مێگه‌له حوشتر … عباس نادر
دڵشاد موحه‌مه‌د
Hits: 3450
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دووجار چوومه دیبه‌گه له‌هه‌ردووجاران له‌نزیك گوندی قۆریتان به‌لای رۆژهه‌لات دا شتیكی نامۆم (غه‌ریبم) دیت زۆریش سه‌رنجی راكێشام ئه‌ویش مێگه‌لێك حوشتر بوو كه‌خۆی له‌بیست دانه ده‌دا و دوو كه‌سیان له لا بوو جلی عه‌ره‌بی ده‌وار نشینیان له به‌ر بوو گه‌رچی شتێكی سه‌یره حوشتربه شوانی عه‌ره‌بیه‌وه له ده‌شتی هه‌ولێر گوزه‌ربكات بۆ ماوه‌یه‌كیش بمێنته‌وه چونكه باوه‌رناكه‌م پێشتر ناوچه‌كه شتی وای به خۆوه دیبێت به‌لام ده‌بیت لامان ئاسایی بێت و تێكه‌لاو بوون و رێزگرتنی دوولایه‌نه‌خۆشه‌ویستی له نێوان نه‌ته‌وه‌كان فه‌راهه‌م ده‌كات،نامه‌وێت له‌خانه‌ی شۆڤینیه‌ت باسه‌كه‌م لێك بدرێته‌وه به‌لام به‌گوزه‌راندنی ئه‌و دیمه‌نه بۆ دووجار به ناو دیدگه‌م، هزرم بۆ لاوازییه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی كورد چوو بۆیه به‌هۆی ئه‌و په‌نجه‌ره‌وه بچمه ناو باسێكئه‌ویش ئه‌وه‌یه كورد هه‌میشه ساویلكانه بیری كردۆته‌وه له‌مێژووشدا هه‌میشه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی ده‌ورو پشتی خۆش باوه‌ر بووه له كاتی ته‌نگانه یارمه‌تی داون یاخود له به‌رامبه‌ریان به به‌زه‌یی بووه، به‌لام ئه‌وان زۆر جار بۆ به‌رژه‌وه‌نییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی خۆیان ئه‌و یارمه‌تی و به‌زه‌ییانه‌یان به هه‌ل زانیوه سوودیان لێوه‌رگرتووه، ئێستاش بوونه‌ته ئه‌مری واقع و ده‌بێت له‌گه‌لیان بسازێین، له وانه‌یه هه‌ندێكی بۆ كامل نه‌بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد بگه‌ڕێته‌وه هه‌ندێكی بۆ هه‌ڵه‌ی سه‌رۆك هۆزو شێخ و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بگه‌ڕێته‌وه ده‌نا چی وای كردووه مووسڵێك كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌م ناو شاره‌كه‌ی و زۆربه‌ی ده‌ورو پشته‌كه‌ی سیمایه‌كی ته‌واوی كوردستانیه‌تی پێوه‌بووه كه‌چی ئێستا ته‌واو بۆته شارێكی عه‌ره‌بی كوردی تێدا ده‌ژیت له سه‌رده‌می ده‌سته‌لاتی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی و ئێستاش كه ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب له به‌رامبه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا له په‌له قاژه‌دایه به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی سڤیلی كورد له موسل هه‌ر درنده‌ن به هه‌زاران خێزانی كوردیان له شاره‌كه ئاوه‌ره كردووه زۆر نامرۆڤانه له سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ریان ده‌كه‌ن كه‌چی له‌وانه‌یه هه‌ر هه‌ڵگری ئه‌و جۆره بیر‌و باوه‌رانه‌ی ناسیۆنالیست عه‌ره‌بی كه‌دێنه شاره‌كانی كوردستان جێگا‌و رێگای باشیشیان بۆ ده‌كرێته‌وه و له‌وانه‌شه لێپرسراوه‌كانمان به ناوی برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب زۆریش له پێشوازیان دابن. خۆ گه‌ر به مێژووش دا بچینه‌وه هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه وه‌ختی خۆی دارده‌ست یان له دام‌و ده‌زگاكانی عوسمانلی بوون له‌كوردستان دوایی له‌به‌ر لاوازی ده‌روونیان هه‌ست و سۆزی تورك به سه‌ریان دا زال بوو ئیستاش خۆ به توركمان داده‌نێن (مه‌به‌ستم ئه‌وانه نیه كه به ره‌چه‌ڵه‌ك توركمانن) له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆرییه‌ی