عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د- دووز خورماتوو: هه‌ڵبژاردن، فۆرمۆلاسیۆنێكی چاره‌سه‌ریه بۆ گشت كێشه‌كانی وڵات. هاوكات یه‌كێكه له‌پره‌نسیپه‌كانی دیموكراتی، به‌و پێیه‌ش له‌وڵاته دیموكرات و ئۆلیگارشیه‌كانیش ده‌بینی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، بێگومان وڵات تا وڵاتیش جیاوازی هه‌یه. زۆر جار له‌ڵاتێكدا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێكه ته‌واو دووره له‌پره‌نسیپه‌كانی دیموكراتی، بۆ نمونه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا هه‌ڵبژاردن ده‌كرا، به‌ڵام ته‌نیا سه‌دام پاڵێوراوبوو، به‌وه‌ش سه‌د له‌سه‌د هه‌ر خۆی ده‌رده‌چوو، ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنانه ته‌نیا هه‌ڵبژاردنێكی رووكه‌شییه‌و له‌سه‌ره‌وه ئیدعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بڕوایان به‌بنه‌ماكانی دیموكراتییه. له‌هه‌ندێ وڵاتی تریشدا جیاوازتره شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان. وڵاتێك چه‌نده دیموكراتی له‌خۆیدا به‌رجه‌سته كردبێ، ئه‌وه‌نده هه‌ڵبژاردنی به‌ئازادانه‌تر تێدا ده‌كرێ و به‌گوێره‌ی پێوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌شێوازێكی ئازادانه به‌ڕێوه ده‌چێ، ئه‌م ته‌رزه‌ش باشترین ته‌رز و شێوازه بۆ هه‌ڵبژاردن، ده‌بێ نزیكبونه‌وه‌شمان به‌و شێوازه بێت.
دوای رووخانی رژێمی به‌عس گه‌لانی عێراق له‌ساڵی (2005) دا به‌شداریان له‌دوو هه‌ڵبژاردنی گرنگدا كرد، خه‌ڵكی به‌شاڵاو ده‌چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، هه‌رچه‌نده مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن تا راده‌یه‌ك لای خه‌ڵك نامۆبوو، چونكه له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڵبژاردنێكی وه‌هایان نه‌بینیبوو، بۆیه ئه‌م جاره‌یان كه هه‌ڵبژاردنێكی وه‌ها كرا، وه‌ك وتم نامۆبوو. هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تایفی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی بوو كه ئه‌وه‌ش بنه‌ماكانی دیموكراتی رووه‌و شه‌له‌ل بوون ده‌بات، به‌ڵام گه‌ر به‌روویه‌كی تردا چاو له‌لیسته جیا جیاكان بكه‌ین، له‌زۆربه‌ی لیسته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كاندا نه‌ته‌وه‌ی تر و مه‌زهه‌بی جیاوازتر بوونیان هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان توركمان و عه‌ره‌بیش له‌خۆ ده‌گرێ و ئیتیلافی شیعه‌كان توركمانیشی له‌خۆ گرتبوو، به‌و پێیه‌ش نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌كانی تر بێ به‌ش نه‌بوون له‌پرۆسه‌ی سیاسی هه‌نووكه‌یی عێراقدا.
