وه‌ڵامێک بۆ به‌ڕێز کاک زاهیر و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له ووتاره‌کانم تێبینی خۆیان ده‌نووسن به تایبه‌تی ئه‌م ووتاره‌ی ئه‌خیر سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی 07/03/2010 وشیار قادر عه‌بدول
به‌ڕێزه‌وه تێبینیه‌کان وه‌رده‌گرم، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک به‌ڕێز تێبینیه‌کانی خۆیان ده‌نووسن له ئاستێکی زۆر نزمدایه نه‌مه‌وێت خۆم بهێنمه ئه‌و ئاسته، سوپاسی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌م که تێبینی خۆیان ده‌نووسن بۆم به ڕێزه‌وه..
دیاره من بڕوام به ئازادی مرۆڤه‌کان هه‌یه بڕوام به بیر‌و بۆ چوونی ئازاد هه‌یه، ئه‌وه‌ی من ده‌ینووسم له دیدێکی واقیعیانه‌دایه و له‌به‌رژه وه‌ندی میلله‌ته‌که‌م و ووڵاته‌که‌م خوێنی شه‌هیدانه و ماڵوێرانی سه‌د ساڵه‌ی ڕابردووی میلله‌ته‌که‌م و ئه‌مڕۆژه‌ی بۆ مان دروست بووه که‌س خێری پێنه‌کردووین بگره قوربانی زۆری
بۆ دراوه، هه‌موو مان ده‌زانین خوانه‌خواسته ئه‌م ده‌ستکه‌وتا‌نه‌ی ئه‌مڕۆ مان له ده‌ست بچێت ئه‌وه سه‌د ساڵی تر قوربانی ئه‌وێت هه‌تاوه‌کو به‌ده‌ستی بهێنینه‌وه بۆ هه‌ندێک گله‌یی و گا‌زه‌نده‌ی شه‌خسی و به‌رژه وه‌ندی شه‌خسی و هه‌ندێک مه‌به‌ستی تایبه‌تی.. هتد ده‌ستکه‌وته‌کان مان له‌با‌ر به‌رین به هه‌ندێک قسه و نووسینی ناواقیعی، پێم وایه ده‌بێت
هه‌موو مان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی مێژووی خۆمان بکه‌ین و واقیعی خۆمان له ڕۆشن بێت، ئه‌وه‌ی من ده‌ی نووسم ته‌نها له دڵسۆزیمه و ئه‌م داکۆکیه‌م که ده‌ی که‌م له په‌ڕله‌مان و حوکمه‌ت و ده‌ستکه‌وته‌کان مان، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی نیه و ئه‌وه‌ی من بناسێت ده‌زانێت مه‌به‌ستی من ته‌نها کوردایه‌تیه هیچی ترنیه
پێم وایه چۆن له چیا کان پێشمه‌رگه بووین داکۆکیمان له خاک و نیشتمان ئه‌کرد و خۆمان ئه‌کر به قوربانی خاکی و نیشتیمان و میلله‌ته که‌مان، له‌به‌رامبه‌ر
دوژمنان و ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو، بڕوام وایه ده‌بێت پێشمه‌رگه ئاسا ئه‌مڕۆ داکۆکی بکه‌ین له ده‌ستکه‌وته‌کان مان سنگی خۆمان و زمان و قه‌ڵه‌مه کان مان بکه‌ینه قه‌ڵغان بۆ پارێزگاری کردن له په‌ڕله‌مان و حوکمه‌ت ده‌ستکه‌وته‌کانی تر، ئه‌وه‌ی من بناسێت ده‌زانێت مرۆڤێک نیه له سه‌ر ئه‌م گۆیی زه‌ویه من ماستاوی
بۆ بکه‌م، ئه‌وه‌ی که من خۆشم ده‌وێت ڕێزی بێپایا‌نی لێده‌گرم زۆر جار ده‌کاته ڕا‌ده‌ی په‌رستن ئه‌و مرۆڤانه‌یه که پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز وڕاسته‌قینه‌ن، یان ئه‌و سه‌رۆکه یان ئه‌و هاوڵاتیه که به‌ڕاستی 
