له ڕێگه‌ی هیندێک له ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه کوردییه‌کانه‌وه، وتارێکی خاتوو مهاباد قه‌ره‌داخی م بینی له ژیر ناوی (عه‌زیز وه‌یسی شێرپه‌نجه‌ی گۆرانی کوردییه) . ناوبراو ته‌واوی توره
بوونه‌که‌ی خۆی له‌وه دا پێشان ده‌دا که گوایا عه‌زیز وه‌یسی باسی ئه‌وه‌ی کردوه که ماچ و دینار بستێنه. به ژه‌هره‌وشه‌ی گۆرانییه‌کانی عه‌زیز وه‌یسی ناوی ده‌به‌ی.
لێره‌دا پیویسته له مهاباد خانم بپرسم که ئایا ئه‌وه ته‌نیا کاک عه‌زیز وه‌یسییه له گۆرانییه‌کانیدا ئه‌و وشانه بۆ ژنان به کار دێنێت، یا گشت هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌مان چ له سه‌رده‌می کۆنه‌وه و چ له‌م سه‌رده‌مه تازه‌دا ئه‌و وشانه به کار دێنن، بۆ نموونه تۆ ئاگاداری تازه ترین سی دی هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کاک حه‌مه جه‌زا هه‌ی، که ده‌ڵی به‌لێوم هه‌ی به لێوم، یا بڕۆ گۆێ بگره له سه‌دان سێدی و کاسێتی کۆن و نۆی بزانه چه‌ندین وشه‌ی له‌و بابه‌ته‌ت به‌ر گۆێ ده‌که‌وێت، یا ئه‌گه‌ر وه‌ک حه‌سه‌ن زیره‌کی هه‌میشه نه‌مرو قوتابخانه‌ی گۆرانی کوردی بیوتایه (ئه‌گه‌ر بۆ خۆت ڕازی بی دایکت ده‌رمانخوارد ده‌که‌م)، ئیستا تۆ چیت ده‌گوت، دیاره که هه‌رکام له‌و گۆرانی بێژانه‌ی سه‌رده‌می کۆن ونۆی مه‌به‌ستیان بێڕیزی کردن نییه به ژنان، بگره به کار هێنانی وشه‌ی جوان وشادی هێنه‌ر ته‌نیا خۆشه‌ویستیه به‌رامبه‌ر به ژنان، مهاباد خانم من وه‌ک خۆێنه‌رێکی بابه‌ته‌که‌ت زۆرم هه‌وڵدا که بۆم ڕوون بێته‌وه له‌و نووسینه‌دا تۆ مه‌به‌ستت دڵسۆزییه بۆ ژنان، به‌ڵام ئه‌وه‌م بۆ ڕوون بووه که به ڕاستی تۆ له باتی ئه‌وه‌ی دڵسۆزی ژنان بیت، به پێچه‌وانه‌که‌ی تۆ به نووسین وکرداره‌کانتدا وا خۆت نیشان ده‌ده‌ی که شێرپه‌نجه‌ی ژنانی کوردی. تۆ به‌وه توڕه بیت گۆرانی بێژێکی پیاوی وه‌ک عه‌زیز وه‌یسی به‌سه‌ر ژناندا گۆرانی ده‌ڵێ، تۆ بۆ ده‌بێت وه‌ک ژنێک پێت ناخۆش بێت، ئه‌ی خۆ ناکرێت حه‌مه ده‌مبڵ (عیرفان) واته‌نی ئۆ کاکه ڕه‌حمانم بڵێن، ئایا پێدا هه‌ڵدان و تاریف کردنی ژنان له ڕوانگه‌ی تۆوه مانای بانگه‌واز کردنی له‌شفرۆشییه؟. دونیایه‌کی سه‌یره مهاباد خانم ئاگاداری ئه‌وه‌شم که وا خۆت ئاماده کردبوو بتکه‌ن به وه‌زیری ژنان، جا خوا ڕه‌حمی به ژنان کرد نه‌بویته وه‌زیر!!.
مهاباد خانم تۆ له‌و نوسینه‌دا دیسان ڕاسته‌و خۆ ته‌وهین به کچێکی هونه‌رمه‌ند ده‌که‌ی که له‌و کلیپه‌دا له‌گه‌ڵ عه‌زیز وه‌یسی گۆرانیه‌که ده‌ڵێته‌وه، به‌و شێوه باس له‌و خانمه ده‌که‌ی سه‌ره‌تای یه‌کێک له گۆرانییه‌کانێتی، که مه‌خابن به دووقوڵی له‌گه‌ڵ ژنێکی ناهۆشیاردا ده‌یلێ، مهاباد خانم تۆ وێ ده‌چێت له کوردستاندا هه‌ر خۆتت وه‌ک ژن پێ هۆشیار بێت و ژنانی نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ندتت پێ ناهۆشیار بێت.