له‌دوای مشتومڕێكی زۆر له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، دواجار بڕیاردرا كه له (31/1/2009) هه‌ڵبژاردن بكرێ له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوك. بۆ ئه‌وه‌ش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كوردان له‌شاره‌كانی عێراق سه‌رقاڵی هاوپه‌یمانی بوون و كه دواجاریش ئه‌حزابه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان لیستی جیاواز جیاوازیان پێكهێنا بۆ شێوێنه جیاجیاكان. وه‌كو كوردیش ئه‌و قورساییه‌ی كه زیاتر ده‌یده‌ن له‌و ناوچانه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی تێدا ده‌كرێ، پارێزگای نه‌ینه‌وا و دیاله‌یه، پارێزگای نه‌ینه‌وا چه‌ندین قه‌زاو ناحیه‌ی كوردستانی هه‌یه، و جارێش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێم و رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كوردی تێدایه پارێزگای ناوبراو، پارێزگای دیاله‌ش به‌هه‌مان شێوه قورساییه‌كیان پێداوه، وه‌ك له‌رۆژنامه و تیڤیه‌كاندا ده‌بینین له‌رووی پڕوپاكنده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بایه‌خێكی باشیان پێ ده‌درێ. ده‌كرێ لێره‌دا پرسیارێك خۆی هه‌ڵقورتێنێ بۆ هه‌مان ئه‌و بایخه‌یان به‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین نه‌داوه حزبه كوردییه‌كان؟ بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له‌و پارێزگایه‌ش باشتر ببێ. له‌پارێزگایه‌كی وه‌كو سه‌لاحه‌دین كه چه‌ندین قه‌زا له‌خۆ ده‌گرێ، ته‌نها قه‌زای دووزخورماتوو رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی كوردی تێدایه، كوردی ئه‌م قه‌زایه‌ش ماڵ نییه شه‌هید و ئه‌نفالی نه‌دابێ یان ده‌ربه‌ده‌ر نه‌بووبێ، ئێستاش له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ته‌كریتدا تا راده‌یه‌ك په‌راوێز خراوه و ئه‌وه‌ی كه بۆشی كراوه پێویستیه‌كانی پڕنه‌كردوه‌ته‌وه. له‌خولی رابروودا له‌ئه‌نجامی فه‌راغێك چه‌ندین ئه‌ندامی كورد بوون به‌ئه‌ندامی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، له ماوه‌ی رابردووش‌دا نه‌یانتوانی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره له‌پارێزگا جێبه‌جێ بكه‌ن، خه‌ڵكی خورماتووش گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی رابردوو جی كارێكی وه‌هایان بۆ قه‌زاكه‌یان كردووه؟ هه‌نووكه‌ش كه دیاره سوننه‌كان له‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین وه‌ك له‌راگه‌یاندنه‌كاندا ده‌بینین ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌شداریكردنێكی كارامه‌یان ده‌بێ له‌م جاره‌دا، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر كورد. به‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و رێژه كورده‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بوون كه‌مده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و راستیه‌ش پێویسته بزانین زۆرجار رێژه له‌وانه‌یه كاریگه‌ری نه‌بێ، ئه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێ و گرنگه كه ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كورد كه ده‌چنه پارێزگا تا چه‌ند به‌رگری له‌داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی خورماتوو ده‌كه‌ن؟.
ته‌نها چه‌ند رۆژێكمان ماوه بۆ چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، له‌ئێستاشدا وا پێویست ده‌كا ره‌خنه و گللیه‌كان دوا بخه‌ین، چونكه جارێ كاتی گلله‌ی و گازنده نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه كورد له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شدارن وه‌كو ناوچه‌كانی تری هه‌رێم نییه، كه له‌سه‌دا سه‌د كردبن. ئاشكرایه كورد مونافسی هه‌یه له‌و مونافه‌سه‌شدا ده‌بێ له‌ئه‌نجامی به‌شداریكرندێكی فه‌عاله‌وه خۆمان ئیسپات بكه‌ین. با واز له‌و قسانه بێنین كه له‌ملاو ئه‌ولا ده‌بیستین (ناچین بۆ ده‌نگدان، چیمان بۆكراوه) و زۆر قسه‌ی تر، چونكه له‌رۆژی ئیسپاتی هه‌بووندا ده‌بێ بیسه‌لمێنین كه كوردانیش له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌بوونیانێكی باشتریان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ره‌خنه و گلله‌یدام ئه‌وه مافی هه‌ر هاوڵاتیه‌كه كه بۆ پێنه‌دانی مافه‌كانی ره‌خنه بگرێ و هه‌ڵوێست بنوێنێ، ئه‌مه ئاسایه. به‌ڵام له‌م چه‌ند رۆژه‌دا كه پێ ده‌نێنه ناو رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌وه خه‌ڵك سارد نه‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه ده‌نگ نه‌ده‌ن، چونكه گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ین دوا ده‌كه‌وین له‌م پرۆسه‌یه‌دا.
پێویسته رۆژی ده‌نگدان وه‌ك بۆنه‌یه‌ك ببینین، به‌تایبه‌ت گه‌نجان و ژنان ده‌بێ رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی بگێڕن له‌هاندانی خه‌ڵك بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردندا. وا جاوانتریشه به‌جل و به‌رگی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه پۆل، پۆل له‌ماڵ ده‌ربچن و بڕۆن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن. بۆ ئه‌وه ده‌ڵێم پێویسته ئه‌و رۆژه وه‌ك بۆنه‌یه‌ك ببینین، چونكه رۆژێكی دیرۆكیه‌و هاوكات مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نووسسازه.
*خوێندكاری یاسا و رامیاری
abdulagermiki@yahoo. com
