زۆرجار باسی ئه‌و هه‌له زێڕینانه‌مان كردوه كه به هۆی یه‌كنه‌گرتویی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد وبه هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ئه‌گه‌ره‌كان و ئاماده‌سازینه‌كردنی پێویست بۆ پێشهات و ڕووداوه سیاسیه‌كان، له ده‌ستمان داونه‌ما نتوانی سودیان لێوه‌ربگرین. ده‌كر
ا ئێستا له چاره‌سه‌ركردنی ناوچه ناكۆكی له سه‌ره‌كان دا گرفت گه‌لێكی كه‌مترمان هه‌بوایه‌و به‌م ئاسته‌ی ئێستا بارودۆخه‌كان ئالۆزنه‌بونایه كه ساڵ له دوای ساڵ ڕێگری وزاحمه‌تیه‌كان زیاتر ئه‌بن، بۆیه به پێویستی نازانم دووباره باسی هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كان بكه‌مه‌وه كه له پێنج ساڵی ڕابردوودا وه‌ك كورد هه‌مانبوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت قسه‌ی له سه‌ر بكه‌م، ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه ئێستا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له به‌رانبه‌ر كه‌ركوك په‌یڕه‌وی ده‌كات كه زیاتریش مه‌به‌ستم دوو حیزبه‌كه‌یه به تایبه‌ت تریش خودی تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كورد‌و عێراقی، چونكه له مانگی ڕابردوودا دووجار سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد‌و ئه‌وه‌ی له‌و سه‌ردانكرنانه‌دا تێبینیمان ده‌كرد گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی نه‌رم بوو له گه‌ڵ له لایه‌نه عه‌ره‌بی و توركمانیه‌كان به تایبه‌ت توركمان، كه تاڕاده‌یه‌كیش ئه‌م مامه‌ڵه كردنه‌ی تاڵه‌بانی بوه جێگه‌ی نیگه‌رانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیاتر له ژێركاریگه‌ری سۆز‌و عاتیفه‌دا بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌وانه‌شه لایه‌نی به‌رانبه‌ر كه زیاتر مه‌به‌ستم به‌ره‌ی توركمانیه ڕۆڵی هه‌بوبێت له دروستكردنی ئه‌و هه‌سته‌دا لای تاكی كوردی كه‌ركوك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌مێك دورتر بڕوانێت ولۆژیكانه له كێشه‌ی كه‌ركوك گه‌یشتبێت ده‌زانێت كه تازه ئه‌و ڕۆژه به سه‌رچو كورد بتوانێت یه‌ك لایه‌نه كێشه‌ی كه‌ركوك ئاڕاسته بكات به وشێوه‌ییه‌ی كه له به‌رژوه‌ندی خۆیدا بێت، بۆیه ئه‌وه‌ی له كه‌ركوكدا بژێت وله نزیكه‌وه له بارودۆخه‌كان ئاگاداربێت ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی یه‌ك لایه‌نه‌و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وی دی چی زیانێك به ئاینده‌ی ئه‌م شاره‌و دانیشتوانه‌كه‌ی وكوردستانێتی شاره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، "دیاره به‌نده وه‌كو ڕۆژنامه‌نوسێكی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ نامه‌وێت له‌م وتاره‌مدا ببمه پارێزه‌ری سیاسه‌تی هیچ حیزب وسه‌ركرده‌ولایه‌نێك به‌ڵكو ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه بتوانین بابه‌تیانه خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌ی هه‌نوكه‌یی ساسه‌تی سه‌ركردایه‌تی كورد بكه‌ین كه له به‌رانبه‌ر كه‌ركوك په‌یڕه‌وی ده‌كات" بۆیه ده‌مه‌وێت بڵێم ده‌بوایه ئێمه‌ی كورد زۆر زووتر په‌له‌مان بكردایه له گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی گفتوگۆ له گه‌ڵ پێكهاته جیاوازه‌كانی شاره‌كه‌دا وهه‌ر زوو وازمان بهێنایه له مامه‌ڵه‌ی عاتفی، دیاره له پاڵ ئه‌و شتانه‌ی دیكه‌دا كه ده‌بوو بۆ كه‌ركوكمان بكردایه ونه‌مان كرد، چونكه ڕاسته ئێمه‌ی كورد له كه‌ركوكدا به پێی ڕێژه‌ی ده‌نگدان زۆرینه‌ین وده‌كرێت به‌شی شێرمان هه‌بێت. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانرایه كه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك هێنده‌ی كورد به ناوی كه‌مینه‌وه مافی پێشێلنه كراوه‌و ئازار نه‌دراوه، بۆیه ده‌بوایه ئێمه‌ش له كه‌ركوك نمونه‌یه‌كمان پیشان بدایه وهه‌میشه زۆرینه‌بونی خۆمانمان نه‌كردایه به هۆكارێك به‌وه‌ی كه هه‌ندێك جار جۆرێك له غروریمان پێوه‌دیاربوه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆتاڵه‌بانی ڕازی بوه به‌وه‌ی كه له 32%ی پۆسته‌كان دابه‌ش بكرێت به سه‌ر پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه‌دا كارێكه جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه. چونكه ئه‌و كاته بۆ دونیای ده‌سه‌لمێنین كه هه‌ر چه‌نده له‌م شاره‌دا زۆرینه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌تا له پێناوی پێكه‌وه‌ژیاندا ڕازی بوینه به یه‌كسانی پۆسته‌كان دابه‌ش بكرێت وئێمه‌ش وه‌كو كورد ده‌توانین سبه‌ی له به‌غداد داوای مافی زیاتر له ڕێژه‌ی خۆمان بكه‌ین ونمونه‌ی كه‌ركوكیان بۆ بهێنینه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كورد یه‌كێك له پۆسته سه‌ره‌كییه‌كان بدات به توركمان له به‌رانیه‌ردا ده‌یان هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كورد له دام وده‌زگاكاندا زیاد ده‌كات و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له كوردی بێكاری كه‌ركوك به پێی ئه‌م ڕێكه‌وتنه سود مه‌ند ده‌بێتو چی دیكه له كۆی زیاتر له پانزه هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای نه‌وت ته‌نها چه‌ند سه‌د فه‌رمانبه‌رێكی كورد نابێت به‌ڵكو چه‌ند هه‌زارێكمان ده‌بێت، دواتریش واقیعی كه‌ركوك وا ده‌خوازێت كه چی دیكه ئه‌و سه‌رده‌مه دووباره نه‌بێته‌وه كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ناوی زۆرینه‌وه پشكی شێری به‌ربكه‌وێت و ئه‌م زۆرینه‌شه دواتر به كاربهێنرێت بۆ زه‌وت كردنی مافی ئه‌وانی دیكه، هه‌روه‌ها جارێك كورد دڵنیا نیه له‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم یا خود نا به‌م دابه‌ش كردنه ڕازی بێت. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كورد به‌مه ڕازی بێت ئه‌و كاته ده‌كرێت كاری له سه‌ر بكه‌ین وترسی زۆرێك له توركمان وعه‌ره‌ب بڕوێنینه‌وه به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوردستان ئه‌وان به كه‌مینه سه‌یر ناكرێن له كه‌ركوكدا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كوردی هه‌موو كوردستان بێت بۆ كه‌ركوك ئه‌وان ڕێژه‌ی خۆیان پارێزراوه، هه‌روه‌ها سبه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌ركوكیش نه‌گه‌ڕایه‌وه سه رهه‌رێم وحكومه‌تی ناوه‌ند به هێز بوو ئه‌و كاته‌ش عه‌ره‌ب به ناوی نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر ده‌سته‌و زۆرینه‌وه. ئه‌م یاسایه هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه‌و ئه‌و كاته‌ش توركمانی شاره‌كه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كاتێك كورد له كه‌ركوك ده‌سه‌ڵات داربوه چۆن مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ كراوه‌و مافیان دابین كرابوو. