زیاتر له‌سی هه‌فته‌یه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرایل هاوكات له گه‌ڵ هێرشی زه‌میندا زۆر به چڕی كه‌وتونه‌ته بۆردومانكردنی كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین و س
هدان كوژراو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش له ناو كوردا سی شێوه كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه، بۆچونێك هه‌یه ده‌ڵێت ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ی ئه‌م جه‌نگه بكه‌ین وبه ده‌ست درێژی دابنێین، چونكه فه‌له‌ستین گه‌لێكی موسڵمانن وئیسرایل دوژمنی ئیسلام وموسڵمانانه، به‌ره‌یه‌كی دیكه‌یش ئه‌ڵێن نه‌خێر نابێت پێمان ناخۆش بێت چونكه كاتێك ئێمه ئه‌نفال و كیمیایباران كراین، ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی وعه‌ره‌بی بێده‌نگ بون وئێمه‌ش ئه‌مڕۆ هاوسۆزو هاوخه‌میان نابین به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ قوربانبه عه‌ره‌به، ده‌سته‌یه‌كیش كه زیاتر كه‌سانێكن قوڵتر بیرده‌كه‌نه‌وه و ئه‌م هێرشه‌ی ئیسرایل ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و له ڕوانگه‌یه‌كی ئه‌خلاقیه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان و ڕایانوایه كوشتن وخوێن رشتنی مرۆڤ له سه‌ر ئاو‌و خاكی خۆی به هه‌ر بیانوو پاساوێك بێت كارێكی نائه‌خلاقیانه‌یه. ئه‌م ده‌سته‌یه له‌م بۆچونه‌یاندا به لایه‌نه‌وه گرنگ نیه ئه‌وه‌ی هێرش ده‌كات كێیه‌و ئه‌وه‌ی ده‌بێته قوربانی كێیه، به‌ڵكو خودی كاره‌كه ئاكارییه‌ن ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و موشه‌كانه‌ی كه‌حه‌ماس هه‌ڕه‌مه‌كیانه ده‌یگرێته ناوچه هاوڵاتی نشینه‌كانی ئیسرایل ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه"ئه‌م جۆره هه‌ڵوێست وكاردانه‌وه‌یه له دوو جۆره‌كه‌ی دیكه له بانتر ده‌زانم". به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت قسه‌ی له سه‌ر بكه‌مو به گرنگی ده‌زانم هه‌ڵوێسته‌ی له سه‌ر بكه‌ین ئه‌و بۆچونانه‌و شیكاركردنیان نیه كه له‌دوای ئه‌و جه‌نگه‌وه له ناو ئێمه‌ی كوردستانیدا دروست بوه "هه‌ر چه‌نده ئه‌و بۆچون وڕاو هه‌ڵوێستانه‌ش شیاوی لێكۆڵینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی وردن"، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه كه له دوای هێرشكردنه سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه هه‌موو ئه‌و تێز‌و بۆچون و قسانه پوچه‌ڵ بونه‌وه كه پێشتر ده‌یان وت ئه‌و سه‌رده‌مه گوزه‌شت كه جارێكی تر هیچ ده‌وڵه‌تێك بتوانێت كورد ئه‌نفال و كیمیا یباران بكاته‌وه وبارودۆخ گۆڕاوه‌و ئێستا كورد له هه‌مان بارودۆخی ساڵانی هه‌شته‌كاندا نیه "مه‌به‌ستمان نیه به ته‌واوی ئه‌م بۆچونه ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه"، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره قسانه تا ڕۆژی 26-12-2008 راست بوبێت ئه‌وه له‌و به‌رواره به دواوه چی دیكه ناتوانین هه‌مان ئه‌و قسانه‌ی پێش‌و نه‌خه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر كورد به‌راود بكه‌ین به عه‌ره‌ب و ئه‌و قورساییه‌ی عه‌ره‌ب هه‌یه‌تی، له هه‌موو بواره‌كاندا "سیاسی، ئابوری، كلتوری، ڕاگه‌یاندن، سه‌رمایه‌ی مرۆیی، "ئه‌وا كورد پێگه‌یه‌كی زۆربچوكی هه‌یه به به‌راود له گه‌ڵ عه‌ره‌ب وئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی توانوێتی ئه‌و شه‌ڕه وه‌كو شه‌ڕی ئیسلام وئیسرایل پیشان بدات به‌مه‌ش توانی سۆزی زۆر گه‌لانی ئیسلامی نا عه‌ره‌ب "ته‌نانه‌ت گه‌لانی ئه‌مریكای باشور كه ئیسلامیش نین" بۆ دۆزی فه‌له‌ستین رابكێشت ودژ به ئیسرایل ناڕه زایی ده‌رببڕن. هه‌موو ڕووداوێكی ئه‌و جه‌نگه‌ش به به‌رده‌وامی ده‌یان كه‌ناڵی ئاسمانی ڕاسته‌و خۆ ده‌یگوازێته‌وه‌و هه‌ست وهۆشی مرۆڤایه‌تی پی ده‌جوڵێنن. جگه له سه‌ركرده سیاسیه‌كانی عه‌ره‌ب زیاتر له سێسه‌د ملیۆن عه‌ره‌ب پیشتیوانی خه‌ڵكی فه‌له‌ستینن " له نزمترین ئاستدا هاوخه‌من له گه‌ڵیان"وزیاتر له 20 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای راگرتنی هێرشی ئیسرایلیان كردوه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌و زیاتر له 58 ده‌وڵه‌تی ئسلامی به جۆرێك له جۆره‌كان پشتیوانی خۆیان بۆ فه‌له‌ستنیه‌كان ده‌ربڕیوه ودژی هێرشی ئیسرایلن بۆ سه‌ر غه‌ززه، به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌ر سبه‌ی یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان یه‌ك بخات، زۆربه ئاسانی هه‌مان ڕووداو مه‌رگه‌ساته‌كانی ساڵانی هه‌شه‌ته‌كان به‌رانبه‌ر كورد دووباره ناكاته‌وه؟