دوای رووخانی رژێمی به‌عس ئیدی به‌شێوازێكی به‌رچاو ته‌كنیكه جۆراوجۆره‌كان هێنرانه كوردستان و زیاتر بڵاوبوه‌وه له‌وانه‌ش (مۆبایل، سه‌ته‌لایت، ئه‌نته‌رنێت... تاد) ئه‌مانه‌ش بێگومان هه‌م سودمه‌ندبوونه و هه‌میش زیانبه‌خش بوونه، و ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌ی رابردووشمان بۆ ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ئامێرانه زیاتر ئه‌مڕۆ وه‌كو پێویستیه‌كی غه‌ریزه‌یی زۆر جار به‌كار ده‌هێنرێن وه‌ك پێویستیه‌كی فكری زه‌روری ژیان به‌كار نه‌هێنراوه، زۆرێك له‌لاوان به‌كچ و به‌كوڕه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌مۆبایل پێكه‌وه قسه‌یان كردووه بوونه‌ته قوربانی و هه‌روه‌ها تا ئێستاش زۆرێك له‌گه‌نجان عاریان نه‌كردووه له‌وانه‌ی پێش خۆیان كه هه‌ر به‌وكرده‌وه‌یه پیاچوون، ئێستاش ده‌بینی رێژه‌یه‌كی زۆری گه‌نجان هه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ن، به‌وته‌ی هه‌ندێ له‌گه‌نجان كه ده‌ڵێن ئه‌م مۆبایله زۆر كارئاسانی بۆكردووین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌رابردودا نه‌ده‌توانرا ئاوه‌ها به‌سانی قسه له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بكه‌یت، جاران تا نامه‌یه‌كت پێ ئه‌گه‌یان زۆر زه‌حمه‌ت بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌موو ژووانه‌كان به‌مۆبایل پێكده‌هێنرێ، هه‌روه‌ها زۆربوونی سه‌ته‌لاتیتیش له‌ماڵاندا ئه‌مه‌ش لایه‌نی نێگه‌تیڤی هه‌بووه، چونكه له‌رێگای سه‌ته‌لایته‌وه سه‌یری كولتوری وڵاتانی تر كراوه و به‌وه‌ش كاریگه‌ری خستوه‌ته سه‌ر خه‌ڵك تا راده‌یه‌ك، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه داب و نه‌ریتی كورده‌واری رێگا به‌زۆر هه‌ڵسوكه‌وت كه ئه‌مڕۆ ده‌كرێ نادات، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك و به‌هه‌بوونی سه‌ته‌لایت و له‌رێگایه‌وه سه‌یركردنی دنیایه‌كی تر گۆڕان له‌هزر و ئسلوب و مێشك و فیزیكیشدا دروست كردووه، هه‌روه‌ها هه‌بوونی ئه‌نته‌رنیتیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێویستیه‌كی ژیانه له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆمان و ئێستا گه‌ر له‌ماڵانیش كه‌م بێت، به‌ڵام له‌زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كان سه‌نته‌ری ئه‌نته‌رنێت هه‌یه و زۆرێك له‌گه‌نجان رووی تێده‌كه‌ن، به‌ڵام بێگومان گرنگ ئه‌وه‌یه كه بزانرێت بۆ كاری پێویست به‌كار بهێنرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرێك له‌و گه‌نجانه ته‌نها بۆچاتكردن به‌كاری ده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه كچێك یان كوڕێك بناسن و دواتر به‌یه‌ك بگه‌ن ئیتر بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت.
چی بكرێ بۆ رێگه‌گرتن له‌م دیارده‌یه
بێگومان مه‌سه‌له‌ی غه‌ریزه یه‌كێكه له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه چه‌ند شرۆڤه‌ی له‌سه‌ر بكرێ هێشتا كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بگه‌یه‌نرێته ئه‌و ئاسته‌ی عه‌قڵی به‌سه‌ر غه‌ریزه‌یدا حاكم بێت، نه‌ك غه‌ریزه‌ی به‌سه‌ر عه‌قڵدا، مرۆڤ ته‌نها پێوانه‌كانی ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی له‌پێش چاو بگرێ ئیدی ئه‌م كرده‌وانه‌ی له‌پێش چاو بۆ شیده‌بێته‌وه، و بۆ رێگه گرتن له‌م دیارده‌یه ده‌بێ هه‌م ژنان بكه‌ونه ناو تێكۆشانه‌وه هه‌مان كات خه‌ڵكی هۆشیار، چونكه له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا زۆرترین قوربانی ئه‌م دیارده‌یه ژنانن و ئیتر ده‌بێ قبوڵی نه‌كه‌ن وه‌كو كاڵا ببینرێن و یان ته‌نها وه‌كو ئامرازێك بۆ ورژاندی غه‌ریزه‌ی پیاو ببینرێن و به‌كار بهێنرێن. هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی رۆشنبیر هه‌ر یه‌كه و له‌لای خۆیه‌وه بكه‌وێته تێكۆشانێكه‌وه بۆ رێگه‌گرتن له‌و دیارده‌یه، چونكه هه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌بێته قوربانی بۆ ئه‌مه‌ش توعیه بڵاوبكرێته‌وه و هه‌مووان پێكه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌بدرێ كه چیدی كوردستان به‌و ئاراسته‌یه‌دا نه‌ڕوات، چونكه دوژنمان هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه به‌ئامانجه‌كانمان نه‌گه‌ین و خه‌ڵكیش گه‌ر به‌دیارده‌ی دیكه‌وه سه‌رقاڵ ببن ئه‌وا حه‌تمه‌ن به‌خراپی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا ئه‌شكێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كوردان چ له‌ناوخۆی وڵات و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌كه‌ونه ئه‌و داوه‌وه و بڵێن با ئێمه‌ش ئه‌ورپیانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونكه ئێمه وه‌كو كورد خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی و كولتورێكی جوانی خۆمانین ئه‌وه‌ی ویستی له‌و كولتوره دوورمان بخاته‌وه ده‌بێ دژی رابوه‌ستین.
*خوێندكاری یاسا‌و رامیاری
abdulagermiki@yahoo. com