دڵسۆزی میلله‌تی و ووڵاتی خۆیه‌تی و ڕاستگۆیه له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆی.. ئه‌وه‌ی بیری لێنا‌که‌مه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیه، ئه‌وه‌ی که بیست و چوار کات ژمێر
هزرو مێشکی من داگیر کردووه ته‌نها میلله‌ته‌که‌م و ووڵاته که‌مه‌و پارێزگاری کردن له ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌بێت دوایی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و گروپی و ناوچه‌ی که‌وت بێت ئه‌وه قسه‌ی ئه‌وانه‌و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وانه بۆ من هیچ گرنگ نیه، ئه‌شێت ئه‌مڕۆ هه‌ندێک که‌م و کورتی هه‌بێت له خۆبه‌ڕێوه بردن یان له ناو داموو ده‌زگای حوکمه‌ت و حیزبه‌کان.. هتد به‌ڵام به مه‌عنای ئه‌وه نیه هه‌موو زه‌ربی سفر بکه‌ین، که‌مو کورتیه‌کان ڕێژه‌ین، من قه‌دری ئه‌مڕۆ
زۆر باش ده‌زانم، سه‌رده‌مانێک بوو پیاوه‌کانی ڕژێمی به‌عس له ناو شار‌و شارۆچکانی هه‌رێم بوون، ته‌سه‌روفیان مان باش ده‌بینی، کێ هه‌بوو خاوه‌نی هیچ شتێکی خۆی بوو بێت له ئاست جوندیه‌ک هه‌تاوه‌کو ئه‌فسه‌رێک ئه‌گه‌ر عسکه‌ری بووبێت یان ئه‌منی، به ڕاستگۆ بین له‌گه‌ڵ خۆماندا، که‌م سوکایه‌تیان به میلله ته‌که‌مان کرد وئه‌نفال کیمیای باران وڕوخاندنی گونده‌کان وسه‌روه‌ت سامانی میلله‌ته که‌یان بردین، بۆ ئه‌مڕۆکه حوکمه‌ته‌که مان خۆماڵیه پارێزگار خۆماڵیه هه‌موو دام وده‌زگا حوکومیه‌کان مان خۆماڵیه، بۆ خۆشه‌ویستی مان بۆی نه‌بێت و پارێزگاری
لێنه‌که‌ین، بۆ وێنه‌یه‌کی جوانی خۆبه‌ڕێوبردن نیشانی دۆست و دوژمنانی خۆمان نه‌ده‌ین له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، ئیتر با به‌تێگه‌یشتنمان و به‌شێوه‌ی سه‌رده‌میانه
ئه‌گه‌ر حیزبێک یان که‌سێک ڕه‌خنه مان هه‌بوو له سه‌ری شیاوی ئه‌وه نه‌بوو ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ستا بێت به دوور له سوکایه‌تی کردن و ته‌شهیر کردن تاکه‌کان و
حیزبه‌کان دووربخرێنه‌و له ده‌سه‌ڵات، له کاتی ده‌نگدان ده‌نگیان پێنه‌ده‌ین، ده‌نگ به‌و قه‌وا‌ره سیاسیانه بده‌ین که له خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان وباشتر کردنی گوزه‌رانی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی هه‌رێمن، ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان گۆڕانکاریمان بۆ دروست ده‌که‌ن، ئه‌ویش به ده‌نگی من و تۆیه که بزانین کێ شییاوی ئه‌وه‌یه ده‌نگی بده‌ینێ، چی حیزب بێت یان تاکه‌کان،
حیزبێک یان بزوتنه‌وه‌یه‌ک یان هه‌رکه‌سێک ده‌نگی بڕوا ومتمانه‌ی خه‌ڵکی به‌ده‌ست هێنا ئه‌بێت ڕێز له و ده‌نگانه بگرین، هه‌ندێک حیزب ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنن و خه‌ڵک متمانه‌ی خۆیان پێئه‌ده‌ن، به‌ڵام خه‌ڵکانێک هه‌ر خه‌ریکی سوکایه‌تی و ئاژاوه‌گێڕین، ئه‌مه واتا‌ی چی ده‌گه‌یه‌نێت به بڕوای به‌ڕێزتان..
