سروشتی مرۆڤ وا خوڵقاوه كه هه‌میشه پێویستی به ئارامی ده‌رونی هه‌بێت، بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی ده‌رونی خۆشی ده‌بێت په‌نا بۆ ئه‌وجۆره كهرسانه به‌رێت كه
ده‌توانێت ئارامی پێبه‌خشی، ڕه‌نگ بێت هه‌ڵه نه‌بین كه زۆر جار بوار نادرێت كه مرۆڤه‌كان به ئازادیی خۆیان ئارام بن، تاكه سه‌رچاویه‌كی ئاسان بۆ رووچونی مرۆڤ بۆ نێو ده‌ریای ئارامی ئیمرۆ له كوردستان گوی گرتنه له گۆرانی به‌ڵام گۆرانی كوردیش به‌هه‌مان شێوه‌ی چه‌ندین لایه‌نی تر ده‌توانین بلێین توشی به‌ڵای گه‌نده‌ڵی و به‌رز كردنه‌وه‌ی چه‌ند گۆرانیبێژێك به‌سه‌ر ئه‌وانی تر بووه، یاخود وای لێهاتووه كه زۆرێك له گۆرانیهكان به‌هۆی تێهه‌ڵكێش كردنی له‌گه‌ڵ گۆرانی توركی عه‌ره‌بی و فارسی باقی ئه‌و كلیپانه‌ی كه زۆر جار مرۆڤ ناتوانێت له دیار ئه‌و كلپانهدا قسه‌یه‌كی باشی بۆ هه‌بێت، كاتی كه ته‌نیا نیشاندانی كچ و هه‌راج كردنی جه‌سته‌ی ژن له هه‌ندێك گۆرانیدا وا ده‌كات ئه‌و ئارامیه كه له نێوان ده‌نگی گۆرانیبێژ و رۆحی گۆێگر دروست ده‌بێت ئارامی ده‌رونی تیا نه‌بێت، (t. v) كوردیه‌كان زۆر جار له‌لایه‌ن بینه‌رانی كورده‌وه توشی دابڕان ده‌بن به‌هۆی نه‌گونجانی ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه رۆژانه په‌خشی ده‌كه‌ن، گۆرانی وا گۆی بیست ده‌بیت، تاكه بۆنێكی كوردیانه‌ی لێنایه‌ت، كاتی كه پرسیاری ئه‌و ده‌كرێت؟راسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌وه وه‌رده‌گرینه‌وه ئاشنا كردنی كه‌لتوری ووڵاتانی تره به كورد به‌ڵام گوێگری كورد زۆرێكیان كه پێم وایه مافی خۆشیانه نارزاین له زۆرێك گۆرانی، ئه‌كری ئه‌و ڕاستیه بلێم كه من یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی كه بڕیارم داوه زۆرێك له گۆرانیهكان ئاماده‌نیم گۆێبگرم یاخود هه‌ندێ به‌رنامه‌ی هونه‌ری ده‌كرێن جگه له هه‌ندێك پرسیاری ته‌قلیدی مانایه‌كی تری نی یه بۆده‌رخستنی راستیه‌كانی كێشه‌كانی بیبسهرانی گۆرانی كوردی، به‌ڵام خۆش به‌ختانه هێشتا كه‌سانێك ماون له پێناو دوباره كورداندنی هونه‌ری كوردی هه‌وڵ ده‌ده‌ن شه‌وی 13/1 له به‌رنامه‌ی میلۆدی كوردسات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن ئه‌فراندن و خاوه‌نی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی شاد بونیه‌وه، بورهان مه‌جید ماوه‌یه‌كی زۆره خۆی دابریوه له شهیدانی گۆرانی ئه‌وه ده‌كری ئه‌و كێشه‌ی شه‌خێی خۆی هه‌بوێت له‌گه‌ڵ گۆرایندا چونكه ئه‌و له نێوپانتیای گۆرانیدا شاره‌زای خۆی هه‌یه بۆیه ئه‌و كاته‌ی كه لێشاوی مۆسیقای بێگانه رو ده‌چێته نێو هونه‌ری گۆرانی ووتن ئهوههڵوێست وه‌رده‌گرێت و راسته‌وخۆ دڵی پایه‌به‌رزی ده‌سه‌ڵاتی هونه‌ری له كوردستان له خۆی ده‌تۆرێنی، هه‌رچی به‌رگری هه‌یه له گۆرانی كوردی ده‌كات