یا له شۆێنێکی دیکه‌وه هێرش ده‌که‌یته سه‌ر نه‌ورۆز تیڤی و کارمه‌ندانی، هه‌روه‌ها ناڕاسته‌و خۆش هێرش ده‌که‌یته سه‌ر وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری وبه‌م شێوه ده‌نووسی، تا دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر له باشووری کوردستاندا که‌سێک ناوی عه‌زیز وه‌یسی وه‌ک هونه‌رمه‌ند نه‌بیستبوو، تا له به‌رنامه‌یه‌کی (نه‌ورۆز تیڤی)، زمانحاڵی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، دیدارێکی بۆ سازکرا و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوشێوه‌یه‌کی تری خۆیدا ئه‌م به‌یت و باوه ناسازه‌یان دا به گوێی خه‌ڵکدا و ئیدی تیڤییه‌کانی دیکه‌ش وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگوینیان له کلۆری داردا دۆزیبێته‌وه بانگهێشیان ده‌کرد و له بێخاوه‌نی هونه‌ری کوردی له باشووری کوردستاندا، ئه‌م نموونه‌یه‌مان بۆ دروست بوو، که ئێستا له‌به‌رچاوی سه‌رکرده و بنکرده‌دا، له به‌رچاوی هه‌موو ئێمه‌ی که ساڵانێکه خوێنی خۆمان بۆ یه‌کسانی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ خستۆته کاسه‌وه، له تیڤییه‌کانی کوردستانه‌وه، سوکایه‌تی به هه‌موو ژنی کوردستان ده‌کات و چه‌پڵه‌شی بۆ لێده‌درێت. لێره‌شدا پێت ده‌سه‌ڵمێن که زۆر له هه‌ڵه‌دای، عه‌زیزی وه‌یسی له ساڵی 2000 به‌رهه‌مه‌کانی له نێۆ بازار و سیدی فرۆشه‌کانی سلێمانی و هه‌ولیر و گه‌رمیان ده‌فرۆشان، له نێۆ ئۆتۆمبیل و شۆێنه گشتییه‌کاندا هه‌میشه ده‌نگه‌که‌ی به‌رگۆی ده‌که‌وت، بۆ یه‌که‌مین جاریش له ساڵی 2003 له کوردسات تیڤی بانگهێشتن کرا، به دوای ئه‌وه‌شدا چه‌ندین کاناڵی دیکه بانگیان کرد، له ساڵی 2007 نه‌ورۆز تیڤی بانگهێشتنی کرد، واته دوای 4 ساڵ له‌پاش ده‌رکه‌وتنی له کاناڵه‌کانی دیکه‌وه هاتووه‌ته نه‌رورۆز تیڤی.
کاک عه‌زیز بۆ خۆی به ده‌یان کۆنسێرت و به‌رنامه‌ی شه‌و ئاهه‌نگی له شاره‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، باشوری کوردستان، وڵاتی بریتانیا، پاشان له ساڵه‌کانی 2008 و 2009 به ده‌یان کۆنسێرتی له چه‌ندین پایته‌خی وڵاتانی ئوروپای هه‌بووه، که به شاهیدی به‌شدارانی ئه‌و ئاهه‌نگانه نموونه ترین ئاهه‌نگه‌کانی ئوروپا بوون که ژماره‌ی به‌شدارانیان زیاد بووه، بۆ ئاگاداری مهاباد خانم له ته‌واوی کۆنسێرته‌کانی کاک عه‌زیز وه‌یسی له وڵاتانی ئوروپایی 70 % به‌شدارانی ئه‌و کۆنسێرتانه ژن بوون، مهاباد خانم تۆ بڵێی ئه‌و ژنانه‌ش هۆشیار نه‌بن به قسه‌ی به‌ڕیزتان؟. یا ده‌نگ و خۆشه‌ویستی کاک عه‌زیز چووته گشت ماڵ و شار‌و شاروچکه‌یه‌کی کوردستانه‌وه، زۆر به گه‌رمییه‌وه پێشوازی له هونه‌ره‌که‌ی دکه‌ن، تۆ بڵێی ئه‌و هه‌موو خه‌لکه‌ش ناهوشیار بن.
