هاوار بانیخێڵانی: به‌کورتی ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌م مانشێته‌ی سه‌ره‌وه قسه بکه‌م، هه‌روه‌ک دیاره نه‌من و نه‌که‌سانی تر فریای خوێندنه‌وه‌ی نوسینه‌کانی
کاک نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی ناکه‌وین له ماڵپه‌ره‌کانداو به‌تایبه‌ت له ماڵپه‌ری داهاتو که‌سه‌رتاپای شاشه‌که به نوسین و وێنه‌ی ناوبراوه‌وه رازاوه‌ته‌وه، که ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه که به‌رێزیان نوسه‌ره‌ێکی سه‌رکه‌وتو به‌توانان، یان هێنده بیرۆکه‌و باس لای گه‌ڵاڵه بووبن که ئه‌وه‌نده په‌له له نوسین بکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه شدا ره‌نگه ئه‌م کاک نه‌جمه‌دینه ته‌نها عاشق به‌وه بوبێ که نوسین و وێنه‌کانی له ماڵپه‌ره‌کاندا به‌ر چاو بکه‌وێ ئیتر رچاوی ئه‌وه‌ی نه‌کردوه که له کورده‌واریدا ئه‌م جۆره که‌سانه پێی ده‌گوترێ فره وێژ یان به زۆر بڵێ ده‌ناسرێن، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وه‌نده‌ی به‌نده سه‌رنجی داوه نوسینه‌کانیشی ئه‌و هه‌ره‌که‌ته‌یان تێدانیه که خه‌یاڵت بۆلای نوسێنێک رابکێشێ له په‌راوێزیدا و بتوانی بابه‌تێک هاو ته‌ریب بکه‌یت، خوێنه‌ری به‌رێزیش ده‌توانێ بۆ راستی قسه‌کانم سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بکات www.dahato.com ره‌نگیشه کاک نه‌جمه‌الدینیش له‌سه‌ر ئه‌م باسه لێمان زویر ببێت، به‌ڵام به‌رێزیان چۆنی وه‌رده‌گرن گرنگ نیه گرنگ ئه‌وه‌یه لێره‌دا پێی بڵێن کاکه که‌مێک هێواش به خۆ دوای دونیا نیه، له کۆتایشدا ده‌ڵێم گه‌ر بروانینه مینبه‌ری مزگه‌وته‌کان و له نوێژه‌که‌نی هه‌ینی و له پرسه‌کانیشدا مامۆستایانی ئاینی به‌دوای سوره‌تێکدا ده‌گه‌رێن که کورت بێت و هێنده درێژه‌ی نه‌ده‌نێ تا چوارده‌وره‌که‌ی بێتاقه‌تی نه‌یان گرێ، به‌ڵام به‌رێزتان وا هاتونه‌ته مه‌یدان که که‌س تاقه‌تی ئه‌وه‌شی نه‌بێ بۆ جارێک کرته له‌سه‌ر وتارێکتان بکات، بۆیه به‌داوای لێبوردنه‌وه به دوای وشه‌ی بریقه‌داردا نه‌گه‌رام بۆرازاندنه‌وه‌ی چونکه نوسینه‌کانی کا نه‌جمه‌دین هه‌ر په‌راوێزێکی وا هاوشانیه‌تی... ... ... ... ... ... ... ... ...
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
ماڵپه‌ری داهاتو یان وێبلاگی نه‌جمه‌الدین شێخ بزێنی؛
میوانانی سەر خەت
We have 718 guests and no members online