چونكه وه‌ك ده‌بینین سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زاییه‌ی به‌رانبه‌ر ئیسرایل دروست بوه به‌ڵام چونكه ده‌وڵه‌تانی زلهێز له سه‌روی هه‌مویانیشه‌وه ئه‌مریكا گلۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵ كردوه گوی به‌و فشارانه نادات وبه‌رده‌وامه له سه‌ر هێرشه‌كانی ته‌نانه‌ت به كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراویش، راسته جیاوازی هه‌یه له نێوان پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرایل وده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان به‌ڵام ڕابردو ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه به‌رژوه‌ندی زلهێزه‌كان زۆر گه‌وره‌تره له پاراستنی ئێمه‌ی كورد. ئایا ئه‌گه‌ر سبه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی به هێزبوه‌وه‌و نێوانی له گه‌ڵ كورد تێك چوو دووباره كورد ده‌ست بكاته‌وه به خه‌باتی چه‌كداری گره‌نتی چیه به هه‌مان ئه‌و فڕۆكه ئێف شانزانه‌ی له ئه مریكای كڕیووه كوردستان به ده‌ردی غه‌ززه ناچێت "ئه‌گه‌ر خراپتریش نه‌بێت"؟ئایا كورد چه‌ند ده‌وڵه‌تی هه‌یه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌رگری لێبكات؟كام ڕاگه‌یاندنی به هێزی هه‌یه كه نه‌هامه‌تیه‌كانی بگه‌یه‌نێته هه‌موو مرۆڤایه‌تی؟له‌وانه‌شه كه‌سانێك بڵێن نه‌خێر جارێكی تر ده‌وڵه‌تی عێراق لۆژیكی هێز به كارناهێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كورد وسه‌رده‌م گۆڕاوه به‌ڵام جه‌نگی كه‌رتی غه‌ززه ئه‌و بۆچونه‌شی ڕه‌ت كرده‌وه هه‌ر وه‌ك ده‌بینین دیموكراسی ترین ده‌وڵه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا هه‌نوكه كار به لۆژیكی هێزده‌كات بی هیچ سڵمینه‌وه‌یه‌ك له ده‌ر ئه‌نجامه‌كانی. له كاتێكدا به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرایل به‌ڕێوه ده‌بن گۆش كراوی گیانی دیموكراسی و ئاشناكراوی ژیانی ڕۆژئاوان و تا ڕاده‌یه‌كیش به هه‌مان ڕه‌وتی ئه‌واندا ده‌ڕۆن "سه‌ره‌ڕای ئه‌و جیاوازییه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسرایلی له سه‌ر دروست بوه"به‌و شێوه‌یه بیرده‌كه‌نه‌وه كه بۆ كوشتنی نه‌یارێكیان گوی به‌وه ناده‌ن سیانزه كه‌سی یه‌ك خێزان بكه‌نه قوربانی.
له كۆتایدا ده‌مه‌وێت بڵێم له‌مه‌ودوا نابێت كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا خه‌یاڵی خۆی له سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و قسانه هه‌ڵبچنێت كه به‌ر له ڕووداوه‌كانی غه‌ززه ده‌یكردو خه‌می ئاینده‌ی خۆی نه‌بێت، هه‌روه‌ها كارێكی نادروسته ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌ی خۆشحاڵ بون بۆ كوشتنی فه‌له‌ستینیه‌كان له‌لای تاكی كورد دروست بكه‌ین، چونكه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك كورد تاڵی جه‌نگ و ئازاری خاك دابه‌ش كردن وداگیركاری وكوشتن وله ناوبردنی نه‌چه‌شتوه، بۆیه له هه‌ر كوێی ئه‌م جیهانه‌دا ئه‌گه‌ر خوێن رشتنی مرۆڤێك ڕویدا "بێگوێدانه ئاین ونه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب وئایدۆلۆژیاكه‌ی". پێویسته وه‌ك كورد ڕه‌تی بكه‌ینه‌وه‌و كارێك بكه‌ین خه‌ڵكی دیكه له ئێمه‌وه ڕقی له كوشتن وله ناوبردن بێت و پرنسیپی ئه‌خلاقی ببه‌ینه ناو سیاسه‌ته‌وه "هه‌ر چه‌نده ئه‌م بانگه‌شه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێر ده‌سته له‌وانه‌یه جێگه‌ی ڕه‌خنه‌و تێبینی بێت "نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی دوژمنانمان ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ش به هه‌مان لۆژیكی خۆیان بیربكه‌ینه‌وه‌و به‌رژوه‌ندیگه‌ریانه مامه‌ڵه بكه‌ین، كه ئه‌مه‌ش زۆرجار یه‌ك نایه‌ته‌وه له گه‌ڵ به‌ها ئاكاری ومرۆییه‌كاندا، وه‌ك نه‌ته‌وه‌ش پێویسته جه‌نگی غه‌ززه بكه‌ینه وانه‌یه‌كی گه‌وره‌و گرنگ وپه‌ندی لێوه‌ربگرین لێره‌وه تێبگه‌ین كه ئه‌وه ئێمه‌ین وا ده‌زانین لۆژیكی هێز كاتی به سه‌رچوه نه‌ك خاوه‌ن هێزه‌كان.
Hemn. 2003@yahoo. com
