له‌پاش ده‌ست به‌کاربوونی کابینه‌یی شه‌شه‌م وه‌تێپه‌ڕبوونی زیاتر له{100}ڕۆژ جۆرێك له‌چاودێرانی سیاسی وه‌خه‌ڵکی کوردستان که‌هیواو ئاسۆیه‌کی گه‌شیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌تادێت ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ڕووی له‌زیاد بوونه‌وه‌کێشه‌و گرفته‌کان به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه‌وه‌بگره‌تۆخترن بڵین، کابینه‌که‌ی د. به‌رهه‌م و هه‌ڤاڵانی زیاتر له‌پێگه‌یه‌کی چه‌ق به‌ست و ده‌چێت که‌نه‌توانێ ماف و داواکارێکانی خه‌ڵکی کوردستان به‌دی بهێنێت. ئه‌وه‌ش به‌بڕوای من ده‌رهاویشته‌ی کۆمه‌ڵێ فاکته‌ری گرنگه‌که‌وای کردووه‌کابینه‌ی شه‌شه‌م له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی لاواز بێت وه‌نه‌توانێت دام و ده‌زگاکانی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی تۆکمه‌بنیات بنێ ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێو خودی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و وه‌ئه‌و شڵه‌ژانه‌ی که‌بۆته‌له‌تو په‌ت کردنی ڕێکخستنه‌کان که‌ئه‌مه‌بۆته‌هۆی کاریگه‌ریه‌کی به‌هێز له‌سه‌ر لاوازی ده‌سه‌ڵاتی د. به‌رهه‌م وه‌کو سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم له‌کابینه‌ی شه‌شه‌دا، وه‌نه‌توانێت خاوه‌ن بڕیارێکی به‌هێز بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی که‌جه‌سته‌ی کابینه‌که‌ی پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت به‌تایبه‌تی کێشه‌بنه‌ڕه‌تێکانی وه‌کو جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له‌حکومه‌ت وه‌قۆرغ کردنی دام و ده‌زگاکانی به‌به‌رگێکی حیزبی وه‌ئاشکراکردنی داهاته‌کان و خه‌رجێکانی حکومه‌ت وه‌به‌رهه
می سامانه‌سروشتێکانی نه‌وت و کانزاکانی هه‌رێم. وه‌دیاری کردنی بودجه‌یه‌کی شه‌فاف به‌دوور له‌دروست کردنی پڕۆژه‌یی وه‌همی وه‌له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسای به‌دانگدانی کۆ ی گشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌یه‌کخستنه‌وه‌ی ده‌زگاکانی ئاسایش و پۆلیس وه‌هێزی پ. م کوردستان ئه‌م کێشانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ئاماژه‌مان بۆکرد مشتێکه‌له‌خه‌روارێك هه‌رچه‌نده‌ده‌رخستنیان سه‌ره‌تاییه‌کی باش نین بۆ سه‌رکه‌وتنی داهاتووی کابینه‌ی شه‌شه‌م، چۆنکه‌ئه‌گه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێك بگه‌ڕێنه‌وه‌بۆ سه‌رده‌مه‌کانی ایداره‌ی سلێمانی که‌به‌ڕێز د. به‌رهه‌م سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد به‌بڕوای هه‌ندێ له‌چاودێرانی سیاسی و حکومی هه‌ندێ له‌ئه‌ندامه‌کانی یه‌کێتی به‌ایداره‌یه‌کی زۆر پاشکه‌ووتوو ناوزه‌ند ده‌کرا. وه‌به‌بروای هه‌ندێ له‌ڕۆشنبیران گه‌نده‌ڵی له‌سه‌رده‌می قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌و دا ببوه‌سیسته‌ماتێک چۆنکه‌کۆمه‌ڵێ دام ده‌زگای دروست کرابوو ن بۆ زیاتر به‌یاسا کردنی گه‌نده‌ڵی له‌نێو کاڕگێرکانی سلێمانی دا ئه‌مه‌ش به‌و ئامانجه‌کاری ده‌کرد که‌ئه‌و ته‌خشان و په‌خشانه‌ی که‌ئه‌و کات یه‌کێتی ده‌ی کرد له‌سه‌ر داهاته‌کانی ایداره‌سلێمانی بۆ به‌رچاوڵێلی خه‌ڵکی شاری سلێمانی بوو هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد که‌شاری سلێمانی له‌پڕۆژه‌خزمه‌تگوزارێکان بێ به‌ش بێت نه‌توانرێت شان به‌شانی شاره‌کانی وه‌کو هه‌ولێرو دهۆك خزمه‌ت بکرێ. هه‌ر بۆیه‌له‌م ڕوانگانه‌وه‌پێوسته‌سه‌رکردایه‌تی {پارتی دیموکراتی کوردستان} جارێکی تر چاو به‌و ڕێکه‌وتنامه‌ستراتیژییه‌ی نێوان خۆیان و یه‌کێتی بخشێنێته‌وه‌چۆنکه‌ئێستاکه‌یه‌کێتی ئه‌و سه‌نگ و هێزه‌ی له‌ده‌ست داوه‌بتوانێت شان به‌شانی پارتی له‌به‌ڕێوه‌بردن دا هاوبه‌ش بێت وه‌ناتوانێ له‌م باروو زڕووفه‌ی ئێستادا موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی وا گرنگ بکات کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