وه‌ڵامێک بۆ به‌ڕێز کاک زاهیر: سڵاو له به‌ڕێزتان و سوپاس بۆ تێبینی به‌ڕێزتان
کاک زاهیر بڕوام وانیه نه گۆشته‌که‌و نه خوێکه بۆ گه‌نی کردبێت به‌و ئه‌ندازه‌یه جه‌نابتان قه‌ناعه‌تان پێی هه‌یه، ده‌فه‌رموویت پارتی یه‌کێتی ئه‌و خوێیه که بۆ گه‌نی کردوه چاره سه‌ریان پێنا‌کرێت سه‌د له سه‌د من پێچه‌وانه‌ی ڕه‌ئی به‌ڕێزتانم، جارێک هه‌ر حیزبێک به ئه‌ندا‌زه‌یه‌کی جیاواز گه‌نده‌ڵی تێدایه، ئێ بۆ پارتی
یه‌کێتی ئه‌خه‌یته یه‌ک تای ته‌را‌زوو، لای هه‌موان ڕۆشنه که جیاوازێکی زۆر هه‌یه له به‌ینی پارتی ویه‌کێتی من تێناگه‌م بۆ ڕه‌ش و سپی تێکه‌ڵاو ده‌کرێت، ڕه‌نگی
ڕه‌ش ڕه‌شه و سپی سپیه، هه‌روه‌ک ده‌زانین له ناو یه‌کێتی کێشه‌یه‌کی ناو خۆی خۆیان هه‌بوو هۆکاره کانی ده‌زانین، ئه‌و باڵه‌ی که ئێستا به ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوونیان هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی جیا ببنه‌وه له‌یه کێتی زۆریان پۆستی باڵی حیزبی و حوکمیان هه‌بووه چه‌ند ساڵێک، له‌ناو حوکمه‌ت و حیزبه که‌یان خه‌ریکی گه‌نده‌ڵی
زۆر بوون بۆ ئه‌وه‌ی ڕووی حوکمه‌ت و حیزب ناشرین بکه‌ن، دیاره ئه‌وه به‌مه‌به‌ستی تایبه‌تی و سیاسی خۆیان ئه‌و کارا‌نه‌یان ئه‌کرد، ئه‌مڕۆ وایان له خه‌ڵکی
وه‌ک به‌ڕێزتان کردوه بڵێن نه‌ک هه‌ر گۆشته‌که به‌ڵکو خوێکه‌یش بۆ گه‌نی کردوه، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا بۆ پارتی خۆ پارتی له خزمه‌ت گوزا‌ری زیاتر هیچی که‌ی نه‌کردوه، ئه‌و کێشه‌یه‌ی له ناو یه‌کێتی هه‌یه له‌ناو پارتی بوونی نیه، پارتی توانیوێتی له هه‌موو بواره‌کان خزمه‌تی زۆر بگه‌یه‌نێت به هاوڵاتیان، به‌ڵام واتا‌ی ئه‌وه نیه که له‌ناو پارتی که‌م و کورتی نیه به‌ڵام ئه‌و که‌مووکورتیانه، زۆر زۆر که‌مه له چاو ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه که کردوێتی، دیاره خه‌باتی ڕابردووی پارتی بۆ ئه‌وه
که خزمه‌تی خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی کوردستان بکات له هه‌موو بواره‌کان، هه‌موو دونیا شاهیدی بۆ پارتی و حوکمه‌ته‌که‌ی ئه‌دا له‌و چه‌ند ساڵه‌دا چی خزمه‌ت گوزا‌رییه‌کیان کردوه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، هه‌تاوه‌کو کابینه‌ی پێنچ دوو ئیداره‌ی بووه هه‌موو ساڵێک دوو بودجه هه‌بوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له کابینه‌ی شه‌ش بۆته یه‌ک بودجه، به که‌مێک خۆمان به دوا چوون مان هه‌بێت، نه‌ک قسه‌ی خه‌ڵکی ناحه‌ز و خه‌ڵکانێک بۆ سوودی خۆیان کۆمه‌ڵێک بۆ مه‌رامی تایبه‌تیه‌کانی
