له‌پاش دیارده‌ی قاچاخكردنی چه‌ك و ماده‌بێهۆشكه‌ره‌كان دیارده‌ی قاچاخكردنی ژنانه. ئه‌م جۆره قاچاخ كردنه پرۆژه‌یه‌كی باز
رگانی نایاساییه كه‌به‌م ڕێگه‌یه ساڵانه نزیكه‌ی 12 میلیار دۆلار سودیان لێبه‌ده‌ست ده‌كه‌وێت. كه‌ئه‌مه‌ش به به‌سێیه‌مین بازرگانی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ژمێردرێت له جیهاندا، ئه‌م دیارده‌یه یه‌كێكه له تاوانه‌كانی رێكخراوه نامرۆییه‌كان و قاچاخچیه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
به پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان قاچاخچییه‌كانی مرۆڤ بێوه‌ژنه گه‌نجه‌كانی وڵاتانی وه‌ك روسیا و چیك و لیتوانیا و هه‌نگاریا به په‌یمانی كاردۆزینه‌وه ده‌خه‌ڵه‌تێنن به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكاری ماڵان، كاری كشتوكاڵی، ئارایشت، په‌زیرای له ڕێستورانه‌كاندا... هتد ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانی خۆیان و ده‌یان به‌ن بۆ وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندن و سه‌رئه‌نجام ئه‌م ژنانه ده‌كه‌ونه داوی بانده‌كانی قاچاخچیانی مرۆڤه‌وه و ناچار ده‌كرێن كاری له‌شفرۆشی ئه‌نجام بده‌ن. له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ش زوڵم و سته‌مێكی ئێجگار قێزه‌وه‌ن و نامرۆییه كه‌له‌م وڵاتانه‌دا ئه‌یسه‌پێن به‌سه‌ر ژناندا.
به‌بڕوای پسپۆڕان، سه‌رژمێركردنی ئامارێكی درووست بۆ ئه‌مجۆره كارانه به‌قاچاخكردنی ژنان و كچان كارێكی هه‌روا ئاسان نیه، چونكه ئه‌م جۆره قاچاخچیانه به‌ڕێگه‌ی ژێرزه‌مینی و ئێجگار شاره‌زایانه‌و نهێنی كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن. به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئه‌م دواییه‌ی كه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌نجامیان دابوو، ده‌ڵێت: ساڵانه نزیكه‌ی 2/1 میلیۆن نه‌فه‌ر بوونه‌ته قوربانی بانده‌كانی قاچاخچیه كانی ژنان و منداڵان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كاندا.
له‌ئه‌وروپای خۆرئاوادا ساڵانه 500 هه‌زار له‌ژن و كچانی تازه‌پێگه‌یشتو و ئه‌كه‌ونه‌به‌ر شاڵاوی به‌قاچاخكردن بۆ كاری سێكسی، كه‌به‌ڕێژه‌ی 60% یان له خواروی ئاسیا و ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵاته‌وه دابین ده‌كرێن. ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكاش ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ساڵانه 100 هه‌زار ژن و كچ له‌وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو، 75 هه‌زار نه‌فه‌ر له ئه‌وروپای خوارئاوا و 50 هه‌زار نه‌فه‌ر له‌ئه‌فه‌ریقاوه به‌ڕێگه‌ی قاچاخ دێنه ناو وڵاته‌كه‌یانه‌وه.
قوربانیانی ئه‌م دیارده نایاساییه له نزیكه‌ی 50 وڵاته‌وه ده‌نێرێن بۆ وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ نموونه له ئه‌مه‌ریكای لاتینی و خواروی ئاسیادا ساڵانه 150 تا 225 هه‌زار نه‌فه‌ر ئاماژه‌ی پێدراوه. تائێستا نزیكه‌ی 70 هه‌زار ژنی به‌رازیلی و تایله‌ندی به‌قاچاخ براون بۆ وڵاتانی ئیسپانیا و یابان. له‌كاتێكدا له‌نێوان ئه‌م ژماره زۆره‌دا ته‌نها 8 هه‌زاریان چاودێری ته‌ندروستیانیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ربۆیه‌له‌ئاكامدا زۆربه‌یان ڕووبه‌ڕووی توش بوون به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌بنه‌وه، كه خراپترینیان توشبوون به نه‌خۆشی ئایدزه یان فێركردنیانه به‌ماده بێهۆشكه‌ره‌كان.
سه‌رچاوه: سایتی azindad.