له شۆێنێکی دیکه‌دا ده‌نووسی که کاک عه‌زیز ته‌وهین به بێوژن ده‌کات، تۆ وا دیاره باش له گۆرانیه‌کانی کاک عه‌زیز نه‌گه‌یشتووی، کاک عه‌زیز له‌و گۆرانییه‌دا ده‌قی قسه‌ی خه‌سووی بێوه‌ژنه‌که ده‌کات که که به بوکه‌که‌ی ده‌ڵی بێوه‌ژنه ده‌ستی دووه، به‌دبه‌ختی ده‌ستی خه‌سوووه، واته خه‌سوش که‌بۆ خۆی ژنه واش به بووکه‌که‌ی ده‌ڵی که ژنه، پاشان کاک عه‌زیز بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی قسه‌ی خه‌سوه‌که ده‌ڵی ئه‌و بێژنه‌ی که گوایا به قسه‌ی خه‌سوی ده‌ستی دووه، به‌دبه‌ختی ده‌ستی خه‌سووه، شیرینه به وێنه‌ی هه‌ڵوو، دو حه‌وتوویه مێردی کردووه، بێوه‌ژنه به به دڵی منه، ئیدی کامه‌یه ته‌وهین مهاباد خانم، له فه‌رهه‌نگی ته‌واوی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌کانی باڵکانی ئوروپا و ولاتانی ئه‌فریقایش، به‌و ژنانه‌ی که میردیان نه‌ماوه یا تلاق دراون ووشه‌یه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه، که بۆ نموونه کورد ده‌ڵێ بێوه‌ژن، عه‌ره‌ب ده‌ڵێ هرمله، ئه‌گه‌ر تۆ وه‌ک مهاباد خانم ئه‌وه‌نده زیره‌کی ئه‌و وشه‌یه له کوردستان بنبڕ بکه، یا وشه‌یه‌کی له‌وه باشتر ببینه‌وه تا فه‌رهه‌نگ نووسانی کورد له نێۆ فه‌رهه‌نگه‌کانیاندا بینووسن.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه تۆش قسه‌ی مه‌لای مزگه‌وته‌کان ده‌که‌ی، ئه‌وه‌ته مه‌لایه‌کیش به ناوی مه‌لا ئاواره. شاره‌زور نوسینێکی له ژێر ناوی خه‌تای عه‌زه‌ی وه‌یسه نیه، به پشتیوانی نوسینه‌که‌ی تۆ بڵاوکردوه‌ته‌وه. ئه‌و مه‌لایه زۆر بێریزانه له باتی ئه‌وه‌ی بنوسێ عه‌زیز ده‌نوسێ عه‌زه، که‌وابێت له‌وه زیاتر نابێت چاوه‌ڕێی لێبکرێت چون ئه‌و کابرایه ئه‌وه‌نده ده‌زانێت له نوسین و خوتبه‌کانی هه‌ینیدا به کاری بینێت، وا دیاره هیندیک مه‌لای مزگه‌وته‌کان و هیندێک به ناو ڕۆشنبیرانی پێشکه‌وتوومان، به ڕه‌وا نابینن که کوردستان گۆرانبێژی شادی بێژی هه‌بێت، ئێمه‌ی کورد تاکه‌ی به ده‌ست خه‌م و خفه‌ته‌وه کات بده‌ینه سه‌ر، با جار‌و باریش به گۆرانی شاده‌وه مێشکمان بحه‌سێته‌وه.
دوا ووته‌م بۆت ئه‌وه‌ی مهاباد خانم ئه‌گه‌ر به ڕاست زۆر دڵسۆزی بۆ ژنان، باشتر وا بوو ڕاسته‌و خۆ ته‌له‌فونێکت بکردایه بۆ ناو براو ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ت ڕاسته‌خۆ ئاراسته بکردایه، نه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ی به نوسینێک بابه‌ته‌که بهروژێنی و خۆت بکه‌ی به قاره‌مانی پشتیوانی ژنان پێشان بده‌ی، با ئیستاش ده‌توانی پارچه هه‌ڵبه‌ستێکی جوان و لایق به ژانان ئاماده بکه‌ی، وبه‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه بینیری بۆمان تا ئێمه‌ش بیگه‌یه‌نینه ده‌ستی هونه‌رمه‌ند کاک عه‌زیز وه‌یسی، و داوای لیبکه‌ین له‌به‌رهه‌مه تازه‌که‌ی ئاراسته‌ی ژنان بکات، من پێم وایه به‌م کاره‌ت ده‌توانی بیسه‌لمێنی دڵسۆزی ژنانی نه‌ک به‌م هێرشانه.
به‌و هیوایه جارێکی دیکه رق و کینه‌ی خۆت به‌رامبه‌ر به پیاوێک یا ده‌زگایه‌کی کورد له ژێر ناوی دڵسۆزی بۆ ژنان پێشان نه‌ده‌ی.
سروه وه‌یسی.
