بۆ ڕای گشتی كوردی و كوردستانی
- هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته ئه‌تنی و ئایینی و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانه‌وه.
-رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان.
-خوشك و برا خۆشه‌ویسته‌كان، ره‌وه‌ندی كورد له هه‌موو وڵاتانی جیهان.
-به‌ڕێزان گشت سایت و رۆژنامه و گۆڤار و بنكه‌كانی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی كوردی و كوردستانی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
وێڕای سڵاو و خۆشه‌ویستی، به ئۆمێدی سه‌ركه‌وتن و پیشكه‌وتنتان.
به‌ڕێزان
شه‌وی پێنج شه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، واته رێككه‌وتی شه‌وی 17/18/2/2010 كاتژمێر 11/30 شه‌و، به پیێ نه‌خشه‌یه‌كی دارێژراو و دروستكراو پاسه‌وان و بۆدی گارده‌كانی د. نوری عوسمان شنگالی كه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له باڕ ویانه‌ی شه‌وانه‌ی خێزانی (ماریینا) كه له‌سه‌ر رێگای عه‌نكاوه، به‌حركه‌یه له نا كاو وبێ هیچ پێشینه و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك هێرشێكی نامرۆڤانه و دڕنده‌ئاساییان كرده سه‌ر به‌ڕێز (داود باغستانی) سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌مان و له ئاكامدا پاسه‌وانان و بۆدی گارد و چه‌ند كه‌سێكی به‌ناو پارێزه‌ری شه‌خسی یانه‌كه كه‌وتنه گیانی كاك داود باغستانی و بێ ڕاگرتنی حوورمه‌ت و پرنسیپه‌كانی خودی یانه‌كه كه خێزانییه و بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه شوێنه‌كه شوێنێكی گشتی و شوێنی حه‌وانه‌وه‌و كات به‌سه‌ر بردنی خۆشی شه‌وانی پشووی هه‌ینه‌یه له كوردستاندا، ده‌ست درێژییه‌كی بێ پاساو و ناڕه‌واییان كرده سه‌ر به‌رێز سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌مان و له ئاكامدا به‌رێزیان زۆر به‌خستی بریندار بوو. !!
ئه‌وه‌ی كه زۆر جێگای سه‌رنجه ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌لاماری كاك (داود باغستانی) یاندا، ژماره‌یان 11 كه‌س بوون كه بریتی بوون له‌م كه‌سانه:
د. نوری، كه سه‌رپه‌رشتی هێرش و ده‌ستدڕێژییه‌كه‌ی كرد و هه‌روه‌ها برای دوكتۆر نوری و 4 له پاسه‌وانه به‌عسیه موسڵاوییه‌كانی كه گوایه پارێزه‌ران و ده‌رگاوانانی شه‌وانی یانه‌كه‌ن، كه هه‌ر چواریان ناوه‌كانیان ده‌زانرێ و هه‌روه‌ها 4 له پیاو و هاوڕێیان وهاومێزانی د. نوری و براكه‌ی و یه‌كێك له سه‌ر په‌رشتیارانی یانه‌كه له نووسینگه‌ی د. نوری كار ده‌كات كه هه‌ر هه‌موویان ناوه‌كانیان پارێزراوه له لامان.
شایه‌نی باسه كه ئه‌م یانه‌یه ده‌كه‌وێته سه‌رووی یه‌ك كیلۆمه‌تری عه‌نكاوی كۆن، كه ده‌ناسرێت به ناوچه‌ی زه‌وه‌ی دابه‌شكراوی 108 عه‌نكاوی نوێی، ئه‌م یانه‌یه ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی چوار كۆڵانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌وه، كه پێشتر ئه‌و زه‌ووییه‌ی ئه‌م یانه‌یه‌ی له‌سه‌ر دروستكراوه. دانراوه به ناوچه‌ی سه‌وزایی به‌ڵام د. نوری وه‌ری گرتۆوه به موساته‌حه و پاشتر ناونووسی كردوه له‌سه‌ر فه‌وزی ناوێك كه له مه‌كته‌به‌كه‌ی كار ده‌كات، وه‌ك سكرتێری د. نوری خۆی معه‌ڕه‌فی ده‌كات و ده‌ناسرێت و كه ئێستا ئه‌وه‌ێش كردۆیه‌تی به یانه‌ی شه‌وانه رۆژی (ماریینا) .