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی توركمانی كه‌ركوك ددان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نێن كه كاتێك سه‌رۆك كۆماری عێراق كورد بوه چۆن گوێیان لێگیره‌وه و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان دراوه‌و سه‌رۆك كۆمار بۆ چه‌ند ڕۆژێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له شاره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه. من بۆخۆم دڵنیام ئه‌گه‌ر سبه‌ی سه‌رۆك كۆمار بدرێت به عه‌ره‌بێك بۆ هه‌تا هه‌تایه توركمان به خه‌ونیش ئه‌وه نابینێت كه سه‌رۆك كۆمار چه‌ند ڕۆژێك بێته كه‌ركوك وله گه‌ڵ توركمان دابنیشێت وگفتو گۆبكات، كه من بۆ خۆم پێموایه ده‌كرێت كورد زۆر زیاتر له‌مه بكات له كه‌ركوك ئه‌ویش له پێناو كه‌ركوكدا وگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێم چونكه ئه‌گه‌ر به هه‌ر نرخێك بێت بتوانین كه‌ركوك بگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر هه‌رێم زۆر له‌وه هه‌رزان تره دوباره ڕووبارێكی خوێن له پێناویدا بڕێژین و نه‌شگه‌رێته‌وه، ئه‌و ڕێگه‌یه‌شمان تاقیكرده‌وه دوای نیوه سه‌ده به كوشتدانی تاكی كورد نه‌مانتوانی كه‌ركوكی پی ببه‌ینه‌وه، ئه‌م جۆره سیاسته‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر به ناچاریش بێت بۆ كه‌ركوك گونجاوه‌و پێویسته كورد كاری جدی له سه‌ر بكات و هه‌موو ڕێگاكانی دیكه‌ش له بیر نه‌كات وئه‌گه‌ر له هه‌مو ڕێگاكانه‌وه هه‌نگاوێك بچینه پێش دواجار گه‌یشتن به ئامانجیش كارێكی ئاسان ترده‌بێت، به دڵنیاییه‌وه نه‌یارانی كورد پێیان خۆش نیه كورد له كه‌ركوكدا به‌م لۆژیكه‌ی ئه‌مڕۆ كاربكات. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندیانه سیاسه‌تی كوردی له شاره‌كه‌دا سیاسه‌تی نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وی دی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كی بیرته‌سكانه‌و عاتیفانه بێت، هه‌ربۆیه له هاوینی ڕابردودا كاتێك سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد هه‌وڵ درا دژایه‌تیه‌كی زۆری ئه‌م هاتنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێ به‌ڵام كاتێك بارزانی وتی په‌یامی ئاشتی وپێكه‌وه‌ژیانمان هێناوه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌شێك له نه‌یاره‌كانی كوردی نیگه‌ران كرد، چونكه پیلانه‌كانیان بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌م سه‌ردانه پوچه‌ڵكرایه‌وه وهه‌موو ئه‌و وتار‌و به‌یاننامانه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یان ئاماده‌یان كردبو بڵاویان نه‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی به هۆی پۆسته عێراقییه‌كه‌یه‌وه هه‌لی هاتنه پێشه‌وه‌ی بۆ ناو دۆزی كه‌ركوك زیاتر بۆ ڕه‌خساوه‌و ده‌توانێت له ڕێگه‌ی به كارهێنانی