خۆیان ڕاستیه‌کان چه‌وا‌شه‌بکه‌ن، دواجار به سوودی دوژمنان مان کۆتایی دێت، به‌زیانی خۆێش مان کۆتایی دێت، جا بۆ ئه‌وه بکه‌ین له ئێستادا که ئێمه له به‌رده‌می چاره‌نووسێکی دیار نین، ڕاسته ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدڕاڵداین، ئه‌ویش به‌س ئێمه‌ی ده‌ڵێین عێراقی فیدڕاڵ نه شیعه نه سونه‌کان که‌مینه‌یه‌ک‌یان نه‌بێت نه‌ڵێن عێراقی فیدڕاڵ، دیاره ئێمه‌یش له به‌ر چه‌ند هۆکارێک وا ده‌ڵێین، به بۆچوونی من هه‌تاوه‌کو نه‌بینه خاوه‌نی ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی
خۆمان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌ڕه‌سمی نه‌ناسرێین، ئه‌وه هه‌ر ده‌بێت ترس مان له دڵدابێت، من تێناگام زۆرینه‌ی کادێری پارتی هه‌یه گله‌ییان هه‌یه که هیچیان بۆ نه‌کراوه، به‌ڵام شانازی گه‌وره به‌وه ده‌که‌ن که پارتی توانیوێتی خزمه‌تی گه‌وره پێشکه‌ش بکات له‌هه‌موو بواره‌کاندا.. ئیتر بۆ پارتی وه‌ک ئه‌و خوێیه‌ی به‌ڕێزتان باسی
ده‌که‌ن بۆ گه‌نی کردوه؟ که ڕۆژ به ڕۆژ هه‌موو چین و توێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا له ده‌ووری پارتی کۆ ده‌بنه‌وه، پێگای پارتی ڕۆژ به ڕۆژ به هێز ده‌بێت..
به‌ڕێزتان ده‌فه‌رموون بڕوانه تێبینیه‌کان، به‌ڵێ بێگومان تێبینیه‌کان ده‌خوێنمه‌وه، هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کردوه، هه‌ندێک به‌ڕێز تێبینیه‌کانیان ئه‌وه‌نده له
ئاستێکی نزمدایه و دووره له دیالۆک، نه‌مه‌وێت خۆم بهێنمه ئه‌و ئاسته، خه‌ڵکی وه‌ک به‌ڕێزتان ڕه‌خنه‌تان گرتوه به‌ڵام له چوارچێوه‌ی ڕێزدا زۆرم پێخۆشه که وه‌ڵامی جه‌نابتان بده‌مه‌وه، به بڕوای من زۆری ئه‌و تێبینیانه له دووره له واقیعیه‌کان، ئێ یه‌کێک به ماستاو چی.. هتد ناوت ده‌بات که ئه‌مه خۆی زۆر دوره له ڕاستی، بۆ زانینی جه‌نابت و خه‌ڵکانی تر، من پارتی به قه‌رزا‌ری خۆم ده‌زانم به‌ڵکو خۆم به قه‌رزا‌ری پارتی نازانم وئه‌وه‌ی به‌نده بناسێت ده‌زانێت له ڕابردوو له ئێستادا پارتی هیچی بۆ نه‌کردوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نیم که بۆیشم بکرێت، وه‌ک هه‌ندێک که‌س من له‌شم ساغه و توانای کار کردنم هه‌یه، ئه‌گه‌ر پێویست بکات کار ده‌که‌م ده‌ی به‌خشمه پارتی بۆ خزمه‌ت کردنی میلله‌ته که‌م نه‌ک به پێچه‌وانه ئه‌وه‌ی لای به‌نده ئه‌رزه‌شی نیه ته‌نها ماده‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ئه‌توانم پاره‌ی زۆرم هه‌بێت له باتی ئه‌وه‌ی هه‌شت کات ژمێر کار بکه‌م ئه‌ی که‌مه دوانزه کات ژمێر، ئه‌گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی کوردایه‌تی و پارتیه‌تیم بکردایه نه‌م ئه‌توانی به‌رده‌وام بم چونکه ده‌بێت له ئه‌ووروپا حیزبا یه‌تی له سه‌ر گیرفانی خۆت بکه‌یت، قسه‌ی بێبنه‌ما ناخۆشه، بۆته کلتور