له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه ئه‌یانه‌وی هونه‌ری گۆرانی كوردی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك كه‌سی تایبه‌ت سه‌رف بكه‌ن، نه‌ك به‌دوای ده‌نگی ناره‌زایی وه‌ك كاك بورهان و چه‌ندانی تر بچن به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ده‌چنه ووڵاتی میێرو توركیا و یابان و ێین له كۆنسێرته گه‌وره‌كانیش زۆربه‌ی مۆسیقاری بێگانه به‌كار دێنن، بورهان مه‌جید هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه‌یه‌ی گه‌وره‌ی كرد كه ده‌نگی ناره‌زایی به‌رز كرده‌وه خۆی دوور خسته‌وه له هه‌موو میدیاكانی كوردستان به تایبه‌ت كه داوای كرد چیتر گۆرانیه‌كانی ئه‌و په‌خش نه‌كرێن، بورهان وای كرد به‌رده‌وام ئێمه‌ی ئاشقانی شه‌یدایانی ئه‌و ده‌نگه له بازاره‌كانی كوردستان به‌رهه‌مه‌كانی تری بكڕینه‌وه دوباره كردنه‌وه‌ی كرینی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و نیشانه‌ی گرنگی ئه‌و ده‌نگ و هۆنراونهیه كه ئه‌و هه‌ڵیبژاردون، به‌ڵام به كشانه‌وی ئه‌و خزمه‌تێكی زۆری به‌و كه‌سانه‌كرد كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیریان ده‌كرده‌وه، له كۆرێكی تایبه‌تدا كه باس له كێشه‌ی گۆرانی ووتن ده‌كرا هه‌ڵویستی بورهان مه‌جیدم به‌رز نرخاندبهڵام هه‌ر له‌وی بوچونهكان پێچه‌وانه بونه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بورهان بۆ هه‌تا مردنیش واز له گۆرانی ووتن بێنێت، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ووڵاته ئاماده نی یه بۆ ته‌نها چركه‌یه‌كیش هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌رز بنرخێنی، له‌ماوه‌ی دووری ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌یه‌ها (CD) له ووڵاتانی بێگانه به ویستی جیا جیا له به‌رگی كوردیدا خسترانه بازاره‌وه، ئێمه وه‌ك شه‌یدایانی بورهان گله‌یی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی لێده‌كه‌ین كه بی گۆرانی نوی ی خۆی به‌جێهێشتین، به دیتنه‌وه‌ی له‌سه‌رشاشه‌ی كوردسات دوباره بۆ نزیكه‌ی په‌نجاو پێنچ خوله‌كێك ئارامی پێبه‌خشین دوباره وای لێكردین كه‌بۆ چه‌ند ساتێك بگه‌رێنه‌وه بۆ نیو ده‌ریای ئارامی، به‌ڵام من ته‌نیا ئامۆژگاریه‌ك له‌و هونرهمهنده ده‌كه‌م دوای ئاشت بونه‌وه‌ی كه ته‌نیا بیر له‌وه بكاته‌وه ساڵانه به‌رهه‌مێكی نوی ی جوانمان پێشكه‌ش بكات كه تا زهمنێك بهدیارهیهوه گۆی ڕابگرین، له‌وهه‌موو ڕه‌خنانه‌ی كه له بیسه‌رو به‌ری گۆرانی ده‌گری وازی لێبێنی چونكه له‌م ووڵاته كه‌سی به‌رپرسی ده‌سه‌ڵات ئاماده نی یه ئاشتی بكاته‌وه هه‌ر ده‌بێت خۆی خۆی ئاشت كاته‌وه..
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
ئاشت بونه‌وه‌ی بورهان مه‌جید... ئیبراهیم گه‌له‌ژێری -چۆمان
میوانانی سەر خەت
We have 438 guests and no members online