به‌ڕێزان
دیاره ئه‌وه‌ی د. نوری و پاسه‌وانه‌كانی كردویانه كارێكی دڕندانه‌یه و له‌گه‌ڵ هیچ عورف و ترادسێونێ و په‌رنسیپ و مافه‌كانی مرۆڤ ناگونجێ. به‌ڵام ئێمه به ناوی ( (ده‌زگای ئیسرائیل-كورد) ) ه‌وه زۆر به توندی ئه‌م هێرش و ده‌ستدرێژییه ریسوا وشه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و زۆریشمان پێ ناخۆشه و دڵته‌نگین به‌وه‌ی كه به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م هه‌ڵس و كه‌وته بكات و ئه‌م هه‌قه به‌خۆی بدات، كه له ناو یانه و رێستورانت و باڕ و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یه‌ك كه خودی د. نوری خاوه‌نیه‌تیی به‌م جۆره كاره هه‌ڵسێت. !!!، كه پێش هه‌ر شتێك بۆ خۆدی د. نوری و ئه‌زموونی كوردستان و باری ئه‌منی كوردستان به گشتی زۆر خراپه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌زموونی گه‌لی كوردستان و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و شێوازی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له كوردستاندا، كه سه‌دان ساڵه له ژێر زه‌بر و زه‌نگ و زوڵم و سته‌مدا ده‌ژی.
دیاره دوای رووداوه‌كه برا و سیاسه‌تڤانی كورد (داود باغستانی) كه سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌مانه، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی دۆسته‌وه كه ده‌یانه‌وێت كاك داود بگه‌ێه‌ننه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام برای ناوبرا ره‌تێده‌كاته‌وه و ناچێت بۆ نه‌خۆشخانه و روو له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ژیانی خۆی ده‌كات، بێ هیچ چاره‌سه‌ر و ده‌رمانكردن و فریاگووزارییه‌ك، كاك (داود باغستانی) بۆ ماوه‌ی" 12 كاتژمێر"خوێنی له‌به‌ر ده‌ڕوات و پاشتر چه‌ند دۆست و هاورێیه‌كی كاك داود به فریای ده‌كه‌ون و چاره‌سه‌ری كاتی و خێرای بۆ ده‌كه‌ن. !!!
بێگومان ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ی د. نوری و دار‌و ده‌سته‌ی خودی خۆیه‌وه و باڕ و یانه‌كه‌ی، ته‌نیا هه‌ڕه‌شه نییه له ژیان و گیانی كاك داود. به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌یه له سه‌رجه‌م ( (ده‌زگای ئیسرائیل-كورد) ) و هه‌موو پاڵپشت و هه‌وادارانی و له‌سه‌ر بنه‌ما مێژووییه‌كانی دۆستایه‌تی كورد و ئیسرائیل.