پۆسته‌كه‌یه‌وه ئامانجی گرنگ له كه‌ركوك بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌سته به‌ر بكات. هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت كه‌ركوكی بونی ده‌كرێت هانده‌رێكی باش بێت، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی بزانم چواره‌م پشتی تاڵه‌بانی گۆڕی له كه‌ركوكه وسه‌رده‌مانێكی زۆریش خودی باوكی له‌م شاره‌دا ژیاوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تاڵه‌بانیه‌كان به یه‌كێك له دوو بنه ماڵه هه‌ره ناسراوه‌كه‌ی كوردی كه‌ركوك داده‌نرێن، له پاڵ بنه‌ماڵه‌ی خانه‌قادا كه له ڕووی ئاینی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و زانستی و مێژوی ته‌مه‌نیان له‌م شاره‌دا پێگه‌یه‌كی به‌هێزیان له ناو هه‌موو پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌دا هه‌یه‌و به جۆرێك بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ك تاڵه‌بانیه‌كان هێنده‌ی كورد له ناو توركمانه‌كاندا رێزیان لێده‌گرێت و تێكه‌ڵییه‌كی زۆریشان له گه‌ڵ ئه‌م پێكهاته گرنگه‌ی شاره‌كه‌دا هه‌یه وده‌كرێت تاڵه‌بانی له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه قورسایی خۆی بخاته گه‌ڕ.
دوا تێڕوانینی خۆم كه ده‌مه‌وێت بیخه‌مه‌ڕوو ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا نه‌توانراوه سیاسه‌تێكی ته‌واو یه‌كگرتو له به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی توركمانی په‌یڕه‌و بكرێت، چونكه ئه‌و جیاوازییه‌ی له نێوان سیاسه‌تی دوو حیزبه‌كه‌دا له كه‌ركوك هه‌ستی پێده‌كرێت جگه له‌وه‌ی په‌رته‌وازه‌یی كورد پیشان ئه‌دات له به‌رامبه‌ر دۆزی كه‌ركوك له هه‌مان كاتدا كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی متمانه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ئه‌مڕۆ كورد بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات، هه‌روه‌ها به تێڕوانینی من ئه‌و شتانه‌ی كورد ده‌یبه‌خشێت به توركمان ئه‌گه‌ر ته‌نها له ڕێگه‌ی به‌ره‌ی توركمانیه‌وه بێت هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌بێت به‌ره‌ی توركمانی ناچار بكرێت ئه‌ویش هه‌ندێك شت واز لیبێنێت. چونكه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سیاسه‌تی به‌ره ئاڕاسته ده‌كه‌ن به ڕاده‌یه‌ك شۆڤێنییه هه‌ندێك جار ئه‌گه‌ر مرۆڤ له نزیكه‌وه له گه‌ڵیان مامه‌ڵه نه‌كات نازانێت چۆنه، من بۆ خۆم له گه‌ڵ هه‌موو مافێكدام بۆ توركمان چونكه كه‌ركوك ونه‌وه‌كانی ئاینده‌مان ئه‌وه‌مان لێداوا ده‌كه‌ن، به‌ڵام حیزبێك كه‌ناڵێكی ئاسمانی له‌م شاره‌دا هه‌بێت جگه له دروست كردنی ڕق وكینه‌و دووبه‌ره‌كی وشێواندنی پێكه‌وه ژیان ودرز خستنه ناو پێكهاته جیاوازه‌كان به تایبه‌ت كورد‌و توركمان وكه ناڵێك ته‌نانه‌ت له كاتی ڕێكلامه‌كانیدا ئاماده‌نه‌بێت كه‌سێك پیشان بدات كه جل وبه‌رگی كوردی له به‌ردابێت و تا ئێستاش وشه‌ی كوردستان وحكومه‌تی هه‌رێم به كارنه‌هێنێت وبۆ یه‌ك جاریش باسی كاره‌ساته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی نه‌كردبێت. مرۆڤ بی هیوا ده‌بێت له گه‌ڵ ئه‌م لۆژیكه‌دا بتوانێت بگات به چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌وه بزانن ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بن كه له ڕێگه‌ی ئه‌م دانوستانانه‌وه ڕۆژێك بێت به‌ره‌ی توركمانی له گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكدا بێت بۆ سه‌ر كوردستان ئه‌وه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا بیركردنه‌وه‌و پێشبینیه‌كی هه‌ڵه‌یه‌و هه‌ر گیز ئه‌و ڕۆژه نایه‌ت. هه‌ر چه‌نده هیچ شتێك له سیاسه‌تدا مه‌حاڵ نیه‌و ئه‌كرێت سبه‌ی به فشاری توركیا به‌ره‌ی توركمانی بێته پاڵ كورد‌و به یه‌ك ده‌نگ هاوار بكه‌ن بژی كوردستانێتی كه‌ركوك. ئه‌گینا ئه‌وه‌ی ئێمه له سیاسه‌تی به‌ره هه‌ڵیده‌هینجێنین له به‌رانبه‌ر كورد و گۆڕینی ئه‌م لۆژیكه له ناخه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیرنه‌چێت به‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ كورد له كه‌ركوكدا پیاده‌ی ده‌كات كاریگه‌ری زۆر ئاشكرا‌و گه‌وره‌ی هه‌بوه له سه‌ر گۆڕینی بیركردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له نه‌ته‌وه‌ی توركمان كه ئه‌مه‌ش بێزاری زۆری لای به‌ره‌ی توركمانی دروست كردوه دڵنیام ئه‌گه‌ر بتوانین ڕاگه‌یاندنێكی به هێز له كه‌ركوك دروست بكه‌ین له سه‌ری هه‌موییه‌وه دانانی كه‌ناڵێكی ئاسمانی تایبه‌ت به كه‌ركوك ئه‌و كاته ده‌توانین عه‌قلێتی تاكی توركمان بگۆڕدرێت چیدیكه له ژێر بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسته‌دا مامه‌ڵه نه‌كه‌ن كه بۆ واقیعی ئه‌م شاره نه‌خوازراوه، له كۆتایدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه ئێستا بارودۆخی كه‌ركوك زیاتر به‌ره‌وه ئه‌وه ده‌ڕوات كه دانیشتوانه‌كه‌ی له گه‌ڵ سیاسه‌تی پێكه‌وه ژیان و له گه‌ڵ یه‌كتر هه‌ڵ كردن ویه‌كتر قه‌بوڵكردندان. وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێكیش ئه‌وه‌نده‌ی له گه‌ڵ توركمانه‌كان قسه‌مكردوه‌و دواندومن به‌شی زۆریان بۆچونی نێگه‌تیڤیان هه‌یه له به‌رانبه‌ر ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌ی توركمانی و جۆرێك له بۆشایی دروست بوه له نێوان سیاسه‌تی به‌ره‌وه خه‌ڵكی توركمان له كه‌ركوك كه ده‌كرێت ئه‌مه‌ش سودی لێوه‌ربگرین. ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌و پلانمان هه‌بێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی پێداگری كرد له سه‌ری ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نوسیش چه‌ند ساڵێكه به پێویستمان زانیوه‌و باسمان لێكردوه ئه‌ویش ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییه له گه‌ڕه كه توركمان نیشینه‌كان ودروستكردنی ڕاگه‌یاندنێكی به هێز كه گوزارشت بكات له واقیعی شاره‌كه‌و كه‌ركوك زیاتر به‌ره‌وه ئارامی ببات وئه‌و كه‌مه مه‌ترسیه‌مان كه ماوه له تێكدانی بارودۆخه به ته‌واوی بڕه‌وێته‌وه‌و ئه‌و كاته‌ش كورد باشتر ده‌توانێت كه‌شتیه‌كه به‌ره‌وه كه‌نار ببات وله‌نگه‌ری پی بگرێت. چونكه تا شه‌پۆله‌كان نه‌نشێته‌وه كارێكی له‌م جۆره مه‌حاڵ ده‌بێت وده‌كرێت هه‌وڵه‌كانی تاڵه‌بانیش هه‌نگاوێك بێت بۆ نه‌هێشتنی شه‌پۆله‌كان وئاڕاسته‌كردنی كه‌شتیه‌كه به‌ره‌و ئه‌و كه‌ناره‌ی كه خۆزگه‌ی هه‌موانه.
Hemn. 2003@yahoo. com