دیفاع بکه ده‌ڵێن ماستاو چی یان به‌رژه‌وه‌ندچی، ئه‌ی بۆ نایه‌یت به‌دواچوون بکه‌یت ئینجا بڕیار بده‌ی هه‌رچه‌ند ئه‌و جۆره قسا‌نه بۆ من زۆر گرنگ نیه، چونکه من بۆ خۆم خاوه‌نی بیر‌و بۆ چونی خۆمم و خاوه‌نی مه‌بده‌ئم ئه‌مه وای لێکردووم که به‌رده‌وام بم له خه‌بات کردن بێ ئه‌وه ی بیر له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆم بکه‌مه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌که‌م
له سه‌ر هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانمه، من ده‌ڵێم هه‌موو مان ئه‌رکێکی نیشتیمانیمان له سه‌ر شانه به پیرو گه‌نج و ئافره‌تانه‌وه، که ده‌بێت به‌رده‌وام بین له خه‌بات کردنمان، هه‌تاوه‌کو ده‌بینه خاوه‌نی ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی خۆمان، من نه‌ڵێم به ڕه‌خنه نابێت به‌ڵێ ده‌بێت ڕه‌خنه هه‌بێت، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی دروستکه‌ر و واقیعی به
وه‌ک تووتی‌مان لێنه‌یه‌ت هه‌رچیان ووت ئێمه‌یش بیڵێینه‌وه، ئه‌وه‌ی من تێبینی ده‌که‌م ئه‌وه‌نه‌ی که تێبینی ده‌نووسن بۆ من خه‌ڵکانێکن یان دۆستی من به ناوی خوازراو‌و ده‌نووسن یان خه‌ڵکانێکن که چاوییان باش نابینێت له دڵی ڕه‌شی خۆیانه‌وه لکێدانه‌وه ده‌که‌ن.. هتد، مرۆڤێکی بێلایه‌نم نه‌بینی بێ مه‌به‌ست تێبینی بنووسێت، بۆیه بۆ من گرنگ نیه
چۆن ده‌نووسێت، من خاوه‌نی بیر و باوه‌ڕی خۆمم و خۆیشم ده‌زانم بۆ خه‌بات ده‌که‌م وله‌پێناوی چی خه‌بات ده‌که‌م، ئه‌وه‌ی که به‌ڕێزتان ده‌ڵێن له 7/3 بومه‌له‌رزه
ده‌بێت، بۆ نه‌بێت ئه‌گه‌ر گۆڕان یان هه‌ر حیزبێکی تر توانی ئه‌و بومه‌له‌رزه دروست بکات ده‌ستی خۆش بێت پیرۆزی بێت، به‌بڕوای من هیچ بومه‌له‌رزه‌یه‌ک
دروست نابێت ئه‌وه خه‌یاڵێکی دروستکراوه له هه‌ندێک مێشک‌دا... سوپاس بۆ به‌ڕێزتان و هیوادارم له ڕوونکردنه‌وه‌کانم گه‌یشتبی...
ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی منه ئه‌وه‌یه که شه‌رفی ئه‌ندامێتی پارتیم وه‌رگرتوه، زیاد له بیست و حه‌وت ساڵه خه‌بات له ناو ئه‌و حیزبه تێکۆشه‌ره
ده‌که‌م به‌بێ دا‌بڕاندن چی وه‌ک ڕێکخستنه‌کانی ناوشاری سلێمانی چی وه‌ک پێشمه‌رگه له شاخ، ئه‌وه بۆ من سامانێکی زۆر گه‌وره‌یه که له‌ناو ئه‌و حیزبه تێکۆشه‌ره توانیومه خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانی خۆم بکه‌م و به‌رده‌وامم له خه‌بات کردن، ڕۆژ به ڕۆژ مه‌عنه‌ویاتم به‌رزتر بێت و هه‌ست به ماندوو بوون نا‌که‌م...
ر بژی کورد بژی کوردستان
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی کورد کوردستان
بژی یه‌کگرتووی گه‌لی کورد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