ئێمه له كاتێكدا كه سه‌ر كۆنه‌ی ئه‌م جۆره كار و هه‌ڵس و كه‌وتوو ده‌ستدرێژییانه ده‌كه‌ین و به‌توندی دژی نه‌ك هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ین، به‌ڵكو دژی هه‌موو توندوتیژی و ده‌رستدرێژییه كین كه رووبدات له ناو كۆمه‌ڵگای كوردی و كوردستانیدا، به‌تایبه‌ت كه ئێستا ئێمه هه‌موومان له سایه‌ی ئه‌زموونێكی دیموكراسیدا ده‌ژین، كه گوایه ده‌بێت هه‌مووكه‌س كه‌رامه‌ت و ماف و ژیانی پارێزراو و مسۆگه‌ر بێت. !! به‌ڵام مخابن، كه ئه‌م رووداوه روویدا، ئێمه وه‌ك (ده‌زگای ئیسرائیل-كورد) داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانی ئازاد ده‌كه‌ین، له پێش هه‌موویانه‌وه له جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و به‌رێزان سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی، كه نابێت له ژێر هیچ پاساو و په‌ڵپوو بیانووێكدا، له د. نوری و بانده ده‌ستدرێژییه كه‌ره‌كه‌ی خۆش بن و ده‌بێت ڵیكۆلینه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م ( (ته‌عه‌دا) ) كردن و یاساشكێنه بكرێت، تا به سزای یاسایی خۆی بگات.، بێگومان ئێمه له ( (ده‌زگای ئیسرائیل-كورد) ) چاوه‌ڕوانی بڕیار و رێووشوێنی سه‌ركردایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆمانین له باشووری كوردستان وله هه‌مان كاتشیدا هیچ كه‌مته‌رخه‌می و پشت گوێی خستنێك قه‌بووڵ ناكه‌ین و ناچار ده‌بین، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵس و كه‌وته به جۆرێكی تر بكه‌ین كه ئێمه خوازیاری نین و ناشمانه‌وێ خوازیاری بین، ئێمه له هه‌مان كاتدا داواكاری خۆمان له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی وه‌ك ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كانی جیهان و هه‌موو ئاژانسه‌كانی پاراستنی ماڤی مرۆڤ و مه‌ڵبه‌نده‌كانی بڕیار و میدیایی ورۆژنامه‌وانی و ئه‌منستێ ئه‌نته‌ر ناسێوناڵ و رێكخراوه‌كانی خاچ و مانگی سووری جیهانی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن له‌م ده‌ستدرێژییه‌ی به‌رپرسه باڵاكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا به‌كاری یاسایی و مرۆڤ دۆستانه‌ی خۆیان هه‌ڵسن.
به‌ڕێزان:
ئێمه جارێكی تر وه‌ك ( (ده‌زگای ئیسرائیل-كورد) ) به توندی ئه‌و كرده‌وه‌یه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و به كاك د. نوری و بانده‌كه‌شی ده‌ڵێن، ته‌نیا ڕێگا و قووتار بوون ئه‌وه‌یه كه یاسا سه‌روه‌ر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سزای تۆ و بانده‌كه‌ت بدات، بۆیه ( (ده‌زگای ئیسرائیل-كورد) ) بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێست و بێ به‌رپه‌رچدانه‌وه ده‌بێت به‌رامبه‌رتان، تا ئه‌و كاته‌ی كه سه‌ركردایه‌تی كوردستان و یاسای ئه‌م هه‌رێمه تۆ سزا ده‌دات و هه‌ق ده‌گێرێته‌وه بۆ ده‌زگاكه‌مان و سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌مان.
ئێمه و ئێوه‌ش با چاوه‌ڕوانی رۆژانی داهاتووبین زۆر به هێمنی و ئارامی.
له‌گه‌ڵ داوای سزای توند بۆ د. نوری و بانده ده‌ستدرێژ كه‌ره‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ كاك داود باغستانی سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌مان.
ده‌زگای ئیسرائیل-كورد
20/2/2010
عێراق –كوردستان-هه‌ولێر
وێنه‌یه‌كی بۆ/ به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
/به‌ڕێز په‌رله‌مانی كوردستان
/به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت
/ به‌ڕێز سه‌رۆك ئۆباما سه‌رۆكی ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
/به‌ڕێز بانكی مۆنی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
/به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
/به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسل.
/ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ.
/به‌ڕێز رێكخراوی هیۆمان راێت وچ ئه‌مریكا-واشینتۆن.
/به‌ڕێز رێكخراوه‌ی ئه‌منیستی ئه‌نته‌ر ناسێونال.
/ به‌ڕێزان رێكخراوه‌كانی خاچ و مانگی سووری نێوده‌وڵه‌تی.
/ به‌ڕێز رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور.
/ به‌ڕێز سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی جیهانی.
/ به‌ڕێز سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