عوسمانلی كه له ماوه‌ی سه‌دان ساڵ له گه‌لی كوردستانی كرد، به‌ڵام له پاش نه‌مانی عوسمانلی ئه‌وانه‌ی له‌كوردستان مانه‌وه له‌گوڵیان زیاتر پێ نه‌گوترا كه‌چی ئێستا زۆرێكیان هه‌ست و سۆزیان زیاتر به لای حوكمرانی عه‌ره‌بدایه نه‌ك ده‌سته‌لاتی كوردی گه‌رچی ده‌سته‌لاتی كوردی زۆریش گرنگی به‌كه‌سایه‌تیه‌كانیان ده‌دات به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می به‌عس له دام و ده‌زگاكان ده‌سه‌ڵاتداربوون زۆرێكیان وه‌ك جاران پله‌و پایه‌یه‌یان دراوه‌ته‌وه، گه‌رچی نایشارنه‌وه ئه‌وان هه‌ر سۆزیان بۆ هه‌وای ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب هه‌یه،. هه‌ر له هه‌مان كات له سه‌رده‌می دروسبوونی ده‌وله‌تی عێراقی ده‌بینین حه‌ویجه ناوچه‌یه‌كی چوَڵ بووه و له ژێر قه‌ڵه‌مره‌وی هۆزه‌كانی كورد دابووه هیچ عه‌ره‌بی لێ نه‌بووه كه‌چی مه‌لیك فه‌یسه‌ل هۆزی عه‌ره‌بی لێ نیشته‌جێكردوو هۆزه كورده‌كانیش قبوڵی مێواندارێتیان كردن، كه‌چی حه‌ویجه ئیستا بۆته قه‌زایه‌كی گه‌وره زۆرترین ژماره‌ی عه‌ره‌بی كه‌ركوكی لێیه ئه‌و چه‌ند ماڵه كورده‌ی كه‌له سه‌رده‌می به‌عسیش توانیبویان خۆ بهێڵنه‌وه له دوای روخانی سه‌دام به درندانه‌و نامرۆڤانه له‌حه‌ویجه ده‌ركران ئێستاش عه‌ره‌بی حه‌ویجه نه‌ك هه‌ر قبوڵیان نیه له‌گه‌ڵ كورد هاوكاری بكه‌ن به‌ڵكوو زۆر به توندی دژی گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوكن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ راپرسیش دانین له‌كۆتاییدا به خشپه خشپه و به ئه‌سپایی ده‌ترسم هاتنی ئه‌و حوشترانه ناوچه‌ی شه‌مامكی ده‌شتی هه‌ولێریشمان لێ زه‌وت بكه‌ن به‌م قسه نه‌سته‌قه كۆتایی به نووسینه‌كه‌م دێنم، له‌ساڵی 1983 حكومه‌تی عێراقی ئه‌وه‌ی خه‌لكی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك بوون و قه‌ومیه‌یان كوردبوو له‌عه‌سكه‌ری تسریحی ده‌كردن، خه‌ڵكێكی زۆریش له‌به‌ر شه‌ری ئێران وعێراق به‌هیوای ته‌سریح بوون بوون، كه‌سانێكیش له هه‌ولێر كه‌پێشتر قه‌ومیه‌یان توركمان یان عه‌ره‌ب یان كلدان و ئاشوری بوون هه‌ولیان ده‌دا قه‌ومیه‌یان بكه‌نه كورد تاكو نه‌بنه سوته‌مه‌نی شه‌ره‌كه بۆیه ده‌گێرنه‌وه كه‌سێكی مه‌سیحی كلدانی عه‌نكاوه چووبووه ته‌جنیدی كتابی قه‌ومیه‌ی كوردی كردبوو بردبووی بۆلای ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ته‌جنید به‌لام ئه‌فسه‌ره‌كه پێیگوتبوو تۆ مادام له عه‌نكاوه داده‌نیشی كورد نی مه‌سیحی واته عه‌ره‌بی و عه‌نكاوه‌یش ئه‌سلیان عه‌ره‌به كابرا تووره ده‌بێت ده‌ڵێت كوا عه‌نكاوه عه‌ره‌به؟؟، توو حوشتر له عه‌نكاوه دیتیه؟، ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ڵێ نه‌خێر كابرای مه‌سیحی ده‌لێت ئه‌دی ئه‌توو دارخورما له‌عه‌نكاوه دیتیه؟، ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ڵێت نه‌خێر دیسان مه‌سیحیه‌كه ده‌لێته ئه‌فسه‌ره‌كه ئه‌توو عه‌گال دیتیه له عه‌نكاوه؟ ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ڵێت نه‌خێر كابرای مه‌سیحی ده‌ڵێت ئه‌دی بۆ ده‌ڵێی عه‌نكاوه عه‌ره‌به منیش ده‌ڵێم كاكه‌ی مه‌سیحی نازانم ئێستا له ژیان ماوی یان نا، ئه‌وه حوشترمان دیت له هه‌ولێر و عه‌گالیش مشه‌یه و ئه‌وا دارخورمای جوانییش له شه‌قامی شه‌ست مه‌تری باوه‌شی له هه‌ولێر داوه. |