه سه‌ر نوسینه‌که، به‌ڵکو ده‌بێته هۆی پاشه کشه کردنی کۆمه‌ڵێ خوێنه‌ر و نوسه‌ری جدی له‌و ماڵپه‌ڕه، ، دیاره لای هه‌موانیش ڕوونه وه‌ک ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌ی نوسه‌ر خوێنه‌ره، ئه‌وا به‌رده‌وامی و ئاینده ڕوونی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنیانه‌ش نوسه‌ر و خوێنه‌ری جدیه، هه‌چ کاتێ نوسه‌رێک گه‌شته ئه‌و دۆخه‌ی که چیتر خوێنه‌ر چاوه‌ڕوانی نوسینی نه‌که‌ن، که گه‌وره‌ترین شکسته، (شارستانی تره ده‌ست به‌رداری نوسین بێت) وه‌ک ئه‌وه‌ی دریژه به نوسین بدات، به هه‌مان شێوه ئه‌م هاوکێشیه‌ش گه‌لێک گونجاوه بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی له جێی چوار نوسینی به پێز له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا بڵاو بکه‌نه‌وه که سودێک به سه‌رمایه‌ی خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێت، ، په‌نا به‌رنه به‌ر نوسێنێک هیچ پرنسیبێکی نوسینی تیا ڕه‌چاو نه‌کرێت، بۆ ئاوا دۆخێک گه‌ر گوزه‌ر کات به‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێکدا ئه‌وا باشتر وایه پرسه‌ی به خاک سپاردنی دابنێ، وه‌ک له به‌رده‌وامی کارکردنیدا
ڕه‌نگه لێره‌دا بوترێت ئه‌و نوسینه گوزارشته له بیر‌و بۆچنی نوسه‌ره‌که‌ی نه‌ک ستافی چرا تڤ، ، به‌ڵام ته‌واو پێچه‌وانه، نابێت پانتایه‌کانی ئازادی بۆ ئه‌وه فراوان بکرێت سوکایه‌تی به قه‌ڵه‌مێک بکات، که ڕه‌خنه‌یه‌ک و باسێکی له کاتی خۆیدا وروژاندوه، ، که پێوسته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سو لایه‌ن و ماڵپه‌ڕانه‌ی خه‌می ژن و هونه‌ری کوردی به خه‌می گه‌وره‌ی خۆیان ده‌زانن ده‌بێت ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ی جدیان هه‌بێت له‌سه‌ر مه باسه، ، به هێنده‌ی زه‌مینه خۆشکه‌ر بن بۆ چه‌که‌ره کردنی ئاوا نوسینێکی به ناو ڕه‌خنه و، ئاوا هونه‌رێک، که سه‌ره‌تای زه‌نگێکی خه‌ته‌ر ناکه بۆ ئاینده‌ی نه‌وه‌یه‌ک، که چاویان له‌ده‌ست و قه‌ڵه‌م و به‌هره‌ی ئێمه‌یه بۆیان دروست بکه‌ین، ، ئه‌گینا نه ئاینده و نه مێژوو چاو پۆشیمان لێ ناکات، لای هه‌موانیش ڕوونه کاری شیاو و ناشیاو شوێنی کویه له مێژوودا
هه‌ر بۆیه ده‌خوازم بۆ له‌مه‌و دوا ماڵپه‌ڕی چرا تڤ و سه‌رجه‌م ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی تر که خوێنه‌ر چاوه‌ڕی کاری جوان و سه‌نگینیان لێ ده‌کات، بتوانن هه‌رده‌م له خزمه‌ت کردندا بن و
ئه‌و قه‌وزانه له خۆیان بکه‌نه‌وه و نه هێڵن هیچ ده‌ستێکی لیخن کانی ڕوونی ئاینده‌یان ڵێڵ بکات
***
